زۆرێك له خه‌ڵكى موسڵمانى ئه‌مڕۆ خۆیان دووچارى گرفێك كردووه ، كه گوایه سه‌ر له‌به‌ر هه‌موو جیاوازیه‌كانى ئه‌م ڕۆژگاره ده‌رناكه‌ن و نازانن گوێ له كێ بگرین وبه‌قسه‌ى كێ بكه‌ین و له‌كێ وه دینه‌كه‌مان وه‌رگرین و تێبگه‌ین ؟! خۆ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه جیى خۆیه‌تى ، شایانى باسیشه كه بزانین ئه‌نجامى ئه‌دا نه‌كردنى كه‌مترین ئه‌ركى سه‌رشانمان كه تێگه‌یشتنه له بنه‌ماكانى دینه‌كه‌مان واده‌كات واقمان وڕبمێنێ له ئاست ئه‌و گرژى وئالۆزیه‌یى ئه‌مڕۆ ، سه‌ره‌نجام وا دێته پێش چاومان كه ئێستا نوێنه‌رانى ئه‌م ئاینه گه‌وره‌یه ته‌نها دوو جۆر گروپن ئه‌میان میانڕه و ئه‌ویترش توندڕه‌و!!
به‌ڵام به‌داخه‌وه چونكه هه‌وڵى تێگه‌یشتنمان نه‌داوه له دینه‌كه‌مان ، كه‌وتووینه‌ته ئه‌م هه‌ڵه‌وه ته‌نانه‌ت له ته‌ماشاكردنى واقعیشدا ، جا پێش ئه‌وه‌ى باسى ئه‌و دوو جۆره‌ى لاى تۆ بكه‌م ـ سێ جۆر رێچكه هه‌یه ـ ، ئه‌زانم پرسیارت ئه‌وه‌یه ـ چۆن ؟!! ـ منیش ده‌ڵێم : به‌م شێوه‌یه :
بنچینه : ئه‌بێ ئه‌وه بزانین كه ئیسلام خۆى دینێكى میانڕه‌وه و میانڕه‌ویش خودى ئیسلامى حه‌قیقى و ڕاستى په‌یڕه‌و كردنى به‌رنامه‌ى په‌روه‌ردگار و رێگه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوایه صلى الله عليه وسلم ، خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ : [ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا ...] ( البقرة : 143 ) ، واته : هه‌رچۆنێ بۆ ئاینى پیرۆزى ئیسلام رێنمایمان كردن ، هه‌ر ئاواش له ته‌واوى ئیش و كاردا ، كردوومانن به ئوممه‌ت و گه‌لێكى میانڕه‌و ، تا له‌سه‌ر خه‌ڵكى ببنه شایه‌ت ، وه پێغه‌مبه‌ریش به‌سه‌ر گشتانه‌وه شایه‌ت بێت ، ئاخۆ كێ شوێنى كه‌وتووه و كێیش سه‌رپێچى كردووه .
جا ئه‌مه یه‌كه‌م رێگه‌ى په‌یڕه‌وكردنى ئاینى ئیسلامه به‌شایه‌تى خواى گه‌وره ، دووه‌كه‌ى تر به پێى ئه‌مه ده‌پێوین ، چونكه په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ بۆ ئه‌وه‌ى ببن به شایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانى تره‌وه ، چۆن ده‌بین به شایه‌ت ؟ به‌وه‌ى كه له هیچ شتێك‌دا له‌سنورى دینه‌كــــه ده‌رنــــه‌چین . چـــــــۆن ده‌نـــــه‌چین ؟ چه‌ند جـــــۆر ده‌رچـــــوون هه‌یه ؟ ئــــــارام به هه‌موویمان نووسیوه ، یـــــه‌ك رێگه‌ى میانڕه و باسكرا ، دووجۆریش ده‌رچوو لێى هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن :
یه‌كه‌م : ده‌رچوون به ( زیاده‌ڕه‌وى ) : ئه‌م جۆره توندرِه‌وه یان میانڕه‌و ؟ به‌وه نیه كه هه‌ڵگرانى چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن ، به‌ڵكو به‌وه‌یه كه چه‌ند شته‌كان له ئاستى خۆى پیشانده‌ده‌ن و په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن ، زیاده‌ڕه‌وى واى له به‌شێكیان كرد كه نه‌توانن له‌وه تێبگه‌ن ، كه ڕاسته خودا ئه‌م دینه‌ى بۆ سه‌ر زه‌وى ناردووه تاكو حوكمى پێ به‌ڕێوه ببرێت ، به‌ڵام خۆ خودى قورئان و سوننه‌ت ناتوانن حوكم