ئه‌مه‌ش دوو خاڵ ده‌گرێته‌وه:
* خاڵی یه‌كه‌م: پێناسه‌كه‌ی.
* خاڵی دووه‌م: ماوه‌كه‌ی.
* خاڵی یه‌كه‌م: پێناسه‌كه‌ی:
خوێنی زه‌یستانی: بریتیه له‌و خوێنه‌ی كه له شوێنی منداڵبوونی ئافره‌ته‌وه ده‌رده‌چێت به‌هۆی منداڵ بوونه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌بارچوونیش بێ.(1)
وه له‌زمانی عه‌ره‌بی دا پێی ده‌وترێ «النفاس» له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رچوونی خوێنه‌كه به‌دوای ده‌رچونی نه‌فسێكدا دێ كه منداڵه‌كه‌یه.(2)
* خاڵی دووه‌م: ماوه‌كه‌ی:
لای كه‌می ماوه‌ی خوێنی زه‌یسانی دیاری نه‌كراوه ، بۆیه ئافره‌تی وا هه‌یه ته‌نها له كاتی منداڵ بوونه‌كه‌دا خوێنی لێ دێت ، به‌ڵام لای زۆری ماوه‌كه‌ى له چل(40) ڕۆژ زیاتر تێپه‌ڕ ناكات ، جا ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پێش چل ڕۆژه‌كه پاك بوویه‌وه‌و له خوێن بڕا، ئه‌وا ده‌بێ خوی بشوات و ده‌ست بكاته‌وه به نوێژ، وه ئه‌گه‌رله چل ڕۆژ زیاتر خوێنی لێ هات ئه‌وه به نه‌خۆشی ده‌ژمێرێت و نابێ له چل ڕۆژه‌كه زیاتر خۆی به زه‌یسان بزانێ، بۆیه له دوای ئه‌و چل ڕۆژه ئه‌گه‌ر له خوێنیش نه‌بڕێ، ده‌بێ خۆی بشوات و ده‌ست بكاته‌وه به نوێژ.
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه: « أُمِّ سَلَمَةََ» ده‌فه‌رمووێ:« كَانَتْ النُّفَسَاءُ تَجْلِسُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَرْبَعِينَ يَوْمًا». واته «ئه‌و ئافره‌ته‌ى له زه‌یسانیدا بوایه له سه‌رده‌می پێغه‌به‌رى خوادا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ چل ڕۆژ داده‌نیشت»(3)
ئیمامی« الترمذی » دوابه‌دوای ئه‌م «حديث» دا ده‌فه‌رمووێ:« وَقَدْ أَجْمَعَ أَهْلُ الْعِلْمِ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَالتَّابِعِينَ وَمَنْ بَعْدَهُمْ عَلَى أَنَّ النُّفَسَاءَ تَدَعُ الصَّلَاةَ أَرْبَعِينَ يَوْمًا إِلَّا أَنْ تَرَى الطُّهْرَ قَبْلَ ذَلِكَ فَإِنَّهَا تَغْتَسِلُ وَتُصَلِّي فَإِذَا رَأَتْ الدَّمَ بَعْدَ الْأَرْبَعِينَ فَإِنَّ أَكْثَرَ أَهْلِ الْعِلْمِ قَالُوا لَا تَدَعُ الصَّلَاةَ بَعْدَ الْأَرْبَعِينَ وَهُوَ قَوْلُ أَكْثَرِ الْفُقَهَاءِ وَبِهِ يَقُولُ سُفْيَانُ الثَّوْرِيُّ وَابْنُ الْمُبَارَكِ وَالشَّافِعِيُّ وَأَحْمَدُ وَإِسْحَقُ ». واته « زانایانی صه‌حابه‌و تابیعین و دوای ئه‌وانیش هه‌مویان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تی زه‌یسان چل ڕۆژ ده‌ست له نوێژ هه‌ڵده‌گرێ و نابێ نوێژ بكات، مه‌گه‌ر پێش ئه‌و چل ڕۆژه پاكی به خۆیه‌وه ببینێ، جا ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ی چل ڕۆژه‌كه ته‌واو بكات پاكه‌وه بوو، ئه‌وا ده‌بێ خۆی بشوات و نوێژه‌كانی بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دوای ئه‌و چل ڕۆژه خوێنی بینی ، ئه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شه‌رعناسان ده‌ڵێن: نابێ واز له نوێژ كردن بهێنێ له‌دوای چل ڕۆژ....».
=========================
(1) فقه السنة 1/63.
(2) كفاية الإخيار1/75.
(3) صحيح: سنن الترمذي الجامع الصحيح - أبواب الطهارة عن رسول الله صلى الله عليه وسلم-باب ما جا‌ء في كم تمكث النفساء - حديث : 133، وقال الشيخ الألباني:حديث صحيح، أنظر صحيح سنن الترمذى (1/ 236/ 129).