مامۆستا عبداللطيف ئیمام و خه‌تیبى مزگه‌وتى گه‌وره‌یى چوارقورِنهيه و مامۆستاى زانكۆيه و هه‌ڵگرى برِوانامهى دكتۆرایه له زمانى عه‌ره‌بى دا و خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى ( ڕێگاى ڕاست )ه
ئه‌م گفتوگۆیه له سایتى ستانده‌ره‌وه وه‌رمان گرتووه
گفتوگۆی سه‌لمان كۆچه‌ری - عبدالكریم محمد
ستانده‌ر:تۆ وه‌ك یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی سه‌له‌فی چۆن پێناسه‌ی سه‌له‌فیه‌ت ده‌كه‌یت؟
م.عبداللطیف: له‌ناو سه‌له‌فیه‌تدا یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی و دووه‌م كه‌سایه‌تی بوونی نیه، گه‌ر ئیمه وه‌ك مامۆستایه‌كی سه‌له‌فی پێناسه‌ی سه‌له‌فی بكه‌ین، سه‌له‌فی له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای پێشین دێت، واتا ئه‌و موسڵمانانه‌ی پێش ئێمه مه‌نهه‌جیان چۆن بووه‌و دینداریان چۆن بووه، ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌وان دینداری بكه‌ین، سه‌له‌ف و پێشینی ئێمه‌ش له‌دیندا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)و هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی ئه‌ون، ئه‌وانه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ژیاون و ئاگاداری وه‌حی بوون، پاشان تابیعین دێن كه‌ئه‌وانیش ئیسلامه‌تیان له صهحابهكانهوه وه‌رگرتوه، له دوای ئه‌وانیش شوێنكه‌وته‌ی شوێنكه‌وته‌كان (تبع التابعین) دێن، به‌م شێوه‌یه ئه‌م سێ سه‌ده به‌باشترین سه‌ده‌كان داده‌نرێن بۆ ئیسلام. هه‌روك پێغه‌مه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له فه‌رمووده‌یه‌كدا ئیشاره‌تی به‌وه داوه كه خه‌ڵكانی ئه‌م سێ سه‌رده‌مه باشترین خه‌ڵكانێك بوون له ئیسلامدا، كه‌ئه‌م سێ سه‌ده‌یه‌ش به چه‌رخی زێڕین داده‌نرێن له ئیسلامدا و وه‌ك خۆی تێیگه‌یشتون و كاریان پێ كردووه، هه‌ركه‌سێكیش له دوای ئه‌و سێ سه‌ده‌یه ئیسلامه‌تی وه‌ك خهڵَكانی ئه‌و سێ سه‌ده‌یه كرد ئه‌وه ئیسلامه‌تی ئه‌و كه‌سه ته‌واوه، ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت و حه‌دیس. خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ((والسّابقون الاولون من المهاجرین والانصار والذین اتّبعوهم بإحسان رضی الله عنهم ورضوا عنه..)) التوبة /100. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت پێشینه چاكه‌كان كه صه‌حابه كۆچكه‌ره‌كان و پشتیوانه‌كان بوون وه پاشان شوێن كه‌وتوانی ئه‌وانیش، ئه‌وانه خوای گه‌وره له هه‌موویان ڕازی بووه‌و ده‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه. جا پێشینی ئێمه هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گه‌ر ئێمه‌ش شوێن ئه‌وان بكه‌وین ئه‌وا وه‌ك ئه‌وان ده‌بین، بۆیه به پێشینه‌كان ده‌وترێت:(سه‌له‌ف) وه ئه‌وانه‌ش كه شوێن ئه‌وان ده‌كه‌ون پێیان ده‌ڵێن "سه‌له‌فی" وه‌ك چۆن ده‌ڵێن فلان كه‌س شافیعیه واتا له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی شافیعیه. بۆیه هه‌ر كاتێك ده‌وترێت سه‌له‌فی واتا ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی پێشینه‌كان ده‌ڕوات. وه پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت "ئوممه‌ته‌كه‌م ده‌بێته(73)گرووپ هه‌موویان بۆ جه‌هه‌ننه‌من ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت، له پێغه‌مبه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) پرسیار كرد، ئه‌و گروپه‌ی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه كامه‌ن؟ ووتی: ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌نهه‌ج و ڕێبازه‌ن كه من و هاوهڵانمی له‌سه‌رن (ما أنا علیه الیوم و أصحابی). ئێمه ناڵێین له شتی دونیاشدا سه‌له‌فی بین وه‌ك ئه‌وان، به‌ڵكو له دونیادا داهێنان و پێشكه‌وتن پێویسته‌و كارێكی باشه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی، به‌ڵام ده‌بێت له دیندا وه‌ك ئه‌وان بین.
ستانده‌ر: ئایا ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت ئوممه‌ته‌كه‌م ده‌بێت به( 73) فیرقه، ئایا ئه‌و فیرقانه له ڕووی فكریه‌وه ده‌بن به 73 فیرقه‌كه، واتا ئه‌و فیرقانه ئه‌وانه نین كه لهكرۆك و بنه‌ماكان لاده‌ده‌ن؟
م.عبداللطیف: زانایان كه شه‌رحی ئه‌و فه‌رمووده‌یه ده‌كه‌ن ده‌فه‌رموون یه‌كه‌م لادان لادانی شیعه‌كان بوو، پاشان خه‌واریجه‌كان وه هه‌رچه‌نده فیكری توندڕه‌وی خه‌واریجه‌كان پێش شیعه‌كان بوو، به‌هه‌رحاڵ خه‌واریج، شیعه، مورجیئه، موعته‌زیله، پاشان جه‌بری و قه‌ده‌ریه‌كان ئه‌وانه( 6) گرووپ بوون له مه‌نهه‌جه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) جیا بوونه‌وه، شیعه له‌وه‌دا له موسڵمانان جیا بوونه‌وه كه ڕازی نه‌بوون ئه‌بوبه‌كر ببێته خه‌لیفه خهورایجیكان له مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌رو صه‌حابه‌كان لایاندا ئه‌وه‌بوو لای ئه‌وان وابوو هه‌ركه‌سێك تاوانی بكردایه به كافر داده‌نرا، مورجیئه‌كان پێیان وایه هه‌ركه‌سێ به‌زمان بڵێ (لا إله اإلاّ الله) ئه‌وا موسڵمانی ته‌واوه و ناچێته جه‌هه‌ننه‌مه‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه تاوانیش بكات، زینا، كوشتن، ههرتاوانێكی تر. وه قه‌ده‌ریه‌كان گروپێكی تر بوون ئه‌یان ووت هیچ كرده‌وه‌یه‌ك به قه‌زاو قه‌ده‌ری خوا نیه، ئه‌و گروپانه بناغه‌ی گروپه جیابووهكانن، ئه‌و گرووپانه‌ی تر كه دروست ده‌بن له‌ناو دائیره‌ی ئیسلامدا هه‌موویان درێژه پێده‌ری ئه‌و گروپانه‌ن، بۆ نمونه خه‌واریجه‌كان له سه‌رده‌می ئێمه‌شدا هه‌ن، بۆ نمونه هه‌ركه‌سێ سه‌ركرده‌یه‌كی موسڵمانی تاوانبار‌و سته‌مكار به كافر دابنێت، یان كوشتنی موسڵمانان حه‌ڵال بكات ئه‌وا خه‌واریجه با به‌ناو گروپێكی جیهادی ئیسلامیش بێت، باناوی خۆشى نه‌نێت خه‌واریج، به‌ڵام عه‌قیده‌كه‌ی هی خه‌واریجه، كه‌واته ئه‌و گروپانه له ناو ئیسلام ده‌رده‌كه‌ون به گوێره‌ی ده‌رچوونیان له سوننه‌ت گومڕا ده‌بن.
