الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبي بعده:
[فه‌زڵ و گه‌وره‌یی سوره‌تى (الإخلاص)]
ئیمامى بوخاری (ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) له عائیشه‌وه (ڕه‌زاى خواى لێ بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پیاوێكى نارد به‌سه‌ر به‌شێك له سوپایه‌كدا، وه ئه‌م پیاوه له نوێژه‌كانیدا كه بۆ هاوه‌ڵه‌كانى ده‌كرد كۆتاییه‌كه‌ى به سوره‌تى [ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ] ده‌هێنا، وه كاتێك گه‌ڕانه‌وه ئه‌مه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم باس كرد، ئه‌ویش فه‌رمووى: پرسیاری لێ بكه‌ن بۆچى واى كردووه؟ پرسیاریان لێ كرد، ئه‌ویش ووتى: چونكه ئه‌م سوره‌ته سیفه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌ى تێدایه، وه منیش ئه‌و سیفه‌تانه‌م خۆش ده‌وێن و حه‌ز ده‌كه‌م بیان خوێنم، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: ( هه‌واڵی بده‌نێ به‌وه‌ى كه خواى گه‌وره‌ش ئه‌وى خۆش ده‌وێت)(1).
وه هه‌ر ئیمامى بوخاری له ( أبي سعيد)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه: پیاوێك گوێی له پیاوێكى تر بوو سوڕه‌تى: [ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ] ى ده‌خوێندو دووباره‌ى ده‌كرده‌وه، كاتێك به‌یانى داهات، پیاوه‌كه هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و ئه‌وه‌ى بۆ گێڕایه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى پیاوه‌كه ئه‌مه به‌كه‌م بزانێت، پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: (سوێند به‌و خوایه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته، ئه‌م سوره‌ته سێیه‌كى قورئانه)(2).
وه زانایان ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م سوره‌ته سێیه‌كى قورئانه فه‌رموویانه: قورئان كۆمه‌ڵێك زانستى گه‌وره‌و فراوان ده‌گرێته خۆى، وه ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سێ زانستی سه‌ربه‌خۆ؛ ئه‌وانیش:
1- حوكم و شه‌ریعه‌ت، كه ئه‌ویش زانستی فیقه ده‌گرێته‌وه له عیباده‌ت و معامه‌لات و......هتد.
2- پاداشت و سزا له‌سه‌ر كرده‌وه‌كان و ئه‌و هۆكارانه‌ى كه ده‌بنه مایه‌ى پاداشت و سزا بۆ خاوه‌نه‌كانیان له خێر‌و شه‌ڕ.
3- زانستی ته‌وحیدو به ته‌نها خوا په‌رستى و ئه‌وه‌ش كه پێویسته له‌سه‌ر به‌نده‌كان له ناسینی و زانیاری بوون ده‌رباره‌ى و ئیمان پێ بوونى، وه ئه‌مه‌ش له سه‌روو هه‌موو زانسته‌كانى تره‌وه‌یه‌و له هه‌موان گه‌وره‌تره‌و بنچینه‌و بناغه‌كانى ته‌وحیدى له خۆ گرتووه.
وه وتراویشه قورئان هه‌واڵ ده‌دات ده‌رباره‌ى سێ شت:-
1- هه‌واڵ دانه ده‌رباره‌ى ناو‌و سیفاته‌كانى خواى گه‌وره، كه سوره‌تى (الإخلاص) ده‌یگرێته‌وه‌و به‌شێك له‌و سیفه‌تانه‌ى له خۆ گرتووه.
2- هه‌واڵ دانه ده‌رباره‌ى دروست كراوه‌كان؛ وه‌ك هه‌واڵ دان ده‌رباره‌ى ئوممه‌تانى پێشوو، وه ئه‌و ڕووداوانه‌ى كه ئێستا‌و داهاتوو ڕوو ده‌ده‌ن.
