بسم الله الرحمن الرحيم
برای ئازیز و خوشكى به‌ڕێزم ..
ته‌وبه‌كردن كۆمه‌ڵێك مه‌رجی هه‌یه ئه‌بێت تێیدا به‌دی بێت وه‌گه‌رنا ئه‌و ته‌وبه‌كردنه به گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌قیقی هه‌ژمار ناكرێت، جا بۆ ئه‌وه‌ى ته‌وبه‌كه‌ت لێ قبوڵ بكرێت سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌م سێ و چوار مه‌رجه‌ى تێدا بێت:
[یه‌كه‌م: یه‌كسه‌ر وازبهێنی له‌و گوناهه‌ى ته‌وبه‌ى لێده‌كه‌ى]
هیچ كه‌سێك وا نه‌زانێ ته‌وبه‌ی كردوه و ته‌وبه‌كردنه‌كه‌ى عه‌یبی نیه له هه‌مان كاتیش‌دا به‌رده‌وامه له تاوانكردن، به‌ده‌م ئه‌ڵێ: استغفر الله، ده‌ستی ئه‌ڵێ: نه وه‌ڵڵا!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌وبه‌ی كرد و به‌ڕاستی وازیهێنا، سوریش بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه، هۆكاره‌كانیشی گرته به‌ر بۆ دوركه‌وتنه‌وه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك دیسانه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی، ئایا ته‌وبه‌كه‌ی دروسته؟!
لێره‌دا زانایان خیلافیان هه‌یه، ڕای په‌سه‌ندیش له مه‌سه‌له‌كه‌دا ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر كه‌سێك تاوانێكی ئه‌نجامدا پاشان ته‌وبه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ى لێ‌كرد، سوریش بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه، هۆكاریشی گرته به‌ر بۆ دوركه‌وتنه‌وه..، به‌ڵام نه‌فس و شه‌یتان و هه‌وا و ئاره‌زو زاڵبوونه سه‌ری و جارێكی تر تاوانه‌كه‌یان پێكرده‌وه؛ ئه‌وا ته‌وبه پێشوه‌كه‌ى قبوڵه -إن شا‌ء الله- و به‌تاڵ نابێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌م تاوانه‌ى كه تازه ئه‌نجامی داوه‌ته‌وه ئه‌بێت ته‌وبه‌یه‌كی تازه بكاته‌وه -وه‌ك چۆن له‌وه‌وپێش ته‌وبه‌ى كرد-، ئیتر ئا به‌و شێوه‌یه كه دوای تاوان گه‌ڕایه‌وه، دیسانه‌وه ته‌وبه ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش خاڵێكى گرنگه و ئاگاداریبه و ده‌ستی پێوه بگره و له فێڵی شه‌یتان به دوربكه‌وه.
[دووه‌م: په‌شیمان بوونه‌وه له‌و تاوانه‌ى لێت وه‌شاوه‌ته‌وه و ته‌وبه‌ت لێكردوه]
به‌ڕاستی چاوه‌ڕێی ته‌وبه ناكرێ مه‌گه‌ر له كه‌سێك په‌شیمان بێت له‌وه‌ى ئه‌نجامی داوه، دڵته‌نگ بێت به‌وه‌ى لێی وه‌شاوه‌ته‌وه، خه‌مباربێت به‌وه‌ى نه‌فسی خه‌ڵه‌تاندی، شه‌یتان زه‌فه‌ری پێ بردوه، شوێنی هه‌وا و ئاره‌زوی كه‌وتوه.
هه‌ربۆیه كه‌سێك كه باسی تاوانه پێشوه‌كانی خۆی ده‌كات و فه‌خر و شانازی پێوه ده‌كات به تۆبه‌كار و په‌شیمان له قه‌ڵه‌م نادرێ، هه‌روه‌ك په‌یامبه‌ر صلى الله علیه وآله وسلم ئه‌فه‌رموێ: ((النَّدَمُ تَوْبَةٌ‌ٌ))رواه حمد وابن ماجه والحاكم وصححه، وحسنه شعيب الأرناؤوط وصححه الألباني، من حديث عبدالله بن مسعود.
