حوكمی مەسحكردن لەسەر خوف و گۆرەویدا چیە ؟
بەروار: 2011/12/12سەردارن: 3253نوسەر: الشيخ محمد بن صالح العثيمين

حوكمی مەسحكردن لەسەر خوف و گۆرەویدا چیە ؟ و بەڵگەی دروستی ( مشروعیە ) ی ئەم مەسحكردنە لە قورئان و سوننەتدا چیە ؟
وەڵام : دەستهێنان بەسەریاندا لە سوننەتی پێغەمبەری خوادا صلى الله عليه وسلم هاتووە و سەلمێنراوە ، بۆیە دەستهێنان بەسەریاندا باشترە لە داكەندنیان بە بەراوردكردنی لە گەڵ پێ‌ شۆردندا ، وە بەڵگەی ئەوەش فەرموودەكەی ( المغیرة ) ەی كوڕی ( شعبة ) ەیە رضي الله عنه كە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم دەیگێڕێتەوە كە : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەست نوێژی گرت ، ( المغیرە ) دەڵێت : دانەویمەوە بۆ ئەوەی خوفەكانی داكەنم پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی : وازیان لێ بێنە ، چونكە من بەدەست نوێژەوە لە پێم كردوون ، و دەستی بە سەریاندا هێنا ( متفق عليه ) .
وە دروستی دەستهێنان بەسەر خوففدا لە قورئان و لە سوننەتی پێغەمبەری خوادا صلى الله عليه وسلم جێگیرە :
لـە قورئـاندا : لـە ئـەو ئایەتە پیرۆزەدا هاتووە كە خوای گەورە دەفەرمووێت : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ ] ( سورة المائدة : 6 ) ، چونكە لەم بەشەی ئایەتەكە كە ووشەی [أَرْجُلَكُمْ ] دوو خوێندنەوەی حەوتی هەیە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم یەكێكیان : [أَرْجُلَكُمْ ] ە بە ( منصوب ) ی كە ( عطف ) كراوەتە سەر ووشەی [  وُجُوهَكُمْ ] بەم پێیە پێكان دەشۆرین .
دووەمیشیان : [أَرْجُلَكُمْ ] بە ( مجرور ) ی كە (عطف ) كراوەتە سەر ووشەی [ ِرُؤُوسِكُمْ ] بەم پێیە پێكان دەستیان بەسەردا دەهێنرێت .
وە ئەوەی ئاشكرایە ( پێكان ) بشۆرێت یان دەستی بەسەردا بهێنرێت هەردووكیان هـــەر سوننەتن ، چونكە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر پێكانی ڕووت ببایە ( واتە هیچی لە پێ نەبووبێت ) ئەوا دەیشۆردن ، و ئەگەر داپۆشراوبایەن بە خوففەكان ئەو كاتە دەستی بەسەردا دەهێنان .
بەڵام بەڵگەی سوننەت لەسەر ئەوە ئەوەیە كە لەم بارەیەوە لەسوننەتدا بە شێوەیەكی ( متواتر ) هاتووە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم پێشەوا ( أحمد ) خوای لێ ڕازی بێت دەفـەرمووێت : هیچ شتێك لـــە دڵمـدا نیـە دەربــــارەی دەستهێنان ( المسح ) چونكە چل فەرموودەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانی لەسەرە ، وە ئەوەی لەم بارەیەوە باس دەكرێت هونراوەی ووتەی شاعیرە كە دەڵێت :
مـما تواتر : حديث من كذب     ومـن بنـى لله بيتا وأحتسب
 وروؤيـة شفاعــة والحوض      ومسـح خفين وهـذى بعض

ئەمە بەڵگەی دەستهێنان بوو لەقورئان و لەسوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم .
[ ئایا حوكمەكانی مەسحكردن ئافرەتیش دەگرێتەوە وەكو پیاو ؟ وە ئایا هیچ جیاوازییەك هەیە لەمەدا لە نێوانیاندا ؟]
وەڵام : هیچ جیاوازییەك لەمەدا لەنێوان پیاوان و ئافرەتاندا نیە ، وە پێویستە ئەم ڕێسایە ( القاعدة ) بزانێت كە ئەویش ئەمەیە : بنەما وایە كە هەر حوكمێك بۆ پیاوان بوو ئافرەتانیش دەگرێتەوە ، وە هەر حوكمێكیش بۆ ئافرەتان بوو پیاوان دەگرێتەوە ، مەگەر بەڵگەیەك هەبێت لەسەر جیاوازی حوكمەكانیان .