شه‌ریك بۆ خوا دانان له په‌روه‌ردگاریه‌تیدا بریتى یه له:غه‌یرى خوا بكه‌یته شه‌ریك و یه‌كسانى خوا له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانى په‌روه‌ردگاریه‌تیدا.یاخود شتێك له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانى په‌روه‌ردگارێتى پاڵ بده‌یته غه‌یرى خوا وه‌ك دروست كردن و ژیاندن و مراندن و، به‌رِێوه بردنى بونه‌وه‌رو، رِزق و رِۆزى دان و، شه‌رع و یاسا بۆ دانان و، فه‌رمان پێ كردن و، سودو زیان به‌ده‌ست بوون و، وێنه‌ى ئه‌مانه.
ئه‌هلى سوننه‌ت باوه‌رِیان وایه: كه سودو زیان و خێر‌و شه‌رِ، و مردن و ژیان و رِزق و رِۆزى و، فه‌قیرى و ده‌وڵه‌مه‌ندى و، ساغى و نه‌خۆشى و، به‌رِێوه‌بردنى بونه‌وه‌ر، ته‌نها به‌ده‌ست خوایه. وه به‌گوێره‌ى قه‌زاو قه‌ده‌رو برِیارو ویست وفه‌رمانى ئه‌وه، بێ ئه‌وه‌ى كه‌سێك هه‌بێت به‌رهه‌ڵستكارى بێت، یان به‌رامبه‌ر(مقابل ومنازع ومنافس)ـێكى هه‌بێت، یا شه‌ریكێكى هه‌بێت، یا یارمه‌تى ده‌رێكى هه‌بێت له یه‌كێك له‌و شتانه‌دا .