بسم الله الرحمن الرحيم
خـواى گه‌وره لــه قورئانى پیرۆزدا فه‌رموویه‌تى : [ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] ( آل عمران : 85 ) ، واته : ئه‌وه‌ى جگه له ئیسلام وه‌كو ئاین بۆ خۆى هه‌ڵبژێرێت و په‌یڕه‌وى بكات ئه‌وا :
یه‌كه‌م : ئه‌و ئاین و بیروباوه‌ڕه‌ى كه هه‌ڵى بژاردووه لێى وه‌رناگیرێت .
دووه‌م : كه‌سه‌كه‌ش له زیانمه‌ند و خه‌سارۆتمه‌نده‌كانى دونیا و دواڕۆژه و كرده‌وه‌كانى قبوڵ نیه ، چونكه هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ربگیرێت پێویسته سێ مه‌رجى تێدا بێت :
1 . ئه‌و كه‌سه‌ى كرده‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌دات یه‌كخواپه‌رست بێت و هاوه‌ڵ بۆ خواى گه‌وره بڕیار نه‌دات .
2 . ده‌بێت كرده‌وه‌كه به نیه‌ت پاكیه‌وه ته‌نها بۆ خواى گه‌وره ئه‌نجامى بدات .
3 . ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى كه ده‌یكات ده‌بێت به پێى قورئان و سوننه‌ت بێت .
ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌م مه‌رجانه نه‌بێت كرده‌وه‌كه قبوڵ ناكرێت ، ئاشكراشه ئه‌وانه‌ى موسڵمان نین ئه‌گه‌ر چى مه‌رجى دووه‌میشیان تێدا بێت به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه مه‌رجى یه‌كه‌م و سێیه‌میان تێدا نیه بۆیه هیچ كرده‌وه‌یه‌كیان قبوڵ نیه و ده‌درێته‌وه به ڕویاندا .
[له سووده‌كانى ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه]
1 . هه‌موو ئاینه‌كانى تر جگه له ئیسلام وه‌كو ئاینى گاور و جوله‌كه و بوزى و ئاگرپه‌رست و . . . هتد لاى خواى گه‌وره قبوڵ نیه و ڕه‌ت كراوه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ئاینانه‌ن بێباوه‌ڕ و خه‌ساره‌تمه‌ندى دونیا و دواڕۆژن .
2 . ئه‌و ئاینه‌ى كه خواى گه‌وره قبوڵیه‌تى و پێى ڕازییه ته‌نها ئیسلامه و ئاینه‌كانى تر نابێت كاریان پێ بكرێت ، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكى سه‌رزه‌وى پێویسته بۆ ڕزگاربوون له نه‌هامه‌تیه‌كانى دونیا و به ده‌ستهێنانى به‌هه‌شت ئاینى ئیسلام بكه‌نه ئاین و به‌رنامه‌ى خۆیان كه ئاینێكى ته‌واوه و فه‌رمانى به هه‌موو شتێكى چاكه كردووه و ڕێگرى له هه‌موو شتێكى خراپه كردووه .
3 . ئه‌وانه‌ى كه ئاینى ئیسلامیان پێ قبوڵ نیه و بانگه‌واز بۆ ئاینه‌كانى تر ده‌كه‌ن ته‌نها ماندوبوونیان بۆ ده‌مێنێته‌وه چونكه خواى گه‌وره بڕیارى داوه كه ده‌بێت ئاینى ئیسلام و موسڵمانان سه‌ربخات له دونیادا وه له دواڕۆژیشدا به‌هه‌شت ته‌نها بۆ موسڵمانانه ئه‌وانى تر به‌هه‌شتیان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه كراوه ، بۆیه كاتێك ده‌بینیت گاوره‌كان(*) ئه‌و هه‌موو پاره خه‌یاڵیه له پێناو دژایه‌تى ئایندا خه‌رج ده‌كه‌ن بێ‌ئومێد مه‌به و مه‌ڵێ تازه ئیسلام له‌ناوچوو !! چونكه :[ إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ ] ، واته : به دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتنى خوا زۆر نزیكه .
4 . ده‌بێت موسڵمانانى به‌ڕێز و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕى پاك و پیرۆز قه‌در و ڕێزى ئه‌م ئاینه پڕ زانسته بزانن و بیروباوه‌ڕ و كرده‌وه‌ى خۆیان و نه‌وه‌كانیانى له‌سه‌ر بونیاد بنێن ، وه به هیچ به‌رنامه و ئاینێكى تر نه‌یگۆڕنه‌وه ، و به ناوى پێكه‌وه ژیانه‌وه ئاینه‌كه‌یان له ده‌ست نه‌ده‌ن ، وه به ناوى ئازادى ڕاده‌ربڕینه‌وه بیروباوه‌ڕى دژه ئیسلام له هیچ كه‌س قبوڵ نه‌كه‌ن و پێى ڕ‌ازى نه‌بن و به شێوازێكى جوان دژایه‌تى بكه‌ن .
[له كۆتاییدا ده‌ڵێم]
داهاتووى گه‌ش و پرشنگدار و ئاسۆى ڕوون و سه‌ركه‌وتنى مسۆگه‌ر چاوه‌ڕوانتانه ئه‌ى موسڵمانان ، بۆیه هه‌وڵ بده‌ن و تێبكۆشن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قورئان و سوننه‌ت به تێگه‌یشتنى پێشینه چاكه‌كانتان .
خـــوایه گیان به موسڵمانى بمانژێنه و به موسڵمانیش بمان مرێنه ، و لـــه‌گــه‌ڵ بڕواداراندا به فیرده‌وسمـــان شـــاد بكه ، آمین ...
بۆ ئه‌م نوسینه سوودم له‌ته‌فسیرى ( ابن عثيمين رحمه الله ) وه‌رگرتووه
===============================
(*) ڕاستر وایه بوترێت : ( گاوره‌كان ) یان ( خاچ په‌رستان ) نه‌ك مه‌سیحیه‌كان چونكه ئه‌وانه شوێكه‌وته‌ى هه‌وا و ئاره‌زووى خۆیانن نه‌ك شوێنكه‌وته‌ى عیسا ـ علیه السلام ـ .