واته: ((په‌شیمان بوونه‌وه بریتیه له ته‌وبه‌كردن)). هه‌روه‌ها به دایكه عائیشه فه‌رمویه‌تی: ((يَا عَائِشَةُ إِنْ كُنْتِ أَلْممْتِ بِذَنْبٍ فَاسْتَغْفِرِي الله وتُوبِي إِلَيْهِ، فَإِنَّ التَّوْبَةَ مِنْ الذَّنْبِ النَّدَمُ وَالِاسْتِغْفَارُ ))رواه البخاري ومسلم، وهذا لفظ: أحمد والبيهقي.. یانی: ئه‌ى عائیشه ئه‌گه‌ر تاوانێكت توش هاتووه، داوای لێخۆشبون بكه له خوا و ته‌وبه بكه و بگه‌ڕێوه بۆلای، چونكه ته‌وبه‌كردن له تاوان ئه‌وه‌یه: په‌شیمان ببیته‌وه و داوای لێخۆشبوو‌ن بكه‌ى.
[خوشك و برای سه‌نگینم]
خوای مه‌زن پێی خۆشه په‌شیمانی و زه‌لیلی له به‌نده‌كه‌یدا ببینێت، هه‌ر بۆیه كه ته‌وبه‌یه‌ك ده‌كه‌یت په‌شیمان به‌ره‌وه و دان به هه‌ڵه‌ى خۆتدا بنێ و بڵێ:
په‌روه‌ردگارا ! ئه‌وه‌ى لێم وه‌شایه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو هه‌قی تۆ به‌كه‌م بزانم، یان ئینكاری ئاگاداربوونی تۆ بكه‌م، یان به‌ڵێنه‌كانت به‌كه‌م بزانم..
په‌روه‌ردگارا ! تۆش زاناتری، ئه‌وه‌م لێوه‌شایه‌وه نه‌فس و شه‌یتان و هه‌وا و ئاره‌زو زاڵبون به‌سه‌رمدا، و به ته‌مای لێخۆشبونی تۆ، به هیوای به‌خشینی تۆ، به گومانی خێر بردن به تۆ، به ئومێدی فه‌زڵ و كه‌ره‌می تۆ، به ته‌مای فراوانی نه‌رمونیانی و ڕه‌حمه‌تی تۆ، نه‌فسم به گه‌وره‌یی ڕه‌حمه‌تی تۆ فریوی دام، جوانی ستری تۆ به‌سه‌رمدا، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا نه‌زانی خۆم یارمه‌تیدام بۆ ئه‌نجامدانی، به‌ڵام ئێستا ده‌زانم هه‌ڵه‌م، هیچ ڕێگایه‌كیشم نیه په‌نای بۆ ببه‌م جگه له تۆ نه‌بێت..
ئه‌ى خوایه! زوڵمم له نه‌فسی خۆم كرد لێم خۆش به..
[سێیه‌م: سور بوون له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و تاوانه]
ته‌وبه‌ى كه‌سێك قبوڵ نیه كاتێك ته‌وبه بكات، نیه‌تی دووباره گه‌ڕانه‌وى هه‌بێت ئه‌گه‌ر بۆی بلوێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ئه‌یه‌وێت ته‌وبه‌كه‌ى ڕاسته‌قینه بێت و خوا لێی وه‌ری بگرێت: سه‌ره‌تا پێویسته یه‌كسه‌ر ده‌ستبه‌رداری تاوان كردن ببێ، پاشان په‌شیمان بێته‌وه له‌وه‌ى ئه‌نجامی داوه، هه‌روه‌ها بڕیار بدات له داهاتوودا نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاوانكردن و سوریش بێت له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ى.
[چواره‌م: گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافه‌كان ((الـمَظَالِم)) بۆ خاوه‌كانیان]
ئه‌و سێ مه‌رجه‌ی پێش‌و پێویسته له هه‌موو ته‌وبه‌كردنێكدا هه‌بن، به‌ڵام ئه‌میان له كاتێكدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو تاوانه‌كه په‌یوه‌ندی به مافی ئاده‌میزاده‌كانه‌وه هه‌بوو، -ئه‌گه‌ر ئه‌یه‌وێت ته‌وبه‌كه‌ى ڕاست و قبوڵ بێت- ئه‌وه پێویسته له‌سه‌رى مافه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره كه له صه‌حیحی بوخاریدا هاتوه، ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا صلى الله علیه وآله وسلم فه‌رمویه‌تی:((مَنْ كَانَتْ عِنْدَهُ مَظْلِمَةٌ لِأَخِيهِ فَلْيَتَحَلَّلْهُ مِنْهَا فَإِنَّهُ لَيْسَ ثَمَّ دِينَارٌ وَلَا دِرْهَمٌ مِنْ قَبْلِ أَنْ يُؤْخَذَ لِأَخِيهِ مِنْ حَسَنَاتِهِ بِقَدْرِ مَظْلَمَتِهِ فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ حَسَنَاتٌ أُخِذَ مِنْ سَيِّئَاتِ أَخِيهِ فَطُرِحَتْ عَلَيْهِ)). واته: ((هه‌ركه‌سێك زوڵمی له كه‌سێك كردوه و مافی له‌سه‌ره، گیانی بێت یان مادی..، با ئه‌مڕۆ گه‌ردن ئازایی لێ بكات پێش ئه‌وه‌ى ڕۆژێك بێت نه دینار و نه دیرهه‌م سوودی پێ ناگه‌یه‌نێت، جا ئه‌گه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا كرده‌وه‌ى چاكی هه‌بێت لێی ده‌برێت به ئه‌ندازه‌ى مافی خاوه‌ن مافه‌كه، خۆ ئه‌گه‌ریش چاكه‌ى نه‌بێت له كرده‌وه خراپه‌كانی كابرای خاوه‌ن ماف هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌درێت به كۆڵ سته‌مكاره‌كه‌دا)).
