برای لاوى خۆشه‌ویستم دواى ئه‌وه‌ى كه‌له به‌شه‌كانى پێشوودا باسی خراپی ئاكامى شوێن كه‌وتنى ئاره‌زووه‌كانمان كرد, وه پاشانیش باسی هۆكاره‌كانى شوێن كه‌وتنى ئاره‌زووه‌كانمان كرد, كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت من و تۆ پێكه‌وه نه‌خۆشیه‌كه‌مان دیارى كردووه و ماوه‌ته‌وه چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ دیارى بكه‌ین, وا لێره‌ش به‌ویستى خواى په‌روه‌ردگار ڕێگاكانى چاره‌سه‌ركردن دیارى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى ڕزگارمان بێت له‌و نه‌خۆشیه ترسناك و فه‌وتێنه‌ره , وه‌بیرى خۆم و تۆشى ده‌خه‌مه‌وه كه له خوێندنه‌وه‌ى چاره‌سه‌ره‌كان پێویسته هه‌وڵ بده‌ین به ته‌واوه‌تى له باسه‌كه تێ بگه‌ین و له‌واقیعدا پیاده‌یان بكه‌ین :
(1) باوه‌ڕبته‌وى (به‌هێزى ئیمان) به‌ڕێكى سه‌خته كه ئاره‌زووه‌كان له‌به‌رده‌میدا وورد ده‌بن :
برای لاوم به‌ڕاستى به‌هێزى وبته‌وى ئیمان به خواى په‌روه‌ردگار , چاكترین پارێزه‌ره بۆ به‌نده له كه‌وتنه ناو تاوانه‌كانه‌وه, دواى سه‌رخستن و ته‌وفیقى خواى په‌روه‌ردگار
وه ئه‌گه‌ر بپرسی چۆن؟ ئه‌وا ده‌ڵێم ئه‌ى ئه‌وه نیه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێ: ((لا يزنـي الزانـي حين يزني وهو مؤمن)) متفق عليه، واته : مرۆڤى داوین پیس و زینا كار له‌و كاته‌ى كه ئه‌و تاوانه ئه‌نجام ده‌دات باوه‌ڕى تێدا نامێنێت .
[بۆ خوێندنه‌وه‌ى درێژه‌ى بابه‌ت كلیك له‌سه‌ر داگرتن بكه]