به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێزان ئه‌مه كۆمه‌ڵێك پرسیارى گرنگن كه له لایه‌ن شێخى پایه‌به‌رز (محمد بن صالح العثیمین)ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به كڕین و فرۆشتنى ئاڵتون كه به‌داخه‌وه زۆرێك له خاوه‌ن زێڕه‌نگه‌ره‌كان لێى بێ ئاگان و توووشى ڕیباو سو‌و هاتوون.
[ئه‌مه‌ش پرسیاره‌كانه:]
1- زۆرێك له زێڕه‌نگه‌ره‌کان مامه‌ڵه ده‌که‌ن به کڕینی ئاڵتونی شکاو و پاشان ده‌یبه‌ن بۆ بازرگانی ئاڵتون و ده‌یگۆڕنه‌وه به ئاڵتونی نوێی دروستکراو به هه‌مان کێش، وه حه‌قده‌ستیش له‌سه‌ر ئاڵتونه تازه‌که وه‌ر ده‌گرن، ئایا حوکمی چی یه؟
2.هه‌ندێ له زێڕه‌نگه‌ره‌کان مه‌رج داده‌نه‌ن له‌سه‌ر فرۆشیاری ئاڵتونن شکاو به‌وه‌ی که ده‌بێت ئاڵتونی تازه‌ی لێ بکڕێت، ئایا حوکمی چی یه؟
3- هه‌ندێ له زێڕه‌نگه‌ره‌کان ئاڵتونی به‌کارهاتوو ده‌کڕن و پاشان نمایشی ده‌که‌ن بۆ فرۆشتن به نرخی ئاڵتونی تازه، ئایا ئه‌م شێوازه دروسته؟
4- که‌سێك ئاڵتونه‌که‌ی ده‌دات به کارگه‌یه‌کی ئاڵتون بۆ ئه‌وه‌ی بۆی دروست بکات هه‌ندێ جار له‌وانه‌یه تێکه‌ڵ بێت له‌گه‌ڵ ئاڵتونی که‌سی تردا له کاتی توانه‌وه‌یدا به‌ڵام له‌کاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی له کارگه به هه‌مان کێش که پێیانی داوه وه‌ری ده‌گرێته‌وه ،ئایا حوکمی چی یه؟
5- ئایا هۆکاری حه‌رام کردنی پۆشینی ئاڵتون چی یه بۆ پیاوان چونکه ده‌زانین که ئاینی ئیسلام هیچ شتێك له‌سه‌ر موسوڵمان حه‌رام ناکات مه‌گه‌ر زیانێکی تێدا بێت بۆی، ئایا ئه‌و زه‌ره‌روزیانه چی یه بۆ خۆ ڕازاندنه‌وه به ئاڵتون لای پیاوان؟
6- که‌سێك ئاڵتونێك به زێڕه‌نگه‌رێك ده‌فرۆشێت و پاشان ئاڵتونێكی تری لێ ده‌کڕێت به بڕه پاره‌یه‌کی نزیك له‌و بڕه‌ی که پێ ی فرۆشتوه، پاشان نرخی ئه‌و ئاڵتونه‌ی که کڕیویه‌تی دایده‌شكێنێ له به‌های ئه‌و ئاڵتونه‌ی که پێ ی فرۆشتووه له کاتێکدا وه‌ری نه‌گرتووه ئایا حوکمی چی یه؟
7- حوکمی کارکردن چی یه لای ئه‌و زێڕه‌نگه‌رانه‌ی که مامه‌ڵه‌ی ناشه‌رعی ده‌که‌ن وه‌ك ریباو فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی نا دروست له کاتی مامه‌ڵه کردندا؟
8- ئایا حوکمی فرۆشتنی ئه‌نگوستیله‌ی ئاڵتون چی یه تایبه‌ت به پیاوان ئه‌گه‌ر بازرگان دڵنیا بێت له‌وه‌ی که کڕیار (پیاو) ده‌یپۆشێت و به‌کاری ده‌هێنێت؟
============================
1- زۆرێك له زێڕه‌نگه‌ره‌کان مامه‌ڵه ده‌که‌ن به کڕینی ئاڵتونی شکاو و پاشان ده‌یبه‌ن بۆ بازرگانی ئاڵتون و ده‌یگۆڕنه‌وه به ئاڵتونی نوێی دروستکراو به هه‌مان کێش، وه حه‌قده‌ستیش له‌سه‌ر ئاڵتونه تازه‌که وه‌ر ده‌گرن، ئایا حوکمی چی یه؟
وەڵام: بسم الله الرحمن الرحیم، و الحمد لله رب العالمین ،و الصلاة و السلام علی نبینا محمد و علی اله و اصحابه اجمعین .
