بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ
الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...
باوه‌ڕدارى خۆشه ویست: ڕۆژى هه‌ینى سه‌روه‌رى ڕۆژه‌كانه، وه له هه‌موویان گه‌وره‌ترو به‌ڕێز تره لاى خواى په‌روه‌ردگار، وه ئه‌و ڕۆژه گه‌وره‌تره ته‌نانه‌ت له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان و قوربانیش، وه ڕۆژى هه‌ینى خواى په‌روه‌ردگار كردۆتى به شایه‌ت بۆ به‌نده‌كانى، وه له‌ڕۆژى هه‌ینى دا سه‌عاتێك هه‌یه پاڕانه‌وه تێیدا وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه، وه هه‌ر باوهڕداریك له‌و ڕۆژه‌دا بمرێت خواى په‌روه‌ردگار ئه‌ى پارێزێت له تاقیكردنه‌وه‌ى ناو گۆڕ، وه خوێندنى سوره‌تى (الْكَهْف) تێیدا ئه‌بێت به ڕووناكى نێوان دوو هه‌ینى، وه خۆشۆردن و خۆپاك كردنه‌وه له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌بێته هۆى سڕینه‌وه‌ى تاوان و كه‌فاره‌تى، وه سه‌ڵاواتدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) پاداشتى گه‌لێك زۆرى هه‌یه، ئه‌مانه‌و چه‌ندین فه‌زڵ و پاداشتى كرده‌وه له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا باسكراوه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلى الله عليه وسلم) به پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ندێك له‌و فه‌زڵ و پاداشتانه باس ئه‌كه‌ین له ژێر ڕۆشنایى فه‌رمووده (صحيح)ه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خواوه(صلى الله عليه وسلم) له‌وانه:
[یه‌كه‌م: ڕۆژى هه‌ینى ئه‌بێت به شاهید بۆ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ى كه زوو ئه‌چن بۆ مزگه‌وت (نوێژى جومعة)]
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت:{وَالْيَوْمِ الْمَوْعُودِ * وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ } ( البروج: ٢ - 3) . واته: سوێند به‌و ڕۆژه‌ى كه به‌ڵێن دراوه كه‌ڕۆژى دواییه( كه ئه‌و ڕۆژه مژده‌یه بۆ باوه‌ڕداران وه هه‌ڕشه‌یه بۆ بێ باوه‌ڕان)، وه سوێند به شایه‌ت و شایه‌تى له‌سه‌ر دراو ، یاخود شایه‌ت و بینراوه‌كان.
وه هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أبي هریرة(رضي الله عنه) ئه‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (اليَوْمُ المَوْعُودِ يومُ القِيامةِ والشاهِدُ يَوْمُ الْجُمُعَةِ والمشهودُ يوم عرفة و يَوْمُ الْجُمُعَة ذخرهُ الله لنا) رواه أبي داود في السنن (3339)، وأحمد في المسند(7960)، و الطبراني في معجم الكبير(3458)، و البيهقي في شعب الإيمان (2965)، والشيخ الألباني (رحمه الله) في صحيح الجامع (8200) و(8201). واته: ڕۆژى به‌ڵێن دراو ڕۆژى دواییه، وه شاهید ڕۆژى هه‌ینى یه(چونكه ڕۆژى هه‌ینى فریشته‌كان ناوى ئه‌و باوه‌ڕدارانه ئه‌نوسن كه زوو دێن بۆ نوێژى هه‌ینى)، وه شایه‌تى له‌سه‌ر دراو ڕۆژى (عه‌ره‌فه‌یه)، وه ڕۆژى هه‌ینى توێشووه خواى په‌روه‌ردگار بۆی داناوین.
[دووه‌م: چاكترین و باشترین ڕۆژى هه‌فته‌یه]
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(خَيْرُ يَومٍ طَلَعَتْ فِيه الشَّمْسُ يَوْمُ الْجُمُعَةِ فِيه خُلِقَ آدَمُ وَفِيهِ أُدْخِلَ الْجَنَّةَ وفِيه أُخْرِجَ مِنْهَا) رواه مُسْلِم (1973) واته: چاكترین ڕۆژێك خۆرى به‌سه‌ردا هه‌ڵهاتبێت ڕۆژى هه‌ینى یه، له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌م به‌دیهێنراوه، وه له‌و ڕۆژه‌دا خراوه‌ته ناو به‌هه‌شته‌وه، وه له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ركراوه له‌به‌هه‌شت .