3- هه‌واڵ دانه ده‌رباره‌ى حوكم و فه‌رمانه‌كان: وه‌ك: أقيموا، آتوا، لا تشركوا، ...... وه ئه‌وانه‌ش كه به‌م شێوه‌یه بن.
وه هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و سێ سوره‌تانه‌ى كه شه‌وانه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه ده‌چووه سه‌ر جێگاى خه‌وتن ده‌یخوێندن، ئیمامى بوخارى له عائیشه‌ى دایكى ئیماندارانه‌وه (ڕه‌زاى خواى لێ بێت) ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رمووێت: (هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هاتبا بۆ سه‌ر جێگاكه‌ى ده‌سته‌كانى كۆ ده‌كرده‌وه‌و سوره‌ته‌كانى [ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ] و [قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ] و [قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ]ى ده‌خوێندن و فوى به ده‌سته‌كانیدا ده‌كردو ئه‌وه‌نده‌ى ده‌ستى گه‌یشتبایه لاشه‌ى ده‌ستى پێدا ده‌هێناو له‌سه‌رو ده‌م و چاویه‌وه ده‌ستی پێ ده‌كردو ئه‌مه‌ى سێ جار دووباره ده‌كرده‌وه(3).
[هۆى دابه‌زینى سوره‌ته‌كه]
هۆى دابه‌زینه‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو كه موشریكه‌كان به پێغه‌مبه‌ریان صلى الله عليه وسلم وت: وه‌سفی خواكه‌تمان بۆ بكه؟ خواى گه‌وره‌ش له وه‌ڵامى موشریكه‌كان ئه‌م سوره‌ته پیرۆزه‌ى دابه‌زاند)(4)، كه ده‌فه‌رمووێت:[قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ اللَّهُ الصَّمَدُ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ] [الإخلاص: 1-3] .
[واتا‌و لێكدانه‌وه‌ى ئایه‌ته‌كان]
[ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ] واته: ئه‌ى محمد صلى الله عليه وسلم بڵێ: خواى گه‌وره تاك و ته‌نهایه‌و هیچ هاوشێوه‌و وه‌زیرو وێچوو شه‌ریك و هاوه‌ڵێكى نییه.
وه به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر نه‌فی كردنى هه‌موو جۆره شه‌ریك و هاوه‌ڵێك له خواى گه‌وره له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، له زات و سیفات و كرده‌وه‌كانیدا، هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ته‌نهایى خواى پاك و بێ هاوتا له گه‌وره‌یی و ته‌واوى و به‌رزى له هه‌موو سیفه‌ته‌كانیدا، وه بۆیه‌شه وشه‌ى (أحد) دانانرێت ته‌نها بۆ خواى گه‌وره نه‌بێت، كه زۆر فراوانتر‌و پڕ ماناتره له (واحد).
[اللَّهُ الصَّمَدُ] واته: ( خواى گه‌وره بێ پێویسته له هه‌موو شتێك و به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شتێك پێویستی به‌وه‌و هه‌ر ئه‌و جێگاى نیاز‌و ئومێد‌و مه‌به‌سته).
وه ابن عباس (ڕه‌زاى خواى لێ بێت) له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رمووێت: ( خواى گه‌وره سه‌روه‌رو گه‌وره‌یه‌و خاوه‌نى هه‌موو شتێكه‌و سه‌روه‌رى و گه‌وره‌ییه‌كه‌ى گه‌یشتۆته ئه‌و په‌ڕی ته‌واوێتى، وه خاوه‌ن شكۆ‌و پایه‌دارو به‌رزه‌و گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی شكۆ‌و پایه‌داری، وه گه‌وره‌یی بێ كۆتاییه‌و گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره‌یی، وه هێدی و له‌سه‌ر خۆ‌و ئارامگره‌و گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی له‌سه‌ر خۆیی و ئارامگرى، وه ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته‌و گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندى، وه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكى زۆره‌و گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتى، وه زانا‌و ئاگاداره به‌هه‌موو دروست كراوه‌كانى و گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی زانایی و به ئاگایی، وه كار به‌جێ و لێزانه‌و كار به‌جێی و لێزانى گه‌یشتۆته ئه‌و په‌ڕی، وه ئه‌و خوایه‌یه كه سه‌روه‌رى و پایه‌دارى و هه‌موو سیفه‌ته‌كانى تری له‌و په‌ڕی ته‌واوێتى و گه‌وره‌ییدان، وه هه‌ر ئه‌و خوایه خاوه‌نى ئه‌و سیفه‌تانه‌یه‌و ناگونجێت دابنرێت ته‌نها بۆ ئه‌و نه‌بێت، كه هیچ وێچوو هاوشێوه‌ى نىیه).