جگه له‌م مه‌رجانه‌ش هه‌ندێك مه‌رجی تر هه‌ن كه ئه‌بێت له ته‌وبه‌كردنه‌كه‌دا هه‌بێت، له‌وانه:
[أ- ساغ و بێخه‌وش بوون بۆ خوای پاك و بێ عه‌یب]
به‌و پێیه‌ى كه هۆكاری ته‌وبه‌كردنه‌كه خۆشویستن و به گه‌وره‌ڕاگرتنی خوا و به‌تاما بوونی پاداشت و ترسان له سزای خوای گه‌وره بێت. هه‌ربۆیه ده‌بینیت خوای پاك وبێ په‌ڵه ده‌فه‌رموێ [إِلاَّ الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَاعْتَصَمُوا بِاللَّهِ وَأَخْلَصُوا دِينَهُمْ لِلَّهِ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ وَسَوْفَ يُؤْتِ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ أَجْراً عَظِيماً ] [النساء:146]. واته: -شوێنی ئه‌و مونافیقانه خواری خواره‌وه‌ى دۆزه‌خه- ته‌نها ئه‌وانه‌یان نه‌بێت كه: ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان كرد و ڕیابازیان گۆڕی به ئیخلاص و كار و كرده‌وه‌یان چاككرد و بۆ خوا سوڵحیان به ڕوكه‌ش و به هه‌ناو، دینداریان له بۆ خوا ساغ و بێخه‌وش كرده‌وه، ئا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئیمانداراندا ده‌بن.
به كورتی: ئه‌بێت مه‌به‌ستت ته‌نها و ته‌نها خوای پایه‌به‌رز بێت و هیچ مه‌به‌ستێكی ترت نه‌بێت له ته‌وبه‌كردنه‌كه، بۆ نمونه:
وازهێنانه‌كه‌ى له تاوانكردن، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه توانای ئه‌نجامدانی نه‌ماوه، یان توانی ئه‌وه‌ى نه‌ماوه جارێكی دی بگه‌ڕێته‌وه، یان له‌ترسی قسه‌ى خه‌ڵك وزابهێنێت.
به‌و كه‌سه ناوترێت ته‌وبه‌كار كه له‌به‌ر سومعه‌تی وازی له تاوانكردن هێناوه، یان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه خاوه‌ن كاره‌كه یان سه‌رۆك دائیره‌كه له كاره‌كه‌ى دوری ده‌خاته‌وه.
به‌و كه‌سه ناوترێت ته‌وبه‌كار كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆ ته‌ندروستی خراپه، یان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت لاوازی ده‌كات، هێزه‌كه‌ى جارانی نامێنێت، بۆ نمونه: كه‌سێك واز له زیناكردن بێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ى توشی نه‌خۆشیه كوشنده‌كان نه‌بێت، یان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت لاشه و زاكیره‌ى لاواز ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌و كه‌سه ناوترێ تۆبه‌كار كه وازی له عاره‌ق خواردنه‌وه، یان قومار، یان كاره خراپه‌كانی تر هێنا بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئیفلاس بووه و پاره‌ى پێ نه‌ماوه.
هه‌وره‌ها به‌و كه‌سه ناوترێت تۆبه‌كار كه توانای تاوانكردنی نه‌ماوه له‌به‌ر هۆكارێك كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مدا نیه، وه‌كو درۆزنێك لاڵ ببێت، یان زیناكارێك توانای جوتبونی نه‌مێنێت، یان دزێك به هۆی ڕوداوێكه‌وه ده‌سته‌كانی له ده‌ست بدات و ئیتر نه‌توانێت دزی بكات.
