سوودەكانی زیكری خوا
بەروار: 2011/12/15سەردارن: 4093نوسەر: محمد بن إبراهيم الـحَمَد/و:محمد عبدالرحمن لطيف

* سوودەكانی زیكری خوا زۆرن لەوانە :
1 ـ شەیتان دەردەكات .
2 ـ خوای ڕەحمەت فراوان ڕازی دەكات .
3 ـ غەم و پەژارە لادەبات .
4 ـ فراوانی و خۆشی و شادی دێنێت .
5 ـ ڕوومەت ڕووناك دەكاتەوە .
6 ـ ڕیزق و ڕۆزی دێنێت .
7 ـ خۆشەویستی خوا بۆ بەندە.
8 ـ خۆشەویستی بەندە بۆ خوا ، هەروەها هەست كردن بە چاودێری خوا و ناسینی و گەڕانەوە بۆ لای و نزیك بوونەوە لـێ‌ی بەدەست دێنێت .
9 ـ زیكری خوا بۆ كەسی زیكر خوێن بەدەست دێنێت .
10 ـ دڵ دەژێنێتەوە و زیندوو دەكاتەوە .
11 ـ هەست كردن بە دابڕان و نامۆیی نێوان بەندە و پەروەردگاری ناهێڵێت .
12 ـ خراپەكان لادەبات لەسەر خاوەنەكەی .
13 ـ سوود بە خاوەنەكەی دەگەیەنێت لە كاتی تەنگانەكاندا .
14 ـ هۆكارێكە بۆ دابەزینی ئارامی و داگرتنەوەی ڕەحمەت و چواردەورگرتنی فریشتەكان .
15 ـ سەرقاڵت دەكات لە غەیبەت و فیتنەیی و قسەی خراپ و نابەجێ‌ .
16 ـ دەتپارێزێت لە پەشیمانی و بێ‌تاقەتی ڕۆژی قیامەت .
17 ـ زیكری خوا لەگەڵ گریاندا بە تەنهایی هۆكارێكە بۆ ئەوەی خوا بەندە بخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆیەوە لە ڕۆژی قیامەتدا .
18 ـ زیكری خوا پارێزەرە لەوەی كە خوا لەبیر بكەیت .
19 ـ وە پارێزەرە لە دوو ڕوویی .
20 ـ زیكری خوا ئاسانترینی عیبادەتەكانە و كەمترین ناڕەحەتی تێدایە ، وە لەگەڵ ئەوەشدا پاداشتەكەی بەرامبەر ئازادكردنی كۆیلەیە ، وە ئەوەندە پاداشتی بە دوادا دێت كە بەسەر جگە لەودا نییە .
21 ـ زیكری خوا ڕووەكی چێنراوی بەهەشتە .
22 ـ دڵا دەوڵەمەند دەكات و پێداویستیەكانی پڕدەكاتەوە .
23 ـ ویست و بڕیارە پەرتەوازەكانی نێو دڵ كۆدەكاتەوە تێیدا .
24 ـ وە غەم و پەژارە و خەفەت و بێ‌تاقەتیە كۆبووەكانی سەر دڵ پەرتەوازە دەكات و نایانهێڵێت .
25 ـ وە ئەو سەرباز و داردەستانەی شەیتان كە كۆبوونەتەوە لەسەر دژایەتی كردنی پەرتەوازە دەكات و دووریان دەخاتەوە لـێ‌ی .
26 ـ لە ڕۆژی دوایی نزیكت دەكاتەوە و لە دونیا دوورت دەخاتەوە .
27 ـ زیكر سەری شوكرە ، ئەو كەسە شوكری خوای نەكردووە كە زیكری نەكردبێت .
28 ـ ڕێزدارترین كەس لای خوا ئەو كەسەیە كە بەردەوام زمانی تەڕ بێت بە زیكری خوا .
29 ـ زیكر دڵ ڕەقی دەتوێنێتەوە .
30 ـ ستایشی خوا و پاڕانەوەی فریشتەكان مسۆگر دەكات .
31 ـ هەموو كردەوەكان شەرعیەتیان پێ‌نەدراوە ئیللا لەبەر بەرقەراربوونی زیكر نەبێت .
32 ـ خوای گەورە شانازی دەكات بە زیكرخوێنەكان بەسەر فریشتەكانەوە .
33 ـ ناڕەحەتیەكان ئاسان دەكات و مەینەتیەكان سووك دەكات و كارەكان سانا دەكات .
34 ـ بەرەكەتی كات مسۆگر دەكات .
35 ـ زیكر كارگەریەكی سەیری هەیە بۆ بەدەستهاتنی ئەمن و ئارامی ، چونكە هیچ شتێك نییە سوودی هەبێت بۆ كەسی ترساوی زۆر ترساو وەكو زیكر .
36 ـ هۆكارێكە بۆ سەركەوتن بەسەر دووژمنانەوە .
37 ـ هۆكارێكە بۆ بەهێزبوونی دڵ.
38 ـ شاخەكان و دەشتایەكان شانازی دەكەن و مژدەدەن بەو كەسەی كە زیكریان لەسەر دەكات .
39 ـ بەردەوام بوون لەسەر زیكر لە ڕێگاوبان و لە نێو ماڵ و لە كاتی نێشتەجێبوون و لە سەفەر و لە هەموو شوێنەكاندا زۆربوونی شایەتەكانی بەندەیە بۆ ڕۆژی قیامەت .
40 ـ زیكر چێژێكی هەیە لە نێو كردەوەكاندا هیچ چێژێك بەرامبەری نابێتەوە .
[* باشترین زیكر :]
[(سُبْحَانَ اللَّهِ ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ ، وَلاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ) .]
ئەم وشانە باشترین زیكرن لە پاش قورئان ، وە ئەمانەش لە قورئانن .
[وە لە زیكرە گەورەكان :]
*[لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّهِ] گەنجینەیەكە لە گەنجینەكانی بەهەشت ، كارگەریەكی سەیری هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ناڕەحەتیەكان و بەرنگاربوونەوەی ناهەمواریەكان و بەدەست خستنی حاڵەت و پلە بەرزەكان .
*[سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ] هەركەسێك لە ڕۆژێكدا (100) سەد جار بیڵێت خوا لە تاوانەكانی خۆشدەبێت ئەگەر چی وەكو كەفـی سەر دەریاش بێت .
*[سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ ، سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ] هەردووكیان دوو وتەی سووكن لەسەر زمان ، گران و قورسن لەسەر تەرازووی چاكەكان ، خۆشەویستن لە لای خوای ڕەحمەت فراوان .
ـ وە هەروەها :[لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ ، لَهُ الْمُلْكُ ، وَلَهُ الْحَمْدُ ، وَهْوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ] هەركەسێك لە ڕۆژێكدا (10) دە جار بیڵێت ئەوە وەكو ئەوە وایە كە (4) چوار كەسی ئازاد كردبێت لە كۆیلایەتی لە نەوەكانی پێغەمبەر (إسماعیل) ، وە هەركەسێك لە ڕۆژێكدا (100) سەد جار بیڵێت ئەوا (100) سەد چاكەی بۆ دەنووسرێت ، وە (100) سەد خراپەی لەسەر لادەبرێت ، وە وەكو ئەوە وایە كە (10) دە كۆیلەی ئازاد كردبێت ، وە دەبێتە پارێزەر بۆی لە شەیتان لەو ڕۆژەیدا .
* وە كورتەی وتە ئەوەیە : بەڕاستی بەرهەمەكانی زیكر بە زۆری زیكر كردن بەدەست دێن ، وە بە ئامادەبوونی واتای ئەوەی كە دەێڵێیت تێیدا ، وە بە بەردەوامبوون لەسەر زیكرەكانی بەیانیان و ئێوارن و زیكرە بەندە دیاركراو و ڕاهكان ، وە بە وریا بوون لە بیدعە كردن و پێچەوانەكردنی زیكرە شەرعیەكان .

وَصَلَّى اللهُ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِـهِ وَصَحْبِهِ وَسَلَّمَ