بسم الله الرحمن الحيم
[1] پێویسته ئه‌و كاره ته‌نها له به‌ر ڕه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌نجام بدرێت ، له گه‌ڵ ده‌ربڕینى ئه‌و په‌ڕى خشوع و ملكه‌چى بۆ خواى په‌روه‌ردگار ، موسڵمان له كاتى ئه‌نجامدانیدا ده‌بێت به ئومێد بێت به ڕه‌حم و به‌زه‌یى خواى په‌روه‌ردگار ، و له خه‌شم قین توڕه‌ییشى بترسێت ، واته له نێوان ( خوف ) ـ ترسان له وه‌رنه‌گرتن ـ و ( رجا‌ء ) ـ ئومێد وئاواتى وه‌رگرتنیدا ـ بژێت ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى::[ إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَباً وَرَهَباً وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ] ( الأنبياء:90 ) . واته : پێغه‌مبه‌ران ده‌ست پێشخه‌ریان ده‌كرد له ئه‌نجام دانى زیكر و له باشترین كاتیدا ئه‌نجامیان ده‌دا و به باشترین شێوه جێ به‌جێیان ده‌كرد ، داواكاریه‌كانیشیان به‌و شێوه‌یه بوو كه به ئاواتى پاداشت ، و ترسان له سزایى خواى په‌روه‌ردگار بوون ، و مل كه‌چ و به خشووع بوون له كرده‌وه‌كانیان .
[2] به بێ ده‌نگى ، و به له سه‌ر خۆیى بێت ، به‌شێوه‌یه‌ك جگه له خواى په‌روه‌ردگار كه‌سى تر نه‌یبستى ، نه‌ك وه‌كو كۆڕ ومه‌جلیسه داهێنراوه‌كان ، به‌ده‌نگى به‌رز و هاتوو هاوار زیكره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :[ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعاً وَخُفْيَةً ]( الأعراف : 55 ) ، واته : داواكاریه‌كانتان با به ملكه‌چى و ترسان بێت له خواى په‌روه‌ردگار .
هه‌روه‌كو له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه ، كه جارێكیان پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاوه‌ڵانى ده‌بێت ، و به سه‌ر به‌رزاییه‌كدا سه‌رده‌كه‌ون ، له‌و كاته‌دا ده‌نگیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه به زیكر ، پێغه‌مبه‌رى خواش پێیان ده‌فه‌رمووێت :" يَا أَيُّهَا النَّاسُ ، ارْبَعُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ ، فَإِنَّكُمْ لاَ تَدْعُونَ أَصَمَّ وَلاَ غَائِبًا ، إِنَّهُ مَعَكُمْ ، إِنَّهُ سَمِيعٌ قَرِيبٌ ، ... "رواه البخاري و مسلم واته : ئه‌ى خه‌ڵكینه ، دان بگرن به خۆتاندا و هاتو هاوار نه‌كه‌ن ، چونكه ئێوه هاوار به كه‌سێك ناكه‌ن كه ، لاڵ و ئاماده نه‌بوو بێت ، به‌ڵكو ئه‌و له گه‌ڵتاندایه ، و بیسه‌ر و نزیكیشه لێتانه‌وه .
به‌ڵام به داخه‌وه كۆڕ و كۆمه‌ڵى زیكرى ئه‌م ڕۆى موسڵمانان به ده‌ستى كه‌سانى گومڕا و نه‌زانكاره‌وه ، بووه‌ته كۆڕى ده‌ف لێدان ، و زه‌رگ به خۆدا كردن ، و سه‌ماكردن ، و هاتو هاوار ، كه هه‌رهه‌مووشى بیدعه‌و تازه‌گه‌رین له ئاییندا داهێنراون !! بۆ به‌نج كردنى موسڵمانان ، و دوور خستنه‌وه‌یان له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان صلى الله عليه وسلم ، چاره‌سه‌ریشى ته‌نها به‌گه‌ڕانه‌وه ده‌بێت بۆ ڕاسته ڕێى قورئانى پیرۆز و سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، دوركه‌وتنه‌وه له هه‌موو بیدعه و بیدعه‌كارێك .
[3] سوننه‌ته له كاتى زیكر كردنه‌كه‌دا ، له‌ش پاك ، و ده‌ست به ده‌ستنوێژه‌وه بێت ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌و كاته‌ى كه كه‌سێك ده‌دات به‌لایدا و سه‌لامى لێ ده‌كات ، ئه‌ویش سه‌لامه‌كه‌ى وه‌ڵام ناداته‌وه له به‌ر نه‌بوونى ده‌ستنوێژ ، و پاش ده‌ستنوێژه‌كه‌ى پێی ده‌فه‌رمووێت : " إِنِّى كَرِهْتُ أَنْ أَذْكُرَ اللَّهَ إِلاَّ عَلَى طُهْرٍ أَو عَلَى طَهَارَة "صححة العلامة الألباني في السلسة الصحيحة ، برقم : 834 . واته : من پێم خۆش نه‌بوو ـ حه‌زم نه‌كرد ـ كه زیكرى خواى په‌روه‌ردگار به بێ ده‌ستنوێژ بكه‌م .
[4] ئه‌و زیكرانه‌ى كه ژماردن و چه‌ند جار كردنه‌وه‌ى تێدایه ، سوننه‌ت وایه به ده‌ستى ڕاست ، و به په‌نجه‌كان بكرێت ، هه‌روه‌كو ( عبدالله ) ى كوڕى ( عمرو ) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ، و ده‌فه‌رمووێت : "رَأَيْتُ النَّبِىَّ صلى الله عليه وسلم يَعْقِدُ التَّسْبِيحَ بِيَمِينِهِ "أخرجه أبو داود بلفظه (2/81) [برقم (1502)]، والترمذي (5/521) [برقم (3486)]، وانظرر: صحيح الجامع (4/271) برقم (4865) واته : پێغه‌مبه‌رى خوام صلى الله عليه وسلم بینى زیكره‌كانى به ده‌سته ڕاستى ئه‌نجام ده‌دا .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه له ( یُسَیْرَه‌َ ) ه‌ى كچى ( ياسِر ) ه‌وه هاتووه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پێی فه‌رموون : " يَا مَعْشَرَ النِّسَاءِ اعْقِدْنَ بِالأَنَامِلِ فَإِنَّهُنَّ مَسْئُولاَتٌ مُسْتَنْطَقَاتٌ " رواه أبو داود ، برقم : 1501 ، والترمذي ، برقم : 3577 ، وحسنه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي داود ، وصحيح سنن الترمذي واته : ئه‌ى كۆمه‌ڵى ئافره‌تان ، زیكره‌كان به سه‌ره‌په‌نجه‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن ، چونكه ئه‌وانه له ڕۆژى دواییدا پرسیاریان لێ ده‌كرێت ، و دێنه گوفتار و شایه‌تى له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه به په‌نجه‌كانیان ، زیكره‌كانیان ئه‌نجام داوه .
له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه زیكر كردن به ته‌سبیح ، و به‌رد ، و هه‌رشتێكى تر بیدعه و داهێنراوه ، نابێت به‌و شتانه زیكر ئه‌نجام بدێت .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