(ابو القاسم الطبري) له كتێبی (السنة)دا ده‌ڵێت: ( هه‌ر خواى په‌روه‌ردگار جێگاى نیاز‌و مه‌به‌ست و پشت پێ به‌ستنه بۆ دابین كردنى پێویستیه‌كان و له‌و په‌ڕی پایه به‌رزى دایه‌و ناخوات و ناخواته‌وه‌و هه‌ر خۆى ده‌مێنێت له دوای دروست كراوه‌كانییه‌وه).
له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سیفه‌تى (الصمد) ناو‌و سیفه‌تێكى كۆكه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو سیفه‌ت و ناوه ته‌واوو جوانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار، وه كۆكه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو سیفه‌ته كه‌م و ناته‌واوه‌كانى دروست كراوه‌كانى، چونكه هه‌موو دروست كراوه‌كان پێویستیان به‌خوایه‌و خواى گه‌وره پێویستى به هیچ له دروست كراوه‌كانى نییه. دواى ئه‌وه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:[لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ] واته: ( كه‌سی لێ نه‌بوه‌و له كه‌سیش نه‌بووه، وه هیچ وێنه‌و هاوشێوه‌ى نىیه).
وه دیسان ئه‌مه‌ش جه‌خت كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره له‌وپه‌ڕی ته‌واوى سیفه‌ته‌كانى دایه‌و تاكو ته‌نهاو بێ پێویسته له هه‌موو شتێك، وه له‌به‌ر ته‌نهایی و بێ پێویستیه‌تى له هه‌موو شتێك و گه‌وره‌یی و ته‌واوێتى سیفه‌ته‌كانیه‌تى؛ كه هیچی لێ نه‌بووه، چونكه هه‌روه‌ك دیاره كه باوك پێویستى به منداڵه‌كانێتى له بوارى خزمه‌ت كردن و به‌خێوكردن و هاوكاری كردن له‌كاتى ته‌نگانه‌داو هه‌روه‌ها بۆ به‌رده‌وام بوونى نه‌وه‌و وه‌چه‌كانى.
[وَلَمْ يُولَدْ] واته: ( له‌كه‌سیش نه‌بووه)، چونكه ئه‌گه‌ر له یه‌كێك بووبێت، ئه‌وا باوك له‌پێش ئه‌ودا ده‌بوو، له كاتێكدا خواى گه‌وره‌و باڵا ده‌ست یه‌كه‌مه‌و هیچ شتێك له پێش ئه‌وه‌وه نه‌بووه، وه ئه‌و دروست كاره‌و غه‌یری ئه‌و هه‌مووى دروست كراون، كه‌واته چۆن ده‌گونجێت له‌دایك بووبێت؟!