جێگیر بووه له پێغه‌مبه‌رى خوا كه فه‌رموویه‌تى :(الذهب بالذهب, والفضة بالفضة, والبر بالبر, والشعير بالشعير, والتمر بالتمر, والملح بالملح, مثلا بمثل, سوا‌ء بسواء, يدا بيدٍ ) (1) واتە : ئاڵتون بە ئاڵتون ، زیو بە زیو ، گەنم بە گەنم ، جۆ بە جۆ، خروما بە خورما ، خوێ بە خوێ ، هاو ڕەگەز و هاو وێنەی یەك بن ، لە كێشانەشدا وەك یەك بن ، دەست بە دەست.
وە هەروەها جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم كە فه‌رموویه‌تى: ((من زاد أو استزاد فقد أربى)) (2) واته : هەركەسێك زیادە بدات یان داوای زیادە بكات ئەوا سووی ئەنجام داوە.
وە هەروەها جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم كە : ((أنه أتي بتمر جيد فسأل عنه فقالوا: كنا نأخذ الصاع بالصاعين, والصاعين بالثلاثة, فأمر النبي صلى الله عليه وسلم برد البيع وقال:هذا عين الربا)) واته : (هەندێ خورمای چاكیان بۆ هێنا ئەویش پرسیاری كرد صلى الله عليه وسلموتیان : ئێمە كاتی خۆی دوو صاع خورمای خراپمان دەگۆڕیەوە بە صاعێك خورمای چاك ، وە دوو صاعی چاك بە سێ صاعی خراپ جا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمانی كرد بە هەڵوەشاندنەوەی ئەم كڕین و فرۆشتن و ئاڵوگۆڕكردنە ،و فەرمووی : ئەمە خودی سووە) پاشان رێنماییان کرد بۆ فرۆشتنی خورما خراپه‌کان و پاشان به پاره‌که‌ی خورمای باش بکڕن .(3)
وه له‌م فه‌رمووده‌دا ئه‌وه مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه که گۆڕینه‌وه‌ی ئاڵتون به ئاڵتون و له گه‌ڵیدا وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست کارێکی حه‌رامه و دروست نی یه، وه ئه‌وه به ڕیبا ده‌ژمێردرێت که ئه‌وه‌ش پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم نه هی لێ کردووه، وه ڕێگه‌ی دروست و سه‌لامه‌تیش له‌م کاره‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه ئاڵتونه شکاوه‌که به نرخێك بفرۆشێت و پاشان پاره‌که وه‌ربگرێت و به‌و بڕه پاره‌یه ئاڵتونی نوێ بکڕێت وه باشتر وایه لای یه‌کێکی تر بیکڕێت وه ئه‌گه‌ر ده‌ستی نه‌که‌وت ئه‌وا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که فرۆشتوویه‌تی و به پاره‌که‌ی ئاڵتونی تازه‌ی پێ بکڕێت وه ئه‌گه‌ر زیادیشی کرد ئه‌وا هیچی تیا نی یه، گرنگ ئه‌وه‌یه گۆڕینه‌وه‌ی ئاڵتون به ئاڵتون ڕوونه‌دات له‌گه‌ڵ پێدانی جیاوازیه‌که ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده بۆ مه‌به‌ستی دروستکردنه‌که‌شی بێت. ئه‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر بازرگانه‌که بازرگانی کڕین بوو، وه ئه‌گه‌ر بازرگانه‌که زیڕه‌نگه‌ر بوو ئه‌وا پێویسته بڵێت ئه‌م ئاڵتونه ببه دروستی بکه بۆم پاشان ئه‌گه‌ر دروستکردنه‌که ته‌واو بوو ئه‌وا کرێکه‌یت پێ ده‌ده‌م،ئه‌مه‌ش هیچی تیا نی یه.
