هۆكارەكانی لەدەستدانی تام و چێژ لە عیبادەتەكاندا چین؟
بەروار: 2012/02/08سەردارن: 3532نوسەر: الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله

[هۆكارەكانی لەدەستدانی تام و چێژ لە عیبادەتەكاندا چین ،و چۆن بە شێوەیەكی كرداری چارەسەری بكەین؟]
بسم الله الرحمن الرحيم: الحمد لله وصلى الله وسلم على رسول الله وعلى آله وأصحابه ومن اهتدى بهداه أما بعــد:
گومانی تێدا نییە كە عیبادەت كردنی خوای گەورە تاموو چێژێكی گەورەی هەیە لە دڵی هەموو مووسڵمانێكدا، پەیامبەری ئازیز دەفەرموێت(وجعلت قرة عيني في الصلاة) وە بەبیلالی دەفەرموو (بەنوێژ دڵمان خۆشكە.) واتە قامەت بكە بۆ نوێژ بۆ ئەوەی تێیدا پشوو بدەین.
نوێژ كەگەورەترین عیبادەتە لەدوای شایەتوومان ئارامكەرەوەی دڵە و بیلبیلەی چاوی موسڵمانە و دەبێتە هۆی مایەی خۆشگوزەرانی ڕۆحی ئەو كەسانەی كە ئەنجامی دەدەن و بەدڵ ئامادەی نوێژەكانن و خشوع دەیانگرێت تێیدا بۆ خوای گەورە و ئامادەی دەبن.
نوێژ كۆڵەكەی دینە، وە گفتوگۆكردنە لەگەڵ خوادا و وەستانە لەبەردەمی خوای گەورەدا، بۆیە تێیدا دڵەكان و چاوەكان ئارامدەگرن و تامووچێژێكی تێدا بەدەستدێت لە وەساتن و قورئان خوێندنەكەی و لە ڕكوع و سووژدەكان و تەواوی هەموو ئەو كردەوانەی كە خوای گەورە بەشەرعی داناوە تێیدا.
بۆیە ئامۆژگاریم بۆ هەموو بڕواداران ئەوەیە كە ڕوو بكەنە نوێژ و هەركردەوەیەكی تر ، بەدڵ ئامادەبن تێیدا و واهەست بكەن كە بۆ خوای گەورەی بە تەنها ئەنجام دەدەن و بە هیوای پاداشتبن و لە سزای خوا بترسن، چونكە هەموو ئەم كردەوانە خەیرێكی زۆری تێدایە لەلای خوای گەورە كاتێك بە تەنها بۆ خوا ئەنجامبدرێت و لەسەر شێوازی سوونەت نەك بیدعە ئەنجامبدرێت.
بۆیە نوێژ و زەكات و صەدەقە و ڕۆژوو و حەج و عەمرەو زیكرە شەرعییەكان وخوێندنی قورئانی پیرۆز وبانگەوازكردن بۆلای خوای گەورە و فەرمانكردن بە چاكەو ڕێگریكردن لە خراپە هەموویان عیبادەتن و تامووچێژێكی گەورەیان تێدایە لە دڵدا و ئارامكەرەوەی دڵن و مایەی خۆشگوزەرانی ڕۆحن.
ئەوەی بەبیربێتەوە تێیدا كەكردەوەیەك دەكات كە خوای گەورە لێی ڕازییە و كردەوەیەكە خوای گەورە فەرمانی پێكردووە و پاداشت دەدرێتەوە لە سەری بۆیە بەمانە دڵخۆش دەبێت و تاموچێژێكی زۆری دەست دەكەوێت و چاوەكانی ئارامدەبن بەوەی كە هەموو ئەو خەیرانەی تێدایە و دەستگرتنە بە فەرمانی خواوە و بەوەی كە خەیرێكی زۆری تێدایە لەو لایەنەی كە پاداشتێكی گەورە دەدرێتەوە و بەهۆیەوە تاوانەكانی دەسڕێتەوە وبەهەشت بەدەستدێنێت و لەدۆزەخ ڕزگاری دەبێت. هەموو ئەم پاداشتانە بەدەستدێت بەهەمان شێوە لە بانگەوازكردن بۆلای خوا و فەرمانكردن بە چاكە و ڕێگریكردن لە خراپە لە بەرژەوەندی بەندەكانی خوا و ڕێنموونی كردنیان بۆ كاری چاكە و هاندانیان بە ئەنجامدانی ئەوەی كە خوای گەورە بە شەرع دایناوە و وازهێنان لەوەی كە خوای گەورە بە حەرامی داناوە. هەموو ئەم كارانەش دەروونە پاكەكان تامووچێژی لێوەردەگرن و دڵەكان پێی ئارامدەبن و چاوەكان ئارامدەگرن، واتە دڵی هەموو باوەڕداران، خوای گەورە لە قوورئانە پیرۆزەكەیدا كە ڕاست ترین ووتەیە دەفەرموێت:[ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آياتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانَاً وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ (2) الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ (3) أُوْلَئِكَ هُمْ الْمُؤْمِنُونَ حَقّاً لَهُمْ دَرَجَاتٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَمَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (4)] الأنفال واتە(باوەڕداران ئەو كەسانەن كاتێك كە ناوی خوای گەورە هێنرا دڵەكانیان ترس دایدەگرێت و كاتێك قورئانەكەی خوایان بەسەردا بخوێنرێتەوە باوەڕیان زیاد دەكات و تەنها پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن، وە نوێژ ئەنجامدەدەن و لەوەی پێمان داوون دەبەخشن، ئەوانە بەڕاستی باوەڕدارن و پلە و پایەی بەرزیان هەیە لەلای پەروەردگاریان و لێیان خۆش دەبێت و پاداشتێكی گەورەیان پێدەبەخشێت كە بەهەشتە.)
وەپێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی:((سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمُ اللَّهُ فِي ظِلِّهِ، يَوْمَ لاَ ظِلَّ إِلاَّ ظِلُّهُ، إِمَامٌ عَادِلٌ، وَشَابٌّ نَشَأَ فِي عِبَادَةِ اللَّهِ، وَرَجُلٌ قَلْبُهُ مُتَعَلِّقٌ بِالْمَسْجِدِ إِذَا خَرَجَ مِنْهُ حَتَّى يَعُودَ إِلَيْهِ, وَرَجُلاَنِ تَحَابَّا فِي اللَّهِ اجْتَمَعَا عَلَى ذَلِكَ وَتَفَرَّقَا عَلَيْهِ، وَرَجُلٌ ذَكَرَ اللَّهَ خَالِياً فَفَاضَتْ عَيْنَاهُ، وَرَجُلٌ دَعَتْهُ ذَاتُ حَسَبٍ وَجَمَالٍ فَقَالَ : إنِّي أَخَافُ اللَّهَ، وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ فَأَخْفَاهَا حَتَّى لاَ تَعْلَمَ شِمَالُهُ مَا تُنْفِقُ يَمِينُهُ))
واتە: حەوت كۆمەڵە كەس هەن لەڕۆژی دوایدا لەژێر سێبەری عەرشی خوادان لەو ڕۆژەی كە هیچ سێبەرێك نییە جگە لە سێبەری عەرشی خوای گەورە:
یەكەمیان: پێشەوایەكی دادپەروەر، دادپەروەریەك كە بەهۆیەوە لە خوای گەورە بترسێت و هیواشی تەنها بە الله بێت.
دووەمیان: گەنجێك كە لەگەڵ عیبادەتی خوای گەورەدا گەورە بووبێت بەشێوەیەك تامووچێژی لیوەربگرێت لەو خەیرەی كە تێیدا بووە و لەدڵیدا بە گەورە ڕاگرتن و ئیخلاص و خۆشەویستی بۆ خوای گەورە جێگیربووبێت و بەهیوای پاداشتەكانی بێت.
سێیەمیان: كەسێك كە دڵی پەیوەستبێت بە مزگەوتەكانەوە لەبەر ئەو خەیرە گەورەیە و ئارامی و تامووچێژەی لەنوێژدا هەیە.
چوارەمیان: دوو كەس كەلەبەر خوا یەكتریان خۆشبوێت و بە یەكەوەبن و هەرلەبەر خواش لەیەكجیاببنەوە چونكە خۆشەویستی كەسێك لەبەر خوای گەورە خەیرێكی زۆری تێدایە ودڵ و دەروون پێی ئارامدەبن و گۆشگوزەران دەبن لەبەر ئەوەی دەزانن كەئەم كردەوە خوای گەورە لێی ڕازییە و خوای گەورە بە شەرع بۆی داناوون و بەهۆیەوە خەیر وچاكەی زۆری دەست دەكەوێت و بەدەستدێت لە هاوكاریكردن و ئامۆژگاریكردنی یەكتردا.