وه هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رمووێت: [ بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن لَّهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ] [الأنعام: 101] واته: ( خواى گه‌وره ئاسمانه‌كان و زه‌وى به جوانترین شێوه به‌دیهێناوه، چۆن ده‌گونجێت كه خوا منداڵی ببێت، له كاتێكدا خواى گه‌وره خێزان و هاوسه‌رى نىیه؟! وه ئه‌وه‌ى له بووندا هه‌یه هه‌ر هه‌مووى خواى گه‌وره دروستى كردوون، ئیتر چۆن شتێك له‌دروست كراوه‌كانى خۆى؛ ده‌بێته وێنه‌و هاوه‌ڵ بۆى؟! وه خواى گه‌وره به هه‌موو شتێك به‌ئاگایه‌و زانیاری ئه‌و ده‌ورى هه‌موو شتێكى داوه).
وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: [ وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَنُ وَلَدًا لَقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا أَن دَعَوْا لِلرَّحْمَنِ وَلَدًا وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا إِن كُلُّ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَنِ عَبْدًا] [مريم: 88-93] واته: ( موشریك و بت په‌رسته‌كان ده‌یان ووت: خوا منداڵ و نه‌وه‌ى بۆ خۆى داناوه، به‌ڕاستى ئێوه شتێكى زۆر گه‌وره‌و هه‌ڵه‌و نابه‌جێتان هێناوه‌ته كایه‌وه، وه له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و قسه‌یه خه‌ریكه ئاسمانه‌كان درزیان تێ بكه‌وێت و زه‌ویش له‌ت و په‌ت بێت و شاخ و كێوه‌كانیش به‌سه‌ر یه‌كدا بكه‌ون و بڕمێن، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه منداڵیان بۆ خوا داناوه، له كاتێكدا نابێت و ناگونجێت و شایانى گه‌وره‌یی و پایه‌داری ئه‌و نییه كه منداڵی ببێت، چونكه هیچ هاوشێوه‌و وێچویه‌كى نییه، به‌ڵكو هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌موویان به‌نده‌ى خواى گه‌وره‌ن و ئه‌و به‌دیهێناون و دروستی كردوون).
وه له ئایه‌تێكى تردا خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَنُ وَلَدًا سُبْحَانَهُ بَلْ عِبَادٌ مُّكْرَمُونَ ] [الأنبياء: 26] . واته: (موشریك و بێ باوه‌ڕه‌كان وا گومانیان ده‌برد كه خواى گه‌وره منداڵی بۆ خۆى داناوه‌و ده‌یان وت: فریشته‌كان كچى خوان، پاك‌و بێگه‌ردی و به‌رزى بۆ خواى گه‌وره، خواى گه‌وره زۆر دووره له‌وه‌ى كه ئه‌وان ده‌یڵێن، به‌ڵكو فریشته‌كان به‌نده‌ى به‌ڕێزى خواى گه‌وره‌ن و به‌رده‌وام خه‌ریكى به‌ندایه‌تى و په‌رستن و جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره ناكه‌ن ).
[وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ]، واته: (وه خواى گه‌وره هیچ وێنه‌و هاوشێوه‌ى نىیه).
وه خواى گه‌وره له ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: [ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ] [الشورى: 11] .واته: (خواى تاكو ته‌نها بێ وێنه‌یه‌و هیچ شتێك له‌و ناچێت و زۆر بیسه‌رو بینه‌ره‌و هه‌موو شتێك ده‌بینێت و هیچ شتێكی لێ وون نابێت).
كه‌واته: خواى گه‌وره هیچ وێچوو هاوشێوه‌یه‌كى نییه له دروست كراوه‌كانى، نه له زاتیداو نه له ناوه جوانه‌كانیدا، وه نه له سیفه‌ت و نه له كرده‌وه‌كانیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوه‌كانى خواى گه‌وره هه‌موویان جوانن، وه سیفه‌ته‌كانیشی هه‌موویان سیفه‌تى ته‌واوو گه‌وره‌ن، وه به كرده‌وه‌كانى خۆى و به بێ هیچ هاوبه‌ش و هاوه‌ڵێك ئه‌و هه‌موو دروست كراوه گه‌ورانه‌ى به دیهێناوه، بۆیه خواى گه‌وره له‌به‌ر تاكو ته‌نهایی له ته‌واوێتی هه‌موو ئه‌م سیفه‌ت و ناوه جوانانه‌یدا، هیچ هاوشێوه‌و وێچویه‌كى نییه، وه خواى گه‌وره بیسه‌ره بۆ هه‌موو ده‌نگێك به جیاوازى زمانه‌كان و جۆراو جۆرى پێداویستیه‌كان و بینه‌ره بۆ هه‌موو شتێك.