2.هه‌ندێ له زێڕه‌نگه‌ره‌کان مه‌رج داده‌نه‌ن له‌سه‌ر فرۆشیاری ئاڵتونن شکاو به‌وه‌ی که ده‌بێت ئاڵتونی تازه‌ی لێ بکڕێت، ئایا حوکمی چی یه؟
وەڵام: به هه‌مان شێوه ئه‌مه‌ش دروست نی یه، چونکه ئه‌مه‌ش فێڵ کردنه له‌سه‌ر فرۆشتنی ئاڵتون به ئاڵتون وه فێڵ قه‌ده‌غه‌یه له شه‌رعدا، چونکه ته‌ڵه‌که‌بازی گاڵته‌یه به حوکمه‌کانی خوا.
3- هه‌ندێ له زێڕه‌نگه‌ره‌کان ئاڵتونی به‌کارهاتوو ده‌کڕن و پاشان نمایشی ده‌که‌ن بۆ فرۆشتن به نرخی ئاڵتونی تازه، ئایا ئه‌م شێوازه دروسته؟ یان له‌سه‌ریه‌تی که ڕوونی بکاته‌وه بۆ کڕیار به‌وه‌ی که ئه‌م ئاڵتونه به‌کارهاتووه یان نا؟ چونکه هه‌ندێ له کڕیاران پرسیار ناکه‌ن ئایا ئه‌م ئاڵتونه تازه‌یه یان نا؟
وەڵام: له‌سه‌ریه‌تی ئامۆژگاری بکات ،ئه‌وه بۆ خۆی پێ ی خۆشه بۆ براکه‌شی پێ ی خۆش بیت، ئاشکرایه ئه‌گه‌ر که‌سێك شتێکت پێ بفرۆشێت که به‌کار هاتوو بێت هه‌رچه‌نده که‌میش بێت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌بێت به نرخی تازه ئه‌وا تۆ به غه‌ش و ته‌ڵه‌که‌ی ده‌زانیت و پێ ی ڕازی نیت، جا ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بیت که که‌سێك ئه‌م ڕه‌فتاره‌ت له گه‌ڵدا بکات چۆن به ڕه‌وای ده‌بینی که به‌و جۆره له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا بکه‌یت. بۆیه دروست نی یه بۆ مرۆڤ که ئه‌م کارانه ئه‌نجام بدات هه‌تاوه‌كو ڕوونى نه‌کاته‌وه بۆ کڕیارو پێ ی بڵێت: ئه‌م جۆره شمه‌ك و کاڵایه به شێوه‌یه‌کی زۆر که‌م به‌کار هاتووه یان هاو وێنه‌ی ئه‌وه .
