خوێنه‌ری ئازیز له ئه‌ڵقه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م بابه‌ته‌دا تیشكمان خسته سه‌ر هه‌ندێ له تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان صلى الله عليه وسلم له دونیادا … پشتیوان به خوا له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا ده‌چینه خزمه‌ت خاڵی دووه‌می ئه‌وخشته‌یه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێداوه .
[ما اختص به لذاته في الآخرة]
پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان صلى الله عليه وسلم هه‌روه‌ك چۆن له دونیادا خاوه‌نى چه‌ندین تایبه‌ت مه‌ندى بووه ، به هه‌مان شێوه خواى په‌روه‌ردگار له ڕۆژى دوایى دا چه‌ند تایبه‌ت مه‌ندیه‌كى تر‌ى به‌م سه‌روه‌ره به‌خشیوه .
ئه‌مانه‌ش بێگومان له هه‌موو به‌ڵگه‌ى ڕوون و ئاشكران له سه‌ر گه‌وره‌یى و مه‌زنى سه‌ردارى پێغه‌مبه‌ران پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان صلى الله عليه وسلم .
به‌شه سه‌ره‌كیه‌كانى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ڕۆژی دواى پێغه‌مبه‌رمان صلى الله عليه وسلم ئه‌مانه‌ن :
1 ـ الوسيلة و الفضيلة .
2 ـ الـمقام الـمحمود .
3 ـ ادخار دعوتهُ الـمستجابة .
به كورتى له سه‌ر هه‌ر یه‌كى له‌م سێ تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌دوێین :
1 ـ الوسيلة و الفضيلة :
(وه‌سیله ) بڵندترین پله‌ى به‌هه‌شته و تایبه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوایه صلى الله عليه وسلم .
ابن كثير ـ ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت ـ فه‌رمویه‌تی :( الوسيلة عَلَمٌ على أعلى منـزلة فـي الـجنة ، وهي منـزلة رسول الله صلى الله عليه وسلم ، وهي أقرب أمكنة الـجنة إلى العرش…)تفسير ابن كثير : (3 / 124) ، وانظر : "الشفا بتعريف حقوق الـمصطفى" : (1 / 195)
كه واته (وه‌سیله) به ڕزترین مه‌نزڵى به‌هه‌شته و نزیكترین جیگه‌یه له عه‌رشه‌وه پله‌ی هه‌ره بڵندى پێغه‌مبه‌رى خوایه صلى الله عليه وسلم .
(فه‌ضیلــه )ش : وه‌ك (ابن حجر) فه‌رموویه‌تى : (الـمرتبة الزائدة على سائر الـخلائق ويحتمل أن يكون منـزلة أخرى أو تفسيراً للوسيلة … )فتح الباري : (2 / 113)
ده‌گونجێ بڵێین :
(فه‌ضیلــه) كه به واتاى ڕێز و بڵندی دێت ڕاڤه و جه‌ختی پله بڵندی وه‌سیله‌یه كه به هه‌ردوكیان (الوسيلة والفضيلة) واتای جێگیربوونی شوێنێكی تایبه‌تی نزیك عه‌رشی په‌روه‌ردگاره بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان صلى الله عليه وسلم .
به‌ڵگه له سه‌ر ئه‌مه :عن جابر بن عبد الله (رضي الله عنه) أنَّ رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : ((من قال حين يسمع النداء : اللهم ربَّ هذهِ الدعوة التامَّـة ، والصلاة القائمة ، آتِ محمداً الوسيلةَ والفضيلةَ ، وابعثهُ مقاماً محموداً الذي وعدته ، حلَّتْ له شفاعتـي يوم القيامة))صحيح البخاري رقم : (589) (*)
له‌م فه‌رمووده‌دا ده‌بنین پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هانمان ده‌دات كه له دوای بیستنی بانگ داوای به‌خشینی ئه‌م پایه بڵنده‌ی بۆ بكه‌ین له خوای گه‌وره .
