برای خۆشەویستم، خوشكى بەڕێزم
وەكو بتەوێ پێم بڵێی: بەڵێ، نەفسم ئەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگارەكەی، ئەیەوێ پەشیمان بێتەوە لە خراپیەكەى، نەفسم دڵنیا بووە لەوەى سەرفرازی لە شوێن كەوتنی هەواو ئارەزوەكان و ئەنجامدانی كارە حەرامەكاندا نیە.. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانم چۆن توبە بكەم؟ لە كوێوە یەكەم هەنگاو بنێم؟
منیش ئەڵێم: خوای مەزن چاكەى بۆ هەر بەندەیەكی خۆی بوێت، هۆكارەكانی بەدەستهێنانی بۆ ئاسان دەكات و یارمەتی دەدات، جا منیش باسی هەندێك لەو شتانە دەكەم كە یارمەتیت دەدەن و هاوكاریت دەكەن لە بۆ تەوبە كردن و گەڕانەوە:
[نۆیه‌م: دوعاكردن]
ئه‌مه‌شیان له به‌سودترین هۆكاره‌كان و ئاسانترین ده‌رمانه‌كانه، دوعاكردن دوژمنی به‌ڵا و موصیبه‌ته، به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه، چاره‌سه‌ری ده‌كات، سوكی ده‌كاته‌وه، نایهێلێت.
هه‌میشه دوعا بكه خوای مه‌زن ته‌وبه‌یه‌كی نه‌صوح و ساغ و ڕاسته‌قینه‌ت پێ ببه‌خشێ.
هه‌رچی په‌یامبه‌ره دوعای كردوه خوا ته‌وبه‌ى لێ قبوڵ بكات، ئه‌وه دووه‌م گه‌وره‌ى په‌یامبه‌رانه ئیبراهیم علیه السلام ده‌فه‌رموێت: [رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُسْلِمَةً لَكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَا إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ][البقرة:128].ئه‌وه‌ش سه‌رداری هه‌موویان موحه‌ممه‌ده صلى الله علیه وآله وسلم ده‌فه‌رموێت: ((رَبِّ اغْفِرْ لِي وتُبْ عَليَّ إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَابُ الرَّحِيِم)). به‌ڵكو زیكری سه‌رجه‌م به‌نده ساڵحه‌كانی خوای مه‌زن بریتی بووه له: [رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ][آل عمران:16].
به‌ڕاستی هه‌قه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌یه‌وێت به‌ڕاستی ته‌وبه بكات و بگه‌ڕێته‌وه، دوعا زۆر بكات و زۆر بپاڕێته‌وه كه خوای ته‌وبه‌وه‌رگر لێی خۆش بێت و ته‌وبه‌كه‌ى لێوه‌ربگرێت، به دوای ئه‌و كات و سات و حاڵه‌تانه‌دا بگه‌ڕێت كه ئومێدی وه‌ڵامدانه‌وه‌ى دوعای تیا ده‌كرێت.
وه‌كو دوعاكردن له كۆتایی شه‌و و كاتی سه‌حه‌ر، له سوجده‌دا، له نێوان بانگ و قامه‌تدا و ..هتد.
ئیبنولجه‌وزی ده‌ڵێت: ((ئه‌ى تاوانبار! له‌به‌ر ده‌رگای غه‌ففار ڕاوه‌سته، ئه‌و كاته‌ى هه‌مووی نوسته، به زمانی پۆزشه‌وه بیڵێ ئه‌وه‌ى له هه‌ستته(*)، سه‌رت داخه، دوعا له دوای دوعا بكه، درێژی بكه، قه‌یناكا، بڵێ: ئه‌ى په‌روه‌ردگاره‌كه‌م! ئه‌ى بیسه‌ر و بینای چون و هاتنه‌كه‌م! له هه‌ژاری و نه‌داری زیاترم نیه پێی له ده‌رگات ده‌م؟ تا داوای ناز و به‌خششی تۆی پێ بكه‌م؟ شه‌رمه‌زاری به‌ر ده‌رگاتم...)).
[ده‌یه‌م: هه‌روه‌ها له‌و شتانه‌ى تر كه یارمه‌تیده‌رن بۆ ته‌وبه‌كردن و گه‌ڕانه‌وه]
هیوا كورت بوون، یادی قیامه‌ت كردن، تێفكران له قورئان، شه‌رم و حه‌یاكردن، بیركردنه‌وه له سوده‌كانی خراپه‌نه‌كردن، نه‌زه‌رنه‌كردن، ئاگاداریكردنی بیر و هۆش و ختوره، چونكه سه‌ره‌تای هه‌رچی تاوانێك هه‌یه ختوره و بیرلێكردنه‌وه‌یه... له‌گه‌ڵ چه‌ندین هۆكاری تر كه یارمه‌تیده‌رن بۆ ته‌وبه كردن و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری.
===========================
(*) كه له هه‌ستت دایه، له ناخت دایه.