4- که‌سێك ئاڵتونه‌که‌ی ده‌دات به کارگه‌یه‌کی ئاڵتون بۆ ئه‌وه‌ی بۆی دروست بکات هه‌ندێ جار له‌وانه‌یه تێکه‌ڵ بێت له‌گه‌ڵ ئاڵتونی که‌سی تردا له کاتی توانه‌وه‌یدا به‌ڵام له‌کاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی له کارگه به هه‌مان کێش که پێیانی داوه وه‌ری ده‌گرێته‌وه ،ئایا حوکمی چی یه؟
وەڵام: پێویسته له‌سه‌ر کارگه که ماڵی خه‌ڵکی تێکه‌ڵ به‌یه‌ك نه‌کات، وه ده‌بێت له یه‌کتری جیا بکرێته‌وه ئه‌گه‌ر عه‌یاری ئاڵتونه‌که جیاواز بوو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر عه‌یاری ئاڵتونه‌که جیاواز نه‌بوو ئه‌وا هیچی تیا نی یه که کۆیان بکاته‌وه پێکه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیان ناگه‌یه‌نێت .
5- ئایا هۆکاری حه‌رام کردنی پۆشینی ئاڵتون چی یه بۆ پیاوان چونکه ده‌زانین که ئاینی ئیسلام هیچ شتێك له‌سه‌ر موسوڵمان حه‌رام ناکات مه‌گه‌ر زیانێکی تێدا بێت بۆی، ئایا ئه‌و زه‌ره‌روزیانه چی یه بۆ خۆ ڕازاندنه‌وه به ئاڵتون لای پیاوان؟
وەڵام: ئه‌ی پرسیار که‌ری به‌ڕێز بزانه و هه‌موو ئه‌وانه‌ش که گوێیان له‌م به‌رنامه‌یه (4) با بزانن که هۆکار له حوکمه شه‌رعیه‌کان بۆ هه‌موو ئیماندارێك بریتی یه له فه‌رمایشتی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْراً أَنْ يَكُونَ لَهُمْ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ] النساء 36. جا هه‌ر که‌سێك پرسیارمان لێبکات له‌سه‌ر واجبێتی یان حه‌رامێتی شتێك که به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت له‌سه‌ری هاتبێت ئێمه له هۆکاری ئه‌وه‌دا فه‌رمایشتی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌ڵێن وه ئه‌م هۆکاره‌ش به‌سه بۆ هه‌موو ئیماندارێك هه‌ر بۆیه کاتێك پرسیارکرا له عائیشه بۆچی ئافره‌ت له‌کاتی حه‌یزدا ڕۆژو به قه‌زا ده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام نوێژ ناگێڕێته‌وه ئه‌ویش فه‌رمووی (کان یصیبنا ذلك فنؤمر بقصاء الصوم و لا نؤمر بقصاء الصلاة) (5)، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قی قورئان و فه‌رمووده هۆکارێكی جێگیره بۆ هه‌موو ئیماندارێك، به‌ڵام هیچیشی تێدا نی یه ئه‌گه‌ر مرۆڤ داوای حیکمه‌ت بکات و ده‌ستگیری حیکمه بێت له حوکمه‌کانی خوادا، له‌به‌ر ئه‌وه دڵ ئارامی و دڵنیای پێ زیاد ده‌کات ، جگه له‌وه‌ش به‌رزی پایه بڵندی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌رده‌خات که حوکمه‌کان به هۆکاره‌کانه‌وه په‌یوه‌ستن، وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هۆکاری ئه‌م حوکمه ده‌قی جێگیری له‌سه‌ر هاتبێت ده‌توانرێت له حوکم و کارێکی تردا به‌کار بهێنرێت وه‌کو قیاس کردن ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌قی له‌سه‌ر نه‌هاتبێت، که‌وا بوو زانینی حیکمه‌تی حوکمه شه‌رعیه‌کان ئه‌و سێ سووده‌ی هه‌یه.