ستانده‌ر: كه‌واته لاده‌ران ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له بنه‌ماكانی ئیسلام و ده‌قه‌كانی لاده‌ده‌ن؟
م.عبداللطیف: هه‌ر كه‌سێك فه‌هم و تێگه‌یشتنی له دین وه‌ك تێگه‌یشتنی صه‌حابه‌كان بێت ئه‌وه ئه‌هلی سوننه‌یه، به‌ڵام گه‌ر بێت و تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازمان هه‌بێت بۆ ده‌قه‌كان جیاواز له هی صه‌حابه‌كان ئه‌وا لامان داوه‌و چوینه ناو ئه‌و ( 72 ) گرووپه گومڕایه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) باسی كردون.
ستانده‌ر: ده‌ڵێن سه‌له‌فیه‌ت له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌كان په‌یدا بوون بۆ پاراستنی كه‌لتوری عه‌ره‌بی وه كه‌لتوریان تێكه‌ڵ به دین كردووه بۆ پاراستنی مهلهكیهتی ئه‌مه‌ویه‌كان؟
م.عبداللطیف: ئه‌وه زۆر دووره له راستیه‌وه هه‌ر كه‌سێ ئه‌وه‌ی وتبێ ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چووه چونكه ئه‌وه دووره له مانای سه‌له‌فیه‌ته‌وه، بۆ نمونه ئیمامی ئه‌حمه‌د كه یه‌كێكه له‌زانایانی سه‌له‌فیه‌ت له‌سه‌ر مهنههنجی ئیسلام ڕۆیشتووه، بۆ نموونه یه‌كێك له ئه‌مه‌ویه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد "كه قورئان مه‌خلوقه" قورئان دروستكراوه " وه ئه‌گه‌ر بڵێیت قورئان مه‌خلوقه یه‌عنی خودای گه‌وره وه‌ك چۆن من و تۆی دروستكردووه ئاواش قورئانی دروستكردووه، وه خودای گه‌وره سیفه‌تی قسه‌كردنی نیه، وه كه بڵێیت خودا سیفه‌تی قسه‌كردنی نیه واتا خودا نیه، بۆیه ئیمامی ئه‌حمه‌د ووتی قورئان مه‌خلوق نیه‌و خودا سیفه‌تی قسه‌كردنی هه‌یه، قسه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ مه‌لائیكه‌ته‌كان، بۆیه ئیمامی ئه‌حمه‌د به‌رگری له‌وه ده‌كرد نه‌وه‌ك له سه‌رده‌مێك و له خهلیفیهك یان له عه‌ره‌ب. به‌ڵام موعته‌زیله‌كان بڕوایان وابوو قورئان مه‌خلوقه‌و دژایه‌تی هه‌ر زانایه‌كیان ده‌كرد كه سه‌له‌فی بوایه.
ستانده‌ر: هه‌ندێكیان ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمامی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل و ئه‌ڵێن له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌یدا بوون...
م.عبداللطیف: ئێمه ده‌بێت پێناسه‌ی هه‌ر شتێك له شوێن كه‌وتوانی مه‌نهه‌جه‌كه وه‌رگرین نه‌ك له دوژمنه‌كانی، سه‌له‌فیه‌ت به ده‌قی ئایه‌تی قورئان بریتیه له‌و مه‌نهه‌ج و ڕێبازه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)و هاوه‌ڵانی "ما أنا علیه الیوم و أصحابی" له‌سه‌ری بوون ، وه سه‌له‌فیه‌كان شوێن كه‌وتوانی مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵانیه‌تی، وه هه‌ركه‌سێ له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌كان یان عه‌باسیه‌كان یا هه‌ر سه‌رده‌مێكی تر تا ئه‌مڕۆش كه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌رو هاوهڵانى بڕوا تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه سه‌له‌فیه، كه‌واته سه‌له‌فیه‌ت له ئه‌نجامی باروو دۆخێكی سیاسی دروست نه‌بووه، به‌ڵكو درێژبوونه‌وه‌یه‌كی سروشتی ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌یه.
ستانده‌ر: كه‌واته كه‌س ناتوانێ خۆی تایبه‌ت كات بڵێ من سه‌له‌فیم چونكه سه‌له‌فیه‌ت مه‌نهه‌جه؟
م.عبداللطیف: هه‌ركه‌سێ له سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌فیه‌ت بێت و بڵێ من سه‌له‌فیم ئه‌وه راست ده‌كات، به‌ڵام بڵی به‌س من سه‌له‌فیم و كه‌سیتر هه‌ونیه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه. هه‌ركه‌سه له‌سه‌ر بیروو باوه‌ڕی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)و هاوه‌ڵانی بڕوا ئه‌وه سه‌له‌فیه، ڕوونتر بڵێین: سه‌له‌فیه‌ت دائیره‌یه‌كی داخراو نیه كه كه‌سێك دروستی كردبێ و ناوی ئه‌و كه‌سانه بنوسێت كه دێنه ناو دائیره‌كه‌ی وه‌ك حزبیك، كابرا له ڕۆژهه‌ڵات بێت یا ۆژئاوا كورد بێت یان عه‌ره‌ب یان تورك یان هه‌ر زمانێكی تر، ئه‌گه‌ر بێت و له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)و هاوه‌ڵانی بێت ئه‌وه سه‌له‌فیه جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان یه‌كتریش بناسن یا نه‌ناسن ئه‌وه هه‌ر سه‌له‌فیه.
ستانده‌ر: بۆچی سه‌له‌فیه‌كان له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌كان (أبو حه‌نیفه)یان تاوانبار ده‌كرد؟
م.عبداللطیف: مه‌سه‌له‌كه سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌كان نیه، بۆچی ڕه‌خنه‌یان له ئیمامی أبو حه‌نیفه ده‌گرت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه "بڕوای وابوو كه عه‌مه‌ل"كرده‌وه‌ی "مرۆڤ وه‌ك نوێژ‌و ڕۆژو و ناچێته ناو ئیمانه‌وه وه په‌یوه‌ندیان به ئیمانه‌وه نیه، واتا " نوێژ‌و و رۆژو و نابنه هۆی زیادبوونی ئیمان. ئه‌و ده‌یووت : "ئیمان" باوه‌ڕبوونه به دڵ نه‌وه‌ك به عه‌مه‌ل. جا زانایان ڕه‌خنه‌یان له ئه‌بو حه‌نیفه گرت چونكه بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌و دژی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بوون له‌م بواره‌دا.