وه له چه‌ندین فه‌رمووده‌ی تردا پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمانمان پێ ده‌كات ئه‌م داوایه‌ی بۆ بكه‌ین :
عن عبد الله بن عمرو (رضي الله عنه) أنه سمع النبـي صلى الله عليه وسلم يقول : ((إذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول المؤذن ، ثم صلوا علي فإنه من صلى علي صلاة صلى الله عليه بها عشرا ، ثم سلوا لي الوسيلة ، فإنها منزلة في الجنة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله وأرجو أن أكون أنا هو ، فمن سأل الله لي الوسيلة حلت له الشفاعة))صحيح مسلم : (384) وصحيح سنن الترمذي : (3614). واته : ئه‌گه‌ر گوێتان له بانگ بوو ئه‌وا بانگده‌ر چی ده‌ڵێت ئێوه‌ش بیڵێنه‌وه ، پاشان صه‌ڵاواتم له سه‌ر بده‌ن چونكه هه‌ركه‌سێك یه‌ك صه‌ڵاواتم له سه‌ر بدات ئه‌وا خوا ده جار صه‌ڵاواتی له سه‌ر ده‌دات ، پاشان داوای وه‌سیله‌م بۆ بكه‌ن ، چونكه وه‌سیله پله‌یه‌كه له به‌هه‌شتدا ته‌نها شایسته‌ی به‌نده‌یه‌كه له به‌نده‌كانی خوا ، وه هیوا و ئومێدم وایه ئه‌و به‌نده‌یه من بم ، جا هه‌ر كه‌سێك داوای وه‌سیله‌م بۆ بكات له خوا ئه‌وا به‌ر شه‌فاعه‌تی من ده‌كه‌وێت .
وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: ((الوسيلة درجة عند الله ليس فوقها درجة ، فسلوا الله أن يؤتيني الوسيلة))سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (3571) وصحيح الـجامع الصغير رقم : (7151) ، وانظر : "الـخصائص" للسيوطي : (2 / 390) واته : وه‌سیله پله‌یه‌كه لای خوا هیچ پله‌یه‌ك له‌و پله‌یه به‌رزتر نى یه ، جا ئێوه‌ش داوام بۆ بكه‌ن كه خوا پله‌ی وه‌سیله‌م پێ ببه‌خشێت .
2. ـ الـمقام الـمحمود
(مـحمود) (اسم مفعول )ـه و واتاى (سوپاسكراو) ده‌گه‌یه‌نێت ، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان صلى الله عليه وسلم به هۆی تكای سه‌رتاسه‌ری بۆ یه‌ك لا بوونه‌وه‌ی مه‌ینه‌تی ئه‌و ڕۆژه سه‌خته‌ی ده‌شتی مه‌حشه‌ر هه‌مووان سوپاسی ئه‌م شه‌فاعه‌ته گه‌وره وه‌رگیراوه‌ی ده‌كه‌ن .
رای زۆربه‌ی زانایان له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه (مقام المحمود) شه‌فاعه‌تی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه صلى الله عليه وسلم انظر تفسير الطبري : (15 / 97) ، و "نضرة النعيم" : (1 / 471) .
، وه (ابن حجر) فه‌رموویه‌تی : (والراجح أنَّ الـمراد بالـمقام الـمحمود الشفاعة …)(فتح الباري : (11 / 435) .).
(مقام الـمحمود) یه‌كێكی تره له به‌خشینه تایبه‌تیه‌كانی په‌روه‌ردگار بۆ پێغه‌مبه‌ره‌ی پێشه‌وا صلى الله عليه وسلم له ڕۆژی دوایدا ، وه ئه‌م پله و ڕێزه گه‌وره‌یه ته‌نها له‌و ڕۆژه‌دا به‌م سه‌روه‌ره به‌خشراوه ، به به‌ڵگه‌ى چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیح كه په‌روه‌ردگار فه‌رمانی زیندوبونه‌وه‌ی داوه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشین و دواینیش كۆده‌كاته‌وه له یه‌ك ده‌شتدا ((جمع الأولين والآخرين فـي صعيد واحد…))(صحيح البخاري رقم : (4712) وصحيح مسلم رقم : (194) بـنحو ذلك .) ، ئا له‌و ڕۆژه سه‌خته‌دا خه‌ڵكان یه‌ك له دوای یه‌كی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام ) به سه‌رده‌كه‌نه‌وه و ده‌چنه خزمتیان به‌ڵكو تكایه‌كیان بۆ بكه‌ن لای په‌روه‌ردگار بۆ ڕزگار بوونی خه‌ڵكان له‌و ناڕه‌حه‌تیه ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) له ئاده‌مه‌وه تا عیسی (علیهم السلام) هه‌موویان هه‌ر یه‌ك به شێوازێكی تایبه‌ت ئه‌م سپارده و تكا كاریه ڕه‌وانه‌ی دواین پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن كه سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران و پێشه‌وای مرۆڤایه‌تىیه صلى الله عليه وسلم ، دوا جار پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله عليه وسلم نێو چاوانی پیرۆزی ده‌خاته سه‌ر زه‌وی و ده‌ست ده‌كات به تكا كردن ، وه له‌و ڕۆژه‌دا خوای په‌روه‌ردگار چه‌ند ووشه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌خاته سه‌ر زمانی پیرۆزی و شه‌فاعه‌تیان پێ ده‌كات ، پاشان خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : ((يا محمد ارفع رأسك ، سَـلْ تعط ، واشفعْ تشفَّع…))(صحيح البخاري رقم : (7440) وصحيح مسلم رقم : (323) .).