به‌ڕێوه ببه‌ن ، به‌ڵكو ئه‌بێت خه‌ڵكى په‌یڕویان بكات ، بۆیه سه‌ره‌نجام كه‌وتنه ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه‌ى كه وتیان ئیمامى عه‌لى و هاوه‌ڵان كافربوون چونكه هه‌ستاون به حوكم كردنى خه‌ڵكى ، یان كۆمه‌ڵێكى تر ئه‌وه‌نده ڕۆچوون له گه‌وره كردنى ئال و به‌یتى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم تاوه‌كو گه‌شته ئه‌وه‌ى هه‌ندێكیان به خواى بزانن و هه‌ندێك ڕاگرى كه‌ون و هه‌ندێكی تریش شیفاى ده‌رده‌داران ده‌دات ئه‌گه‌رچى مردبێتیشن . له‌ملاشه‌وه كۆمه‌ڵێكى تر ئه‌ولیا و پیاوچاكانیان لێگۆڕاوه به‌شێوه‌یه‌ك كه داواى رۆزى و شیفا و مان ونه‌مان و هات و هاوار و قوربانى و ته‌نها نه‌زر به‌وان ده‌كه‌ن .
دووه‌م : ده‌رچوون به ( كه‌م ڕه‌وى ) شل ڕه‌وى : ئه‌مانه‌ش خۆیان وا دیننه پێش چاو كه میانڕه‌ون به‌لاَم توندڕه‌ویشن ، هه‌رچه‌ند وا بێنه پێش چاو ، هه‌ڵده‌سن به كه‌مكردنه‌وى په‌یوه‌ست بوون به ئه‌نجامدانى فه‌رمانه‌كانى ئاینى په‌روه‌ردگار ، شل گیرن به‌رامبه‌ر ئه‌داكردنى فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره و ڕه‌سولى خوا صلى الله عليه وسلم ، به نێوى ئه‌وه‌ى كه ئه‌یانه‌وێ قورسى نه‌كه‌ن له‌سه‌ر خه‌ڵكى و ئه‌م دینه له‌سه‌رده‌مانێكا ئاسایى بووه به‌و شێوه‌یه په‌یڕه‌و بكرێت به‌ڵام ئیستا دوژمنانى دین زۆرن و به پڵاسه‌وه‌ن بۆ موسوڵمانان و نابێ كارێ بكه‌ین كه خه‌ڵكى تاربنه‌ین له دین ـ كه تاریشیان ده‌نێن ـ با نه‌رم بین وشل بین و ته‌ڕ بین ... ، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ى ئه‌م نه‌رمى و شلى و ته‌ڕییه ـ خۆش ده‌بێته‌وه ـ چۆن ؟ ، به‌وه‌ى ئه‌وه‌نده كه‌م په‌یوه‌ستن به ئه‌ركه‌كانیانه‌وه توشى سفورى كچانه و كوڕانه ، تێكه‌ڵاوى بێ سنور ، تاوان كردن ، به‌ربڵاوى هه‌ڵسوكه‌وتى دوو ڕه‌گه‌ز ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى كه‌وتیان با خه‌ڵكى ڕانه‌كه‌ن لـــــه دین ـ ســـه‌ره‌نجـــــامى بانگه‌شه‌كانیانه ـ ، چونكه وتت قه‌یدى چیه تێكه‌ڵاوى عه‌شق دروست ده‌بێت ، ئه‌ویش پێویستى به شیعر و گۆرانى هه‌یه خۆ گۆرانى الله الله بۆ ئه‌وه ناشێ ، ناچار گورانى و مۆسیقاى ئیسلامیمان پێویسته و دواجاریش سه‌یرى میمۆرى مۆبایله‌كانیان ده‌كه‌یت ده‌بینى فڵان و فیسارى فارسى و توركى و عه‌ره‌بى و هندى و كوردیه ! كه نه‌ك هه‌ر به‌ناو دینیش نین گۆرانیه‌كانیان وشه‌ى كوفریشى تیدایه ، ئه‌و ده‌ڵێ ( قسم نخور بجانم ) ئه‌وى تر ( قه‌سه‌م به‌تۆ ) ئه‌ویش ( من تورا میپرستم ) ئه‌ویش ( اله الحب )ى هه‌یه . باوه‌ڕم پێبكه‌ن زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى ئه‌م جۆره گۆرانیانه گوێ لێ ده‌گرن پێیان وتووم وتراوه مۆسیقا حه‌ڵاله دواتریش ده‌ڵێن ئه‌ى خۆ ئێمه گوێ له كوفره‌كه‌یان ناگرین !!! هه‌موو بواره‌كانى تریش به‌و شێوه‌یه ، تا ئه‌م كه‌م ڕه‌وییه ده‌بێته هۆى گه‌ناندنى كۆمه‌ڵگا ، سه‌ره‌نجام واى لێ دێت كه مه‌به‌سته‌كانى شه‌رع ئه‌وه‌نده كاڵ ده‌بێته‌وه تا ڕه‌نگى نامێنێت .