جا ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه و هاوشێوه‌كانی واز له تاوانكردن دێنن، هه‌میشه حه‌زیان له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌یه، ئه‌گه‌ریش بۆیان بلوێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كه بۆشیان ده‌ست نادات داخی بۆ ده‌خۆن، ته‌مه‌ننای كردنی ده‌كه‌ن.
[خوای مه‌زنیش بێده‌سه‌ڵاتی ئاواته‌خوازی، وه‌ك بكه‌ری كاره‌كه حسابكردوه]
ئه‌وه‌تا په‌یامبه‌ری خوا صلى الله علیه وآله وسلم ده‌فه‌رموێت: -وه‌ك له حه‌دیسه‌كه‌ى ئه‌بو كه‌بشه‌ى ئه‌نماری هاتووه-: ((إِنَّمَا الدُّنْيَا لِأَرْبَعَةِ نَفَرٍ، عَبْدٍ رَزَقَهُ الله مَالًا وَعِلْمًا، فَهُوَ يَتَّقِي فِيهِ رَبَّهُ، وَيَصِلُ فِيهِ رَحِمَهُ، وَيَعْلَمُ لِلَّهِ فِيهِ حَقًّا، فَهَذَا بِأَفْضَلِ الْمَنَازِلِ، وَعَبْدٍ رَزَقَهُ الله عِلْمًا، وَلَمْ يَرْزُقْهُ مَالًا، فَهُوَ صَادِقُ النِّيَّة،ِ يَقُولُ: لَوْ أَنَّ لِي مَالًا لَعَمِلْتُ بِعَمَلِ فُلَانٍ، فَهُوَ بِنِيَّتِهِ فَأَجْرُهُمَا سَوَاءٌ، وَعَبْدٍ رَزَقَهُ الله مَالًا، وَلَمْ يَرْزُقْهُ عِلْمًا، فَهُوَ يَخْبِطُ فِي مَالِهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ، لَا يَتَّقِي فِيهِ رَبَّهُ، وَلَا يَصِلُ فِيهِ رَحِمَهُ، وَلَا يَعْلَمُ لِلَّهِ فِيهِ حَقًّا، فَهَذَا بِأَخْبَثِ الْمَنَازِلِ، وَعَبْدٍ لَمْ يَرْزُقْهُ الله مَالًا وَلَا عِلْمًا، فَهُوَ يَقُولُ: لَوْ أَنَّ لِي مَالًا لَعَمِلْتُ فِيهِ بِعَمَلِ فُلَانٍ، فَهُوَ بِنِيَّتِهِ فَوِزْرُهُمَا سَوَاءٌ))رواه أحمد والترمذي وقَالَ: هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ، وحسنه شعيب الأرناؤوط وصححه الألباني، واته: ((حاڵی ئه‌هلی دوینا وه‌كو حاڵی ئه‌م چوار كه‌سه وایه، كه‌سێك خوای باڵاده‌ست ماڵ و زانستی پێ به‌خشیوه، ئه‌ویش بڕوات ته‌قوای خوای پێ بكا و سیله‌ى ڕحمی پێ بگه‌یه‌نێت و ڕه‌چاوی مافه‌كانی خوای پێبكات، ئا ئه‌مه‌یان به‌رزترین پله و مه‌نزیله‌تی هه‌یه.
هه‌وره‌ها كه‌سێك خوای مه‌زن زانستێكی پێ به‌خشیوه، ماڵی پێ نه‌به‌خشیوه، به‌ڵام نیه‌تی پاكه؛ ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر پاره‌م هه‌بوایه وه‌كو فلان كه‌سم ده‌كرد، جا به‌پێی نیه‌ته‌كه‌ى پاداشت ده‌درێته‌وه، له ئه‌جریشدا وه‌كو یه‌ك وان.
هه‌روه‌ها كه‌سێك خوای مه‌زن ماڵ و سامانی پێ به‌خشیوه، زانستی پێ نه‌به‌خشیوه، ئه‌ڕوا به هه‌وه‌س و هه‌وا و ئاره‌زوی خۆی و به‌بێ عیلم ده‌یبه‌خشێته‌وه، نه له خوا ده‌ترسێ له‌و پاره‌یه‌ى كه له‌لایه‌تی، نه سیله‌ى ڕه‌حم به هۆیه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، نه ڕه‌چاوی مافه‌كانی خواش ده‌كات تێیدا، جا ئا ئه‌مه له خراپترین مه‌نزیله‌ت و پله‌دایه.
هه‌وره‌ها كه‌سێك خوای مه‌زن نه ماڵی پێ به‌خشیوه نه زانست، جا ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر پاره‌م هه‌بوایه وه‌ك فلان كه‌سم ده‌كرد، ئه‌میش به نیه‌تی خۆی له‌گه‌ڵیدا ده‌كرێت، و له تاوانیشدا وه‌كو یه‌ك وان )).
[سودێك]
ئه‌م فه‌رموده‌یه گه‌وره‌یی و گرنگی زانستمان بۆ ده‌رده‌خات، ده‌بینی له هه‌ر چوار حاڵه‌ته‌كه‌دا هۆكاره‌كه عیلمه، كه چاكه به‌هۆی عیلمه‌وه‌یه كه خراپه به‌هۆی نه‌بونی عیلمی شه‌رعیه‌وه‌یه:
كه‌سی یه‌كه‌میان: ماڵ و زانستی پێ به‌خشیوه..
كه‌سی دووه‌م: زانستی پێبه‌خشیوه،ماڵی پێنه‌به‌خشیوه.
كه‌سی سێیه‌م: ماڵی پێبه‌خشیوه،زانستی پێنه‌به‌خشیوه.
كه‌سی چواره‌میان: نه زانستی پێبه‌خشیوه نه ماڵ.
[ب- هه‌روه‌ها داننان به تاوانندا]
چونكه مومكین نیه مرۆڤ ته‌وبه بكا له شتێك و به تاوانی نه‌زانێت، هه‌ربۆیه ئه‌بێت دان به هه‌ڵه‌ى خۆیدا بنێت.
هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌كه‌ى عائیشه‌دا هاتوه له صه‌حیحی بوخاری، په‌یامبه‌ری خوا صلى الله علیه وآله وسلم پێی فه‌رموه: (( يَا عَائِشَةُ إِنْ كُنْتِ أَلْمَمْتِ بِذَنْبٍ فَاسْتَغْفِرِي الله وَتُوبِي إِلَيْهِ فَإِنَّ الْعَبْدَ إِذَا اعْتَرَفَ بِذَنْبِهِ ثُمَّ تَابَ، تَابَ اللهُ عَلَيْهِ )). یانی: ئه‌ى عائیشه ئه‌گه‌ر تاوانێكت توش هاتووه، داوای لێخۆشبون بكه له خوا و ته‌وبه بكه لای، چونكه ئه‌گه‌ر به‌نده دان به تاوانه‌كه‌ى خۆیدا بێنێت و پاشان ته‌وبه بكات و بگه‌ڕێته‌وه، خوای گه‌وره ته‌وبه‌كه‌ى لێوه‌رده‌گرێت.
[ج- ئه‌بێت ته‌وبه‌كه له كاتێكدا بێت قبوڵ بكرێت]
كه بریتیه له پێش سه‌ره مه‌رگ و پێش هه‌ڵهاتنی خۆر له خۆرئاواوه.
ئه‌مه‌ش له حه‌دیسه‌كه‌ى ئیبن عومه‌ردا هاتوه، په‌یامبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله علیه وآله وسلم ده‌فه‌رموێت: ((إِنَّ الله يَقْبَلُ تَوْبَةَ الْعَبْدِ مَا لَمْ يُغَرْغِرْ))رواه أحمد وابن حبان والترمذي وحسنه وصححه النووي وحسنه الالباني واته: به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌ى به‌نده‌كانی قبوڵده‌كات، هه‌تا پێش سه‌ره‌مه‌رگ.
هه‌روه‌ها له صه‌حیحی موسلیمدا هاتوه له حه‌دیسه‌كه‌ى ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری، په‌یامبه‌ری خوا صلى الله علیه وآله وسلم ده‌فه‌رموێت: (( إِنَّ الله عَزَّ وَجَلَّ يَبْسُطُ يَدَهُ بِاللَّيْلِ لِيَتُوبَ مُسِىءُ النَّهَارِ وَيَبْسُطُ يَدَهُ بِالنَّهَارِ لِيَتُوبَ مُسِىءُ اللَّيْلِ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا )). واته: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری پایه‌به‌رز، به‌شه‌و ده‌ستی ڕاده‌خات بۆ ئه‌وه‌ى تاوانكارانی ڕۆژ ته‌وبه‌ی لا بكه‌ن، و به ڕۆژ ده‌ستی ڕاده‌خات بۆ ئه‌وى تاوانكارانی شه‌و ته‌وبه‌ی لا بكه‌ن، هه‌تا ئه‌و كاته‌ى خۆر له خۆر ئاواوه هه‌ڵدێت.