بسم الله الرحمن الرحیم
جێگه‌ى داخه له كاتێكدا سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى محمد صلى الله عليه وسلم هه‌موو موسڵمانانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه له خراپى درۆكردن و ئه‌و ئاكامه‌ى دووچارى درۆزن ده‌بێت له دواڕۆژدا ، كه‌چى موسڵمانان به شوێنكه‌وتنى بێباوه‌ڕان ناشرینترین سیفه‌ت ئه‌ده‌نه پاڵ خۆیان و له یه‌كى نیسان به دڵخۆشیه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كدا درۆ ده‌كه‌ن !!! به بێ ئه‌وه‌ى بزانن سه‌ره‌تاى ئه‌م نه‌ریته خراپه كه‌ى ده‌ستى پێكردوه و له چ وڵاتێكه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتوه و چۆن گه‌شتۆته موسڵمانان .
درۆى نیسان له ڕووى مێژووییه‌وه
چه‌ندین ڕاى جیاواز له‌سه‌ر سه‌ره‌تا و هۆى دروست بوونى درۆى (1) ى نیسان باس كراوه ، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه گرنگترینیانن :
ئه‌م نه‌ریته سه‌ره‌تا له ساڵى 1564 ى زاینى له فه‌ره‌نسا ده‌ستى پێ كرد له‌دواى ئه‌و گۆڕانكاریهى له ڕۆژمێرى ئه‌و كاته ئه‌نجام درا له لایه‌ن ( شارلى نۆیه‌م ) پادشاى ئه‌وكاته‌ى فه‌ره‌نسا ، وه فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م وڵات بوو كه كارى به‌و ڕۆژمێره نوێ یه كرد . به‌ڵام كاتێك له ڕۆژمێرى نوێ له جیاتى ( 1 ) ى نیسان ، ( 1 ) ى ینایر كرایه سه‌رى ساڵى نوێ خه‌ڵكانێك هه‌ر له(1) ى نیسان ( ابریل ) وه‌كو جاران ئاهه‌نگیان ئه‌گێڕا بێ گوێدانه ڕۆژمێره تازه‌كه ، بۆیه ئه‌وانه‌ى كاریان به ڕۆژمێرى تازه ئه‌كرد له(1) ى نیسان دیارى درۆ و هه‌واڵى نادروستیان بۆ ئه‌وانه ئه‌نارد كه ڕۆژمێره تازه‌كه‌یان پێ باش نه‌بوو ، ئه‌وانیش كه به ڕاستیان ئه‌زانى ده‌بونه جێگاى گاڵته‌ی ئه‌وانى تر . به‌م شێوه‌یه درۆ كردن له‌نێوان خه‌ڵكى بوه شتێكى باو له رۆژه .
هه‌ندێكى تر واى ئه‌بینن كــــه پــــهیوهندیهكى پتـــهو هه‌یه له‌نێوان درۆى ( 1 ) ى نیسان و جـــهژنى ( هولى ) ، كه له هند ناسراوه ، هندۆسه‌كان لــــــه(31) ى مارسى هه‌موو ساڵێك دا ئاهه‌نگیان ئه‌گێڕا به بۆنه‌ى جه‌ژنى (هولى) له‌و ڕۆژه هه‌ندێك خه‌ڵكى ساده هه‌ڵئه‌سان به ئه‌نجامدانى كار و كرده‌وه‌ى درۆ به مه‌به‌ستى گاڵته و یارى و ڕابواردن . وه ڕاستى ئه‌م درۆیانه‌یان ئاشكرا نه‌ده‌كرا تا ئێواره‌ى ( 1 ) ى نیسان ( ابریل ) .
هه‌ندێكى تر ئه‌ڵێن : بناغه‌ى ئه‌م ڕۆژه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یۆنانیه كۆنه‌كان كه(1) ى نیسان یـــــان تهرخــــــان كردبوو بــــۆ سازدانى ئاهه‌نگى گه‌وره بۆ ( ڤینۆس ) خواى جوانى و خۆشه‌ویستى یۆنانیه‌كان . كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاهه‌نگانه‌دا نوكته و شتى گاڵته جاڕى جۆرا و جۆر له ناو خه‌ڵكدا بڵاو ده‌بوه‌وه ، كه ساڵ له دواى ساڵ خه‌ڵكى ڕاهاتن له‌سه‌رى .
هه‌ندێكى تر ئه‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست چونكه له‌و سه‌رده‌مه پێیان وابوو كه مانگى نیسان ( ابریل ) كاتى شه‌فاعه‌ته بۆ شێت و مێشك لاوازه‌كان . بۆیه له‌سه‌ره‌تاى مانگ شیتهكان ئازاد ئه‌كران و ژیر و عاقڵه‌كان دوعاى چاك بونه‌وه‌یان ئه‌كرد بۆیان ، له‌و كاته‌وه جه‌ژنێك دروست بوو به‌ناوى ( جه‌ژنى هه‌موو شێته‌كان ) وه‌كو چاولێكردنێك بۆ جه‌ژنى ( جمیع القدیسین ) هه‌موو قه‌شه‌كان .
هه‌ندێكى تر ئه‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ چاخه كۆنه‌كان ( جه‌ژنه بت پهرستیهكان ) ، چونكه په‌یوه‌سته به ڕۆژێكى دیارى كرا‌و له سه‌ره‌تاى به‌هار كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له مه‌راسیمى جه‌ژنه بت پهرستیهكان ، چونكه له ڕابردودا ئاهه‌نگه‌كانى به‌هار له(21)ى مارس له‌كاتى یه‌كسان بوونى شه‌و و ڕۆژ ده‌ستى پێده‌كرد و به‌رده‌وام ئه‌بوو تا ( 1 ) ى نیسان ( ابریل ) ، وه له ڕوانگه‌ى گاڵته‌كردن به‌وانه‌ى كه به‌شدار نه‌ده‌بوون له جه‌ژنه‌كانى هاتنى به‌هار ، بۆیه ئه‌و ڕۆژانه‌ى ئاهه‌نگه‌كان شێوازێكى گاڵته‌جاڕى و ده‌ربڕینى خۆشى به خۆوه ده‌گرت .
ته‌نانه‌ت له به‌ر خراپى و قێزه‌وه‌نى ئه‌م نه‌ریته له به‌ریتانیا كه كانگاى خاچ په‌رستیه به(1) ى نیسان ئه‌ڵێن ( یوم الحمقى و المغفلین ) !!!! واته : ڕۆژى گێل و گه‌مژه‌كان !!!
له‌وه‌ى كه باسمان كرد بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه ڕۆژى ( 1 ) ى نیسان تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌بووه لاى گه‌لانى ئه‌وروپا له چاخه كۆنه‌كانه‌وه تا ئێستا .
سه‌ره‌ڕاى جیاوازى باسه‌كان و گێڕانه‌وه‌كان ، ده‌گه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامه‌ى خواره‌وه :
بناغه‌ى ئه‌م ڕۆژه جه‌ژنى خاچ په‌رستانه یان له پاشماوه‌ى جه‌ژنى بت په‌رستان بۆمان ماوه‌ته‌وه یان په‌یوه‌سته به هندۆسه‌كان یان په‌یوه‌سته به ڕۆژمێرى بێ باوه‌ڕان یان جه‌ژنى چاكبونه‌وه‌ى شێته‌كانه ، بۆیه :
1 ـ ئه‌گه‌ر هه‌موو گێڕانه‌وه‌كان ڕاست بن ئه‌وا نابێته هۆى ڕه‌وا كردنى درۆ له‌م ڕۆژه چونكه هیچیان له‌وى تر باشتر نیه و هه‌مویشیان پێچه‌وانه‌ى ئاینى ئیسلامن .
2 ـ ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌كێكیان ڕاستبێ به هه‌مان شێوه‌ى یه‌كه‌م نابێته هۆى ڕه‌وا كردنى درۆ له‌م ڕۆژه چونكه هیچیان له‌وى تر باشتر نیه .
3 ـ ئه‌گه‌ر هیچیشیان ڕاست نه‌بێ و ئه‌فسانه بێت هیچ له قێزه‌وه‌نى و له ناڕه‌وایى درۆى ئه‌م ڕۆژه كه‌م ناكاته‌وه چونكه ئه‌فسانه‌ش هیچ له جه‌ژنى بت په‌رستان و خاچ په‌رستان و هیندۆسه‌كان باشتر نیه ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت .
درۆى نیسان له ڕوانگه‌ى شه‌رعه‌وه
مه‌ترسی دارترین شت له لاسایى كردنه‌وه‌ى بێ باوه‌ڕان ئه‌وه‌یه له شتێك لاساییان بكه‌ینه‌وه كه له بیروباوه‌ڕیاندا بێت ، وه ئه‌و كاته‌ى درۆكردن ئه‌بێته ناشیرین ترین و قێزه‌وه‌ن ترین سیفه‌ت له ئیسلامدا ، كه‌چى ئوممه‌تى ئیسلامى به شوێن كه‌وتنى بێ باوه‌ڕان خۆشحاڵن به هاتنى ( 1 ) ى نیسان و وائه‌زانن درۆكردن له‌م ڕۆژه ڕێگه پێدراوه و ئاساییه به‌بێ ئه‌وه‌ى شه‌رع ڕێگه‌ى پێ دابن ، درۆكردن له‌و ڕۆژه بۆ خۆیان ئه‌شه‌رعێنن ، بێ ئاگا له‌وه‌ى كه هه‌موو ڕۆژه‌كان لاى خوا جیاوازیان نیه . وه بێ ئاگا له‌وه‌ى كه درۆكردن له ئیسلامدا هه‌ر درۆكردنه و هێنده قێزه‌وه‌نه له هیچ ڕۆژێكدا ڕێگه‌ى پێنه‌دراوه و له‌هه‌ر ڕۆژێكدا بێت هه‌ر تاوانه ، به‌ڵكو زانایان له تاوانه گه‌وره‌كان ئه‌یژمێرن ، ده‌بێ ئه‌وه‌شتان وه‌بیر بهێنمه‌وه كه درۆ كردن سیفه‌تى مونافیقه‌كانه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین به‌ڵگه‌مان هه‌یه له قورئان و سوننه‌ت كه درۆ كردن قه‌ده‌غه ئه‌كه‌ن و ده‌بنه به‌ڵگه‌ش بۆ قه‌ده‌غه كردنى درۆى ڕۆژى ( 1 ) ى نیسان ، له‌وانه‌ش :
1 ـ خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إِلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُواْ اللّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُواْ يَكْذِبُونَ ] ( التوبة : 77 ) . ( عبدالله ) ى كوڕى ( مسعود ) فه‌رموویه‌تى : (( به سێ سیفه‌ت دووڕوان بناسنه‌وه : ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد درۆ ده‌كات ، وه ئه‌گه‌ر به‌ڵێنى دا نایباته سه‌ر ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تى بخرێته ژێر ده‌ست خیانه‌تى لێ ده‌كات )) ، پاشان ئه‌و ئایه‌ته‌ى سه‌ره‌وه‌ى خوێنده‌وه ( مصنف ابن أبي شيبة : 6 / 125 ) .
2 ـ ( ابن عمر ) له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم بۆمان ده‌گێڕیته‌وه كه فه‌رمویه‌تى :" ويل للذي يحدث بالحديث ليضحك به القوم فيكذب ويل له ويل له " ( رواه الترمذي في جامعه برقم : 235 ، و صححه العلامة الألباني في صحيح سنن الترمذي ، برقم : 2315 ) ، واته : وه‌یل ( كه دۆڵێكه له دۆڵه‌كانى دۆزه‌خ ) بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه قسه بۆ خه‌ڵك ده‌كات و تێیدا درۆ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى پێبكه‌نن ، وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سه وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سه .
ئاشكرایشه ئه‌و جۆره گاڵته و قسانه‌ى له(1) ى نیسان ئه‌كرێ بۆ گاڵته كردنه و بۆ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكى چــــــواردهور پێبكه‌نن !!!! كه‌واته درۆى ( 1 ) ى نیسانیش به‌شێكه له‌وه‌ى له‌م فه‌رمووده‌یه باس كراوه .
3 ـ وه له فه‌رمووده‌دا هاتووه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى :" لا يؤمن العبد الايمان كله حتى يترك الكذب في المزاحة و المراء ولو كان صادقا " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 2939 ) ، واته : باوه‌ڕى هیچ به‌نده‌یه‌ك ته‌واو نابێت تاكو واز نه‌هێنێت له درۆكردن له كاتى گاڵته‌دا ، و ده‌مه‌قاڵه و موجاده‌له‌دا ، ئه‌گه‌ر ڕاستیش بكات . ئاشكرایه ده‌قاو ده‌ق ئه‌م فه‌رموده‌یه(1) ى نیسان ئه‌گرێته‌وه چونكه ئه‌و درۆیه‌ى له‌م ڕۆژه ئه‌كرێت بۆ گاڵته‌یه .
4 ـ وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " آية المنافق ثلاث إذا حدث كذب وإذا وعد أخلف وإذا اؤتمن خان " ( رواه البخاري ومسلم ) . واته :
نیشانه‌كانى دووڕوان سێ دانه‌یه : ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد درۆ ده‌كات ، وه ئه‌گه‌ر به‌ڵێنى دا نایباته سه‌ر ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تى بخرێته ژێر ده‌ست خیانه‌تى لێ ده‌كات .
پێشه‌وا ( النووي ) ئه‌ڵێ : ئه‌وه‌ى كه ڕاى زۆرینه‌ى زانایانى له‌سه‌ره و وته‌ى ههڵبژاردهشه ، واتاى ئه‌م فه‌رمووده ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سیفه‌تانه سیفه‌تى كه‌سى دوڕون و خاوه‌نه‌كه‌ى هاوشێوه‌ى دوڕوانه له‌م سیفه‌تانه‌دا و خو ڕه‌وشتى ئه‌وانى هه‌یه .
ئه‌مه‌یان زۆر مه‌ترسیداره چونكه درۆ كردنى كردۆته یه‌كێك له نیشانه‌كانى دوڕویى ، ( 1 )ى نیسانیش درۆیه با هه‌ر ناوێكى تریشى لێ بنێن .
5 ـ وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " عليكم بالصدق ... ، وإياكم والكذب ؛ فإن الكذب يهدي إلى الفجور ، وإن الفجور يهدي إلى النار ، ولا يزال الرجل يكذب ويتحرى الكذب حتى يكتب عند الله كذابًا " ( متفق عليه ) .
واته : به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ڕاستگۆیى و دور بگرن له درۆ ، چونكه درۆكردن ڕێخۆشكاره بۆ خراپه‌كارى و خراپه‌كاریش ئاكامى دۆزه‌خه ، مرۆڤیش به‌رده‌وام درۆ ئه‌كاو به‌دوایدا ده‌ڕوات تاوه‌كو له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار به درۆزن ده‌ناسرێ .
6 ـ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " لا يحل لمسلم أن يروع مسلما " ( صححه العلامة الألباني في : صحيح الجامع : 7658 ) ، واته : حه‌ڵاڵ نیه بۆ موسڵمان موسڵمان بتۆقێنێت .
ئه‌مه‌یان زیاتر نزیكه له ڕۆژى ( 1 ) ى نیسان چونكه زۆرێك له درۆكانى ئه‌و ڕۆژه هه‌واڵى دڵ ته‌زێن و خراپن كه به‌رامبه‌ر ئه‌خاته دڵه ڕاوكێ و ترسه‌وه و ئه‌یتۆقێنێ . ته‌نانه‌ت چه‌ندین كێشه به‌هۆى ئه‌و هه‌واڵه ترسناك و درۆیانه‌وه دوچارى خه‌ڵكى ده‌بێت بگره زۆرجار بوه‌ته هۆى مردن و تێكچونى شیرازه‌ى زۆرێك له خێزانه‌كان .
1. ( عبدالله ) ى كوڕى ( مسعود ) فه‌رموویه‌تى : مرۆڤ ڕاست ده‌كات و به‌دواى ڕاستگۆییدا ده‌روات تاكو ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك شوێنى ده‌رزیه‌كى تێدا نامێنێت كه خراپه‌ى تێدا جیگیر بێت ، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه درۆ ده‌دات و به‌دواى درۆدا ده‌روات تاكو ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك شوێنى ده‌رزیه‌كى تێدا نامێنێت كه ڕاستگۆیى تێدا جیگیر بێت .
2. هه‌ر له‌وه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تى : درۆ دروست نیه به ڕاست بێت یان به گاڵته ، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه : [ اتَّقُواْ اللّهَ وَكُونُواْ مَعَ الصَّادِقِينَ ] ( سورة التوبة : 119 ) .
3. وه ( أبو بكر الصديق ) فه‌رموویه‌تى : ئامان دووركه‌ونه‌وه له درۆ ، چونكه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕدا یه‌ك ناگرێته‌وه .
4. وه له ( عمر ) ى كوڕى ( خطاب ) ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تى : مرۆڤ ناگات به ڕاستى و ته‌واوى باوه‌ڕ ، تاكو واز له درۆ نه‌هێنێت له گاڵتهكردنیدا ( مصنف ابن أبي شيبة : 5 / 235 ، 236 ) .
[له‌وانه‌ى كه خستمانه ڕو بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه :]
1 ـ درۆكردن كارێكى ناشه‌رعیه و ڕێگه پێنه‌دراوه .
2 ـ درۆ كردن سیفه‌ت و ڕه‌وشتى ئیماندار نیه به‌ڵكو سیفه‌تى دوڕوهكانه .
3 ـ درۆكردن پێچه‌وانه‌ى باوه‌ڕى ڕاسته‌قینه‌یه .
4 ـ خیانه‌تێكى گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به موسڵمانان ئه‌كرێت .
5 ـ ده‌بێته هۆى ڕوو ڕه‌ش بوونى درۆزن له دونیا و له قیامه‌ت .
6 ـ ڕێگا خۆشكه‌ره بۆ چونه ئاگرى دۆزه‌خ .
7 ـ له‌به‌ر خراپى سیفه‌تى درۆ شایه‌تى دانى درۆزن قبوڵ ناكرێ .
8 ـ له قیامه‌تدا سزایه‌كى سه‌ختى توش ئه‌بێت .
9 ـ ده‌بێته هۆى ناته‌واوى باوه‌ڕى موسڵمان .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش باسمان كرد شتێكى زۆر سه‌خت هه‌یه كه شه‌رمه‌زاریه بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ى به‌شدارى ئه‌كه‌ن له درۆى نیسان ئه‌ویش : دوو وڵاتى بێ باوه‌ڕ هه‌ن باوه‌ڕیان به درۆى نیسان نیه و له‌و ڕۆژه كه درۆ كردن له‌هه‌موو جیهان ڕه‌وا ده‌كرێ ته‌نانه‌ت له وڵاته ئیسلامیه‌كانیش كه‌چى ته‌نها له‌و دوو وڵاته بێ باوه‌ڕه له‌و ڕۆژه درۆكردن ڕوا نیه ئه‌ویش هه‌ردوو وڵاتى ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا ، چونكه ئه‌و ڕۆژه له ئه‌ڵمانیا هاوكاته له‌گه‌ڵ یادى ڕۆژى له‌دایك بوونى ( بسمارك ) سه‌ركرده‌ى ئه‌ڵمانى ناسراو .
له ئیسپانیاش ( 1 ) ى نیسان له ڕ‌وى ئاینیه‌وه ڕۆژێكى پیرۆزه لایان بۆیه درۆ ناكه‌ن . ئایه ئه‌مه شه‌رمه‌زارى نیه بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ى له(1) ى نیسان درۆ ئه‌كه‌ن ؟؟
ئه‌وه حه‌قیقه‌تى درۆى ڕۆژى نیسان بوو به‌چاوى خۆت خوێندته‌وه و چۆنێتى و هۆكارى سه‌رهه‌ڵدان و دروست بونیت زانى ، هه‌روه‌ها حوكمه شهرعیهكهیشیت زانى ، هیچى تر ناڵێم چونكه چى بڵێم هه‌رگیز به‌قه‌د ئه‌و به‌ڵگانه‌ى سه‌ره‌وه به‌هێز نین ، گه‌ر یه‌كێكیش له‌دواى ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ى سه‌ره‌وه نه‌گاته ئه‌نجام ئه‌وا خۆى خۆش . چونكه به زندویى دڵى مردوه و ئاگاى لـــــهخۆى نیــــه ، بــــۆیه سه‌ره‌خۆشى مــــــردنى دڵى ئاراسته ئه‌كه‌ین وه ( إنَّا لله و إنَّا إلیه را‌جعون ) .
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌م بابه‌ته بڵاوبكه‌یته‌وه له‌خواره‌وه نوسخه‌یه‌ك ئاماده كراوه بۆ چاپ كردن و ده‌توانى كۆمه‌ڵێكى له‌سه‌ر ئیستینساخ بكه‌یت و به‌شداربیت له‌م خهیرهدا