وه ئه‌م ئایه‌ته‌و هاوشێوه‌كانى ئه‌م ئایه‌ته، به‌ڵگه‌نه بۆ مه‌زهه‌بى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه، له جێگیركردن و دانانى سیفه‌ته ته‌واوه‌كان بۆ خواى گه‌وره‌و نه‌فی كردن و لادانى هه‌موو هاوشێوه‌و وێچویه‌ك بۆ خواى گه‌وره.
وه ده‌بێت خواى گه‌وره به پاك‌و بێ هاوتا دابنێین له‌وه‌ى كه وه‌سفی بكه‌ین به سیفه‌تى دروست كراوه‌كانى، چونكه هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌ى كه تایبه‌تن به دروست كراوه‌كان، ئه‌وه كه‌م وكووڕی و ناته‌واوییان تێدایه‌و خواى گه‌وره‌ش پاك‌و بێگه‌رده له هه‌موو كه‌مو كووڕی و ناته‌واوییه‌ك، وه شایانى هه‌موو ته‌واوى و به‌رزى و گه‌وره‌ییه‌كه‌و هیچ هاوشێوه‌و وێچویه‌ك نییه له سیفه‌ت و ناوه جوانه‌كانیدا.
وه نابێت له هیچ سیفه‌تێكدا خواى گه‌وره كه (دروست كاره)، به دروست كراوه‌كانى بچوێنرێت یان دروست كراوه‌كانى به‌و بچوێنرێن، وه دروستیش نییه كه وه‌سفی خواى گه‌وره بكرێت به سیفه‌تێك له سیفه‌ته تایبه‌تیه‌كانى دروست كراوه‌كانى، هه‌روه‌ك چۆن دروست نىیه كه دروست كراوه‌كان وه‌سف بكرێن به سیفه‌تێك له سیفه‌ته تایبه‌تیه‌كانى خواى گه‌وره.
وه له‌م سوره‌ته‌دا دوو جۆر سیفه‌تى خواى گه‌وره باسكراون، ئه‌وانیش:-
یه‌كه‌م: ئه‌و سیفه‌تانه‌ى كه جێگیر‌و دانراون بۆ خواى گه‌وره، كه (الله) سیفه‌تى په‌رستراوێتی خواى گه‌وره ده‌گرێته‌وه، وه (أحد) سیفه‌تى تاكو ته‌نهایی خواى گه‌وره ده‌گرێته‌وه، وه (الصمد) سیفه‌تى بێ پێویستى خواى گه‌وره ده‌گرێته‌وه له هه‌موو شتێك.
دووه‌م: به پاك دانانى خواى گه‌وره له‌و سیفه‌تانه‌ى كه كه‌م و كورتیان تێدایه‌و سیفه‌تى ناشیاون بۆ ئه‌و، كه: [لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ] ده‌یگرێته‌وه.
[ئه‌و په‌ندو ئامۆگاریانه‌ى كه له‌م سوره‌ته وه‌رده‌گیرێن]
1- سه‌لماندن و جێگیر كردنى تاكو ته‌نهایی خواى گه‌وره.
2- ته‌واوێتى و ده‌وڵه‌مه‌ندى خواى گه‌وره‌و هه‌ژارى و بێ ده‌سه‌ڵاتى دروست كراوه‌كان بۆی.
3- ره‌دده له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه ده‌ڵێن قورئان قسه‌ى (محمد)ه صلى الله عليه وسلم.