له كاتێكدا پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) ئه‌م داوا كاریه‌ی خه‌ڵكان به‌ڕێ ده‌كه‌ن و به دواین پێغه‌مبه‌ری ده‌سپێرن صلى الله عليه وسلم ، ئه‌م سه‌روه‌ره‌ش ده‌فه‌رموێت : ((أنا لـها ، أنا لـها …))(صحيح البخاري رقم : (7510) وصحيح مسلم رقم : (193) ، وانظر الأحاديث الواردة فـي ذلك فـي "تفسير ابن كثير" : (5 / 108 ـ 116) .) .
به هۆی ئه‌م ڕێز و میهره‌بانى یه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم كه نمایشی ده‌كات و دواجار تكای وه‌رگیراو ده‌بێت هه‌مووان یه‌كپارچه سوپاسی بێ پایانی ده‌كه‌ن ، ته‌نانه‌ت په‌روه‌ردگاریش سوپاسی ده‌كات .
(ابن كثير) فه‌رموویه‌تی : (يحمدك فيه الـخلائق كلهم وخالقهم تبارك وتعالى)(تفسير ابن كثير : (5 / 109) .) ، ئه‌مه‌ش واتا‌و ناوه‌ڕۆكی فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگاره كه به پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان فه‌رموویه‌تی [وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَّكَ عَسَى أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَّحْمُودًا]سورة الإسرا‌ء : (79)
لێره‌دا پێوسته ئاماژه‌یه‌ك بده‌ین به مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ ، كه لێدوانه له سه‌ر شه‌فاعه‌ت و جۆره‌كانی …
چونكه پێغه‌مبه‌رانی دیكه‌ش (علیهم السلام) هه‌موویان بۆ گه‌لانی خۆیان شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌ن ، ته‌نانه‌ت (الصديقين والشهداء والصالحين) هه‌موو یه‌كێ له مانیش خاوه‌نی شه‌فاعه‌تی خۆیانن بۆ كه‌س وكاریان …
[ئه‌و شه‌فاعه‌تانه‌ی كه ته‌نها تایبه‌تی پێغه‌مبه‌رمانه صلى الله عليه وسلم ئه‌م جۆره شه‌فاعه‌تانه‌ن]
1 _ (الشفاعة العظمى) يان ( الشفاعة العامة في فصل القضاء)
2 _ (الشفاعة في استفتاح باب الـجنة) : تكای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای به‌هه‌شت .
3 _ (الشفاعة في تقديـم من لا حسابَ عليهم في دخول الـجنة ) : تكای پێش خستنی چونه به‌هه‌شتی كه‌سانێك له گه‌له‌كه‌ی به بێ لێپرسینه‌وه.
4 - (الشفاعة في تـخفيف العذاب عن عمه أبـي طالب ) : تكای سوك كردنی سزای مامی كه (أبو طالب)ـه.
ئه‌م (چوار) جۆره شه‌فاعه‌ته تایبه‌تیی پێغه‌مبه‌ری ئاخر زه‌مانه كه (مـحمد الـمصطفى) یه صلى الله عليه وسلم به‌ڵگه‌ش بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان :
أ ـ شه‌فاعه‌تی یه‌كه‌م پێشتر ئاماژه‌مان پێدا .
ب ـ شه‌فاعتی دووه‌م :
پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی :((آتـي باب الـجنة يوم القيامة ، فاستفتح ، فيقول الـخازن : من أنت ؟ فأقول : محمد ، فيقول : بكَ اُُمِرْتُ لا أفتح لأحدٍ قبلك))صحيح مسلم رقم : (197)
ج _ شه‌فاعه‌تی سێ یه‌م :
پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : ((سألتُ ربـي عزَّ و جلَّ فوعدنـي أنْ يدخل من أمتـي سبعين ألفاً على صورة القمر ليلة البدر ، فاستزدتُ فزادنـي مع كل ألفٍ سبعين ألفاً …))سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (1484) وصحيح الـجامع الصغير رقم : (1057) ، وأصله فـي صحيح البخاري رقم : (3247) و (6543) و (6554) وصحيح مسلم رقم : (217)
پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : ((لعله تنفعه شفاعتـي يوم القيامة ، فيُجعَل فـي ضحضاحٍ من النار يـبلغ كعبيه يغلي منه أم دماغه))صحيح البخاري رقم : (6564) وصحيح مسلم رقم : (210)
سه‌ره‌ڕای ئه‌م چوار شه‌فاعه‌ته تایبه‌ته‌ی پێغه‌مبه‌رمان صلى الله عليه وسلم ، سێ شه‌فاعه‌تی تر هه‌یه :
1 - (الشفاعة فيمن استحق النار من الـموحدين أن لا يدخلها) : واته شه‌فاعه‌ت بۆ نه‌چوونه دۆزه‌خی كه‌سانێك له ئوممه‌ته‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم كه موسته‌حه‌قی دۆزه‌خن .
