(سَوْفَ)، واته: دواجار، پاشان، ئینجا، پاش وه‌خت، دوای ئه‌وه، .. هتد، لێره‌شدا واته: دواخستنی ته‌وبه بۆ كات و ساتێكی تر.
خوشكى به‌ڕێزم .. برای خۆشه‌ویستم
مه‌ڵێ: دواجار ته‌وبه ده‌كه‌م (سَوْفَ أَتُوب)، بێگومان كه‌س نازانێ كه‌ى ئه‌جه‌لی دێ وچه‌ند له ته‌مه‌نى ماوه.
ئه‌وه‌ى جێی داخه خه‌ڵكانێك ده‌بینین ((دوایی)) بۆ ته‌وبه‌كردن ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن:
ئێستا كاتی ته‌وبه‌كردن نیه.
وازبێنن با هه‌ندێك چێژ له دونیا وه‌ربگرین
هه‌ر كه به ساڵدا چووین خۆمان ته‌وبه ده‌كه‌ین، خۆ قابیله چی ئه‌كه‌ین؟! دواجار هه‌ر ته‌وبه ئه‌كه‌م، به‌س جارێ وه‌ختی نیه.
جارێ با فلانه شت بكه‌م، پاشان نوێژ ده‌كه‌م!؟
با فلانه شه‌هاده به‌ده‌ست بێنم پاشان ڕۆژوو ده‌گرم؟!
با ناجح ببم پاشان ئه‌وه ده‌كه‌م؟!
با زانكۆ یان په‌یمانگا ته‌واو بكه‌م، یان با شو بكه‌م، پاشان سه‌رپۆش ده‌ده‌م و ده‌بم به موحه‌ججه‌به‌یه‌كی چاك؟! (*)
با شوو بكه‌م یان با ژن بهێنم پاشان ئاوا ده‌كه‌م ..؟!
به‌ڵام چه‌نده‌هامان بینی پێش ئه‌وه‌ى هیچ له‌مانه ته‌واو بكات كۆچیان كرد، كۆچی هانده‌ران ناڵێم.. نا به‌خوا.. كۆچی هه‌تا هه‌تایی ئه‌ڵێم -په‌نا به‌خوا-، ئێستاش له ژێر خاكن و ناویشیان هه‌ر نه‌ما. به‌ڕاستی ئه‌مانه فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ى شه‌یتانن و فرت و فێڵی ئه‌م دونیا فانیه‌یه.
جا شه‌یتان دێت وه‌عدی نه‌مرێتی به ئنسان ده‌دات، كه‌چی ئه‌وه‌شی به ده‌ست نیه. بۆیه ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن، ده‌ست پێشخه‌ری.. وریا بن وریا.. له بێ ئاگایی، له دواخستنی ته‌وبه، له هیوا درێژی، چونكه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر هیوا درێژی نه‌بوایه هه‌رگیز فه‌رامۆشكردن و پشت گوێخستن نه‌ده‌ما.
هه‌ر بۆیه برا ئه‌زیزه‌كه‌م .. خوشكه به شه‌رمه‌كه‌م
خێراكه له بۆ ته‌وبه‌كردن، ئاگاداری دواخستنی ته‌وبه‌كردن به، چونكه ئه‌وه خۆی بۆ خۆی تاوانێكه و پێویستی به ته‌وبه‌كردنه.
هه‌ر بۆیه ده‌ستبه‌جێ ته‌وبه بكه، پێش هاتنی ئه‌جه‌له‌كه‌ت، پێش ئه‌وه‌ى هه‌رچی هیوا و ئاواتت هه‌یه هه‌موى ببڕێته‌وه و نه‌مێنێت، ته‌وبه بكه، په‌شیمانی بكێشه، بگه‌ڕێوه.
ئاخر تۆ نازانی كه‌ى دواڕۆژته؟! كه‌ى دوا هه‌ناسه‌ته؟! كه‌ى دوا شه‌وته؟! كه‌ى دوا قسه‌ته؟! كه‌ى دوا چونته؟! كه‌ى دوا هاتنته؟!
بگه‌ڕیوه پێش ئه‌وه‌ى تاریكی باڵ به‌سه‌ر دڵه‌كه‌تدا بكێشێ، وای لێبێ چڵك و ژه‌نگی تاوان دایپۆشێ، وای لێبێت سڕینه‌وه‌ش قبوڵ نه‌كات، بگه‌ڕێوه پێش ئه‌وه‌ى نه‌خۆشی یان مردن هێرش به‌رنه سه‌رت، ئه‌و كاته ده‌رفه‌تی ته‌وبه كردنیشت نه‌مێنێت.
=======================================
(*) لێره‌دا تێبینیه‌كی زۆر گرنگ هه‌یه له‌سه‌ر مه‌فهومی حیجاب، به‌ڵگو له ڕاستیدا پێویستی به كتێبێكی تایبه‌ت هه‌یه تا به دوور و درێژی باسی لێوه بكرێ.