4- ره‌دده له‌سه‌ر یه‌هودییه‌كان كه ده‌ڵێن عوزه‌یر كوڕی خوایه.
5- سه‌لماندن و جێگیر كردنى سیفه‌تى قسه كردن بۆ خواى گه‌وره.
6- ره‌دده له‌سه‌ر گاوره‌كان كه ده‌ڵێن عیسى كوڕی خوایه.
7- سوربوون له‌سه‌ر پشت به‌ستن به ته‌نها به‌خواى گه‌وره، چونكه خواى گه‌وره ته‌نهایه‌و هه‌ر ئه‌ویش جێگاى نیاز‌و مه‌به‌سته بۆ دابین كردنى پێداویستیه‌كان.
8- ره‌دده له‌سه‌ر موشریكه‌كان كه ده‌ڵێن فریشته‌كان كچى خوان.
9- سوربون له‌سه‌ر په‌رستنى خواى گه‌وره به ته‌نهاو هاوه‌ڵ بۆ دانه‌نانى.
10- به پاك دانانى خواى گه‌وره له چواندنى به دروست كراوه‌كانى.
11- وه‌رگرتنى عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕ له قورئان و سوننه‌ت.
12- سه‌لماندن و جێگیر كردنى ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره له سه‌ره‌تاوه هه‌بوه‌و هیچ شتێك له پێش ئه‌وه‌وه نه‌بووه.
13- به پاك دانان و لادانى خێزان له خواى گه‌وره.
14- ره‌دده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌ڵێت: شته‌كان به‌هۆى سروشت و له خۆیانه‌وه دروست بوون.
15- ره‌دده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌ڵێت: خواى گه‌وره وێچوو هاوشێوه‌و هاوه‌ڵی هه‌یه.
16- سه‌لماندن و جێگیر كردنى ئه‌وه‌ى كه ته‌نها خواى گه‌وره په‌رستراوه‌و شایانى په‌رستنه.
17- ڕێز‌و گه‌وره‌یی زانستی ته‌وحید و به ته‌نها خوا په‌رستی.
18- سه‌لماندن و جێگیر كردنى سیفه‌تى (الصمدية) بۆ خواى گه‌وره‌و هه‌ر ئه‌ویش جێگای نیاز‌و مه‌به‌سته بۆ دابین كردنى پێداویستییه‌كان.
19- هه‌ر كه‌سێك بڕواى ته‌واوى هه‌بێت به ته‌نهایی خواى گه‌وره‌و به‌وه‌ى كه ته‌نها ئه‌و جێگاى نیاز‌و مه‌به‌سته‌و وه هه‌رچیه‌كى بوێت به ئاسانى ده‌یكات ، ئه‌وه دڵه‌كه‌ى ڕزگاری بووه‌و پارێزراوه له هه‌موو تاریكایی و گومڕایی و پیسییه‌ك و له هه‌موو په‌یوه‌ست بوونێك به غه‌یری خواى گه‌وره.
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
سه‌رچاوه‌كان:
1- عمدة التفسير، مختصر تفسير ابن الكثير، للشيخ أحمد شاكر (رحمه الله).
2- تيسير كريم الرحمن، للشيخ عبدالرحمن بن ناصر السعدي (رحمه الله).
3- العقيدة الواسطية، شرح:
* الشيخ/ عبدالرحمن بن ناصر السعدي (رحمه الله).
* الشيخ/ محمد خليل هراس (رحمه الله).
* الشيخ/ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله).
* الشيخ/ صالح بن عبدالعزيز الفوزان (حفظه الله).
* الشيخ/ عبدالعزيز المحمد السلمان.
=========================
(1) (رواه البخاري: 7375)
(2) (رواه البخاري: 7374 – 5013 – 6643)
(3) (رواه البخاري: 5017، وأبو داود: 5056، والترمذي: 3402 وغيرهم).
(4) (رواه الترمذي: 3364، وأحمد: 5/133، وصححه الألباني في: صحيح الترمذي: (268).