ستانده‌ر: چۆن پێناسه‌ی وه‌هابیه‌ت ده‌كه‌یت؟
م.عبداللطیف: ئه‌مه ناوێكه دوژمنانی دین دروستیان كردووه، شێخ" محمد كوڕی عبدالوهاب"یه‌كێك بووه له زاناكان هاتووه له سه‌رده‌می خۆی مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)و هاوهڵانى زیندوو كردۆته‌وه، له‌و كاته‌دا خه‌ڵكی خه‌ریكی شه‌خص په‌رستی بوون له سعودیه، وه كه‌عبه ببوو به چوار مینبه‌ر (مینبه‌ری شافیعیه‌كان و حه‌نبه‌لیه‌كان و مالیكیه‌كان و حه‌نه‌فیه‌كان) كه‌س له‌دوای كه‌س نوێژی نهدهكردو تهفرهقهیهكی زۆر له عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕی خه‌ڵكدا هه‌بوو. له‌و كاته‌دا ئیمامی محمدی كوڕی عبدالوهاب بانگی خه‌ڵكی كرد‌و ووتی خه‌ڵكینه گۆڕپهرست و شه‌خص په‌رست مه‌بن و وه‌رن خودای تاك و ته‌نها بپه‌رستن، حوكمی قورئان جێ به‌جێ بكه‌ن و موسڵمانان یه‌ك میلله‌تن و ئیمه یه‌ك قیبله‌مان هه‌یه‌و ده‌بێت یه‌ك پێشه‌وامان هه‌بێت نه‌ك چوار مینبه‌ر له كه‌عبه‌دا، جا دوژمنانی دین هه‌ر كه‌سێك به دوای (محمدی كوڕی عبدالوهّاب) بكه‌وتایه پێیان ده‌وت وه‌هابی، له ڕاستیدا ئه‌و بانگی خه‌ڵكی ده‌كرد بۆ دینی ئیسلام نه‌ك بۆلای خۆی، وه ئه‌و كتابێكی هه‌یه (كتاب التوحید) له فه‌رموده‌ی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر زیاتر هیچی تری باس نه‌كردووه، بۆیه وه‌هابیه‌ت بوونی نیه وه به‌ڵگه‌ش له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م زاراوه‌یه له‌لایان دوژمنانی ئیسلام وه دانراوه، ده‌بینین محمدی كوڕی عبدالوهاب بانگه‌وازی كردووه نه‌ك باوكی كه (عبدالوهاب)ه، به‌ڵام كه دوژمنان وتبایان (محمدی)خه‌ڵكی به سه‌یر وه‌ریان نه‌ده‌گرت، به له جیاتی ئه‌وه(محمد عبد)یان لا برد‌و ته‌نها (وهاب) یان هێشته‌وه، به‌ڵام نه‌یان زانی كه كه‌وتونه‌ته كێشه‌یه‌كه تر كه ئه‌ویش ئه‌و بانگه‌وازیه درایه پاڵ خوای گه‌وره كه یه‌كێك له ناوه‌كانی (الوهاب)ه. به‌ڵكو محمد عبدالوهاب و ئه‌لبانی و چه‌ندین كه‌سانی تری خودا په‌رست و موخلص بوونه نه‌ك شتێكی تر.
ستانده‌ر: واتا محمدی كوڕی عبدالوهاب بزووتنه‌وه‌یه‌كه چاكسازی به‌رپاكردووه؟
م.عبداللطیف: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت هه‌موو سه‌د ساڵ جارێك كه‌سێك دێت دین بۆ ئه‌و ئومه‌ته نوێ ده‌كاته‌وه، خودای گه‌وره له‌سه‌رووی هه‌موو سه‌د ساڵ جارێك یه‌كێك ئه‌نێرێت دینی ئیسلام نوێ ده‌كاته‌وه، وه بۆیه محمدی كوری عبدالوهاب یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه، وه ئه‌و كه‌سانه دێن ئه‌و شتانه‌ی بۆ دین زیاد كراوه لایان ده‌به‌ن وئه‌و كۆرانكاریانهی له‌دیندا كراون راستیان ده‌كه‌نه‌وه
ستانده‌ر: به‌ڵام له مێژوودا باسی كوڕه‌كانی محمدی كوری عبدالوهاب كراوه كه خزمه‌تی بێگانه‌یان كردوه‌وه دوژمن سودی لێ وه‌رگرتوون!
م.عبداللطیف: خۆی ئه‌و مێژووه‌ی ئاوا باسی كوڕه‌كانی ده‌كات له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه نووسراوه كه ده‌وڵه‌تی عوسمانیش ده‌وڵه‌تێكی ته‌صه‌وف بووه‌و شه‌خص په‌رستی پێوه دیاربوو وه ئه‌و كاته سعودیه له‌ژێر فه‌رمان ڕه‌وایی عوسمانیه‌كان نه‌بوو، بۆیه عوسمانیه‌كان (محمد بن علی)یان هانداوه به‌گژ سعودیه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سعودیه بڕوخێنن ، وه ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ڕوخاندوو هه‌تا هاتن یه‌كێك له كوڕه‌كانی شێخ محمدیان هێناو ئافره‌تی ڕاقیسهو ته‌پڵ و زوڕنایان له به‌رده‌می لێده‌دا تا ئازاری نه‌فسی بده‌ن، ئه‌وه‌بوو ئاوا شه‌هیدیان كرد، بۆیه دوژمن هه‌میشه تۆمه‌ت بۆ كه‌سی خودا په‌رست دروست ده‌كات و ناڵێن كێشه‌كه كێشه‌ی نێوان ته‌وحیدو شه‌خس په‌رستی بووه به‌ڵكو تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ خه‌ڵكی باش.
