بسم الله الرحمن الرحیم
برا و خوشکى بەڕێزم بۆ ئەوەی هەندێک لە گەورەیی قورئانت بۆ دەرکەوێت سەرنجی تەنها یەک ئایەت بدە کە لە خوارەوە ئاماژەم پێکردوە بزانه چەند بە جوانی واقیعی خەڵک و هۆکار و چارەسەریشت بۆ باس دەکات :
* واقیعی حاڵی خەڵک :
ڕودانی نەخۆشی و درم و برسێتی و ترس ، وەکو خوای گەورە ئاماژەی پێکردوە :
(ظَهَرَ ٱلْفَسَادُ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ).
* هۆکار چیە ؟
بەهۆی تاوان و خراپەی خەڵکیەوەيه ، وەکو دەفەرموێت :
( بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِى ٱلنَّاسِ )
واته : بههۆی ئهو تاوان و گوناهانهوه که خهڵکی دهستیان داوهتێ.
* بۆچی سزا دەدرێین؟
بۆ ئەوەی لەوە زیاتر بەردەوام نەبین لەسەر تاوان و پەشیمان ببینەوە و ڕێگای ڕاست بگرینە بەر، وەکو دەفەرموێت :
( لِيُذِيقَهُم بَعْضَ ٱلَّذِى عَمِلُواْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ)
واته : سهرئهنجام دهبێت تاڵاوی ههندێك له کردهوهکانیان بچێژن بۆ ئهوهی بگهڕێنهوه بۆ ڕێبازی پاکی و خواناسی.
* چارەسەر چیە؟
دەبێت دەستبەرداری تاوان بین و فەرمانەکانی خوای گەورە جێبەجێ بکەین ، وەکو دەفەرموێت :
(لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ) .
* ئەوەی ئاماژەم پێکرد هەموی لەم ئایەتە وەرگیراوە :
(ظَهَرَ ٱلْفَسَادُ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِى ٱلنَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ ٱلَّذِى عَمِلُواْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ)[سورة الروم : 41] .
* لە کۆتاییدا :
با تۆزی سەر قورئانەکانمان لابدەین و دەست بکەین بە خوێندنەوەی و هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە ماناکەی و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بۆ ئەوەی خوای گەورەش ژەنگی دڵەکانمان لابات و لە برسێتی و نەخۆشی ڕزگارمان بکات .