ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
فریو مەخۆ بە سترى خوا و بەردەوامى نازونیعمەتەكانى!

هەندێك ڕۆچوون لەتاوان و سەرپێچیدا، كاتێكیش لە سەرەنجامەكەى ئامۆژگاری دەكەیت و بێداری دەكەیتەوە، ئەڵێ:
ئەى خۆ چیمان كردووە؟! خەڵكانێك بۆ بە ئاشكرا تاوان دەكەن بەرانبەر بەخوا، خوا چاك دەیانبینێت؟! ئەسڵەن زەوى هەموى پڕ بووە لە تاوانی ئەوان، كەچی لە خۆشگوزەرانیدا دەژین چ خۆشگوزەرانیەكیش؟!
بەڵام ئەمانە لە بیریان ڕۆیشتۆتەوە، كە خوا دونیا ئەبەخشێتە ئەوەى خۆشی ئەوێ و ئەوەشی خۆشی ناوێ، بەڵام ئاخیرەت تەنها بە كەسێك دەبەخشێت كە خۆشى بوێت.
خۆ ئەگەریش بینیت كەسێك سەرپێچی خوا دەكات، خوای كاربەجێش پێی دەبەخشێ و بۆی زیاد دەكات، بزانە ئەوە ئیستدراجی خواییە ((پلەپلە پەلەكێش كردنێتی)) بۆ زیاتر تاوانكردن و ڕۆچون تیایدا، بەڵام هەركە لێیانی گرت و عقوبە و سزای دان، ئەوكات بە هیچ شێوەیەك لە دەستی دەرناچن.
پەیامبەری خوا صلى الله علیه وآله وسلم دەفەرموێت: [إِذَا رَأَيْتَ الله يُعْطِي الْعَبْدَ مِنْ الدُّنْيَا عَلَى مَعَاصِيهِ مَا يُحِبُّ فَإِنَّمَا هُوَ اسْتِدْرَاجٌ ثُمَّ تَلَا رَسُولُ الله صَلَّى الله عَلَيْهِ وآله وسلم: [فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ (44) فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ] (الأنعام:44).رواه أحمد والطبراني وحسنه العراقي وشيعب الأرنؤوط، وصححه الألباني.
واتە: ((ئەگەر بینیت، خوا لە دونیادا ئەوە دەبەخشێتە بەندەیەك و بەندەكەش دڵی پێخۆش دەبێت، سەرباری ئەوەش هەر سەرپێچى دەكات، ئەوە بزانە ئیستدراجە بەرە بەرە كێشكردنە بۆ زیاتر تاوانكردن و ڕۆچوون تیایدا، پاشان پەیامبەری شیرین صلى الله علیه وآله وسلم ئەو فەرمایشتەى پەروەردگاری خوێندەوە: ((جا كاتێك ئەو بەرنامە و ڕێبازەى یادیان خرابوەوە فەرامۆش كرد، دەروازەكانی هەموو شتێكمان بۆ كردنەوە لە جوانی دونیا و ماڵی دونیا زۆرمان پێ بەخشین، تا كاتێك دڵخۆش بوون بەوەى پێیان بەخشرا، لەناكاو لێیانمانگرتن و سزایانماندا، ئیتر ئەوانیش بێ ئومێد و سەرگەردان بوون، پاشان ئەو گەلەى ستەمیان كرد دوابڕاو و بنبڕكران، و سوپاس و ستایشیش هەر بۆ خوای خاوەن جیهانەكانە)))).
[لە كۆتاییدا]
ڕاكە و بڕۆ بەرەو خوا.. ڕاكە لە دەست هەوا و ئارەزوو.. ڕاكە لە دەست سەرپێچیكردن.. ڕاكە لە دەست تاوان.. ڕاكە لە دەست شوبوهات.. ڕاكە لە دەست شەهەوات.. ڕاكە لەدەست دونیا هەمووى.
ڕووبكە پەروەردگارت، بگەڕێوە، پاشگەزبەوە، پەشیمان بەوە، تەوبە بكە، با تاوانەكانیشت زۆر بن، با گەورەش بن، چونكە پەروەردگار بە شەو دەستی ڕادەخات تا ئەوانەى بە ڕۆژ تاوانیان كردوە تەوبە بكەن و ئەویش لێیان خۆش بێت، بە ڕۆژیش دەستی ڕادەخات تا ئەوانەى بە شەو تاوانیان كردوە تەوبە بكەن و ئەویش لێیان خۆش بێت.
دە برام.. خێراكە، خوشكم هەستە بەرەو ڕەحمەت و لێخۆشبویی خوا، پێش ئەوەى كار لە كار بترازێ.
داواكارم لە پەروەردگار من و تۆش لەوانە بگێڕێ كە بەڕاستی تەوبە دەكەن، بەڕاستی ڕوو دەكەنە خوای پەروەردگار، بەڕاستی بۆ خوا دەسوڵحێن، خوای مەزن ئەم كارە بۆ من و نوسەرە بەڕێزەكە و بۆ تۆی خوێنەریش كە كاتێكی خۆتت بۆ خوێندنەوەی تەرخانكرد بكاتە مایەى لێخۆشبون، بیكاتە مایەى قورسكردنی میزانی حەسەناتمان، بە فەزڵ و كەرەمی لوتفی خۆی.
سوپاس وستایش هەر شایستەى خوایەی خاوەن شكۆیە، وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالمَيِن، وصَلَى اللهُ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّد، وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ وَسَلَّم.

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام