و/ ئه‌وه‌ى ئێستا ناوده‌برێت به خووى نهێنى (العادة السرية) و له‌كۆندا پێی ده‌وترا (الإستمناء) ئه‌وه‌یه پیاوێك یان ژنێك به‌ویستى خۆى ئاوى مه‌نى خۆى ده‌ربكات.
بۆیه ئه‌نجام دانى خووى نهێنى بۆ چێژ وه‌رگرتن حه‌رامه چونكه خواى گه‌وره فه‌رمانى كردووه به پاراستنى دامێن (فرج) ته‌نها له‌گه‌ڵ ژنى خۆى یان به‌نده (أمة) نه‌بێت، وه‌كو فه‌رموویه‌تى:[وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (*) إِلاَّ عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ ] ، واته : ئه‌وانه‌ی كه عه‌وره‌تیان ده‌پارێزن ئیللا له خێزانه‌كانیان و كه‌نیزه‌كه‌كانیان نه‌بێت ئه‌وانه له‌مه‌دا هیچ لۆمه‌یه‌كیان له سه‌ر نیه ، هه‌ر كه‌سێك به‌دوای جگه له‌مه‌دا بگه‌ڕێت و عه‌وره‌تی تێدا به كار بێنێت ئه‌وا ئه‌وانه سنوری خوایان شكاندووه و ته‌عه‌دا و سته‌میان كردووه .
بۆیه ئه‌نجام دانى خووى نهێنى بۆ چێژ وه‌رگرتن حه‌رامه ته‌نها له‌گه‌ڵ ژنى خۆتدا نه‌بێت كه زیاد له زانایه‌ك باسى ئه‌وه‌ى كردووه كه دروسته پیاو ژنه‌كه‌ى خووى نهێنى بۆ بكات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاو له هه‌موو لایه‌كه‌وه گوناه ده‌وره‌ى دابێت و ڕۆژووگرتنیشى تاقى كردبێته‌وه به‌ڵام سوودى بۆ نه‌بووبێت ناچار بێت بۆ ئه‌نجام دانى(خووى نهێنى) بۆ ئه‌نجام دانى كه‌مترین زیان و سوكترین خراپه‌یه ، ئه‌وه‌تا زانا حه‌نه‌فییه‌كان ووتویانه: ئومێدمان وایه كه سه‌ربه‌سه‌ر ڕزگارى ببێت ، چونكه ترسانى له كه‌وتنه زینا گوێڕایه‌ڵیه ، وه ئه‌نجامدانى خووى نهێنیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سه‌كه له زیناوه نزیكه ئه‌نجامى ده‌دات بۆ شكاندنى به‌تینى شه‌هوه‌ته‌كه فه‌رموویانه :-ئومێدمان وایه سه‌ربه‌سه‌ر ڕزگارى بێت (نرجوا أن يسلم رأسا برأس) ، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێم ئه‌مه كارێكى قێزه‌ونه و بێزراوه ، و پێویسته مرۆڤ چاوى خۆى بپارێزێت بۆ پاراستنى داوێنى ( فرج)، و ئه‌نجام دانى(خووى نهێنى) بۆ چێژ وه‌رگرتن وه‌كو ئه‌وه نیه كه له كاتى هێرشى شه‌هوه‌ت و ده‌وره‌دانى گوناهدا ئه‌نجامى بدات چونكه خراپه هه‌ندێكى له هه‌ندێكى تر‌ى سوكتره (أهون).
[چاره‌سه‌رى ئه‌م كاره] : ڕۆژووگرتن ، زۆر زیكركردن، و ماندووكردنى له‌ش له وه‌رزشه شه‌رعییه‌كاندا ، و خۆسه‌رقاڵكردن به‌كاروباره باڵاكانه‌وه و ته‌نها نه‌بوون وهه‌ست كردن به چاودێرى كردنى خواى گه‌وره و پاراستنى چاو، و گوێ نه‌گرتن له گۆرانى، و زۆر هاوڕێیه‌تى كردنى پیاوچاكان، وه چاكترین چاره‌سه‌رى كرداره‌كى بۆ ئه‌م كاره ، زه‌واجى شه‌رعییه ، وه من هانى سه‌رپه‌رشتیكاران (دایكان وباوكان و....هتد) و لاوان ده‌ده‌م به زوو زه‌واج كردنى شه‌رعی، چونكه چه‌ندین چاكه‌ى گه‌وره‌ى هه‌یه، جا ئه‌وه‌ش بۆ مێرده‌كان بێت یان بۆ ژنه‌كان، بۆیه ئه‌ى به‌نده‌ى خوا هه‌ركه كچه‌كه‌ت كه‌وته حه‌یزه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هاته خوازبێنى و شیاوبوو بۆى، مه‌ڵى منداڵه ، وه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ بوویت و پیاوه‌تیت له كوڕه‌كه‌تدا ده‌بینى ، و ده‌تتوانى ژنى بۆ بهێنى ئه‌وا بۆى بهێنه و دوا مه‌كه‌وه و كه‌مته‌رخه‌مى مه‌كه . ونسأل الله عزوجل التوفيق للجميع .