برای خۆشه‌ویستم .. خوشكى به‌ڕێزم
چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه ته‌وبه‌كه‌ت قبوڵ بووه و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاست و پاكت ئه‌نجامداوه، له‌وانه:
یه‌كه‌م: ته‌وبه‌كار پاش ته‌وبه كردنه‌كه‌ى باشتر بێت وه‌ك له پێش ته‌وبه‌كردنه‌كه‌ى
ئه‌مه‌ش هه‌موو كه‌سێك هه‌ستی پێده‌كات، و به‌خۆی ده‌زانێت، كه ئێستا باشتره وه‌ك له پێشتری یان نا، خۆ ئه‌گه‌ر باشتر بوویت ئه‌وا سوپاس و ستایشی خوای مه‌زن بكات كه سه‌ركه‌وتوی كردویت و ته‌وبه‌كه‌ى لێوه‌رگرتویت، با بشپاڕێته‌وه به‌ڵكو خوای مه‌زن به‌رده‌وامی بكات، چونكه له ته‌وبه گرنگتر به‌رده‌وامبونه. خۆ ئه‌گه‌ریش وا نه‌بوو ئه‌وا با لۆمه‌ى خۆی بكات و هیممه‌تێك بكات بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ڕۆیشتن، چونكه ئاماژه‌ى خراپن بۆ ناڕاستێتی ته‌وبه‌كردنه‌كه.
دووه‌م: ئه‌بێت به‌رده‌وام ترسی لێنه‌بڕێت
له‌وه‌ى كه جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ تاوانكردن، له‌وه‌ى كه خوای مه‌زن تۆڵه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى پێشوی لێبكاته‌وه، له ..
ئه‌بێت به به‌رده‌وامی بترسێت و ئه‌مین نه‌بێت له خه‌شم و قینی خوای مه‌زن -په‌نا به‌خوا، له خه‌شم و قینی خوا-، چونكه مرۆڤی ژیر له سزای په‌روه‌ردگاری بێ ئاگا نابێت، ئه‌مه‌ش حاڵیه‌تی تا ئه‌و ده‌مه‌ی فریشته‌كان پێی ده‌ڵێن: [أَلا تَخَافُوا وَلا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ ][فصلت:30].. مه‌ترسێن و هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كتان نه‌بێت، مژده‌ی ئه‌و به‌هه‌شتانه‌تان لێبێت كه به‌ڵێنتان پێده‌درا. ئیتر ئا له‌وێ ترس و بیم و غه‌م و په‌ژاره‌كه‌ى نامێنێت.
سێیه‌م: ئه‌بێت دوای ته‌وبه‌كردنیش به‌گه‌وره ته‌ماشای تاوانانه‌كانی بكات
به‌ڵێ، ئه‌بێت به گه‌وره ته‌ماشای تاوانه‌كانی بكات، چ ئه‌وانه‌ى كه ئه‌نجامی داوه و ته‌وبه‌ی لێكردوه، چ ئه‌وانه‌ى كه نه‌فسی و شه‌یتان و هه‌وا و ئاره‌زوی داوای لێده‌كه‌ن ئه‌نجامی بدات .. .
ئیبن مه‌سعود -ڕه‌زای خوای لێبێت- ئه‌فه‌رموێ: ((إِنَّ الْمُؤْمِنَ يَرَى ذُنُوبَهُ كَأَنَّهُ قَاعِدٌ تَحْتَ جَبَلٍ يَخَافُ أَنْ يَقَعَ عَلَيْهِ، وَإِنَّ الْفَاجِرَ يَرَى ذُنُوبَهُ كَذُبَابٍ مَرَّ عَلَى أَنْفِهِ فَقَالَ بِهِ هَكَذَا)). واته: باوه‌ڕدار تاوانه‌كانی وه‌كو كێوێك ده‌بینێ به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه بێت، ده‌ترسێ داكه‌وێته به سه‌ریدا، به‌ڵام خراپه‌كار و ده‌غه‌ڵ تاوانه‌كانی به مێشوله‌یه‌ك ده‌بینێ، به‌لای لوتی تبێپه‌ڕێت، ئه‌ویش به ده‌ستی ئاوهایه‌كی لێبكات، بفڕێت.
هه‌ندێك له سه‌له‌ف -ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت- فه‌رمویانه: ((لَا تَنْظُر إِلَى صِغَرِ المَعْصِيةِ وَلَكِنِ انْظُر إِلَى مَنْ عَصَيْتَ)). واته: ته‌ماشای بچوكی تاوانه‌كه مه‌كه، به‌ڵكو ته‌ماشای گه‌وره‌یی ئه‌و خوایه بكه كه تاوانه‌كه‌ت له ئاست ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ڕه‌زای خوای لێبێت، ئه‌فه‌رموێ: ((به‌ڕاستی ئێوه هه‌ندێك شت ده‌كه‌ن له تاڵه موو باریكتره له پێش چاوتان، به‌ڵام ئێمه له سه‌رده‌می په‌یامبه‌ری خوادا صلى الله علیه وآله وسلم ئا ئه‌و جۆره كارانه‌مان به تاوانه له‌ناوبه‌ره‌كان ده‌زانی)).