2 - (الشفاعة في إخراج عُصاة الـموحدين من النار) : واته شه‌فاعه‌ت بۆ ده‌رهێنانی هه‌ندێ له دۆزه‌خىیه‌كانی ئوممه‌ته‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم .
3 - (الشفاعة في رفع درجات ناس فـي الـجنة) : واته شه‌فاعه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله و پایه‌ى هه‌ندێ له به‌هه‌شتى یه‌كانی ئوممه‌ته‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم(انظر نضرة النعيم : (1 / 475) وشرح العقيدة الطحاوية لابن أبـي الـعز ).
3 - ادخار دعوته الـمستجابة : هێشتنه‌وه‌ی نزای قبوڵكراوی بۆ قیامه‌ت :
گومانی تێدا نى یه كه پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) هه‌ڵبژێراوانی نێو خه‌ڵكین لای په‌روه‌ردگار ، وه بۆ پاڵپشتی بانگه‌وازه‌كه‌یان چه‌ندین به‌ڵگه و موعجیزه‌ی پێ به‌خشیون ، یه‌كێك له‌و به‌خششه تایبه‌تیانه‌ی كه پێیان دراوه گیرا بوونی نزا و تكایانه وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی :((لكل نبـي دعوة مستجابة …))صحيح البخاري رقم : (6304) وصحيح مسلم رقم : (199)
به‌لإم وه‌ك ئیمامی نه‌وه‌وی فه‌رموویه‌تی :(…لكل نبي دعوة مستجابة …فنالـها كل نبـي من الأنبياء في الدنيا ، وأمَّا نبينا صلى الله عليه وسلم فادخرها شفاعةً لأمته يوم الفاقة وخاتـمة الـمِـحَـن … وما فعله صلى الله عليه وسلم فهو من كمال شفقته على أمته ورأفته بـه‌م واعتنائه بالنظر في مصالـحهم …)نقلناه بتصرف من "شرح صحيح مسلم" : (3 / 75) ، وانظر : "نضرة النعيم" : (1 / 479)
كه‌واته سه‌رداری مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله عليه وسلم ئه‌م دوعا و تكا و نزا وه‌رگیراوه‌ی هه‌ڵگرتووه بۆ دوا ڕۆژ و له‌و مه‌ینه‌تیه سه‌خته‌ی قیامه‌ت چه‌ند شه‌فاعه‌ت و تكایه‌ك بۆ ئوممه‌تی شوێن كه‌وتووی په‌یامه مه‌زنه‌كه‌ی ده‌كات ، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرای تره له سه‌ر میهره‌بانی و په‌رۆشی پێغه‌مبه‌ره‌مان صلى الله عليه وسلم بۆ شوێن كه‌وتوانی شاڕێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری …
ئه‌م تكایه‌ش وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی :((نائلة إنْ شا‌ء الله مَن مات من أمتـي لا يشرك بالله شيئاً))
واته : ئه‌م تكا و پاڕانه‌وه‌یه به ویستی خوا به‌ر ئه‌وانه ده‌كه‌وێت كه ده‌مرن له ئوممه‌ته‌كه‌م و به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار ناده‌ن .
په‌روه‌ردگار له به‌ر پیرۆزی ناوه‌كانت به میهره‌بانی بێ سنوری خۆت بمانخه‌یته به‌ر شه‌فاعه‌تی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره سه‌روه‌ره‌ى خۆت صلى الله عليه وسلم .
وه به پشتوانی خوا له ئه‌ڵقه‌كانی تردا ده‌چینه سه‌ر خاڵه‌كانی دیكه ...
=======================
(*) بیرخستنه‌وه‌یه‌ك : له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه ئه‌و پاڕانه‌وه‌یه‌ی كه زۆرێك له موسڵمانانی ئه‌مڕۆ ده‌یڵێنه‌وه دوای بیستنی بانگ پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه صلى الله عليه وسلم ! چونكه چه‌ند بڕگه‌یه‌كی بۆ زیاد كراوه وه‌ك : (آتِ [سيدنا] مـحمدا الوسيلة والفضيلة [والدرجة الرفيعة العلية] وابعثه مقاما مـحمودا الذي وعدته [وارزقنا شفاعته وزيارته ، إنك لا تُخلِفُ الـميعاد] ).