پاشان له‌وه‌ڵامی ئه‌و برایه‌دا ده‌ڵێین: جێگیر بووه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (درودی خوای لێ بێت) حه‌رامى پۆشینی ئاڵتون بۆ پیاوان جگه له ئافره‌تان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵتون به‌رزترین ئامرازێکه بۆ ڕازاندنه‌وه و خۆ جوانکردنه‌وه پێ ی، چونکه ئاڵتون جوان و سه‌رنج ڕاکێشه، وه پیاویش جێگای ئه‌و مه‌به‌سته نی یه واته خۆی کامڵ و ته‌واوه و پێویستی به ته‌واوکردنی نی یه به ئامرازێکی تر، چونکه له خودی خۆیدا کامڵه له‌به‌ر هه‌بوونی سیفه‌تی پیاوه‌تی تێیدا و پێویستی به خۆ جوان کردنه‌وه نی یه بۆ که‌سێکی تر به جیاواز له‌گه‌ڵ ئافره‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌ت ناته‌واوه و پێویستی به ته‌واو کردنی جوانیه‌که‌ی هه‌یه به خشڵ و زێڕانه‌ی که به‌کاری ئه‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئامرازێکی وروژێنه‌ربێت له نێوان خۆی و مێرده‌که‌یدا. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه که حه‌ڵالکراوه بۆ ئافره‌ت خۆی پێ بڕازێنێته‌وه جگه له پیاو، وه خوای باڵا ده‌ست له وه‌سفی ئافره‌تدا ده‌فه‌رموێت :[ أَوَمَنْ يُنَشَّأُ فِي الْحِلْيَةِ وَهُوَ فِي الْخِصَامِ غَيْرُ مُبِينٍ] الزخرف 18. وه به‌مه‌ش حیکمه‌تی شه‌رع ده‌رده‌که‌وێت له حه‌رامکردنی ئاڵتون بۆ پیاوان. وه به‌م بۆنه‌یه‌وه ئامۆژگاری ئه‌و پیاوانه ده‌که‌م که تووش بوونه به خۆ جوانکردن به ئاڵتون، ئه‌وان له کاره‌یاندا سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردووه و خۆیان به مێینه چواندووه، وه ئه‌وان پشکۆیه‌کی ئاگرییان له ده‌ستیان کردوه خۆیانی پێ ده‌ڕازێننه‌وه وه‌کو جێگیربووه له پێغه‌مبه‌ره‌وه، له‌سه‌ریانه په‌شیمان ببنه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا سبحانه و تعالی، ئه‌گه‌ر ویستیان زیو به کار بهێنن هیچی تێدا نی یه ئه‌گه‌ر ئه‌نگوستیله‌ی تێدا بهێنن به‌مه‌رجێك نه‌گاته سنوری زیاده به‌کارهێنان و به فیڕۆدان و دروست بوونی فیتنه‌و ئاژاوه.
و الحمد لله رب العالمین، و صلی الله و سلم علی نی‌نا محمد و علی اله و صحبه اجمعین
6- که‌سێك ئاڵتونێك به زێڕه‌نگه‌رێك ده‌فرۆشێت و پاشان ئاڵتونێكی تری لێ ده‌کڕێت به بڕه پاره‌یه‌کی نزیك له‌و بڕه‌ی که پێ ی فرۆشتوه، پاشان نرخی ئه‌و ئاڵتونه‌ی که کڕیویه‌تی دایده‌شكێنێ له به‌های ئه‌و ئاڵتونه‌ی که پێ ی فرۆشتووه له کاتێکدا وه‌ری نه‌گرتووه ئایا حوکمی چی یه؟
وەڵام: ئه‌م شێوه‌یه دروست نی یه، له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌گه‌ر شتێك بفرۆشێت و پاره‌که‌ی وه‌رنه‌گرێت که به قه‌رز دروست نه‌بێت وه‌ك ئاڵتون، بۆیه ده‌بێت دوا به دوای فرۆشتنی یان کڕینی ڕاسته‌وخۆ به‌های نرخه‌که‌ی وه‌ربگرێت. زانایان به‌ڕاشکاوی فه‌رموویانه که حه‌رامه، چونکه فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی تیایه له فرۆشتنی شتێك که دروست نی یه پاره‌که‌ی دوابکه‌وێت و ڕاسته‌وخۆ وه‌ری نه‌گرێت، وه ئه‌گه‌ر له هه‌مان جۆر بوو ئه‌وا پێ ی ده‌وترێ (ربا الفضل : ڕیبای زیاده) و (ربا النسیهیة : ڕیبای دوا خستن)
7- حوکمی کارکردن چی یه لای ئه‌و زێڕه‌نگه‌رانه‌ی که مامه‌ڵه‌ی ناشه‌رعی ده‌که‌ن وه‌ك ریباو فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی نا دروست له کاتی مامه‌ڵه کردندا؟
وەڵام: کارکردن لای ئه‌وانه‌ی که مامه‌ڵه به ڕیباو غه‌ش و ئه‌و جۆره کاره نا شه‌رعیانه ده‌که‌ن حه‌رامه و دروست نی یه، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی خوا که ده‌فه‌رموێ : [وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ]( المائدة 2)، [وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ إِنَّكُمْ إِذاً مِثْلُهُمْ] (النساء: 140). وه له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم که ده‌فه‌رمووێت : ((من رأى منكم منكرا فلغيره بيده فإن لم يستطيع فبلسانه, فإن لم يستطع فبقلبه))(6)
وه بۆیه ئه‌و که‌سه‌ی لای ئه‌و جۆره که‌سانه ئیش و کار ده‌کات نه به ده‌ستی و نه به زمانی و نه به دڵی هه‌وڵی گۆڕینی ده‌دات بۆیه سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌کات. (محمد بن صالح العثیمین).
[8- ئایا حوکمی فرۆشتنی ئه‌نگوستیله‌ی ئاڵتون چی یه تایبه‌ت به پیاوان ئه‌گه‌ر بازرگان دڵنیا بێت له‌وه‌ی که کڕیار (پیاو) ده‌یپۆشێت و به‌کاری ده‌هێنێت؟]
وەڵام: فرۆشتنی ئه‌نگوستیله‌ی ئاڵتون به پیاوان ئه‌گه‌ر فرۆشیار بزانێت یان گومانی زۆری بۆ ئه‌وه بچێت که کڕیار به‌کاری ده‌هێنێت بۆ خۆ جوانکردن پێ ی ئه‌وا فرۆشتنی حه‌رامه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵتون حه‌رامه بۆ نێرینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته، وه ئه‌گه‌ر که‌سێك فرۆشتنی به که‌سێكی تر و زانی که ده‌یپۆشێ ئه‌وا یارمه‌تی و هاوکاری له‌سه‌ر تاوان ده‌کات وه خوای گه‌وره‌ش نه‌هی کردوه له هاوکاری یه‌کتر کردن له‌سه‌ر تاوان و دوژمنکاری و ده‌فه‌رموێ: [وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ] (المائدة 2) .وه بۆ زێڕه‌نگه‌ر حه‌ڵاڵ و دروست نی یه که ئه‌نگوستیله دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان به کاری بهێنن. (محمد بن صالح العثیمین).
============================
(1)رواه مسلم في كتاب المساقاة ، باب الصرف وبيع الذهب بالورق نقداً ، رقم (1587).
(2)(رواه مسلم في كتاب المساقاة ، باب الصرف وبيع الذهب بالورق نقداً ، رقم (1588).
(3). (متفق عليه رواه البخاري في كتاب البيوع ، باب إذا أراد بيع التمر بالتمر خير منه رقم (2201) ، و مسلم في كتاب المساقاة ، باب الطعام مثلاً بمثل ، رقم (1593))
(4)ئه‌م پرسیاره له به‌ر نامه‌ی (نور علی الدرب) وه‌رگیراوه .
(5) (رواه مسلم کتاب الحیض)
(6)( رواه مسلم كتاب الإيمان ، باب بيان كون النهي عن المنكر من الإيمان رقم (49).)