ئه‌وه ئه‌نه‌سه یه‌كێكه له صه‌حابیه‌كان، هاوه‌ڵی په‌یامبه‌ری خوایه، به تابعیه به‌ڕێزه‌كان ئاوها ئه‌ڵێت، له كاتێكدا په‌یامبه‌ری خوا صلى الله علیه وآله وسلم خۆی شایه‌تی چاكه‌ى بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه پاكه داوه هه‌روه‌ك له صه‌حیحه‌ینی بوخاری و موسلیمدا هاتووه له حه‌دیسه‌كه‌ى عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود و عیمڕانی كوڕی حوصه‌ین و ئه‌بو هوره‌یره، كه‌وا په‌یامبه‌ر صلى الله علیه وآله وسلم فه‌رمویه‌تی:((خَيْرُ أُمَّتِي قَرْنِي ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ))، ، واته: ((باشترینی ئومه‌ته‌كه‌م ئه‌م خه‌ڵكانه‌ى سه‌رده‌می منن پاشان ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وان دێن، پاشان ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وان دێن)).
ئه‌گه‌ر ئه‌نه‌س ڕه‌زای خوای لێبێت به‌و سه‌رده‌مه پاكه وا بڵێت، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆی موسڵمانان ببینێت چی ئه‌فه‌رموێ. خوای مه‌زن پێچه‌سپا و دامه‌زراومان بكات له‌سه‌ر هه‌ق.
چواره‌م: ئه‌بێت ته‌وبه‌كردن، تۆبه‌كار دڵشكاو و ملكه‌چ و بێ‌فیز بكات به‌رانبه‌ر به په‌روه‌ردگاره‌كه‌ى
هیچ شتێك له‌وه خۆشه‌ویستتر نیه له لای خوا كه به‌نده به دڵشكاوی و لاوازی و ملكه‌چیه‌وه بگه‌ڕێته‌وه لای، به دڵێكی ته‌ڕ و پاراو به زیكری خوا، به بێ خۆپه‌سه‌ندی و له خۆ بایی بوون، به‌بێ حه‌ز كردن له ستایش، به بێ به‌كه‌م ته‌ماشاكردنی خه‌ڵك به‌هۆی تاوان و سه‌رپێچیانه‌وه.
ئا ئه‌مه‌ش هه‌قیقه‌تی ته‌وبه‌كردنه، ئه‌وه‌نده ده‌ترسێ له سه‌ره‌نجامی خراپی ئه‌و كاره‌ى لێی وه‌شاوه‌ته‌وه وه‌خته دڵی ده‌رده‌چێت، جا هه‌ركه‌س له دونیا نه‌ترسێ و دڵی نه‌شكێت بۆ ئه‌وانه‌ى لێی وه‌شاوه‌ته‌وه، له ئاخیره‌تدا ده‌بێت بترسێ و دڵی بشكێته‌وه، چونكه دڵ هه‌ر ئه‌بێت بشكێته‌وه جا یا له دونیایه یا له ئاخیره‌ت، ئیتر هه‌ركه‌سێك ئه‌مه‌ى له خۆ نه‌بینی با ته‌وبه‌كه‌ى تۆمه‌تبار بكات و هه‌وڵی ڕاستكردنه‌وه‌ى بدات.
هه‌ربۆیه په‌یامبه‌ری خوا صلى الله علیه وآله وسلم ده‌فه‌رموێت -هه‌روه‌ك له صه‌حیحی موسلیمدا له حه‌دیسه‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره هاتوه-: (( أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهُوَ سَاجِدٌ فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ )). واته: (( نزیكترین ساتی به‌نده له خوای مه‌زنه‌وه ئه‌و كاته‌یه كه سوجده ده‌بات، هه‌ر بۆیه زۆر دوعا بكه‌ن، زۆر بپاڕێنه‌وه )).
چونكه له‌وكاته‌دا به‌نده شه‌ریفترین و به‌ڕێزترین شوێنی لاشه‌ی كه سه‌ریه‌تی ئاوها كه‌چی كردوه و داینواندوه بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ى، له‌سه‌ر زه‌وی داناوه، ئه‌و زه‌ویه‌ى كه ئه‌م پێی له‌سه‌ر داده‌نێت، كه له‌وپه‌ڕی زه‌لیلی دایه، هه‌ر بۆیه له‌به‌ر زه‌لیلیه‌كه‌ى خوای مه‌زن دوعای گیرا ده‌كات -خوای بیسه‌ر و بینا دوعای ئێمه و ئێوه‌ش بكا گیرا-.