له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (أَفْضَلُ الأَيَّامِ عنْدَ الله يَوْمُ الْجُمُعَةِ). صحيح الجامع (1098)واته: باشترین ڕۆژانى هه‌فته به‌لاى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه ڕۆژى هه‌ینى یه.
[سێ یه‌م: هه‌ركه‌سێك له شهووڕۆژى هه‌ینى دا بمرێت له تاقیكردنه‌وه‌ى گۆڕ ئه‌پارێزرێت.]
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (ما من مُسْلِمٍ يَمُوتُ يَوْمُ الْجُمُعَةِ أو ليلَة الجُمُعَة إلا وَقاهُ اللَّهُ تَعالى فِتْنَةَ القَبْرِ) صحيح الجامع (5773) واته: هه‌ر موسڵمانێك له ڕۆژى هه‌ینى دا یان شهوهكهیدا بمرێت ئه‌وا په‌روه‌ردگار له‌تاقیكردنه‌وه‌ى گۆڕ ئه‌ى پارێزێت.
[چواره‌م: خوێندنى سوره‌تى(الْكَهْف)ئه‌بێت به‌ڕوناكى نێوان ههردوههینى]
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:( مَنْ قَرَأ سُورَةَ الْكَهْفِ في يَوْمُ الْجُمُعَةِ أَضَاءَ لَهُ مِنَ الْنُّوْرِ مَا بَيْنَ الجُمْعَتَيْن) صحيح الجامع (6470).واته: هه‌ر كه‌سێك سوره‌تى (الْكَهْف) بخوێنێت له ڕۆژى هه‌ینى دا ئه‌وا ئه‌وه‌نده ڕووناكى بۆ دائه‌گیرسێت به ئه‌ندازه‌ى نێوان هه‌ردوو هه‌ینى. له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (... أَضَاءَ لَهُ الْنُّوْرِ مَا بَيْنَهُ وَ بَيْنَ الْبَيْتِ الْعَتيق) صحيح الجامع (6471).واته: ڕووناكى بۆ دائه‌گیرسێت به ئه‌ندازه‌ى نێوان خۆی وه كه‌عبه‌ى پیرۆز.
[پێنجه‌م: خۆشۆردن و خۆپاككردنه‌وه له ڕۆژى هه‌ینى دا ئه بێته كه‌فاره‌تى تاوانى نێوان هه‌ر دوو هه‌ینى]
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(ما مِنْ رّجُلٍ يَتَطّهر يَومُ الجُمُعةِ كَما أُمِر ثمُ يخَرُجُ مِنْ بَيتِهِ حَتَى يَأتي الجُمُعة ويَنْصت حَتى تَقضى صَلاَته إلاَ كان كفارةٌ لما قَبْلَهُ مِنَ الجُمُعة) صحيح الجامع للشيخ الألباني (5710).واته: هیچ پیاوێك نییه كه خۆى پاك بكاته‌وه( خۆى بشۆرێت) ڕۆژى هه‌ینى وه‌ك چۆن فه‌رمانى پێكراوه، پاشان له‌ماڵى بێته‌ده‌ر تاكو ئه‌گاته نوێژى هه‌ینى، وه بێده‌نگ بێت تاكو نوێژه‌كه‌ى ئه‌كات، ئه‌وا ئه‌و نوێژه هه‌ینیه ئه‌بێت به كه‌فاره‌ت و لێ‌خۆش بوونى تاوانى پێشوى.
[شه‌شه‌م: له ڕۆژى هه‌ینى دا سه‌عاتێك هه‌یه پاڕانه‌وه تێیدا وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه.]
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:( إِنَّ في الْجُمُعَةِ لَسَاعَةً، لاَ يُوَافِقُهَا مُسْلِمٌ قَائِمٌ يُصَلي، يَسْأَلُ الله خَيْراً، إِلاَّ َأعْطَاهُ إِيَّاهُ) رواه مُسْلِم (1968).واته: به ڕاستى له ڕۆژى هه‌ینى دا سه‌عاتێك هه‌یه، هه‌ر موسڵمانێك تێیدا نوێژ بكات، وه تێیدا بپاڕێته‌وه‌و داوا له خواى په‌روه‌ردگار بكات بۆ خێر‌و چاكه‌ى دونیا‌و دواڕۆژ، ئه‌وا ئیللا خواى په‌روه‌ردگار پێى ئه‌دات وپێى ئه به‌خشێت .
