[باسى یه‌كه‌م عه‌لى كوڕی ئه‌بو تاڵیب رضي الله عنه له چه‌ند دێڕێكدا]
* ناو و ڕه‌چه‌ڵه‌كی :
ناوى عه‌لى كوڕی ئه‌بو تالیبی كوڕی عه‌بدولموته‌للیبی كوڕی هاشمی كوڕی عه‌بدمه‌نافه، ئامۆزای په‌یامبه‌ره sومێردی گه‌وره‌ی ئافره‌تانی دونیایه (فاتیمه‌ى كچی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ )، باوكی هه‌ردوو كچه‌زاكه‌ی په‌یامبه‌ره صلى الله عليه وسلم حه‌سه‌ن و حوسه‌ین سه‌لامی خویان لێ بێ.
دایكی ناوی: فاتیمه‌ى كچى ئه‌سه‌دى كچی هاشمی كچی عه‌بد مه‌نافه، كه یه‌كه‌مین كه‌سێكه له بنه‌ماڵه‌ى هاشمی له ئافره‌تێكی هاشمی بوو بێت.
كونیه‌كه‌ى: ئه‌بولحه‌سه‌نه، په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وسلم كونیه‌ی (ئه‌بو توراب )یشی لێناوه.
هه‌ر به منداڵی موسوڵمان بووه و له‌سه‌ر ڕه‌ئی مه‌شهور هه‌شت ساڵان بووه.
* خێزانه‌كانی عه‌لى:
* منداڵه‌كانی :
* فه‌زڵه‌كانی عه‌لى :
ده‌توانین فه‌زڵه‌كانی عه‌لى رضي الله عنه بكه‌ینه سێ به‌شه‌وه:
1. هه‌ندێكی تایبه‌ته به خۆیه‌وه.
2.هه‌ندێكی له‌گه‌ڵ ئال و به‌یتدایه.
3.هه‌ندێكی تری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی هاوه‌ڵان.
* به‌یعه‌ت پێدانی عه‌لى رضي الله عنه:
له موحه‌ممه‌دی كوڕی حه‌نه‌فیه‌وه، كه كوڕی عه‌لى كوڕی ئه‌بوتالیبه رضي الله عنه ئه‌ڵێ: عه‌لى هات بۆ ماڵه‌كه‌ى عوسمان دواى ئه‌وه‌ى كوشتیان، ڕۆیشته ماڵه‌وه و ده‌رگاكه‌ى پشكۆڵدا، خه‌ڵك هاتن و دایان له‌ده‌رگا، وتیان: ئه‌وه‌تا ئه‌و پیاوه كوژراوه، خۆ نابێ خه‌ڵك بێ خه‌لیفه بن، جا كه‌س له تۆ شایسته‌تر شك نابه‌ین بۆ ئه‌م كاره.
عه‌لى پێی گوتن: واز له من بێنن ! من وه‌زیرتان بم باشتره له‌وه‌ى ئه‌میرتان بم.
ئه‌وانیش گوتیان: نه‌خێر، به‌خوا كه‌س له تۆ شایسته‌تر نییه بۆ ئه‌م كاره، ئه‌ویش وتی: باشه كه هه‌ر واز ناهێنن و هه‌ر ئه‌بێت من بم، ئه‌بێ به‌یعه‌ت پێدانه‌كه‌م نهێنی نه‌بێ، ئه‌ڕۆم بۆ مزگه‌وت، هه‌ركه‌س ئه‌یه‌وێ به‌یعه‌تم پێ بدا با به‌یعه‌ت بدا، پاشان ده‌رچوو بۆ مزگه‌وت و خه‌ڵكی به‌یعه‌تیان پێدا.
[بۆ خوێندنه‌وه‌ى درێژه‌ى بابه‌ت كلیك له‌سه‌ر داگرتن بكه]