حوكمی خووی نهێنی
بەروار: 2012/02/17سەردارن: 5728نوسەر: ستافی ماڵپەڕ

[1. فەتوای لیژنەی هەمیشەیی بۆ توێژینەوەی زانستی و فەتوادان (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء ) :-]
[پ/ ئەگەر موسوڵمانێك شەهوەتی جوڵاو هیچ ڕێگەیەك نەبوو تەنها خووی نهێنی نەبێت ئەویش ئەنجامی دا، ئایا گێڕانەوەی ڕۆژو و كەفارەتی لەسەرە؟]
و/ (الاستمنا‌ء) لە ڕەمەزان و جگە لە ڕەمەزانیشدا حەرامە ،.... وە ئەوەی لە ڕەمەزاندا ئەم كارە بكات دەبێت تۆبە بكات ، وە ئەو ڕۆژەی كارەكەی تیا ئەنجامداوە بە قەزا بیگێڕێتەوە ، وە كەفارەتی لە سەرنیە، چونكە كەفارەت تایبەتە بە جووت بونەوە (فەتوای ژمارە 2192 ) .
[پ/ حوكمی ئەنجامدانی خووی نهێنی لە ڕەمەزاندا چیە؟ وە ئەگەر كەسێك سوێندی خوارد سێ‌ جار وتی (والله والله والله) ناگەرێمەوە سەر ئەم كارە بەڵام پاشتر گەڕایەوە سەری حوكمی چیە؟]
و/ خووی نهێنی دروست نییە ، وە هەركەسێك لە ڕەمەزاندا ئەنجامی بدات ئەوا گوناهەكەی قورسترە و تاوانەكەی گەورەترە لەو كەسەی كە لە غەیری ڕەمەزاندا بیكات ، وە پێویستە لە سەری تەوبە بكات، وە ئەو ڕۆژەی كە كارەكەی تیادا ئەنجام داوە و مەنی هەبووە ئەو ڕۆژە قەزا بكاتەوە بەڵام ئەو كەسەی سوێندی خواردووە نەیكات و دواتر كردوویەتی ئەوا سوێندەكەی كەوتووە ، پێویستە لەسەری كەفارەتی یەك سوێن بدات ئەگەر چی سوێندەكەشی دووبارە كردبێتەوە ، چونكە سوێند خواردنەكە لەسەر یەك شت بووە ، ئەویش ئازادكردنی بەندەیەك یان خواردن پێدانی( دە)كەسی مسكین یان جل بۆكڕینیان ، هەركەس نەیتوانی سێ‌ ڕۆژ ڕۆژو بگرێت (فەتوای ژمارە4971).
[پ/ ئایا ئەگەر كەسێك بیر لەجووتبوون بكاتەوە بۆ ئەوەی مەنی دابەزێت وهەست بەخۆشی وچێژ بكات ئایا ئەوە بە خووی نهێنی دادەنرێت؟]
و/ ئەگەر مرۆڤ ختورەیەكی لەناكاوی بەسەردا هات لەبارەی جووت بوونەوە ئەوەها گوناهی لەسەر نیە بە ویستی خوای گەورە ، چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ((إن الله تجاوز لي عن أمتي ما وسوست بصدورها)) واتە : خوای گەورە چاوپۆشی لەئوممەتەكەم كردووە لەو وەسوەسانەی كە بەسنگیاندا (دەروونیاندا) دێت .
وە لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە: ((ما حدثت به أنفسها مالم تعمل أو تتكلم)) واتە: خوای گەورە چاوپۆشی لەئوممەتەكەم كردووە لەو شتانەی كە بەسەر دەروونیاندا دێت تاوەكو نەیكات بەكردەوە یان قسە (ئەو كاتە لەسەری دەنوسرێت).
بەڵام ئەوەی بیر لەجووت بوون بكاتەوە و بەهۆی چێژ وەرگرتن لەو بیركردنەوەیەوە ئاوی مەنی بێتەوە دەبێ‌ خۆی بشوات ، چونكە حوكمی لەش گرانی پێوە پەیوەستە ، بەڵام ئەگەر بە ئەنقەست ئەم بیركردنەوەیە بكات و سات تاسات بیهێنی و بیبات ئەمە دروست نیە ، و لەگەڵ ڕەوشتی موسڵماندا گونجاو و شیاو نیە، وە پێویستە لەسەر موسڵمانان وازی لێ‌ بهێنن و خۆیان بەشتێكەوە خەریك بكەن كە سودی دونیایی و دواڕۆژی تێدا بێت و لە جوڵاندنی شەهوەت دووری بكاتەوە ، وە بە ئەنقەست خۆوورژاندن بە ڕێگەی ناشەرعی زیان بە تەندروستی لاشە و عەقڵ دەگەیەنێت، وە كارەكە زیاتر قێزەون دەبێت ئەگەر ئەم كارە لەلایەن كەسێكەوە بێت كە خوا ژنێكی پێ‌ بەخشیبێت ، وە هەركاتێك پیاو خوو بەم ڕەوشتە ناشرینەوە بگرێت و بیكاتە گۆڕەپانێك بۆ فیكری خۆی ، ئەوكاتە جێگیر بوونی حاڵ و هێمنی و ڕەحمەت كە خوای گەورە لە نێوان ژن و مێرددا دایناوە لە مەترسیدا دەبێت،، وبالله التوفيق ، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم .
[2. فەتوای (شيخ الإسلام ابن تيمية - رحمه الله - )]
(ابن تیمیە ) فەرموویەتی: ئاوهێنانەوە بەدەست (الإستمنا‌ء) ئەصڵ تێیدا حەرامیە لای زۆربە (جمهور)ی زانایان ، وە بكەرەكەشی سزا دەدرێت ( تعزیر) بەڵام وەكو زینا نییە، والله اعلم .
هەروەها پرسیاری لێكراوە لە بارەی (إستمنا‌ء) ەوە ئایە حەرامە یان حەڵاڵە؟
ئەویش وەڵامی داوەتەوە : ئاوهێنانەوە بەدەست حەرامە لای زۆربەی زانایان ئەوەش ڕاستترین دوو ووتەیە لە مەزهەبی ئەحمەددا ، وهەروەها خاوەنەكەی سزا دەدرێت .
[3- فەتوای زانای پایە بەرز (شیخ مقبل بن هادی الوادعی):(*)]
ئەم زانا پایە بەرزە بەچەندین بەڵگە حوكمی ئەم كارەی ڕوونكردووەتەوە و دەیسەلمێنێت كارێكی حەرام و ڕێگە پێنەدراوە.
شێخ دەفەرموێت: خوای گەورە فەرموویەتی: [وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ مِنْكُمْ طَوْلاً أَنْ يَنكِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ فَمِنْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ مِنْ فَتَيَاتِكُمْ الْمُؤْمِنَاتِ] واتە: ئەوانەشتان كە لەبەر دەست كورتی نەیتوانی ئافرەتانی سەربەستی باوەڕدار مارە بكات، ئەوە با لە كچە كەنیزەكە بڕوادارەكانتان مارە بكات .
تاوەكو فەرموویەتی:[ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ الْعَنَتَ مِنْكُمْ وَأَنْ تَصْبِرُوا خَيْرٌ لَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ] واتە: لەبەرئەوە مارەكردنیان بۆ ئەوانەتانە كە دەترسێت تووشی هەڵە و گوناه ببێت ، خۆ ڕاگریتان ( تا خوا دەرووتان لێدەكاتەوە ) چاكترە بۆتان ، خوایش لێخۆشبوو و میهرەبانە .
ڕووی بەڵگەیەتی (وجه الاستدلال) ئەوەیە كە خوای گەورە نەیفەرمووە ئەوەی نەیتوانی زەواج لەگەڵ ئافرەتێكی بەندەدا بكات با(الاستمنا‌و)بكات .
وە خوای گەورە فەرموویەتی:[وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلاَّ عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ ] سورة المؤمنون. واتە : ئەوانەی كە عەورەتیان دەپارێزن ئیللا لە خێزانەكانیان و كەنیزەكەكانیان نەبێت ئەوانە لەمەدا هیچ لۆمەیەكیان لە سەر نیە .
شێخ دەفەرموێت: (ولم يقل سبحانه إلا الاستمناء فإنه جائز) . واتە: خوای گەورە نەیفەرمووە جگە لە خووی نهێنی (استمنا‌ء) ئەوە دروستە .
وە ئیمامی شافیعی و جگە لەویش ئەم ئایەتەیان كردووە بە بەڵگە لە حەرام كردنی خووی نهێنیدا .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:(يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج، فإنه أغص للبصر وأحصن للفرج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء. (رواه البخاري) . واتە : ئەی چینی گەنجان هەر كەس لە ئێوە توانای ژن هێنانی هەیە ئەوا با ژن بێنێت ، چونكە ژن هێنان چاو دەگرێتەوە لە نەزەر كردن و قەڵایەكیشە بۆ عەورەت و دەیپارێزێت ، وە هەر كەس توانای ژن هێنانی نیە ئەوا با ڕۆژوو بگرێت چونكە ڕۆژوو دەبێتە پارێزەر بۆی .
شیخ دەفەرموێت: (وجه الاستدلال من الحديث أنه لم يقل : ومن لم يستطع  فاليستمن) .واتە: ڕووی بەڵگەیەتی ئەم فەرموودەیە نەیفەرمووە : هەركەس نەیتوانی با خووی نهێنی (استمنا‌و) ئەنجام بدات .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ((إذا أحدكم أعجبته المراة فوقعت في قلبه ، فليعمد إلى امراته فليواقعها فإن ذلك يرد ما في نفسه)) (رواه مسلم) . واتە: ئەگەر یەكێك لە ئێوە سەرسامی ئافرەتێك بوو و چووە دڵیەوە ، با بچێتە لای ژنەكەی خۆی و لەگەڵیدا جووت بێت ، چونكە ئەو (جووت بوونە)ئەوەی لە نەفسیدا دروست بووە ڕەدی دەكاتەوە(**) .
