سزای ڕێگر و چەتە
بەروار: 2011/10/02سەردارن: 2861نوسەر: شێخى پایەبەرز:ابن تیمية‌ بە ڕەحمەت بێت

سزای ئەو ڕێگر و چەتانەی كە بە چەك ڕێگە لە خەڵك دەگرن ، بۆ ئەوەی سەروەت و سامانی خەڵك بەئاشكرا ببەن ، لە عەرەب و تورك و كورد ، وجوتیاران و سەربازە خراپەكارەكان و یاخی بوانی شارەكان یان هەركەسێكی تر ، خودا بەوانە دەفەرموێت :  [ إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَنْ يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ] [سورة المائدة:(33)] .
واتە : سزای ئەو كەسانەی كە دژایەتی خودا و پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم دەكەن و بشێوی ئەنێنەوە لەسەر زەوی ئەوەیە كە بكوژرێن یان لە خاچ بدرێن یان دەست و پێیان بەچەپ وڕاست ببڕێت ، یان دوربخرێنەوە ، ئەوانە لە دونیادا ڕیسوان و لە پاشەڕۆژیشدا سزای زۆر توندیان بۆ هەیە .
ئیمامی شافعی لە ( مسند ) ەكەیدا لە ئیبن عباسی گێڕاوەتەوە " دەربارەی ڕێگر " دەفەرموێت : (( ئەگەر كوشتاریانكرد و ماڵیشیان برد ، كە گیران دەكوژرێن و لەخاچ دەدرێن ، وە ئەگەر كوشتاریانكرد و ماڵیان نەبرد دەكوژرێن و لەخاچ نادرێن ، وە ئەگەر ماڵیان برد و كوشتاریان نەكرد ئەوە دەستێك وپێیەكیان چەپ و ڕاست دەبڕدرێت ، وە ئەگەر ترسیان لەسەر ڕێگە دروست كرد نەفی دەكرێن ودور دەخرێنەوە )) .
ئەوە وتەی زۆربەی زانایانە ، وەك شافعی و ئەحمەد ، ئەو بۆچونەش نزیكە لە وتەی أبو حنیفەوە رحمه الله ، وە هەیانەدەڵێن بەدەستی كاربەدەستە ، لە هەركوێیەكدا بەرژەوەندی هەبوو دەیكوژێت ، ئەگەر كەسیشی نەكوشتبێت ، بۆ نمونە ئەگەر سەركردەی چەتەكان بوو ئەوان گوێڕایەڵی ئەمیان دەكرد ، وە دەست وپێی كەسانێك دەبڕێت كە بەرژەوەندی گشتی تێدابێت ، بۆ نمونە ئەگەر كەسێكی بەهێز و لێهاتوو و لێزان بوو لە ماڵی خەڵكی بردن ، وە هەندێك زانای تر دەڵێن ئەگەر رێگرێك ماڵی خەڵكی ببات دەكوژرێت و دەست وپێی دەبڕێت و لە خاچیش دەدرێت ، وە بۆچونی یەكەمیان وتەی زۆربەی زانایانە ، وە هەریەكێك لەو چەتە و ڕێگرانە كەسێكیان كوشتبێت ، ئەوا كاربەدەستان دەیكوژن لەباتی ئەو كەسەی كوشتویەتی وە بە هیچ شێوەیەك نابێت لێی خۆشببن بەكۆڕای زانایان ، ابن المنژر ئەو باسەی گێڕاوەتەوە ، فەرمانی ئەو كەسە چەتە بكوژە نادرێتە دەست كەس و كاری كوژراوەكە ، بە پێچەوانەی ئەوەی كەسێك كەسێكی تر بكوژێت بە هۆی دوژمنایەتی نێوانیان یان لەبەر كێشەیەك یان لەبەر هەر هۆكارێكی تایبەت ، ئەو بكوژە خوێنەكە بەدەست كەس و كاری كوژراوەكەیە ، ویستیان دەیكوژن ، وە ویستیان لێی دەبورن ، وە یان ویستیان پارەی خوێنێكی لێوەردەگرن ، لەبەر ئەوە بۆ مەبەستێـكی تـایبـەت كوشتویەتی ، بەڵام چەتەو ڕێگرەكان دەكوژرێن لەبەر بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی خەڵك ، لەبەر ئەوە زیان بە ئاسایشی گشتی دەگەیەنن هاوشێوەی دزن ، لەبەر ئەوەی سنوری خودایان بەزاندووە دەكوژرێن و هیچ جۆرە لێخۆش بوون و لێبوردنێك نایانگرێتەوە ، ئەگەر بكوژەكەیش هاوتای كوژاوەكە نەبێت ، بۆ نمونە ئەگەر بكوژەكە ئازاد بێت و كوژراوەكە بەندە بێت ، یان بكوژەكە موسڵمان بێت و كوژراوەكە لەو كەسانە بێت كە سەروماڵیان دەپارێزرێت ( ذمي ) .
زانایان ناكۆكن ئایا كەسێك ئاژاوەبناتەوە دەكوژرێت ؟ ئەو وتەیە ڕاسترە كە دەڵێت دەكوژرێت چونكە كوشتنكەی دەبێتە حەدێك لەپێش تێكدانی ئاسایشی گشتی ، وەك چۆن ئەگەر ماڵی خەڵكی برد دەستی دەبڕێت ، ئەگەر مافی خەڵكی پێشێل كرد زیندانی دەكرێت .
ئەگەر چەتە و دزەكان كۆمەڵێك بوون ، تەنها كەسێكیان خەڵكی كوشتبێت ئەوانی تر یارمەتیدەر و پاسەوانی بوون ، وتراوە تەنها بكوژەكە دەكوژرێت ، بەڵام زۆربەی زانایان لەسەر ئەوەن هەموویان دەكوژرێن ئەگەر سەد كەسیش بن ، یارمەتیدەر و ئەنجام دەری تاوانەكە وەك یەك وان ، ئەوەش لە خەلیفە راشدیەكانەوە گێڕاوەتەوە ، چونكە عمری كوڕی خەتاب رضي الله عنه ، ئەو كەسەی ڕێنوێنی و چاوساغی بۆ چەتە و دز كردبێت دەیكوشت ، چونكە ئەو كەسەی تاوان ئەنجام دەدات بە هۆی چاوساغ و پاسەوان و یارمەتی دەرانیەوە ئەو كارە ئەنجام دەدات وە كۆمەڵێك ئەگەر پێكەوە هاریكاری یەك بكەن تا هێز پەیدا دەكەن و ڕێگە لەخەڵك دەگرن ، ئەو كاتە لە پاداشت و سزادا هاوەڵن وەكو تێكۆشەرانی ڕێگەی خودا ، پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دەفەرمێت :" المسلمون تتكافأ دماؤهم ، ويسعى بذمتهم أدناهم ، وهم يد على من سواهم ، يرد متسريهم على قعدهم " رواه أبوداود (2751)،و إبن ماجه(2685)،وحسنه الألباني في صحيح الجامع(6712). ، واتە : خوێنی هەموو موسڵمانان وەك یەكە ، ئەگەر موسڵمانێك داڵدەی كەسێك بدات پێویستە ڕێزی بگیرێت ئەگەر بەندەیەكیش بێت كە ئەو پەنایە دەدات ، وە دەبێت هەموویان یەك دەست بن لە دژی دوژمنان ، ئەگەر تیپێك لە سوپا تەرابوون دەستكەوتێكیان هەبێت پێویستە بەسەر هەموو سوپادا دابەش بكرێت ، ئەگەر تیپێك لە سوپا هەڵە بوون سەروەت و سامانێكیان دەستكەوت ، هەموو سوپاكە لەو دەستكەوتە بەشدارن ، چونكە بە پشتیوانی و هێزی سوپاكە ئەو كارەیان كردووە ، بەڵام هەندێك جار لەبەر دەست خۆشی كردن و ستایش كردنیان زیاتریان دەدرێتێ ، چونكە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم هەرتیپێك ( سریە ) دەستكەوتێكی هەبوایە لە سەرەتای جەنگ دوای جیاكردنەوەی پێنج یەكی بۆ خەزێنەی دەوڵەت وچواریەكی دەستكەوتەكانی دەدایە جەنگاوەرەكان ، بەڵام ئەگەر لە گەڕاوەنەوەدا بونایە و تیپێك لەسوپا جیابوویەوە ئەو كاتە سێ یەكی دەدانێ‌ ، هەروەها ئەگەر سوپاكە بەبێ ئەوان شتێك بە دەستكەوت بگرێت ئەو تیپەش تیایدا بەشدارن چونكە ئەوان لەبەر بەرژەوەندی سوپا جیابونەتەوە ، وەك چۆن پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم بەشی طلحه و زبێری لەدەست كەوتی ڕۆژی بەدردا چونكە ئەوانی لەبەر بەرژەوەندی سوپا بەكارێك ناردبوو ، ئەو كەسانەش كە چەتەیی دەكەن بەشدارن لەوەی دەستیان دەكەوێت و لەو سزا و تاوانانەش كە بەسەریاندا دەسەپێت .
هەروەها ئەو كەسانەی كە لەسەر شتی بێ مانا و هیچ وپوچ دەجەنگن هیچ پاساوێكیان نییە ، وەك ئەو كەسانەی كە لەسەر دەمارگیری خێڵەكی وەیان جەنگان لەسەر هەندێك شت كە لەپێش ئیسلام دەكرا هەموو ئەوانە ستەمكارن ، وەك پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت : " إذا التقى المسلمان بسيفيهما فالقاتل والمقتول في النار . قيل : يا رسول الله ! هذا القاتل ، فما بال المقتول ؟ قال : إنه أراد قتل صاحبه " رواه البخاري (31)، ومسلم (2888). ، واتە : ئەگەر دوو موسڵمان بە شمشێر بجەنگن بكوژ وكوژراوەكەش لە ئاگردان ، وترا : ئەی پێغەمبەری خودا ! ئەوە حاڵی بكوژەكەیە ، ئەی كوژراوەكە بۆ ! فەرمووی : چونكە ئەویش دەیویست هاوەڵەكەی بكوژێت ، ئەو فەرمودەیە لە هەر دوو صحیحەكەدایە ، هەر كۆمەڵێك هەرچی كۆمەڵەكەی تر لەناو ببات لە نەفس و ماڵ پێویستە قەرەبووی بكاتەوە ، ئەگەرچی خودی بكوژ و تاوانبارەكەش نەناسرێت ، چونكە كۆمەڵێكی یاخی بوو تاوانبار هەموویان یەك چارەنوسیان هەیە هەموویان وەكو یەك كـــەس وان ، لــــەبــــەر ئەوەشە خودای گەورە دەفەرموێت :[ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى ] [سورة البقرة:(178)] .
واتە : پێویست كراوە لەسەرتان داد ویەكسانی لە كوشتندا .
بەڵام ئەگەر كۆمەڵی چەتە و دز تەنها ماڵی خەڵكیان برد و كەسیان نەكوشت " وەك هەندێك لە گوند نشینەكان " ئەو كاتە هەریەكێك لەوان دەستی ڕاستی و پێی چەپی دەبڕدرێت ، بە بۆچونی زۆربەی زانایان : وەك أبو حنیفە و ئەحمەد و ئەوانی تریش ، ئەوەش مانای ئەو فەرموودەی خودای گەورەیە كە دەفەرموێت : [ أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلافٍ ] [سورة المائدة:(33)] .
واتە : یان دەست وپێیان بە چەپ و ڕاست ببڕدرێت ، ئەو دەستە دەبڕدرێت كە ستەمی پێكردوە و لەخەڵكی داوە ، ئەو پێیەش دەبڕێت كە لەسەری ڕۆیشتووە بۆ ئەو تاوانە ، وە شوێنی دەست و پێبڕاوەكەی بە ڕۆنی گەرم داخ دەكرێت ، بۆ ئەوەی خوێنی بوەستێتەوە نەبێتە هۆی لەناوچوونی ، وە دەستی دزیش هەروەهای پێدەكرێت .
ئەم كردەوەیە لەوانەیە لەمردن بەئێش و ئازارتر بێت ، چونكە ئەگەر گوندنشینە یاخی بوەكان و سەربازە لەیاسا دەرچووەكان ، یان كەسانی تر كەویستی تاوانكردنیان هەبێت ، ئەو كەسە دەست و پێ بڕاوەیان بینی لە نێوانیاندا ، بیر دەكەنەوە و دەترسن ، بە پێچەوانەی كوشتن كە دوای ماوەیەك لەبیر دەچێتەوە ، وە هەندێك كەسی نەفس بەرز كوشتنی پێباشترە لە بڕینی دەست وپێی بە چەپ وڕاست ، ئەمەش باشترین وانەیە بۆ ئەو جۆرە كەسانە و هاوشێوەكانیان ، بەڵام ئەگەر چەكیان هەڵگرت و كەسیان نەكوشت ، و ماڵی كەسیشیان نەبرد ، دواتر چـــەكیان فرێدا و ڕایانكــــرد ، ئەو كاتە نەفی دەكرێن ودوور دەخرێنەوە ، وتراوە : نەفی كردنیان مانای ئەوەیە ڕێگە نەدرێت لەو شار و نـــــاوچەیە نیشتەجێبن ، یان وتراوە : زیندانی دەكرێن ، یــــان : كـــــاربەدەستان هــــەرچی بـــــۆ بەرژەوەنـــــدی گشتی بەبـــــاش بزانن بــــــەو شێوە ڕەفتاریان لەگەڵ دەكەن .
وە كوشتنی ڕێگە پێدراویش بۆ ئەو كەسانەی كە شایستەی كوشتنن ئەوەیە بە شمشێر لە گەردنیان بدرێت ، چونكە ئەوە باشترین جۆری كوشتنە بۆ كوژراوەكە ، وە خودای گەورە ڕێگەی بەكوشتنی مرۆڤ داوە ئەگەر بەو شێوەیە دەستگیركرا ، وە هەروەها كوشتنی ئەو گیانلەبەرانەی كە كۆشتنیان حەڵاڵە ، پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت : " إن الله كتب الإِحسان على كل شيء ، فإذا قتلتم فأحسنوا القتلة ، وإذا ذبحتم فأحسنوا الذبحة ، وليحد أحد كم شفرته وليرح ذبيحته " رواه مسلم(1955) ، واتە : خودا چاكەكردنی پێویست كردووە لەسەرتان بۆ هەموو شتێك ، ئەگەر كەسێكتان لەبەر تاوانێك كوشت بەباشترین شێوە بیكوژن بۆ ئەوەی كوژراوەكە كەمترین ئازاری بچێژێت ، وە ئەگەر گیانلەبەرێكتان سەربڕی بەباشترین شێوە سەری ببڕن ، با هەریەكە گیانداران سەر دەبڕێت چەقۆكەی تیژ بكات و سەربڕاوەكە بەخێرایی ڕزگار بكات ، وە دەفەرموێت : " إن أعف الناس قتلة أهل الإيمان " رواه أبو داود (2666)،و إبن ماجه(2681)،وضعفه الألباني في ضعيف الجامع(963). ، واتە : بە بەزەیی ترین خەڵك لە كوشتندا بڕوادارانن ، وە ئەو لەخاچ دانەش كە باسمان كرد ئەوەیە هەڵبواسرێن لە شوێنێكی بەرز بۆ ئەوەی خەڵكی بیان بینێت ، و تاوانەكەیان بۆ خەڵك ئاشكرا بێت ، لای زۆربەی زانایان دوای كوشتنیان ئەو كارەیان پێدەكرێت ، وە هەندێكیان دەڵێن : دابنرێن هەتا دەمرن تا ببێتە وانە بۆ هەركەسێك كە بیر لە ئەنجامدانی خراپەكاری دەكاتەوە ، بەڵام هەتككردن و لووت و گوێ بڕین دروست نییە مەگەر بەشێوەی تۆڵەسەندن نەبێت ، عمرانی كوڕی حصین رضي الله عنه دەفەرموێت : " ما خطبنا رسول الله صلى الله عليه وسلم خطبة إلا أمرنا بالصدقة ، ونهانا عن المثلة "، واتە : هەركاتێك پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم وتاری بۆ بخوێندینایە فەرمانی بەخێر و چاكە پێدەكردین ، و یاساغی شێواندن و هەتككردنی لێدەكردین ، هەتا كافریش دوای كوشتنی لەجەنگدا هەتك ناكرێت و ناشێوێنرێت ، مەگەر ئەوان وایان بەكوژراوی موسڵمانان كردبێت لە تۆڵەدا هەرچیان كردبێت وایان لێدەكرێت ، وە تۆڵە نەكردنەوە لەم بارەدا باشترە ، وەك چۆن خودا دەفەرموێت :[ وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُمْ بِهِ وَلَئِنْ صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِلصَّابِرِينَ وَاصْبِرْ وَمَا صَبْرُكَ إِلَّا بِاللَّهِ ] [سورةالنحل:(126)] .
واتە : ئەگەر سزاتاندا بەو شێوەیە سزابدەن كە سزادراون ، وە ئەگەر ئارام بگرن ئەوە باشترە ، ئەی محمد صلى الله عليه وسلم ئارام بگرە لەبەر خودا ، وتراوە : ئەو ئایەتانە كاتێك دابەزی كە بێبڕواكانی قورەیش حمزە و هەندێكی تر لە شەهیدەكانی جەنگی ئوحدیان شێواند و سكیان هەڵدڕین ، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی : " لئن أظفرني الله بهم لأمثلن بضعفي ما مثلوا بنا " رواه الحاكم في المستدرك (3/218)،والطبراني في المعجم الكبير(3/143)،وضعفه الألباني في الضعيفة(550) ، واتە : ئەگەر خودا سەری خستم بەسەریاندا دوو ئەوەندە هەتكیان دەكەم وەك چۆن هەتكیانكردوین ، خودای گەورە ئەم ئایەتەی ناردە خوارەوە ، ئەگەرچی پێشتر لە مەككە دابەزیبوو ، وەكو ئەم ئایەتانە :[ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي ] [سورة الاسراء: (85)] .
واتە : پرسیاری روحیان لێكردیت بڵێ : ڕوح لە ژێر فەرمانی خودادایە ، وە ئەو ئایەتەی : [ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ] [سورة هود: (114)] .
واتە : لە ڕۆژدا نوێژ بكەن " كە نوێژی بەیانی و نیوەڕۆ و عەسر ە " وە هەروەها لەشەودا " نوێژی شێوان و خەوتنانە " چونكە ئەم چاكە كاریانە دەبێتە مایەی لێخۆش بوونی كارەخراپەكانتان ، ئایەتی تریش كە لە مەككە دابەزیوە ، دواتر لە مەدینە هۆیەك پێویستی كردووە جارێكی تر دابەزیوەتەوە ، دوای دابەزینی ئایەتەكەی سەرەوە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم فەرمووی : " بل نصبر " رواه أحمد(20723)،و حسنه الألباني في الصحيحة(2377). ، واتە : بەڵكو ئارام دەگرین ، وە لە صحیحی مسلمدا بریدەی كوڕی الحصیب دەفەرموێت :" كان النبي صلى الله عليه وسلم إذا بعث أميرا على سرية أو جيش أو في حاجه نفسه أوصاه في خاصة نفسه بتقوى الله تعالى وبمن معه من المسلمين خيراً ، ثم يقول : اغزوا بسم الله ، في سبيل الله ، قاتلوا من كفر بالله ، ولا تغلوا ولا تغدروا ، ولا تمثلوا ، ولا تقتلوا وليدا " رواه مسلم(1731). ، واتە : پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كاتێك كەسێكی بكردایەتە بەرپرس بەسەر تیپێك یان سوپایەكەوە ئامۆژگاری دەكرد بەوەی لە خودا بترسێت و بەچاكە لەگەڵ ئەو موسڵمانەی لە گەڵیدان ڕەفتاربكات دواتر دەیفەرموو : بجەنگن بەناوی خوداوە ، وە لەڕێگەی خودا ، وە بجەنگن لەگەڵ كەسێك بێباوەڕە بەخودا ، ڕۆمەچن و ناپاكی مەكەن ( غدر ) ، هەتك مەكەن و كوژراوەكان مەشێوێنن ، ومنداڵ مەكوژن .
ئەگەر هاتنە سەرماڵ وچەكیان هەڵكێشا " لە بیابان نەبوو " بۆ بردنی ماڵ ، وتراوە : ئەوانە بە چەتە نایەنە ژماردن ، بەڵكو وەكو دز و تاڵانكەر لە قەڵەم دەدەرێن ، چونكە ئەگەر خاوەن ماڵ هاوار بكات خەڵكی بەهانایەوە دەچن ، وە زۆربەی زانایان دەڵێن : حوكمیان لەنێو ماڵ و لە بیابانیشدا وەك یەكە ، ئەو وتەیە باوەلای مالك ، وشافعی ، و زۆربەی هاوەڵانی ئەحمەد ، و هەندێك لە هاوەڵانی أبو حنیفەوە ، بەڵكو لە نێو ماڵدا زیاتر شایەنی سزادانن وەك لە بیابان ، چونكە ماڵ شوێنی ئاسایش و پشودانی خەڵكە ، وە ماڵ جێگەی هاوكاری و یارمەتی دانی یەكترە ، بەڵكو كوتانە سەر ماڵ و پێشێل كردنی حورمەتی تاوانێكی گەورەیە و پێویستە بەتوندی سزابدرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت ، لەبەر ئەوەی هەرچی لەماڵدا هەیە بەتاڵانی دەبەن ، وە ڕێبوار زۆر جار بڕێكی كەم لەسەرمایەكەی لەگەڵیدایە ، ئەوەش ناوكرۆكی ڕاستیە ، بەتایبەت ئەو كۆمەڵانەی كە میسر وشام ( بێڕەوشت ـ منسر ) یان پێدەڵێن و وەلە بەغداد ( كڵاوچی ـ العیارین ) پێدەڵێن .
