وه‌سێتى پێغه‌مبه‌ر نوح عليه السلام له‌ كاتى سه‌ره‌مه‌رگدا بۆ كوڕه‌كه‌ى
بەروار: 2011/06/05سەردارن: 5992نوسەر: ئامادەكردن و وەرگێڕانى مامۆستا أبو بكر أحمد/پێداچوونەوەى مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم

چیرۆكه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم
چیرۆكى بیست و شه‌شه‌م:
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ: رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) ( إِنَّ نَبِىَّ اللَّهِ نُوحاً (عليه السلام) لَمَّا حَضَرَتْهُ الْوَفَاةُ، قَالَ لاِبْنِهِ: إِنِّى قَاصٌّ عَلَيْكَ الْوَصِيَّةَ، آمُرُكَ بِاثْنَتَيْنِ، وَأَنْهَاكَ عَنِ اثْنَتَيْنِ، آمُرُكَ بـ (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)، فَإِنَّ السَّمَوَاتِ السَّبْعَ، وَالأَرْضِينَ السَّبْعَ، لَوْ وُضِعَتْ فِى كَفَّةٍ، وَوُضِعَتْ (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) فِى كَفَّةٍ، رَجَحَتْ بِهِنَّ (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)، وَلَوْ أَنَّ السَّمَوَاتِ السَّبْعَ، وَالأَرْضِينَ السَّبْعَ، كُنَّ حَلْقَةً مُبْهَمَةً قَصَمَتْهُنَّ (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)، وَ(سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ)، فَإِنَّهَا صَلاَةُ كُلِّ شَىْءٍ، وَبِهَا يُرْزَقُ الْخَلْقُ، وَأَنْهَاكَ عَنِ الشِّرْكِ وَالْكِبْرِ، قَالَ: قُلْتُ، أَوَقِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، هَذَا الشِّرْكُ قَدْ عَرَفْنَاهُ، فَمَا الْكِبْرُ؟ قَالَ: أَنْ يَكُونَ لأَحَدِنَا نَعْلاَنِ حَسَنَتَانِ لَهُمَا شِرَاكَانِ حَسَنَانِ؟ قَالَ: « لاَ » قَالَ هُوَ أَنْ يَكُونَ لأَحَدِنَا حُلَّةٌ يَلْبَسُهَا؟ قَالَ: « لاَ » قَالَ: الْكِبْرُ هُوَ أَنْ يَكُونَ لأَحَدِنَا دَابَّةٌ يَرْكَبُهَا قَالَ: « لاَ » قَالَ: أَفَهُوَ أَنْ يَكُونَ لأَحَدِنَا أَصْحَابٌ يَجْلِسُونَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: « لاَ » قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، فَمَا الْكِبْرُ؟ قَالَ: « سَفَهُ الْحَقِّ، وَغَمْصُ النَّاسِ )أَخْرَجَه الْبُخَارِيُّ فِي الأدَب الْمفْرَد وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي سِلسِلة الأحَادِيِث الصَحِيحَة (134).
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: له‌ كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر نوح (عليه السلام) مردنى نزیك بووه‌وه‌، به‌ كوڕه‌كه‌ى فه‌رموو: من وه‌ سیه‌تت بۆ ده‌كه‌م، فه‌رمانت پێده‌كه‌م به‌ دووشت، وه‌ ڕێگریت لێده‌كه‌م له‌ دووشت، فه‌رمانت پێده‌كه‌م به‌ ووتنى: (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)) واته‌: هیچ په‌رستراوێك نییه‌ به‌هه‌ق جگه‌له‌ (الله) چونكه‌ هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كان و زه‌وییه‌كانیش، ئه‌گه‌ر بخرێته‌ تایه‌كى ته‌رازووه‌وه‌و(لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) له‌ تایه‌كه‌ى ترى بێت، ئه‌وا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) قورستره‌، وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كان و زه‌وییه‌كانیش ببن به‌ بازنه‌یه‌كى نادیارو ئاڵۆز ئه‌وا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) لێكیان جیاده‌كاته‌وه‌، وه‌ فه‌رمانیشت پێده‌كه‌م به‌ ووتنى: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ)، واته‌: پاكى و بێگه‌ردى و ستایش بۆ خوایه‌، چونكه‌ ووتنى ئه‌م ووشانه‌ نوێژى هه‌موو شتێكه‌، وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ڕزق و ڕۆزى ده‌به‌خشرێت به‌ دروستكراوه‌كان، وه‌ ڕێگریشت لێده‌كه‌م له‌ هاوبه‌ش دانان بۆ خواى گه‌وره‌، وه‌ له‌ خۆبه‌گه‌وره‌زانین، هاوه‌ڵه‌كان فه‌رموویان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) زانیومانه‌ هاوبه‌ش دانان بۆ خواى گه‌وره‌ چییه‌، به‌ڵام خۆبه‌گه‌وره‌ زانین چییه‌؟ ووتیان: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئێمه‌ جوتێك نه‌عل یان پێڵاوێكى جوانى هه‌بێت و قه‌یتانى جوانى پێوه‌بێت، ئه‌ویش فه‌رمووى: نه‌خێر، ووتیان: یه‌كێك له‌ئێمه‌ پۆشاكێكى جوانى هه‌بێت و له‌به‌رى بكات، ئه‌ویش فه‌رمووى: نه‌خێر، ووتیان: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئێمه‌ سوارییه‌كى هه‌بێت و سوارى بێت، ئه‌ویش فه‌رمووى: نه‌خێر، ووتیان: ئایا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ئێمه‌ هاوڕێى هه‌بێت و له‌لاى دابنیشن، ئه‌ویش فه‌رمووى: نه‌خێر، ووتیان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ئه‌ى خۆبه‌گه‌وره‌زانین چییه‌؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: وه‌رنه‌گرتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى حه‌ق و ڕاست، وه‌ به‌سوك و نزم ته‌ماشاكردنى خه‌ڵكه‌.
[چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا]
1) پێویسته‌ باوه‌ڕدار له‌كاتى مردنیدا وه‌سیه‌ت و ئامۆژگارى بۆ منداڵء خێزان و كه‌س و كارى بكات.
2) زه‌وییه‌كانیش حه‌وتن، وه‌كو ئاسمانه‌كان، خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێت: [اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنْ الأَرْضِ مِثْلَهُنَّ ]واته‌: خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و زاته‌یه‌ كه‌ حه‌وت چین ئاسمانى دروستكردووه‌و فه‌رمانیشى له‌نێوانیاندا داده‌به‌زێت، وه‌ به‌وێنه‌ى ئه‌وان فه‌رمانى خوا بۆ زه‌ویش داده‌به‌زێت و جىَ به‌جىَ ده‌كرێت.
(3) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) به‌ووتنى: هیچ سوود به‌ بێژه‌رى ناگه‌ێنێت ئه‌گه‌ر حه‌وت مه‌رجى له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، ئه‌وانیش
- زانیارى به‌ماناكه‌ى له‌ نه‌فى و جێگیركردندا، بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك بیڵێت و ماناو ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى نه‌زانێت ئه‌وا سوودى پێ ناگه‌ێنێت.
- دڵنیایى، كه‌بریتییه‌ له‌ ته‌واوێتى زانیارى پێى كه‌ دژى گومان ودوودڵییه‌.
- نییه‌ت پاكى ودڵسۆزى، كه‌نه‌فى هاوبه‌ش بڕیاردان ده‌كات.
- ڕاست گۆیى كه‌به‌ربه‌سته‌ له‌ دوو ڕوویى، چونكه‌ دووڕووه‌كان به‌زوبان ئه‌یڵێن و باوه‌ڕیان به‌ ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر كراوه‌كان نییه‌.
- خۆشه‌ویستى بۆئه‌م ووشه‌یه‌و ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ ده‌لاله‌ت بكات له‌سه‌رى، وه‌ خۆشحاڵ بوون به‌م شته‌.
- خۆ په‌یوه‌ست كردن به‌ جێ به‌جێكردنى مافه‌كانى، كه‌ بریتییه‌ له‌ كرده‌وه‌ فه‌رزه‌كان به‌نیاز پاكى بۆ خوا.
- وه‌رگرتن، كه‌نه‌فى ڕه‌تكردنه‌وه‌ ئه‌كات، ئه‌مه‌یش به‌ خۆپه‌یوه‌ستكردن به‌ فه‌رمانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگارو وازهێنان له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى ئه‌بێت.
(4) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى زیكرو یادى خواى گه‌وره‌.
(5) ته‌رازووى ڕۆژى دوایى حه‌قه‌و دوو تاى هه‌یه‌، ئه‌میش بیروباوه‌ڕى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌یه‌.
6) خۆڕازاندنه‌وه‌ به‌ پۆشاكى جوان بریتى نییه‌ له‌ خۆبه‌گه‌وره‌زانین، به‌ڵكو كارێكى ڕێگه‌پێدراوه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم)فه‌رموویه‌تى: ( إِنَّ اللَّهَ جَمِيلٌ، يُحِبُّ الْجَمَال)أَخْرَجَه مُسْلِمٌ، (275) واته‌: خواى په‌روه‌ردگار جوانه‌ (ناوو سیفه‌ته‌كانى جوانه‌ كاره‌كانى جوانه‌...)، وه‌ باوه‌ڕدارێكیشى خۆش ده‌وێت كه‌ جوان بێت.
واته‌: خواى په‌روه‌ردگار جوانه‌و خاوه‌نى هه‌موو ناوو سفه‌تێكى جوان وپیرۆزه‌، وه‌ هه‌موو كاره‌كانى جوان وپڕبایه‌خ وپیرۆزه‌(جوانى بێسنوره‌ له‌ ناوو سیفه‌تدا)، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌شى خۆش ده‌وێت كه‌ خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه‌ خۆیان جوان ده‌كه‌ن (دووجۆر خۆجوانكردن هه‌یه‌، به‌پۆشاك، وه‌ به‌كرده‌وه‌).
7) پێویسته‌ مرۆڤى باوه‌ڕدار خۆى له‌ خۆبه‌گه‌وره‌ زانین به‌ دووربگرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى فه‌رمووده‌ى زۆر هاتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ڕێگرى و قه‌ده‌غه‌یى خۆبه‌گه‌وه‌ره‌زانین.