[4. شێخ (مشهور بن حسن آل سليمان):-]
[پ/ حوكمی خووی نهێنی چیە؟]
و/ ئەوەی ئێستا ناودەبرێت بە خووی نهێنی (العادة السرية) و لەكۆندا پێ‌ی دەوترا (الإستمنا‌ء) ئەوەیە پیاوێك یان ژنێك بەویستی خۆی ئاوی مەنی خۆی دەربكات.
بۆیە ئەنجام دانی خووی نهێنی بۆ چێژ وەرگرتن حەرامە چونكە خوای گەورە فەرمانی كردووە بە پاراستنی دامێن (فرج) تەنها لەگەڵ ژنی خۆی یان بەندە (أمة) نەبێت، وەكو فەرموویەتی: [وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلاَّ عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (6) فَمَنْ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْعَادُونَ ] سورة المؤمنون. واتە : ئەوانەی كە عەورەتیان دەپارێزن ئیللا لە خێزانەكانیان و كەنیزەكەكانیان نەبێت ئەوانە لەمەدا هیچ لۆمەیەكیان لە سەر نیە ، هەر كەسێك بەدوای جگە لەمەدا بگەڕێت و عەورەتی تێدا بە كار بێنێت ئەوا ئەوانە سنوری خوایان شكاندووە و تەعەدا و ستەمیان كردووە .
بۆیە ئەنجام دانی خووی نهێنی بۆ چێژ وەرگرتن حەرامە تەنها لەگەڵ ژنی خۆتدا نەبێت كە زیاد لە زانایەك باسی ئەوەی كردووە كە دروستە پیاو ژنەكەی خووی نهێنی بۆ بكات ، بەڵام ئەگەر پیاو لە هەموو لایەكەوە گوناه دەورەی دابێت و ڕۆژووگرتنیشی تاقی كردبێتەوە بەڵام سوودی بۆ نەبووبێت ناچار بێت بۆ ئەنجام دانی(خووی نهێنی) بۆ ئەنجام دانی كەمترین زیان و سوكترین خراپەیە ، ئەوەتا زانا حەنەفییەكان ووتویانە: ئومێدمان وایە كە سەربەسەر ڕزگاری ببێت ، چونكە ترسانی لە كەوتنە زینا گوێڕایەڵیە ، وە ئەنجامدانی خووی نهێنیش لەبەر ئەوەی كەسەكە لە زیناوە نزیكە ئەنجامی دەدات بۆ شكاندنی بەتینی شەهوەتەكە فەرموویانە :-ئومێدمان وایە سەربەسەر ڕزگاری بێت (نرجوا أن یسلم رأسا برأس) ، وە لەگەل َئەوەشدا دەڵێم ئەمە كارێكی قێزەونە و بێزراوە ، و پێویستە مرۆڤ چاوی خۆی بپارێزێت بۆ پاراستنی داوێنی ( فرج)، و ئەنجام دانی(خووی نهێنی) بۆ چێژ وەرگرتن وەكو ئەوە نیە كە لە كاتی هێرشی شەهوەت و دەورەدانی گوناهدا ئەنجامی بدات چونكە خراپە هەندێكی لە هەندێكی تری سوكترە (أهون).
[چارەسەری ئەم كارە ]: ڕۆژووگرتن ، زۆر زیكركردن، و ماندووكردنی لەش لە وەرزشە شەرعییەكاندا ، و خۆسەرقاڵكردن بەكاروبارە باڵاكانەوە و تەنها نەبوون وهەست كردن بە چاودێری كردنی خوای گەورە و پاراستنی چاو، و گوێ نەگرتن لە گۆرانی، و زۆر هاوڕێیەتی كردنی پیاوچاكان، وە چاكترین چارەسەری كردارەكی بۆ ئەم كارە ، زەواجی شەرعییە ، وە من هانی سەرپەرشتیكاران (دایكان وباوكان و....هتد) و لاوان دەدەم بە زوو زەواج كردنی شەرعی، چونكە چەندین چاكەی گەورەی هەیە، جا ئەوەش بۆ مێردەكان بێت یان بۆ ژنەكان، بۆیە ئەی بەندەی خوا هەركە كچەكەت كەوتە حەیزەوە ئەگەر كەسێك هاتە خوازبێنی و شیاوبوو بۆی، مەڵی منداڵە ، وە ئەگەر خاوەن ماڵ بوویت و پیاوەتیت لە كوڕەكەتدا دەبینی ، و دەتتوانی ژنی بۆ بهێنی ئەوا بۆی بهێنە و دوا مەكەوە و كەمتەرخەمی مەكە .. ونسأل الله عزوجل التوفيق للجميع
============================
* مقتطفات من كتاب الشيخ العلامة مقبل بن هادي الوادعي (حفة الشاب الرباني فى الرد على الإمام محمد بن علي الشوكاني).
** ئەگەر خووی نهێنی دروست بوایە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لێرەدا ڕێگەی پێدەدا .

بابەتەکانی تر