ئه‌مانه هه‌رسێ ڕێره‌وى په‌یڕه‌و كردنى ئاینى ئیسلام بوون به شێوه‌یه‌كى گشتى ، ئێستا پێوه‌رێكى قورئانیمان هه‌یه و دوویش مرۆڤى ، ئه‌وانه‌ى به‌ڵگه و پێوه‌ر و سنورى شه‌رعى بۆ كاره‌كانیان داده‌نێن ، ئه‌وانه له واقیعدا دیارن و هاوار ده‌كه‌ن . ئه‌وانى تریش یارى به ڕاوبۆچوونه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن ، تۆ ئێستا به‌و كه‌سانه‌ى كه زیاده‌ڕه‌وى ده‌كه‌ن یان به‌وانه‌ى كه كه‌مڕه‌وى ده‌كه‌ن ده‌ڵێى توندڕه‌و ؟ یان میانڕه‌و ؟!! خۆ ئه‌زانم نازانى چین!!
ئه‌وانه‌ى دینى خوا ده‌كه‌نه سه‌رچاوه‌ى به‌ڵگه‌ى كاره‌كانیان و ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن له‌و دینه‌دا هه‌یه ، یان له قورئان وه یان له فه‌رمووده راسته‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دا هاتووه وه به‌و شێوه‌یه‌یى كه هاوه‌ڵانى به‌ڕێزى تێیگه‌یشتوون و كرداریان پێكردووه ، ئه‌مانه‌ن میانڕه‌و و نه‌رم و نیان به‌شایه‌تى قورئان ، ئه‌مانه خوا به خوا ده‌زانن و هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه تایبه‌ت بێت به خواوه ته‌نها بۆ خواى ده‌كه‌ن وه‌كو " هاوار كردن ، هانا بردن ، پشت به‌ستن ، سوپاس كردن ، داواى یارمه‌تى و شیفا و ڕۆزى و ئیمان و چاكه ... ، هه‌روه‌ها نه‌زر و قوربانى و خێر و سه‌ده‌قه و زه‌كات ، و ته‌نها زیاره‌تى ماڵى خوا ده‌كه‌ن . پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم ته‌نها به‌نده‌یه‌كى خوایه و ناپه‌رسترێت وه پێغه‌به‌رێكه و گوێڕایه‌ڵى ده‌كرێ و سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى ناكرێت ، هیچیش له‌و په‌رستشانه‌ى خوا بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ناكه‌ن ، هه‌روه‌هاش بۆ هاوه‌ڵان و پیاو چاكان و ئه‌ولیاكانى خوا ، هه‌ر كه‌س له شوێنى خۆى داده‌نێن و ئه‌و په‌ڕى ڕێز و قه‌دریان ده‌زانن و زیاده‌ڕۆیى و كه‌مڕه‌وى تێداناكه‌ن . هه‌روه‌ها له كرده‌وه‌كانیشایاندا هه‌ر له نوێژ و ڕۆژ و زه‌كات و حه‌ج و كار وكاسبى و خوێندن و جل و به‌رگ و سه‌ر و ڕیش و هه‌ڵس وكه‌ت له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ردا ... ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بن به‌هه‌مان جۆر حیجاب و حیشمه‌ت و ده‌روده‌شت و خوێندن و شوكردن و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ردا ، وه سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش په‌یڕه‌وكردنى ورد و درشتى سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به پێى توانا ، هه‌ر ئه‌مه‌ش واى لێكردوون كه نامۆ بێنه پێش چاوى خه‌ڵكى، خۆ نامۆبوونیان له خراپیاندا نیه ، به‌ڵكو په‌یوه‌ست بوونیان به ڕاسته ڕێگه‌ى ئیسلامه‌وه واى لێ كردوون ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم شایه‌تى بۆ داوه، عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ : قَـالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم " بَدَأَ الإِسْلاَمُ غَرِيبًا وَسَيَعُودُ كَمَا بَـدَأَ غَـرِيبًا فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ " ( مسلم : 389 ) .. واته : ئه‌م ئیسلامه به نامۆیى سه‌رى هه‌ڵدا وه جارێكى تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و نامۆییه ، سه‌رفرازى بۆ نامۆیان ـ خوا له‌وانه‌مان بكات ـ .
وه ئه‌مما ئه‌و دوو ڕێچكه‌ى تر ، یان زیاد ده‌ڕۆن له ئاستى میانڕه‌ى ( ئیسلام ) یاخود كه‌م ده‌ڕۆن له ئاستى میانڕه‌وى ( ئیسلام ) ، هه‌دووكیان شل ڕه‌ون و ئیهمالن له ئه‌دا كردنى ئه‌ركه ئاینیه‌كانیان و توندڕه‌ویشن چونكه سنورى دین به‌زاندن كارى كه‌سى توندڕه‌وه .
ئه‌مه‌بوو به شێوه‌یه‌كى گشتى و كورت و پوخت باسى میانڕه‌ویمان كرد ، خۆت وه‌كو كه‌سێكى خوێنده‌وار تاوتوێى لایه‌نه‌كان بكه .
نه‌كه‌ى بیركه‌یته‌وه خۆت دوو دڵ كه‌یت و شه‌یتان دڵت بگرێت و بڵێى به‌م شێوه ناكرێت و ئه‌مه سه‌رده‌مى ئه‌وه نیه و ناتوانرێت دین به‌و شێوه‌یه به‌رجه‌سته بكرێت ، چونكه ئه‌گه‌ر نێرینه‌ى ئه‌وه به دوو چاوى خۆت هاوڕه‌گه‌زه‌كانت ده‌بینیت هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ى تۆدان و پابه‌ندیشن به دینه‌كه‌یانه‌وه ، نه تێكه‌ڵاوی ئافره‌ت ده‌كه‌ن زیاد له پێویست و نه هۆگرن به گۆرانى و مۆسیقاوه نه شل گیریشن بۆ دینى خوا .
ئه‌گه‌ر ئافره‌تیشى ئه‌و باڵاپۆشه به‌شه‌رم و شكۆیانه ، ئه‌و هه‌موو خوشكه به‌سنورانه له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكدا ، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر تۆ ، ئیتر بیانوى ئه‌وه‌مان نیه بڵێین له‌م سه‌رده‌مه ناچێته‌سه‌ر ، وهه‌ڵنه‌سین به ئه‌داكردنى ئه‌ركه‌كانى سه‌ر شانمان .
هیوام وایه پێم نه‌وترێت توندڕه‌و ، خۆ هه‌موویم خسته‌ڕوو ، جا ئه‌و وژدانه‌ى مرۆڤ كه زیندو بوو خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كاته به‌خته‌وه‌رترین كه‌س و ئه‌و ڕۆحه‌شى ده‌حه‌سێنێته‌وه ، دڵنیاشت ده‌كه‌مه‌وه ته‌نها ئه‌م ڕێبازه‌ى ئه‌هلى سوننه‌یه كه دڵ و رۆحه‌كانمان ئارام ده‌كات و پشوویه‌ك به‌و ڕۆحه‌ى تۆش ده‌دات كه ده‌یان كیلۆمه‌تر به خه‌یاڵ دووركه‌وتوه‌ته‌وه له‌و جه‌سته هه‌میشه ماندوه‌ت ... ده‌سا تاكو كه‌ى ناگه‌رێیته‌وه سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه ؟