پێنجەمیان: پیاوێك كە ئافرەتێكی خاوەن پلەو پایەو جوان بانگی بكات بۆ ئەنجامدانی كاری بەدڕەووشتی ئەویش بڵێ من لە خوای گەورە دەترسم، بۆچی ئەمە دەڵێت؟ لەبەر ئەو خۆشەویستی و بەگەورە ڕاگرتنەی خوای گەورە كە لە دڵیدا جێگیر بووە و لەترس و چاودێریكردنی خوای گەورە، بۆیە واز لەو ئافرەتە دێنێت كە بانگی كردووە بۆ كاری بەدڕەووشتی، هەرچەندە ئافرەتێكی خاوەن پلەو پایە و جوانیش بووە بەڵام ڕەددی دەكاتەوە لەبەر ترس و بەهیوای بەدەستهێنانی پاداشتی خوای گەورە و گوێڕایەڵیكرنی، بەهەمان شێوە ئافرەتێكیش كە پیاوێكی خاوەن پلەو پایەو جوان بانگی بكات بۆ كاری بەدڕەوشتی بڵێت من لە خوای گەورە دەترسم و دووربكەوێتەوە لەو كارە بەهۆی ئەوەی كەلەدڵیدا جێگیربووە لە خۆشویستنی خوای گەورەو خۆشحاڵی دڵ و دەروون و تامووچێژی گوێڕایەڵیكردنی خوای گەورە و شوێنكەوتنی شەریعەت و پەیامەكەی.
شەشەمیان: كەسێك ماڵێك بكات بەخەیر بەشێوەیەك بیشارێتەوە كە دەستی چەپی نەزانێت دەستی ڕاستی چی بەخشیوە، بۆ؟ لەبەر ئەو خۆشەویستی و بەگەورە ڕاگرتنەی خوای گەورە كە لە دڵیدا جێگیر بووە، وەخوای گەورە هەموو شتێك دەزانێت و هیچ شتێكی شاراوەی لێ وون نابێت و وە دڵسۆزی و ئیخلاص و ئەو كردەوانەی كە بە نهێنی دەكرێن لە پێناویدا خۆش دەوێت بۆیە ئەم پیاوەش بەو شێوەیە ئەنجامیدەدات كە دەستی چەپی نازانێت دەستی ڕاستی چی بەخشیووە لە ئەنجامی گەورەیی ئیخلاص و تامەزرۆی و بەهیوابوونی ئەوەی لای خوای گەورەیە لە پاداشتەكانی و دووركەوتنەوە لە تووشبوون بە ڕیا و ستایشكردن و سووپاسكردنی خەڵكی.
حەوتەمیان: كەسێك بەتەنها یادی خوای گەورە بكات بەشێوەیەك چاوەكانی پڕببن كاتێك كەس لەلای نییە لەئەنجامی ترس و بەگەورە ڕاگرتن و خۆشوویستنی خوای گەورەوە، لەئەنجامدا بووە بە یەكێك لەو حەوت كۆمەڵە كەسەی كە خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆیەوە.
ماوەتەوە بڵێین ئەنجامدانی عیبادەت بۆ خوای گەورە و بەگەورە ڕاگرتنی و وویستنی پاداشت تەنها لە خوای گەورەو ئەنجامدانی كردەوە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزابوونی خوای گەورە و گوێڕایەڵكردنی فەرمانەكانی و خۆشوویستنی و سووربوون لەسەر ئەنجامدانی ئەو كارانەی كە لێی ڕازییەو زیاتر بەهۆیانەوە لە خوای گەورە نزیك دەبینەوە، هەموو ئەمانە واتلێدەكەن كە تامووچێژ لە عیبادەتكردن وەربگرین و ئەنجامیان بدەین و پێی خۆشحاڵ و دڵخۆش ببین، خوای گەورە هەموو لایەكمان سەربخات.
وە ئەگەرهەر كەسێك گیرۆدەی پێچەوانەی ئەم كارانە بێت چی بكات ئەی شەیخی پایەبەرز؟ خوای گەورە پاداشتی خەیرت بداتەوە؟
وە بە پێچەوانەی ئەمانەشەوە كەسێك كە گلەی لەدەست خۆی هەیە بەهۆی دڵڕەقییەوە پێویستە چارەسەری دەروونی خۆی بكات بە زۆر یادكرنەوەی خوای گەورە و خوێندنی قوورئانی پیرۆز و ووریابوون لە تاوان و سەرپێچی و تەوبەكردن بە تەوبەكردنێكی ڕاسگۆیانە لەهەموو ئەو شتانەی كە ڕۆشتوون و گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە، ئەگەر ڕاستگۆ بوو لەگەڵ خوای گەورە لە تەوبەكردنەكەی و زۆریادكردنەوەی خوای گەورە و ئەنجامدانی كردەوەكانی و بەگەورەڕاگرتنی خوای گەورە بەوەی كە هەمیشە بزانێت كە خوای گەورە چاودێری دەكات و بەسەر هەموو شتەكاندا دەستەڵاتی هەیەو ئاگادارە. وە دوو فریشتەی لەگەڵدایە یەكێكیان كارە چاكەكانی دەنوسێت و ئەویتریان كارە خراپەكان، بە هەموو ئەم كارانە دڵی نەرم دەبێت و تامووچێژ لە عیبادەتەكان دەبنینێت.

بابەتەکانی تر