جا چه‌ندیش حه‌ز ده‌كه‌م كه هه‌موو ئوممه‌تی موحه‌ممه‌د صلى الله علیه وآله وسلم گوێیان له‌م وته‌یه ببوایه، به تایبه‌ت ميلله‌ته ئازیزه‌كه‌ى خۆم، هه‌رچۆن بێت لێره‌دا پشت به‌خوا له‌چه‌ند دێڕێكدا ده‌یگوشێرم و عه‌رزی خزمه‌تتانی ده‌كه‌م:
سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه بزانین ئافره‌تان له شه‌رعدا به دوو شت خۆیان داده‌پۆشن، یه‌كه‌م: به خیمار ئه‌مه‌ش بۆ داپۆشینی سه‌ر و سنگیان به ته‌واوه‌تی. دووه‌میان: -كه بۆ باقی لاشه‌یانه- به جلباب یا هه‌ر شتێكی تر مواصفاتی جلبابی تێدا بێت.
موحه‌ججه‌به‌ش به‌وه ده‌وترێ كه پۆشته و داپۆشراو بێت له ئاست به‌رانبه‌ره نامه‌حره‌مه‌كانیدا، هه‌روه‌ك خوای كاربه‌جێ فه‌رمان ده‌كات به ئافره‌تانی موسڵمان جێبه‌جێی بكه‌ن.
حیجاب خۆی وشیه‌كی عه‌ره‌بیه: واته: په‌رده، داپۆشین..
له شه‌رعیشدا وه‌ك له واتا زمانه‌وانیه‌كه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، حیجاب بریتیه له:
شاردنه‌وه و داپۆشینی جوانی لاشه له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه له ئاست نامه‌حره‌مه‌كانی خۆیان. ((جگه له ده‌م و چاو و هه‌ردوو ده‌ست نه‌بێت - ئه‌گه‌رچی ڕای په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه: ده‌ست و ده‌م وچاو پێویسته داپۆشراو بێت)).
جا ورد به‌ره‌وه، خوشكی ئه‌زیزم.. نه‌م وت: شاردنه‌وه‌ى موی قژی به ته‌نها، ئه‌گه‌ریش جار و بار هه‌ندێكیشی به‌ده‌ر كه‌وت قه‌یناكا، نا.. وا نه‌وتراوه.
كه‌وابوو هه‌ر ئافره‌تێك له‌چكێكی دا به‌سه‌ردا ئه‌وه مه‌رج نیه محه‌جه‌به بێ. په‌نتۆڵێكی ته‌سكی له پێكردووه و پارچه په‌ڕۆیه‌كیشی هه‌روا داوه به‌سه‌ریدا، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێی ناوترێ موحه‌ججه‌به، شتی واش له شه‌ریعه‌ته‌كانی خوادا جل جلاله نه‌بووه و نابێت و جێی نابێته‌وه.
یان له‌چكێك ده‌دات به‌سه‌ردا و ته‌نوره‌یه‌كی ته‌سكی له پێكردووه یان قه‌میسێكی ته‌سك یان..
ئاخر یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی حیجاب ئه‌وه‌یه ئه‌بێت هه‌موو لاشه دابپۆشێت -كه كوتومت عابای كورده‌واریه- نه‌تان بیستووه دوژمنان هه‌ر له كۆنه‌وه كه دركیان به پۆشته‌یی عابا كرد كه‌وتنه دژایه‌تی كردنی و ویستویان نه‌مێنێ و شیعریشیان له‌سه‌ر وتوه:..باوی عابا نه‌ماوه.. جلی كوردی زۆر جوانه شۆڕه و په‌سه‌ند كراوه..
ته‌ماشای شه‌یتانكه‌ن به‌ناوی شۆڕی و پۆشته‌یی و جلی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ئه‌یه‌وێ عابای كورده‌واری له به‌ری دایكان و خوشكانمان داڕنن له كاتێكدا ئه‌ویش هه‌ر جلێكی كوردی ڕه‌سه‌نه.
به‌ڵام ئه‌فسوس [وَلَقَدْ صَدَّقَ عَلَيْهِمْ إِبْلِيسُ ظَنَّهُ فَاتَّبَعُوهُ إِلاَّ فَرِيقاً مِنْ الْمُؤْمِنِينَ ]. هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له مه‌رجه‌كانی حیجاب ئه‌وه‌یه ئه‌بێت ته‌سك نه‌بێت. هه‌روه‌ها ته‌شبیهی یه‌هود و نه‌ساراكانیش نه‌بێت. هه‌روه‌ها ته‌شبیهی پیاوان نه‌بێت.
هه‌ربۆیه حیجاب ((سه‌رپۆش)) ئه‌بێت به‌ناوی خۆیه‌وه بێت، سه‌ر به ته‌واوه‌تی دابپۆشێت له‌گه‌ڵ ته‌واوی سنگدا، ئه‌مه‌ش له زمانی عه‌ره‌بیدا ((خیماری)) پێده‌گوترێ، واته داپۆشین، به عاره‌قیش بۆیه ده‌وترێ ((خه‌مر))، چونكه عه‌قڵ داده‌پۆشێ و له هۆشی خۆی نایهێلێ. ئه‌گه‌ریش خوا ویستی هه‌بوو له جێگای خۆی زیاتر باسی لێوه ده‌كرێ.والله تعالى أعلم وهو الموفق.