بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ
الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...
باوه‌ڕدارى خۆشه‌ویست: خواى په‌روه‌ردگار كه ئاده‌میزادى له‌نه‌بوونه‌وه هێناوه‌ته بوون، زاناشه به‌وه‌ى كام له‌به‌نده‌كانى وه‌كو پێویست به‌ندایه‌تى بۆ ئه‌كات و لێى ئه‌ترسێت، مرۆڤى باوه‌ڕدار زۆرجار كه قورئانى پیرۆز ئه‌خوێنێت ئه‌بینێت كه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و سزا‌و ئه‌شكه‌نجانه دووباره ئه‌كاته‌وه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر تاوان و سه‌رپێچیكردن.
جا هه‌ركه‌سێك ژیربێت وبیر بكاته‌وه له‌وسزایانه‌ى كه باسكراوه له‌قورئانى پیرۆزدا، ئه‌وا دور ئه‌كه‌وێته‌وه له هه‌موو ئه‌و كاروو كرده‌وانه‌ى كه ئه‌بنه هۆى سزادانى ئاده‌میزاد له‌دواڕۆژدا، وه له‌ترسی په‌روه‌ردگار فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا دێته خوار، بێگومان ترسان له سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆچوونه به‌هه‌شت، وه هۆكارێكیشه بۆ به‌رده‌وام ببون له سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاستى ئاینى پیرۆزى ئیسلام، وه هۆكاره بۆ قه‌بووڵ بوونى پاڕانه‌وه، وه هۆكارێكیشه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌تاوان و سه‌رپێچى، به دڵنیلیى ترسان له سزاى په‌روه‌ردگار فه‌زڵ و پاداشت گه‌لێك زۆرى هه‌یه كه له دونیا‌و دواڕۆژدا سه‌رفرازییه...
خواى په‌روه‌ردگار له‌و كه‌سانه‌مان بگێڕێت كه له ترسى په‌روه‌ردگاریان فرمێسك به‌چاوه‌كانیاندا دێته‌خوار.
[یه‌كه‌م: ترسان له‌سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌تاوان وسه‌رپێچى.]
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت:﴿ قُلْ إِنِّيَ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ مَّن يُصْرَفْ عَنْهُ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمَهُ وَذَلِكَ الْفَوْزُ الْمُبِينُ﴾(الأنعام: 15016) واته: بڵێ ئه‌ى محمد صلى الله عليه وسلم به‌ڕاستى من زۆر له‌سزاى ڕۆژێكى گه‌وره ئه‌ترسم كه سزاى ڕۆژى قیامه‌ته، ئه‌گه‌ر یاخى بم له فه‌رمانى په‌روه‌ردگارم، هه‌ركه‌سێك له‌وسزایه ده‌ربازبێت له‌وڕۆژه‌دا، ئه‌وا به‌ڕاستى خواى په‌روه‌ردگار ره‌حمى پێكردووه‌و شایسته‌ى مهره‌بانى ئه‌و بووه، ئه‌و ده‌ربازبوونه‌سه‌ر فرازییه‌كى ئاشكرایه.
[دووه‌م: ترسان له‌سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆ دڵ پاكیى ودڵسۆزى له كرده‌وه‌دا.]
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: ﴿ إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاء وَلَا شُكُورًا إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوْمًا عَبُوسًا قَمْطَرِيرًا﴾ (الإنسان: 9-10). واته: به دڵنیایى ئێمه ئه‌م خۆراكه‌تان ته‌نها له‌به‌ر خاترى خواى په‌روه‌ردگارو بۆ به‌ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندى ئه‌و پێده‌به‌خشین، نه پاداشتمان لێتان ئه‌وێت وه نه‌سوپاس،وه ئه‌ڵێن: بۆیه‌ئه‌م كاره ئه‌كه‌ین چونكه له ڕۆژێكى تاڵ و تاریك و ناخۆش ئه‌ترسین، كه په‌روه‌ردگارمان پێش ئه‌هێنێت.
[سێ یه‌م: ترسان له‌سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆ تام‌و چێژ وه‌رگرتن له په‌رستشدا وه به پله‌به‌رزبوونه‌وه.]
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: ﴿تَتَجَافَى جُنُوبُهُمْ عَنِ الْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًا وَطَمَعًا وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ﴾ (السجدة: 16). واته: ئه‌و باوه‌ڕداره به‌خته‌وه‌رانه نێوانیان خۆش نییه له گه‌ڵ ڕاكشان له‌جێگه‌ى گه‌رم و خۆشدا، له‌شه‌واندا به‌نوێژو خواپه‌رستى به‌شێكى شه‌و به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، هه‌میشه نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان ڕوو به په‌روه‌ردگاریان، له خه‌شم و قین و دۆزه‌خ ئه‌ترسن، ئاواتى ڕه‌زامه‌ندیى و به‌هه‌شتیان هه‌یه‌و له ڕزق و ڕۆزی و توانایى و زانیاریه‌ى پێ یان به خشیوون ئه‌به‌خشن.
[چواره‌م: ترسان له‌سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆ قه‌بوڵ بوونى پاڕانه‌وه.]
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: ﴿ وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا إِنَّ رَحْمَتَ اللّهِ قَرِيبٌ مِّنَ الْمُحْسِنِينَ﴾ (الأعراف: 56). . واته: هاناو هاوار بۆ خواى په‌روه‌ردگار به‌رن، له‌ترسى سزاى دۆزه‌خ و به‌ئومێدى به‌ده‌ستهێنانى به‌هه‌شت، به‌ڕاستى ڕه‌حم و به‌خشنده‌یى په‌روه‌ردگار نزیكه چاكه كاران و چاكه خوازان
[پێنجه‌م: ترسان له‌سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆ سودو كه‌ڵك وه‌رگرتن له قورئانى پیرۆز.]
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: ﴿فَذَكِّرْ بِالْقُرْآنِ مَن يَخَافُ وَعِيد﴾( ق: 45) واته: ئه‌ى محمد صلى الله عليه وسلم تۆ ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره كه‌به قورئان بیرى ئه‌وكه‌سان بكه‌یت كه له هه‌ڕه‌شه‌و سزاى ئێمه ئه‌ترسن.
[شه‌شه‌م: ترسان له‌سزاى په‌روه‌ردگار هۆكارێكه بۆسه‌ركه‌وتن وزاڵ بوون به‌سه‌ر سته‌مكاردا.]
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت: ﴿قَالَ رَجُلاَنِ مِنَ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِمَا ادْخُلُواْ عَلَيْهِمُ الْبَابَ فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَالِبُونَ وَعَلَى اللّهِ فَتَوَكَّلُواْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴾ (المائدة: 23). واته: دووكه‌س له‌وانه‌ى كه ترسى خواى په‌روه‌ردگاریان له دڵدا بوو و په‌روه‌ردگار نازوونیعمه‌تى باوه‌ڕ و دڵنیایى ته‌واوى پێ به‌خشیبوون ، ووتیان: له ده‌روازه‌ى شاره‌وه بچنه سه‌ریان و( یه‌ك هێرشى گه‌وره به‌ر) هه‌ر كه‌چوونه ئه‌و دیوه‌وه، ئه‌وا به‌دڵنیایى ئیتر ئێوه سه‌ركه‌وتوون،(دووژمنتان شكست ئه‌هێنێت) جا بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ئه‌بێت به‌ته‌واوى پشت به‌په‌روه‌ردگار ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن.
له‌ئایه‌تێكى تردا په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێت:﴿وَلَنُسْكِنَنَّـكُمُ الأَرْضَ مِن بَعْدِهِمْ ذَلِكَ لِمَنْ خَافَ مَقَامِي وَخَافَ وَعِيدِ﴾ ( إبراهيم: 14) واته: به‌دڵنیایى نیشته جێتان ئه‌كه‌ین له‌و ووڵاته‌دا له‌دواى ئه‌وان، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌یه كه له وه‌ستان له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى مندا ئه‌ترسن و له سزا‌و هه‌ڕه‌شه‌كانى من ترسیان هه‌یه.
[حه‌وته‌م: هه‌ركه‌سێك بترسێت له وه‌ستان له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى په‌روه‌ردگار دووباخى ڕازاوه‌ى بۆهه‌یه. ]
له‌ئایه‌تێكى تردا په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێت:﴿وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ جَنَّتَانِ﴾ واته: هه‌ركه‌سێك بترسێت له وه‌ستان له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى په‌روه‌ردگار ئه‌وا دووباخى ڕازاوه‌ى بۆهه‌یه.
له‌كۆتایدا... ئه‌مه گوڵ بژێرێك بوو له فه‌زڵ و گه‌وره‌یى ترسان له خواى په‌روه‌ردگار داواكارم له په‌روه‌ردگار ترسى خۆى بكاته دڵه‌كانمانه‌وه، به ڵكو له‌و هه‌مووخێرو فه‌زڵ و پاداشته بێ به‌ش نه‌بین، وه داواكارم له خواى په‌روه‌ردگار له به‌هه‌شته پڕنازوو نیعمه‌ته‌كه‌یدا كۆمان بكاته‌وه
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أبي هريرة) (رضي الله عنه) ئه فه‌رمووێت:پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:(سبعة يظلهم الله في ظله يوم لا ظل إلا ظله... و رجل ذكر الله خاليا ففاضت عيناه و رجل دعته امرأة ذات منصب و جمال فقال : إني أخاف الله رب العالمين).رواه البخاري (660) ومسلم (2377). واته: حه‌وت كۆمه‌ڵ هه‌ن له‌ژێر سێبه‌رى په‌روه‌ردگاردان له ڕۆژێكدا كه هیچ سێبه‌رێك نییه جگه له‌سێبه‌رى په‌روه‌ردگار ..... وه پیاوێك ئه‌گه‌ر ته‌نها بێته‌وه‌و یادى په‌روه‌ردگارى بكات فرمێسك به چاوه‌كانیدا دێته خوار، وه پیاوێك ئافره‌تێكى جوان و خاوه‌ن سامان داواى كارى بێ شه‌رعى لێ بكات پیاوه‌كه‌ش بڵێت: من له خواى په‌روه‌ردگار ئه‌ترسم.
وآ‌خر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين
والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين