پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە
بەروار: 2011/09/09سەردارن: 4949نوسەر: باوكى أنس

* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لەوەی :
خوای گەورە دەتبینێت ، وە لە ئاشكرا و نهێنیش بە ئاگایە و دەیزانێت .
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لەوەی :
فریشتەكان هەموو وتە و كردەوەكانت دەنوسن و هیچیان لە بیر ناچێت .
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە :
ساتی گیان كێشان و دەرچوونی ڕووحت ئەو كات خۆزگە دەخوازێت ساتێك مۆڵەت بدرێیت تا پەرستشی خودای تێدا ئەنجام بدەیت .
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە :
سزا و تاریكی ناو گۆڕ ئەو گۆڕەی كە بۆ چاكەكار دەبێتە باخچەیەك لە باخچەكانی بەهەشت ، بۆ خراپەكاریش دەبێتە چاڵێك لە چاڵەكانی دۆزەخ ئەو كات نە باوكێكی دڵسۆز نە دایكێكی بەسۆز كەست لا نیە .
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لەوەی كە :
خەڵكی بەپێی پەتی و ڕووتی كۆ دەكرێتەوە بۆ لێپرسینەوەی ڕۆژی دوایی .
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە :
ئەو كاتەی كە هەر كەس نامەی كردەوەی خۆی پێ‌ دەدرێت چاكەكار بە دەستی ڕاست و خراپەكاریش بە دەستی چەپ.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە :
ئەو كاتەی كە خۆر بە ئەندازەی میلێك لە مرۆڤ نزیك دەبێتەوە خەڵكی هەندێك تا قولەپێ‌ و هەندێكی تا ناوك و هەندێكی تریش هەر ڕۆچوون لە عەرەقی خۆیاندا .
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە :
ئەو ڕۆژەی كە ئەندامەكانی لاشەت دەبنە شایەت بە سەرتەوە لە سەر ئەو چاكە و خراپانەی كە كردووتە .
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە :
ئەو ڕۆژەی كە خراپەكاران هاوار و واوەیلایانە لە دەست نامەی كردەوەكانیان كە ورد و درشتی تێدا نوسراوە و هیچ تاوانێكی تێدا لە بیرنەكراوە .
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە :
ئەو ڕۆژەی كە بەسەر پردی (صراط) دا تێپەڕ دەبیت و قولاپەكانی دۆزەخ شاڵاوت بۆ دەهێنن.
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە :
ئەو ڕۆژەی كە لەبەر دەستی خوای گەورەدا ڕادەوەستیت و ئەو تاوانانەت بیردەخاتەوە كە لە ژیانی دونیادا ئەنجامت داوە .
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە :
ئەو ڕۆژەی كە تاوانبار دەڵێ‌:
( ئاخ و داخ و پەشیمانی بۆ ئەو هەموو لادان و نادروستیانەی كە كردم ) .
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لە :
ناڕەحەتی و گەرمی و سزای دۆزەخ .
* پێش ئەوەی تاوان بكەیت بیربكەرەوە لەوەی:
كە تاوان دەبێتە هۆی بێبەشبوون لە زانست و ڕزق و دەبێتە هۆی سنگ توندی و تەمەن كورتی و مردنی لەناكاو و نەمانی شەرم و غیرەت .
وە لە گەورەترین سزاكانی تاوان پەیوەندی نێوان بەندە و پەروەردگاری دەبڕێت ئەگەر ئەم پەیوەندیەش پچڕا ئەوا لە خێر و چاكە دوور دەبێت و شەڕو خراپەی تووش دەبێت .

بابەتەکانی تر