ئەگەر چەتە و دزەكان ڕێگە بگرن بە بەرد تێگرتن لەدوورەوە ، بە یارمەتی ئامێرێك بەرد بگرنە خەڵك ، هەمان ئەو حوكمانەیان بەسەردا دادەبەزێت ، هەندێك لە فقیهەكان دەڵێن بەڕێگرتن نایەتە ئەژمار ئەگەر بە چەك و ئامێری تیژ نەبێت ، وە هەندێكیان كۆڕا ( الإجماع ) دەگێڕنەوە لەسەر ئەوەی دەبێت ڕێگرتن بەچەك و تفاقی جەنگی بێت ، بەڵام ئەگەر زانایان كۆك بن یان نا ئەوەی كە زۆرینەی موسڵمانان لەسەری كۆكن ئەوەیە : ئەوەی شەڕبكات بۆ بردنی ماڵی خەڵك بەهەرشێوەیەك ئەوە چەتە و دزە ، وەك چۆن هەر بێباوەڕێك لەگەڵ موسڵمـــاناندا بجەنگـــێت بەهەر شێوەیەكی جەنگان ، ئەوە جەنگییە و دوژمنە ، وە هەر موسڵمانێك لەگەڵ بێ بڕواكاندا بجەنـــــــگێت بەشمشێر یان بەڕم یان بە تیر وكەوان یان بەبەرد یان بەدار یان هەرشتێكی تر ئەوە تێكۆشەری ڕێگەی خودایە ، بەڵام ئەگەر خەڵك بە پەنهان بكوژێت بۆ بردنی سەروەت و سامانی ، بۆ نمونە كەسێك لەسەر ڕێیەكدا ( خان ) ی هەبێت بەڕێبوارانی بدات بەكرێ ، ئەگەر بەتەنها بوو بیكوژێت و ماڵەكەی ببات ، یان بانگی كەسێك بكات بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی ئیشێكی بەكرێ بۆ ئەنجام بدەن وەك بەرگدوور یان پزیشك ، یان هەرشتێكی هاوشێوەی ئەوانە بیكوژێت و ماڵەكەی ببات ، ئەمە پێی دەگوترێت كوشتنی ناپاكی ( غەدر و خیانەت ) خەڵكی ئاسایی پێیدەڵێ ( المعرجین ) ، ئەگەرئەو كوشتنە تەنها بۆ بردنی ماڵبێت ئەوا حوكمی چەتە و ڕێگریان هەیە ، یان تۆڵەیان ( قصاص ) لێدەكرێتەوە ؟ لەوەشدا زانایان دوو بۆچونیان هەیە :
یەكەمیان : ئەوانە وەكو چەتە و ڕێگرن ، چونكە ئەوە كوشتنە بە ناپاكی و فێڵ ، وەكو كوشتنە بەزۆر لە بیاباندا ، هەردوو جۆرە كوشتنەكە مرۆڤ ناتوانێت خۆی لێبپارێزێت ، بەڵكو زیانی یەكەمیان زیاترە چونكە پێی نازانرێت .
دووەمیان : چەتە و ڕێگر ئەوانەن بە ئاشكرا دەجەنگن ، بەڵام ئەو كەسەی كە تیرۆر دەكات پێویستە بدرێتە دەست خاوەن خوێنەكە ، بەڵام ئەمەیان لە بنەماكانی شەریعەتەوە نزیكترە ، ئەوانە زیانیان زیاترە چونكە هەستی پێناكرێت .
فقیهەكان دیسان ناكۆكن لەوكەسانەی كە سوڵتان " كاربەدەست " دەكوژێت ، وەك بكوژانی عثمان و علی رضي الله عنهما ، ئایا حوكمیان وەكو بشێوی كاران و چەتە و ڕێگرە ، بەحەد دەكوژرێن ، یان كاریان دەدرێتە دەستی خاوەن خوێنەكە ، دوو بۆچون هەیە لە مەزهەبی ئەحمەد و ئەوانی تر ، چونكە كوشتنی سوڵتان دەبێتە هۆی تێكچونی باری گشتی وەك كوشتنی كەسێكی ئاسایی نییە .