چه‌ند خۆشه به‌وپه‌ڕی زه‌لیلی و ملكه‌چی و دڵشكاویه‌وه بڵێی: (( أَسْأَلُك بِعِزّك وَذُلّي إِلّا رَحِمْتَني، أَسْأَلُك بِقُوّتِك وَضَعْفِي ، وَبِغِنَاكَ عَنّي وفَقْري إِلَيْك. هذِهِ نَاصِيَتي الكَاذِبَة الخَاطِئَة بَيْنَ يَدَيْك، عَبِيدك سِوَاي كَثِير ولَيْس لِي سَيّد سِوَاك. لَا مَلْجأَ ولاَ مَنْجَى مِنْكَ إِلّا إِلَيْك. أَسْألك مَسْألة المسَاكين. وأَبْتَهل إِلَيْك ابْتِهَال الخَاضِعِ الذّلِيِل. وأَدْعُوكَ دُعَاءَ الخَائِفَ الضَّرِير، سُؤَالَ مَنْ خَضَعَتْ لَك رَقَبَته، ورَغِمَ لَكَ أَنْفُه، وفَاضَتْ لَكَ عَيْنَاه، وذَلَّ لَكَ قَلْبه )) .
په‌روه‌ردگارا ! لێت ده‌پاڕێمه‌وه به ده‌سه‌ڵاتداری خۆت و بێده‌سه‌ڵاتی خۆم، لێت ده‌پاڕێمه‌وه به به‌هێزی خۆت و لاوازی خۆم، لێت ده‌پاڕێمه‌وه به به بێ نیازی تۆ به من و نیازمه‌ندی من به تۆ، به هه‌ژاری من و ده‌وڵه‌مه‌ندی تۆ.. ئه‌وه نێو چاوانه درۆزنه هه‌ڵه‌كاره‌كه‌ى منه له‌به‌ر ده‌ستی تۆدا، به‌نده‌ى جگه له منت زۆره، به‌ڵام من جگه له تۆ شك نابه‌م، هیچ په‌ناگه و حه‌شارگه‌یه‌كم نیه مه‌گه‌ر هه‌ر بۆلای تۆ نه‌بێت ئه‌ی په‌روه‌ردگار، لێت ده‌پاڕێمه‌وه به پاڕانه‌وه‌ى هه‌ژاران..
پێنجه‌م: ئه‌بێت ئاگاداری ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ى بێت
ئه‌بێت ئاگاداری زمانی بێ؛ له درۆكردن و غه‌یبه‌ت و فیتنه‌یی و وتی وتی و قسه‌ى زیاده و قسه هێنان و قسه بردن. ئه‌بێت سه‌رقاڵی بكات به زیكر و قورئان خوێندن و قسه‌ى خێر و فه‌رمان به‌چاكه و ڕێگریكردن له خراپه.
هه‌روه‌ها ئاگاداری سنگی بێت، هه‌رچی حه‌ڵاڵه ئه‌وه بخوات. ئاگاداری چاوه‌كانی بێت ته‌ماشای حه‌رامی پێنه‌كات. ئاگاداری گوێی بێت ئه‌وه‌ى حه‌رامه گوێی بۆ نه‌گرێت، وه‌كو درۆكردن و غه‌یبه‌تكردن و گۆرانی و مۆسیقا و..
هه‌روه‌ها ئاگاداری ده‌سته‌كانی بێت له بۆ شتی حه‌رام درێژیان نه‌كات. ئاگاداری هه‌ردوو پێی بێت و به‌ره‌و حه‌رام پێی نه‌ڕوات.
له هه‌مووى گرنگتر: ئاگاداری دڵی بێت، له ڕیا و ڕق و بوغز و حه‌سودی و غه‌ش و ده‌غه‌ڵی و خۆشویستنی دوژمنانی خوا و ڕق لێبوونی دۆستانی خوا و .. هتد به دووری بگرێت.
چونكه دڵ پادشایه و ئه‌ندامه‌كانیش سه‌ربازی ئه‌و پاشه‌یه‌ن، سه‌ربازه‌كان به پێی ڕێنمایی ئه‌و پادشایه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه په‌لاماری عه‌رشی پاشایه‌تی بده و خۆت به سه‌ربازه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ مه‌كه، چاككردنی پادشاكه بێگومان چاككبونی سه‌ربازه‌كانی له‌گه‌ڵدایه.
ئاگاداری سه‌رجه‌م عیباده‌ته‌كانی بێت، پاك و ساغ و بێخه‌وشی بكا به ته‌نها بۆ خوای مه‌زن، دوور كه‌وێته‌وه له ڕیابازی و ناوپه‌یداكردن.