ستانده‌ر: ئێوه بۆ ناوی سهلهفیهتتان تایبه‌ت به خۆتان كردووه؟
م.عبداللطیف: ئێمه تایبه‌تمان نه‌كردووه، هه‌ر كه‌سێك و له هه‌ر شوێنێك بێت ڕه‌ش یا سپی كورد یا عه‌ره‌ب بێت به دوای مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)و هاوه‌ڵانی بكه‌وێت ئه‌وه سه‌له‌فیه، جا ئێمه بیناسین یا نه‌یناسین، بۆیه ده‌بێت بزانین سه‌له‌فیه‌ت تهسككراوهو داخراو نیه، به‌ڵكو له هه‌موو دونیادا هه‌یه به‌ڵام هیچ حزبكی ئیسلامی نیه له هه‌موو دونیادا هه‌بێت، چونكه حزبه ئیسلامیه‌كان له ئه‌نجامی بارودۆخێكی سیاسی دروست بوون، بۆ نمونه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ئه‌نجامی زوڵم و زۆری به‌عس دروست بوو، چه‌ندین خه‌ڵك چوونه ده‌ره‌وه ئه‌وه بوو چه‌ند مامۆستایه‌ك حزبێكیان دروست كرد ناویان نا بزتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، وه كه‌سێكی عه‌ره‌ب له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا جێی نابێته‌وه وه به ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره، وه ئایا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه پێشتر هه‌بوو یا ن نا؟ بێگومان نه‌بوو، كه‌واته حزب ته‌سكه به‌ڵام سه‌له‌فیه‌ت فراوانه وه له هه‌موو شوێنێكدا هه‌یه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێكیشدا بوونی هه‌بووه، به‌ڵام بۆ خۆ جیا ده‌كه‌ینه‌وه؟ هه‌ر كه‌سێك فه‌هم و عه‌قڵ و ژیری هه‌بێت ده‌زانێت موسڵمانان پارچه پارچه بوون، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له حه‌دیسێكدا ده‌فه‌رموێت " وإنه من یعش منكم فسیری اختلافا كثیرا " واتا: "هه‌ركه‌سێك له ئێوه بژیه‌ت ئه‌وا خیلافێكی زۆر ده‌بینێ له داهاتوودا، كه‌واته ئه‌و خیلافه هاته گۆڕێ، چاره‌سه‌ری ئه‌و خیلافه چیه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت " علیكم بسنتی و سنة الخلفاء الراشیدین "ئێوه ده‌ست به سوننه‌تی من و خه‌لیفه‌كانی راشیدینه‌وه بگرن، كه‌واته ئه‌و هه‌موو گروپه دروست بووه ئێمه كام موسڵمانهین ئێمه موسڵمانێكی كۆمه‌ڵ نین، هی یه‌كگرتوو نین، هی موعته‌زیله نین، هه‌مووی خۆی جودا كردۆته‌وه، هه‌مووشی ده‌ڵێت موسڵمانم جا تۆ كام له‌و موسلمانانه‌ی؟ (من موسڵمانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو نیم) من سه‌له‌فیم به دوای قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌وم كه‌واتا سه‌له‌فیه‌ت بۆ ته‌عریفه نه‌ك بڵێم خه‌ڵكینه من سهلهفیهتم، ئێمه خه‌ڵك بۆ دینی خوا بانگ ده‌كه‌ین نه‌ك بۆ لای خۆمان ، وه‌بۆ ده‌ست گرتن به قورئان وسونه‌ت بانگیان ده‌كه‌ین نه‌ك بۆ په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی حزب ، وهدهمانهوێت شوێن سونه‌ت بكه‌ون نه‌ك ئێمه
ستانده‌ر: خۆ ئێوه‌ش خۆتان جودا كردۆته‌وه، ئایا ئێوه پێتان وایه كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و سه‌له‌فی جووداییان هه‌یه لهفكردا؟
م.عبداللطیف: به‌ڵێ جوداییان هه‌یه، ئێمه له گه‌ڵ كه‌سێكدا مامه‌ڵه ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵماندا هاوبیرو ڕایه بۆیه ده‌ڵێین جودایمان وه‌رگرتووه. سه‌له‌فیه‌ت له زۆر شتداجیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ، له وه‌سیله‌و ئامانجهكانیشماندا جودایی هه‌یه، بۆ نمونه ئامانجی سه‌له‌فیه‌ت بریتیه له بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) ، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ته‌نیا خودا بپه‌رستن، پێغه‌مبه‌ری خۆمان قوڕه‌یشیه‌كان هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى دایه قبوڵی نه‌كرد ووتی من بۆ ئهوههاتووم خه‌ڵكی بانگ بكه‌م بۆ ته‌نها خوا په‌رستی (لا إله إلا الله) نه‌ی ووت باجارێ ده‌سه‌ڵات بگرمه ده‌ست ئه‌وسا بانگی خه‌ڵك ده‌كه‌م بۆ ئیسلام، بۆیه سه‌له‌فیه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌عوه‌یه ده‌ڕوات وه گه‌ر بڕوانیت ئێمه قسه‌و ووتارهكانمان ته‌نها بریتین له‌باسی ته‌وحید و به ته‌نها په‌رستنی خوای گه‌وره، به‌ڵام گروپه‌كانی تر ئامانجیان بریتیه له گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، وهسیلهكانیشیان بریتیه له توندوتیژی و حیزبایه‌تی و خه‌ڵك به‌كافر دانان و مل ملانێ كردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ، بۆ نمونه: كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشتر هه‌وڵی ده‌دا به چه‌ك بگاته ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌مه سه‌ری نه‌گرت و بڕیاریاندا چه‌ك دابنێن ئه‌وه‌بوو به‌ده‌ستی خۆیان چه‌كه‌كانیان ته‌سلیم كرد به‌هێزی ئه‌مریكا، بۆیه وه‌سیله‌یه‌كی تریان گرته‌به‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه یه‌كگرتوو هه‌یه‌تی، ووتیان له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ده‌گه‌ینه ده‌سه‌ڵات بۆیه ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ حسك و زه‌حمه‌تكێش یه‌كبگرن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌سه‌ڵات، ئه‌وجا ده‌ڵێن كه گه‌یشتینه ده‌سه‌ڵات ئه‌وكات باشتر دینی ئیسلام بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ی سه‌له‌فی ئاواتمان ده‌سه‌ڵات نیه ، لامان وایه سوڵته به‌رهه‌مێكه نه‌ك هه‌ده‌ف و ئامانج، وه هه‌وڵ بۆ ته‌وحید ده‌ده‌ین ، پێغه‌مبه‌ر هه‌یه له دوو كه‌س یا چه‌ند كه‌سێكی له‌گه‌ڵدابووه چونكه ئه‌وان ته‌نیا ڕێگه‌ی ته‌وحیدیان گرتۆته به‌ر، وه هیج ده‌سه‌ڵاتیشیان نه‌گرتبووه ده‌ست و ده‌وڵه‌تیشیان دانه‌مه‌زراند..!! وه حزبه ئیسلامیه‌كان زۆر گرنگی به ته‌وحید ناده‌ن و زۆر بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ناكه‌ن، وه باسی چونه سه‌ر گۆڕ‌و شه‌خس په‌رستی ناكه‌ن له كاتێكدا ئه‌وه شیركه، چونكه ده‌زانن ئه‌مه زه‌ره‌ریان لێده‌دات و ده‌نگیان كه‌م ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
مورشیدی كۆمه‌ڵ لای وایه ئه‌وانه‌ی شیر‌و خه‌نجه‌ر له خۆیان ده‌ده‌ن كه‌سانی باش و موسڵمانی چاكن، ئه‌و له ڕۆژنامه‌یه‌كدا وای وتووه. وه له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی چووه سه‌ر گۆڕی كه‌سێك كه‌پێی وابوو عائیشه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر زینای كردووه و ئه‌بوو به‌كر و عمر كافربوون! وه نكۆلی له‌وه‌ش ناكرێت كه له‌ناو حزبه ئیسلامیه‌كاندا كه‌سانێكی خودا په‌رست و چاك هه‌ن، به‌ڵام حزبه ئیسلامیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌ت به حیزبایه تی و شتی تر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده خزمه‌ت به ته‌وحید ناكه‌ن.
ستانده‌ر: ئه‌ی باشه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چو بۆ مه‌دینه‌و مزگه‌وتی دروست كرد‌و جه‌یشی پێكهێناو وورده وورده بانگی خه‌ڵكی كرد بۆ ئیسلام و بانگی پاشاكانی كرد بۆ ئیسلام ئه‌مه سیاسه‌ت نه‌بوو؟
م.عبداللطیف: مه‌به‌ستی ئێمه كه ده‌ڵێین نابێت هه‌وڵبده‌ین بۆ ده‌سه‌ڵات مانای وانیه ئێمه ڕازین حوكم به غه‌یری شه‌رعی ئیسلام بكرێت، هه‌ر حوكمێك غه‌یری ئیسلام بێت به‌لامانه‌وه حوكمی تاغوت و گومڕایانهو كوفره‌و نابێت بچینه ژێر باری و پێی ڕازی بین، وه ئاواتی ئێمه‌و هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك حوكم به شه‌رعی خوا بكات، به‌ڵام حوكمی شه‌رع له‌چیه‌وه ده‌ست پێده‌كات؟ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت " إن الحكم إلا لله أمر أن لاتعبدوا إلا إیاه " حوكم به‌س بۆ خودایه وه یه‌كه‌م حوكمی خوادهبێت له ته‌وحیده‌وه ده‌ست پێ بكات نه‌ك حوكمی خودا له‌وه‌وه ده‌ست پێ بكات كه بڵێن بابه گومرگ حه‌رامه خۆ ڕاسته گومرگ حه‌رامه به‌ڵام ئه‌ی بۆ ناشڵێن شیرك حه‌ڕامه؟ وه ئه‌ی كامیان گه‌وره‌ترن؟ بێگومان شیركهكه گه‌وره‌تره، ئێمه‌ی سه‌له‌فی ده‌مانه‌وێت گه‌وره‌ترین حوكم جێ به‌جێ بكه‌ین و له ته‌وحیده‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، به‌ڵام ئامۆژگاری ده‌سه‌ڵاتیش ده‌كه‌ین، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر مه‌سئولێك دانیشتبین ئامۆژگاریمان كردووه‌و پێمان ووتون كه له خودا بترسن و حوكم به شه‌رعی خوا بكه‌ن، پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) كه ده‌وڵه‌تی دامه‌زراند به جیهاد ده‌وڵه‌تی دانه‌مه‌زراند، ده‌وڵه‌ت هه‌بوو ئه‌وجا جیهاد فهررزكرا، وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كاره‌كانی به‌پێی وه‌حی قورئان بوو نه‌وه‌ك په‌رله‌مان، وه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌رهه‌می بانگه‌وازی ته‌وحیدو به ته‌نها په‌رستنی خوای گه‌وره بوو نه‌ك به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردن (إنتخابات) و چه‌كداری
ستانده‌ر: ئێوه چۆن پێناسه‌ی حزب ده‌كه‌ن؟ وه له كاتێكدا ئێوه باوه‌ڕتان به حزبایه‌تی نیه و به شتێكی ناشه‌رعی ده‌زانن، كه‌چی بوونی په‌یوه‌ندی و ئیداری له نێو ئێوه‌دا شێوه‌ی حزبی وه‌رگرتووه هه‌روه‌ك یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ ، گۆڤار‌و ماڵپهڕیشتان هه‌یه؟
--- ئه‌ندامی حزب به‌ڵێن و به‌یعه‌ت به سه‌ركرده‌كانیان ده‌ده‌ن و، وه حزب نیزامی داخلی هه‌یه و هه‌ر كه‌سێكیش به گوێره‌ی ئه‌و نیزامه كار بكات ئه‌وا له‌ناو ئه‌و حزبه‌دایه، گه‌ر به‌و نیزامه‌ش كار نه‌كات و مامه‌ڵه نه‌كات ئه‌وا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌یه، وه حزب كات و و شوێنی دروست بوونی هه‌یه، به‌ڵام سه‌له‌فیه‌ت كات و شوێنی دروست بوونی نیه، چونكه سه‌له‌فیه‌ت بریتیه له دینه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خودا وه پێشه‌وای ئێمه محمده (صلى الله عليه وسلم) نه‌ك سه‌رۆك حزب، ته‌حه‌ددا ئه‌كه‌م كه‌سێك بێت سه‌رۆكی سه‌له‌فیه‌ت بدۆزێته‌وه‌و بڵێ ئه‌وه سه‌رۆكی سه‌له‌فیه‌ت و سه‌له‌فیه‌كانه وه‌هیج پهیرهوو پرۆگرامی ناوخۆمان نیه وه‌ك حزبه‌كان وه به‌یعه‌تمان به هیچ زانایه‌كی سه‌له‌فی نه‌داوه و له‌هه‌ر وڵاتێكی مسوڵنیش بین ئه‌وا سه‌ر ۆكی ئه‌و ووڵاته به سه‌ركرده‌ی خۆمان و تێكرای خه‌ڵكی وڵاته‌كه داده‌نێین هه‌رچه‌نده مسوڵمانێكی كه‌م ته‌رخه‌م و تاوانبار و سته‌م كاریش بێت، وه سه‌له‌فیه‌كان ده‌وڵه‌ت دروست ناكه‌ن له نێو ده‌وڵه‌تدا "ئێستا هه‌ر حزبێك ده‌بینی ده‌وڵه‌تێكه له ناو ده‌وڵه‌تدا، گه‌ر حاكم و ده‌سه‌ڵاتدار موسڵمان بوو ئیمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ململانێی لهگهڵَناكهین بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات وه ئه‌وه‌ش به ڕه‌وا نازانین، كه‌واته جیاوازی زۆره له نێوان حزبی ئیسلامی و سه‌له‌فیه‌كان، به‌ڵام ئێمه‌ش مه‌نهه‌ج و پڕۆگراممان هه‌یه كه له‌سه‌ری ده‌ڕۆین، به‌س ئه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامه مامۆستا سه‌له‌فیه‌كان دایان نه‌ناوه، به‌ڵكو مه‌نهه‌جی ئێمه قورئان و فه‌رموده‌یه، وه ئێمه په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی ناو خۆمان نیه وه ناوی ئه‌ندامانمان نه‌نوسیوه و پاره‌یان پێ ناده‌ین وه ئێمه به بونی گۆڤار‌و ماڵپه‌ر نابینه حزب. وه به‌ڵگه‌یه‌كی تریش له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه حیزب نین،ئێمه ناومان تۆمار نیه له نێو حیزبه ڕاگه‌یه‌نراوه‌كانی كوردستان و عێراق دا وه هیچ موچه‌یه‌ك ته‌نها بۆ گۆڤارهكهشمان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ ته‌رخان نه كراوه، ئینجا ئه‌گه‌رئێمه مه‌به‌ستمان پاره‌و پول وحیزبایه‌تی بوایه ئه‌وا ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده هه‌بووین كه حیزب ڕابگه‌یه‌نین و موچه‌ی له‌سه‌ر وه‌ر بگرین.
ستانده‌ر: خه‌ڵك ده‌ڵێن تۆ سه‌رۆكی سه‌له‌فیه‌كانی؟
---(كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ إِنْ يَقُولُونَ إِلاَّ كَذِباً ) _خه‌ڵك له زاری خۆیانه‌وه وا ده‌ڵێن نه‌وه‌ك به‌قسه‌ی ئێمه.
ستانده‌ر: ئه‌ی بۆ به دوای قسه‌ی تۆ ده‌كه‌ون؟
م.عبداللطیف: گه‌ر من شتێكی ڕاستم ووت به‌قسه‌م ده‌كه‌ن و گه‌ر شتێكی خراپم ووت به‌قسه‌م ناكه‌ن، من ده‌ڵێم خودا وای فه‌رمووه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) وای فه‌رمووه، كه قسه‌یه‌كم كردبێت و تیایدا هه‌ڵه‌شم كردبێت گه‌ر زۆر بچوكیش بووبێت هیچ گه‌نجێك ئاوڕی لێنهداومهوهو به قسه‌شی نه‌كردوم، وه ئه‌وه‌ش بۆ من و هه‌ر مامۆستایه‌كی تری سه‌له‌فی وه‌ك یه‌كه‌و زۆر ئاساییه، وه ئێمه ئه‌مری حزبیمان نیه له ناو حزبدا گه‌ر سه‌ركرده ئه‌مری كرد ده‌بێت هه‌مووان جێ به‌جێی بكه‌ن، به‌ڵكو له‌نێو سه‌له‌فیه‌تدا ئه‌و شته نیه، گه‌ر ئێمه قسه‌مان كرد وه‌ك مامۆستایه‌ك گه‌ر به‌ڵگه‌م پێ بوو به قسه‌م ده‌كه‌ن وه چه‌ندین كه‌س له من شاره‌زاتر هه‌ن له نێو سه‌له‌فیه‌تدا، كه‌واته سه‌له‌فیه‌ت سه‌ركرده‌ی نیه و كات و شوێنی دروست بوونیان نیه.
خۆ ئێوه‌ش كۆمه‌ڵن له شێوه‌ی كۆمه‌ڵ؟
م.عبداللطیف: به‌ڵێ ئێمه كۆمه‌ڵێكین به‌ڵام حزب نین، ئێمه ئه‌و كۆمهڵهیهین كه ده‌مانه‌وێت له سه‌ر مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵانی بڕۆین سه‌لامی خوایان لێبێت.
ستانده‌ر: ڕاتان چۆنه به‌رامبه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی سه‌حوه‌ی ئیسلامی ڕابوونی ئیسلامی؟
م.عبداللطیف: سه‌حوه‌ی ئیسلامی یا ڕابوونی ئیسلامی ده‌سته‌واژه‌یه‌كه له ئیسلامدا نیه‌و غه‌یره شه‌رعیه ، چونكه صه‌حوه به مانای به خه‌به‌رهاتن دێت، پێم وایه موسڵمانان له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا به خه‌به‌ر بوون و له‌سه‌رحه‌ق بوون به‌ڵگه‌شمان فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت " لاتزال طائفة من أمتي ظاهرین علی الحق.... "واتا له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كۆمه‌ڵێك هه‌بوون له سه‌ر هه‌ق بوون، كه‌واته ده‌سته‌واژه‌ی صه‌حوه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی بچوكه‌و گونجاو نیه وه ئه‌م زاراوه‌یه شیاوی دینه‌كانی غه‌یری ئیسلامه له ناو ئه‌واندا كه له سه‌رده‌مێكدا هه‌ستی دینداری بوَ كه‌نیسه زۆر كه‌م بووبوو،كۆمه‌ڵێك هاتن وبانگه‌شه‌ی وه ئاگا هاتنه‌وه‌ی شوێنكه‌وته‌كانیان كرد، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بێت چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ست بكه‌وێت تاوه‌كو كه‌نیسه‌كانیان دانه‌خرێن.
ستانده‌ر: بیدعه چیه؟ چۆن پێناسه‌ی ئه‌و زاراوه‌یه ده‌كه‌ی؟
م.عبداللطیف: بیدعه له دیندا به‌هه‌رشتێك ده‌وترێت كه به‌ناوی دینه‌وه به نیه‌تی له خودا نزیك بوونه‌وه بكرێت وه به‌ڵگه‌شی له‌سه‌ر نه‌بێت و داهێنرابێت ئه‌وا پێی ده‌وترێت "بیدعه"هه‌رشتێك كه داهاتبێت و له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)دا نه‌بووبێت و به‌ڵگه‌ی له سه‌ر نه‌بێت ئه‌و بیدعه‌یه، به‌ڵام بیدعه له دیندا خراپه و بێ شه‌رعیه نه‌وه‌ك له كاروباری دونیای دا.
ستانده‌ر: كه‌واته وێنه دروسته چونكه دونیاییه؟
م.عبداللطیف: نه‌خێر وێنه به‌ڵگه ی تایبه‌تی له‌سه‌ره كه دروست نیه ، ته‌نیا بۆ كاری موعامه‌لات و هه‌ویه و ده‌عوه دروسته وه وێنه‌ی شیكاریش دروسته.
ستانده‌ر: ئێوه بوونی حزب به شتێكی ناشه‌رعی ده‌زانن به‌ڵام خۆ حزب ناوی له قورئاندا هاتووه كه‌چی ناوی سه‌له‌فیه‌ت له قورئاندا نه‌هاتووه، كه‌واته سه‌له‌فیه‌ت بیدعه‌یه؟
م.عبداللطیف: له قورئاندا به دوو شێوه ناوی حزب هاتووه كه به كۆ هاتبێت"أحزاب" ئه‌وا بۆ ئه‌حزابی شه‌یتان به‌كارهاتووه، به‌ڵام حزب كاتێك به‌تاك هاتبێت به "حزب الله " ناوی هاتووه، كه‌واته حزبی خودا تاكه، ئه‌مرۆ حزبه‌كان زۆرن كه‌واته كامیان حزبی خودان، گه‌ر كۆمه‌ڵ بڵێ من حزبی خودام كه‌واته یه‌كگرتوو حزبی خودا نیه وه بزووتنه‌وه‌ش حزبی خودا نیه، وه ئه‌گه‌ر ههركامێكی تریان بڵێ من حزبی خودام كه‌واته ئه‌وانی تر حزبی خودا نین، چونكه حزبی خودا تاكه‌و ده‌بێت یه‌ك حزبی خودا هه‌بێت وه هه‌ر حزبێ بڵێ من حزبی خودام كه‌واته حزبه‌كان و موسڵمانانیش له دین ده‌رده‌كات، چونكه گشت موسڵمانان حزبی نین، كه‌واته مه‌به‌ستی "حزب الله" ئه‌وه‌یه ئێمه‌و تێكڕای موسڵمانان به گشتی حزبی خوداین به فه‌قیرو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه هه‌مووان حزبی خوداین نه‌وه‌ك ته‌نیا حزبێكی ئیسلامی كه له‌م ساڵانه دا دروست بووهبڵێ من حزبی خودام ،وه هه‌ر حزبێكی ئیسلامی بڵێ من حزبی خودام ئه‌وه هه‌ڵه‌ی كردووه و له دین حاڵی نه‌بووه، چونكه گه‌ر وای ووت ئه‌وه هه‌موو موسڵمان و حزبهئیسلامیهكانی تریش له دین ده‌رده‌كات، كه‌واته حزب الله هه‌موو موسڵمانان ده‌گرێته‌وه.
كه‌واته حزبه‌كان ده‌چنه ژێر ڕكێفی ئه‌حزابه‌كان كه به خراپی ناویان له قورئاندا هاتووه، ناڵێین ئه‌وانه كافرن په‌نا به‌خوا، حزبه ئیسلامیه‌كان و موسڵمانان برای ئێمه‌ن، به‌ڵام مادام احزابن ناویان به زه‌م هاتووه له قورئاندا. وه لای سه‌له‌فیه‌كان مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی ناوی له قورئاندا نه‌هاتبێ بیدعه بێ چونكه خودا ده‌فه‌رموێت ئه‌وانه‌ی كه خودا لێیان رازیه دوو پێڕن:
یه‌كه‌م/ پێشینی چاك كه پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵانی ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م/ شوێن كه‌توانی پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵانی واتا هه‌ر كه‌سێ شوێن ئه‌وان بكه‌وێت واتا سه‌له‌فیه‌كان. زاناكانیش ده‌فه‌رمون كێشه لهزاراوهكاندا نیه (لامشاحة في الإصطلاح) ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ڕاست بێت جا ئایا زاراوه‌ی سه‌له‌فیه‌ت چی ده‌گرێته خۆی، ئه‌وه ده‌گرێته خۆی كه ئێمه شوێن پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بكه‌وین وه وشه‌ی سه‌له‌فیه‌ت ناوه‌رۆ كهكهی شه‌رعیه‌و به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ره وه‌ك ئه‌م ئایه‌ته‌ی ژماره (100) ی سوره‌تی التوبة وه فه‌رموده‌كه‌ی بێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه فه‌رموی ته‌نها كۆمه‌ڵی حه‌ق له‌دوای ده‌ركه‌وتنی گروپه ئیسلامیه كان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كه له سه‌ر ڕێبازی من و هاوهڵانمه.
ستانده‌ر: بۆچی سه‌له‌فیه‌كان تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ ئیسلامیه‌كان و به خه‌واریج ناویان ده‌به‌ن؟ وه‌كو م.عبدالكریم و كاك ئه‌بوحارس.... چه‌ندین كه‌سی تر وه حزبه ئیسلامیه‌كان به یه‌كێك له فیرقه ده‌رچووه‌كان ده‌ناسێنن له 72 گرووپه‌كه كه له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دا هاتووه؟
م.عبداللطیف: گومانی تێدانیه كه حزبه ئیسلامیه‌كان وه‌ك حزب و گروپ نه‌ك تاك تاك له فیرقه دهرچووهكانن! واتا یه‌كێكن له 72 گرووپه‌كه، مه‌نهه‌جی حزبه‌كان مه‌نهه‌جێكی لاده‌ره، شێخ "بن باز" كه لای هه‌موو حزبه ئیسلامیه‌كانیش زانایه‌كی گه‌وره‌یه، پرسیاریان لێ‌كرد كه ئایا "إخوان المسلمین" له‌و 72 فیرقه‌یه‌ن كه پێغه‌مبه‌ر به فیرقه‌ی جودا كه‌ره‌وه ناویان ده‌بات؟ له‌وه‌ڵامدا ووتی به‌ڵێ یه‌كێكن له‌و فیرقانه.
ستانده‌ر: حزبه ئیسلامیه‌كان له‌چیدا وه‌كو ئه‌و فیرقانهن؟
م.عبداللطیف: ئه‌وان له هه‌ندێ ئامانج و وهسیلهدا ده‌چنه‌وه سه‌ر ئه‌و فیرقانه، پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) بانگه‌وازیان بۆ ته‌وحید بووه نه‌وه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات، وه ئه‌وان خه‌ڵكی موسوڵمانیان ته‌كفیر نه‌كرده‌وه‌و مۆسیقا‌و شتی تریان حه‌ڵاڵ نه‌كردووه، خودا‌و پێغه‌مبه‌ر به‌وه ڕازی نین بێن ئافره‌تی ڕووت پیشان دهن له شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه، جا ئیخوان المسلیمن كه یه كگرتووه ئیخوان كه له‌مه‌سه‌له‌ی ته‌وحید گرفتیان هه‌یه هه‌ر له (حه‌سه‌ن به‌نناوه) كه ده‌ڵێت: ئێمه چووینه سه‌ر قه‌بری سه‌یده زه‌ینه‌ب و هه‌ڵبه‌ست و شیعرمان ده‌وت ئه‌وه كه‌م ته‌رخه‌میه له عه‌قیده، وه هه‌ندێ له سه‌ركرده‌ی تریان چوونه سه‌ر قه‌بری پیاوچاكان بۆ هانا بۆ بردنیان به شیرك دانانێت!! فه‌رموده‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت خوا له سێ یه‌كی شه‌ودا داده‌به‌زێته ئاسمانه‌كان، پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵانی چۆن باسی ئه‌و دابهزینانهیان كردووه ده‌ڵێن كه‌س نازانێت چۆن داده‌به‌زێت، كه‌چی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كتێبێكدا ده‌ڵێت "عیلمی خودا زانستی خودا داده‌به‌زێت "ئه‌وه هه‌ڵه تێگه‌یشتنه له عه‌قیده؛ چونكه عیلمی خوا گشت كات له هه‌موو شوێنێك هه‌یه نه‌ك ته‌نها ئه‌و كاته، وه هه‌روه‌ها عیلمی خوا قسه ناكات و ناڵێت كێ هاوارم ده‌كاتێ وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌و كێ داوای لێخۆشبوونم لێ ده‌كات لێی خۆش ده‌بم..
ستانده‌ر: پێتوایه سه‌له‌فیه‌كان هیچ مه‌جالێكیان هێشتۆته‌وه بۆ عه‌قڵ؟ یان به ته‌واوی ته‌سلیمی ده‌ق بوون؟
م.عبداللطیف: سه‌له‌فیه‌كان له هه‌موو گروپه‌كان عاقڵترن، وه ته‌واویه‌تی عهقڵهكهیان وای كردوه ببنه سه‌له‌فی، عاقڵ ئه‌و كه‌سه كه دین له پێغه‌مبه‌ر وه‌رده‌گرێت، ئێمه چۆن له ده‌ق تێده‌گه‌ین گه‌ر عه‌قڵمان نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه عه‌قڵ ناخه‌ینه پێش ده‌ق و دین ، بۆ نمونه (محمد غزالی) كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ئیخوان ده‌ڵێت ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت "گه‌ر مێشووله‌یه‌ك كه‌وته ناو شلهیهكهوه نقومی بكه‌ن شله‌كه بخۆنه‌وه چونكه باڵێكی ژه‌هره‌و باڵه‌كه‌ی تریشی ده‌رمانه، ئه‌و 1400 ساڵ پێش ئێستا فه‌رموویه‌تی و هه‌موو مووسڵمانان بڕوایان پێه‌تی، كه‌چی (محمد غزالی) ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت نابێ مێشووله‌كه نقوم بكه‌ین چونكه عه‌قڵ ڕێگه به‌وه نادات، ئایا ده‌بێت ئێمه عه‌قڵی خۆمان بخه‌ینه پێش فه‌رمووده‌ی خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه، نه‌خێر ئێستا زانست سه‌لماندوویه‌تی باڵێكی مێشووله ژه‌هراویه‌و باڵهكهیتریشی ڕژێنێكه میكرۆب ده‌كوژێت.
ستانده‌ر: بۆچی سه‌له‌فیه‌كان ته‌نیا گرنگی به‌لایه‌نی عه‌قیده ده‌ده‌ن؟
م.عبداللطیف: پێغه‌مبه‌ران گشتیان گرنگیان به عه‌قیده‌ی ته‌وحید داوه ؛ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك هاتبێت به قه‌ومه‌كه‌ی وتووه [يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] (الأعراف : 59) [لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحاً إِلَى قَوْمِهِ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ] [ وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُوداً قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ أَفَلا تَتَّقُونَ ] (الأعراف : 65) [وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحاً قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ] (الأعراف : 85) [وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْباً قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] (الأعراف : 85) [ وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُوداً قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ إِنْ أَنْتُمْ إِلاَّ مُفْتَرُونَ] (هود : 50) وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر نوح 950 ساڵ بانگی قه‌ومه‌كه‌ی بۆ عه‌قیده‌ی ته‌وحید كرد به شه‌وو به ڕۆژو به ئاشكرا‌و به‌نهێنی: [قَالَ رَبِّ إِنِّي دَعَوْتُ قَوْمِي لَيْلاً وَنَهَاراً (5) ..... ثُمَّ إِنِّي دَعَوْتُهُمْ جِهَاراً (8) ثُمَّ إِنِّي أَعْلَنتُ لَهُمْ وَأَسْرَرْتُ لَهُمْ إِسْرَاراًً ] (نوح : 5/10)
پێغه‌مبه‌ر محمد صلى الله عليه وسلم 13 ساڵ له مه‌ككه‌و دواتریش له مه‌دینه خه‌ریكی چی بوو؟ خه‌ریكی عه‌قیده بوو؛ چونكه عه‌قیده له ئیسلامدا وه‌ك بناغه‌ی خانوو وایه تاوه‌كو بناغه پته‌و تر بێت بیناو دیواری به‌رزتری له‌سه‌ر ده‌كرێت وه هه‌روه‌ها عه‌قیده وه‌كو مه‌كینه‌ی سه‌یاره وایه، ڕوونتر بڵێین وه‌ك دڵی ئینسان وایه، دڵ عه‌قیده‌یه‌و لاشهكهش عیبادهت و فه‌رزه‌كانه، وه گرنگ ترین به‌شی مرۆڤ دڵهكهیهتی وه گه‌ر دڵ سه‌لامه‌ت نه‌بوو ئه‌وا هه‌موو لایه‌كانی تر سه‌لامه‌تیش بن دادی نادات.
وه به‌خته‌وه‌ری وبه‌ره‌كه‌ت وسه‌ركه‌وتن و ئاسایشی دونیا‌و سه‌لامه‌تی و سه‌رفرازی دوا ڕۆژ ته‌نها به عه‌قیده‌ی ته‌وحید دابین ده‌بێت به ئیزنی خوا، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: (( وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنْ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ )) (63) وه فه‌رمویه‌تی: ((بَلَى مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَلَهُ أَجْرُهُ عِنْدَ رَبِّهِ وَلا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلا هُمْ يَحْزَنُونَ)) (62) وه فه‌رمویه‌تی:{ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمْ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْناً يَعْبُدُونَنِي لا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئاً وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْفَاسِقُونَ }[النور/55].
ستانده‌ر: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له مه‌دینه چی كرد؟.
م.عبداللطیف: هه‌ر خه‌ریكی ته‌وحید بوو ئه‌وجا شان به‌شانی ته‌وحید ئایه‌ت هاته خواره‌وه كه ڕۆژوو بگیرێت و حه‌ج بكرێت و جیهاد بكرێت وده‌ستی دز ببردرێت... وه واجب كردنی فه‌رزه‌كان و حه‌رامكردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌به‌ر ته‌وحید بوو وه ته‌واوكه‌ری عه‌قیده‌ی ته‌وحید بوون، هه‌ر وه‌ك ده‌بینین نوێژ له‌به‌ر خاتری ته‌وحیدو بۆ ته‌واو كردنی ته‌نها خوا په‌رستی بوو: { إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمْ الصَّلاةَ لِذِكْرِي}[طه/14] وه جیهاد واجب كرا هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی شیرك وله‌به‌ر خاتری ته‌وحیدو بۆ ته‌واو كردنی ته‌نها خوا په‌رستی: {وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ فَإِنْ انتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ }[الأنفال/39]. وه حه‌جیش هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی ته‌وحید واجب كرا: [وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ ...... فَاجْتَنِبُوا الرِّجْسَ مِنْ الأَوْثَانِ وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ (30) حُنَفَاءَ لِلَّهِ غَيْرَ مُشْرِكِينَ بِهِ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنْ السَّمَاءِ فَتَخْطَفُهُ الطَّيْرُ أَوْ تَهْوِي بِهِ الرِّيحُ فِي مَكَانٍ سَحِيقٍ ]
به گشتی بناغه‌ی ئیسلامه‌تی و ناوهڕۆك و چه‌قی ئیسلام بریتی یه له عه‌قیده، وه بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران بریتی یه له عه‌قیده‌ی ته‌وحید، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه گرنگی پێده‌ده‌ین. وه له به‌ر ئه‌وه گرنگی به عه‌قیده ده‌ده‌ین چونكه هه‌ر كه‌سێ به ته‌وحیده‌وه بمرێ ده‌چێته به‌هه‌شت وه هه‌ر یه‌كێكیش بمرێت و هاواری كردبێته غه‌یری خوا‌و شه‌ریكی بۆ دابنێت ئه‌وه ده‌چێته ناو ئاگره‌وه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وێله وسلم فه‌رموویه‌تی: « من مات وهو يدعو من دون الله نداً دخل النار» (صحیح البخاری (ج 14 / ص 472).
ستانده‌ر: