له دواى جه‌نگى نه‌هره‌وان كاتێك بارودۆخه‌كه هه‌ندێك سه‌قامگیر بوو و كه‌ش و هه‌واكه بۆ ماوه‌ى دوو ساڵێك ئارامیه‌كى به‌خۆیه‌وه بینى، سیان له خه‌واریخه‌كان له مه‌ككه كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان دا كه ئه‌بێت عه‌لى كورِى ئه‌بوتالیب و موعاویه‌ى كورِى ئه‌بوسوفیان و عه‌مرى كورِى عاص بكوژن.
وتیان: خۆمان له خودا نزیك ئه‌كه‌ینه‌وه به كوشتنى ئه‌م سیانه (ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك قوتاریان بێ له ده‌ستیان ـ به گومانى خۆیان-).
عه‌بدولرِه‌حمانى كورِى مولجیمی ئه‌لمورادى وتى: من بۆ على كورِى ئه‌بو تالیب، به‌رِكى ته‌میم وتى: من بۆ موعاویه، عه‌مرى كورِى به‌كرى ته‌میمیش وتى: منیش بۆ عه‌مرى كورِى عاص، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رِێككه‌وتن كه له دواى حه‌ڤده‌ى رِه‌مه‌زانه‌وه ده‌ستده‌كه‌ن به جێ به‌جێ كردنی.
عه‌مر له میسر بوو، موعاویه‌ش له شام بوو و عه‌لى له كوفه، ئیبن مولجیم ده‌ستى خۆى وه‌شاند، كاتێك كه عه‌لى كورِی ئه‌بو تالیب ده‌رچوو بۆ نوێژى به‌یانى، به شمشێرێ كه هه‌فته‌یه‌ك ژه‌هرى پێوه‌كردبوو لێیدا.
كاتێك كه لێیدرا وتی: ئه‌گه‌ر باش بوومه‌وه، ئه‌وه خۆم رِوبه‌رِووى ده‌بمه‌وه، ئه‌گه‌ریش مردم به به‌رانبه‌ر كوشتنی من بیكوژنه‌وه (قسه‌ى له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن و حوسویندا ده‌كرد).
بۆیه ئیبن مولجیم وتى: نه به‌خوا شتی وانابێ، ئه‌من یه‌ك هه‌فته ژه‌هرم پێوه‌كردوه.
كه وه‌فاتى كرد، هاتن بۆ ئیبن مولجیم و هه‌ردوو ده‌ستیان برِى و هه‌ردوو چاویان ده‌رهێنا، به‌ڵام هه‌ر خۆرِاگر بوو نارِه‌حه‌تیی نه‌ده‌كرد، كاتێك كه ویستیان زمانى ببرِن، ترسا، وتیان: ئێستا؟ ]واته ئێستا ئه‌ته‌وێ ته‌وبه بكه‌ى[ ئه‌ویش وتی: به‌ڵكو ده‌ترسم ماوه‌یه‌ك بژیم و زیكرى خوای تیا نه‌كه‌م!
سبحان الله !! ئا ئه‌مه‌یه گومرِایی و سه‌رلێشێواویی ئاشكرا، په‌نا به خوا، خوێنى وه‌لیه‌ك له وه‌لیه‌كانى خوا حه‌ڵاڵ ده‌كا و پاشان ده‌ترسێ ماوه‌یه‌ك بژى و یادى خوداى تیا نه‌كات !
له‌وێشه‌وه ( به‌ڕك ) له نوێژى به‌یانى دا چوو بۆ موعاویه و لێیدا، پێكای به‌ڵام نه‌یكوشت، چاره‌سه‌ریان كرد و باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ كه دواجار ئه‌مه بۆبێته هۆكارى نه‌زۆكی موعاویه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌یان كه نیازی عه‌مرى كورِى عاصی هه‌بوو، ده‌رچوو بۆ نوێژ، به‌ڵام عه‌مر توشی نه‌خۆشی سكچوون (اسهال) هاتبوو نه‌هات بۆ مزگه‌وت، ئه‌میش رِۆیشت ئیمامه‌كه‌ى كوشت، وایزانى عه‌مرى كورِى عاصه، ئیمامه‌كه‌ش خاریجه‌ى كورِى ئه‌بی حه‌بیب بوو، هات له‌ناو نوێژه‌كه‌دا پیایكێشا و كوشتى، خه‌ڵكه‌كه گرتیان، وتیان: ئه‌وه چیت كرد؟ وتى: رِزگارتانم كرد له ده‌ست عه‌مرى كورِی عاص ! وتیان: عه‌مرت نه‌كوشت، خاریجه‌ت كوشت. ئه‌ویش گوتى: من عه‌مرم ویست و خواش خاریجه(1) ئیتر ئه‌م و به‌ڕك و عه‌بدولرِه‌حمانی كورِى مولجیمیش كوژران. (2)
=====================
(1) ئه‌میش دواجار بوو به په‌ند:(الطبقات الكبرى) (3/35)، (البداية والنهاية)(7/338).
(2)(الطبقات الكبرى) (3/35)، (البداية والنهاية) (7/338).