جۆری دووەمی شەریك بۆ خوا دانان لە پەرستندا:شیرك لە نیەت و ویست و مەبەستدا
بەروار: 2011/10/26سەردارن: 2881نوسەر: د. عبد اللطيف أحمد مصطفى

جۆری دووەمی شەریك بۆ خوا دانان لە پەرستندا:شیرك لە نیەت و ویست و مەبەستدا
(شرك النية والإرادة والقصد)
حەقی خوا لەسەر بەندە ئەوەیە، كە لە هەموو كارێكیدا تەنها مەبەستی ڕەزابونی خوا بێت و نیەتی یەكێكی تر یا شتێكی تریش نەبێت لەگەڵ خوا.. وەهەموو ئوممەتان فەرمانیان بەوە پێ‌ كراوە كە خوا بپەرستین بەخاڵصی و دور لەشیرك.
[وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ] (البينة:5).
بەڵام مرۆڤ ئەگەر نیەت و مەبەستەكەی لەبنەڕەتەوە پێچەوانە كردەوە لەخواوە بۆ غەیری خوا، بەشێوەیەكی وا كەتەنها لە كردەوەكانیدا مەبەستی دەست كەوتنی غەیری ڕەزامەندی الله بێت ئەوە شیركی گەورەیە. بۆ نمونە سەربڕینی حەیوان بۆ غەیری خوا لەبنەڕەتدا.وەك سەر بڕینی بۆ قەبری شێخێك، یا لەبەردەم دەسەڵات دارێك!! جا یەكسانە ئەگەر:
(أ) مەبەستی دەست كەوتنی دونیاو زەعامەت و پلەو پایەو ڕابواردنی دونیا بێت، وەك كافرەكان كەتەنها مەبەستیان دونیا بوو لە ژیانیاندا.
وەك پەروەردگار فەرمویەتی :[مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَالَهُمْ فِيهَا وَهُمْ فِيهَا لا يُبْخَسُونَ.أُولَئِكَ الَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ إِلَّا النَّارُ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا فِيهَا وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ] (هود:15/16) واتە: ئەوەی كەتەنها ژیانی دونیا و جوانیەكانی مەبەستە ئەوە ئێمە لە دونیادا داخوازیەكانی و مەبەستەكانی بۆ دابین دەكەین بەئەندازەی ویستی خۆمان كە بڕیارمان لەسەر داوە بۆیان – نەك بەگوێرەی مەبەست و ئاوات و هەڵپەی خۆیان- وە لەدونیا بەرهەمی ڕەنجی خۆیان وەردەگرن بەڵام لەدوا ڕۆژدا هیچ پاداشتێكیان نیە و تەنها ئاگری دۆزەخیان بۆهەیە و كردەوەكانی دونیاشیان پوچەڵەو لای خوا قەبوڵ نیە چونكە بەمەبەستی ئەو نەیان كردووە وەنیەتیان تەنها دونیا بوو.
(ب) یاخود مەبەستی تەنها پێش چاوی (ریا‌ء) خەڵكی بێت بۆ ئەوە بیكات لە موسڵمانان حیساب بكرێت لەبەر ئامانجێكی دونیایی كەئەمەش حاڵی مونافیقەكان بوو :[إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُون اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاؤُونَ النَّاسَ وَلا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلاً] (النساء /142). . واتە ئەگەر هەستابان بۆ نوێژ ئەوە بەتەمبەڵی هەڵدەستان و ڕیابازیان دەكرد و یادی خوایان نەدەكرد كەم نەبێت.
وەدەفەرموێت :[كَالَّذِي  يُنْفِقُ مَالَهُ رِئَاءَ النَّاسِ وَلا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِر] (البقرة: من الآية264). واتە: وەك ئەو مونافیقانەی كە ماڵەكەیان دەبەخشن بەڕیایی نەك لەبەر خاتری خوا، وەئیمان ناهێنن بەخواو بەڕۆژی دوایی.
تێبینی یەكەم:
:
ئەگەر لەبنەڕەتدا نیەت و مەبەست خوا بوو لەكردەوەدا بەڵام دوایی نیەتی ڕیایی تێكەڵاو بوو ئەوە شیركی بچوكە نەك گەورە وەك ئەوەی دەست بكات بە نوێژێك لەبەر خاتری خوا دوایی كە هەست بەبینینی كەسانێك دەكات زیاتر بۆ خاتری ئەوان دەیڕازێنێتەوە و نوێژەكەی جوانتر دەكات ئەمەش شیركی بچوكە لەو كردەوەیەدا و بەگوێرەی ڕیایەكەی گوناهی زیاد دەبێ‌ و ئەجری كەم دەبێ. لەم بارەیەشەوە شێخ حافظ الحكمی فەرمویەتی:
(أ) فإن كان الباعث على العمل هو إرادة  الله والدار الآخرة وسلم من الرياء في فعله، وكان موافقاً للشرع فذلك العمل الصالح المقبول.
(ب) وإن كان الباعث على العمل هو إرادة غير الله عز وجل فذلك النفاق الأكبر، سواء في ذلك: 1- من يريد به جاهاً ورئاسة وطلب دنيا، 2- ومن يريد حقن دمه وعصمة ماله وغير ذلك.فهذان ضدان ينافي أحدهما الآخر لا محالة.
(ج) وإن كان الباعث على العمل هو إرادة الله عز وجل والدار الآخرة، ولكن دخل عليه الرياء في تزيينه وتحسينه فذلك الذي سماه النبي صلى الله عليه وسلم -الشرك الأصغر …وهذا لا يخرج من الملة، ولكنه ينقص من العمل بقدره، وقد يغلب على العمل فيحبطه كله والعياذ بالله) معارج المقبول (1/450-454) 
تێبینی دووەم:
ئەگەر هاتوو لەبنەڕەتدا نیەتی خوا بوو لەكردەوەیەكدا وەهەروەها نیەتی ڕیاش بوو هەر لەبنەڕەتەوە ئەوەشیان گومانی تێدانیە كە كردەوەیەكی پوچەڵەو نامەقبوڵە چونكە لەحەدیسێكی قودسیدا پەروەردگار فەرمویەتی: ((أنا أغنى الشركاء عن الشرك فمن عمل عملاً أشرك معي فيه غيري،تركته وشركه)) رواه مسلم رقم (2985)   واتە: من لە هەموو شەریكەكان بێ‌ پێویست تر و دەوڵەمەند ترم؛ جا لە بەر ئەوە هەر كەسێ‌ كارێك (عیبادەتێك) بۆ من بكات و یەكێكی تریش بكاتە شەریكم تیایدا لەنیەت و مەبەستی ئەوە من واز دەهێنم لەو كەسە خۆیشی و شیركە كەیشی.واتە من هیچ بەشێكی كردەوەكەی لێ قەبوڵا ناكەم و بە عەبدی خۆشمی دانانێم لەو كردەوانەدا!.
تێبینی سێهەم: جۆرەكانی ڕیایی :
1- ڕیایی گەورە مرۆڤ پێی لەدین دەچێتە دەرەوە و كافر دەبێت كەئەمەش بریتییە لەتەنها غەیری خوا مەبەست بوون لە بنەڕەتی كردەوەكانەوە وەك ڕیایی مونافیقەكان لەكاتی نوێژو عیبادەتدا.[إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاؤُونَ النَّاسَ وَلا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلاً] (النساء:142).
2- ڕیایی بچوك: كە لەبنەڕەتدا مەبەستی خوایە بەڵام نیەتی ڕیایی تێكەڵاو دەبێت. ئەمەیان شركی بچوكە و بەشیركی ون (الشرك الخفی) ناو براوە.