له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(يَوْمُ الْجُمُعَةِ ثنْتَا عَشْرَةَ سَاعَة مِنْهَا سَاعَة لا يُوجَد عَبْدٌ مُسْلِمٌ َيسْأَلُ الله فيهَا شَيْئَاً إِلاَّ آتاهُ اللهُ إِياهُ فَالْتَمِسُوهَا آخِرَ سَاعَةٍ بَعْدَ الْعَصْرِ) صحيح الجامع (8190).به‌ڕاستى ڕۆژى هه‌ینى (12) دوانزه سه‌عاته، سه‌عاتێكى تێدایه هیچ به‌نده‌یه‌كى موسڵمان نى یه كه تێیدا بپاڕێته‌وه‌و داوا له خواى په‌روه‌ردگار بكات ئه‌وا ئیل په‌روه‌ردگار ده‌یداتێ، جا له سه‌عاته‌كه‌ى كۆتاییدا به دوایدا بگه‌ڕێن، له دواى نوێژى عه‌سر.
ئیمامى النووي (رحمه الله) ئه‌فه‌رمووێت: ئه‌و سه‌عاته كاته‌كه‌ى چونى ئیمام بۆ سه‌رمینبه‌ر تا كۆتاى نوێژه. فيض القدیر (2/152).
وه ئیمامى الشوكاني (رحمه الله) ئه‌فه‌رمووێت: ووته‌ى په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه كه كاته‌كه‌ى سه‌عاتى كۆتای ڕۆژى هه‌ینی یه، كه ئه‌میش بۆچوونى هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانه (رضي الله عنهم) وه شوینكهوتهیان (ڕه‌حمه‌تى خوایان لێ بێ) وه ووته‌ى هه‌موو زانیانه. نيل الأوطار من أحاديث سيد الأخيار شرح منتقى الأخبار(3/303).
وه ئیمامى المناوي (رحمه الله) (41) جێگه‌ى باسكردووه بۆ ئه‌و سه‌عاته‌ى كه پاڕانه‌وه تێیدا وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه، له كۆتاى ووته‌كه‌یدا ئه‌فه‌رمووێت: ئه‌و سه‌عاته وه‌ك شه‌وى قه‌در وایه ئه بێت باوه‌ڕدار به‌رده‌وام خواپه‌رستى تێدا بكات، چونكه ئه‌گه‌ر دیارى بكرایه، خه‌ڵكى گرنگیان بهكاتهكانى تر نه‌ئه‌دا. والله أعلم. بڕوانه: فيض القدير (2/152).
[حه‌وته‌م: له ڕۆژى هه‌ینى دا سه‌ڵاوات ئه‌گات به پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)]
1) پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(إِذَا كَانَ يَوْمُ الْجُمُعَةِ و ليلة الْجُمُعَةِ فأكْثِروا الصَّلاةَ عَلي). صحيح الجامع لشيخ الألباني (رحمه الله) (776). واته: ئه‌گه‌ر ڕۆژى هه‌ینى بوو یاخود شه‌وه‌كه‌ى ئه‌وا سه‌ڵاواتى زۆرم له سه‌ر بده‌ن.
2) پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(أكْثِروا الصَّلاةَ علي في يَوْمُ الْجُمُعَةِ فإنه ليس يَصَلّي عَلي أَحَدٌ يَوْمُ الْجُمُعَةِ إلاَّ عُرِّضَتْ على صَلاته) صحيح الجامع لشيخ الألباني (رحمه الله) (1208). واته: زۆر سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن له ڕۆژى هه‌ینى دا چونكه هیچ كه‌سێك نیه كه سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات له ڕۆژى هه‌ینى دا ئیلا سهڵاواتهكهیم پێ ئه‌گات.
3)پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(أكْثِروا الصَّلاةَ عَلي يَوْمُ الْجُمُعَةِ وَ ليلة الْجُمُعَةِ فََمَنْ صَلّى عَلي صَلاةً صَلّى الله عَليهِ عَشْرا) صحيح الجامع لشيخ الألباني (1209)واته: زۆر سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن له شه‌وو ڕۆژى هه‌ینى دا هه‌ر كه‌سێك سهڵاواتیكم له‌سه‌ر بدات، ئه‌وا به هۆى ئه‌و سه‌ڵاواته‌وه خواى په‌روه‌ردگار (ده (10) سه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ئه‌دات.
له‌كۆتایدا ئه‌مه گوڵ بژێرێك بوو له پاداشت و گه‌وره‌یى ڕۆژى هه‌ینى، داواكارم له خواى په‌روه‌ردگار له تاوانه‌كانى من و ئێوه‌ش خۆش بێت.
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين