ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
نامەیەك لە مردووەوە بۆ زیندوو

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ، وَنَسْتَعِيْنُهُ، وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْڕ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَڕيْكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ.
أَمَّا بَعْدُ:
[خوێنەری بەرِێز] : بیهێنە خەیاڵی خۆت كە مردوویەك لەمردووان نامەیەك بنێرێت بۆ كەسێك كە زیندووە، ئای ئەو مردووە چی بنوسێت؟ وە بە چ زمانێك گوزارشت ئەكات لەو پەیامەی كەئەیەوێ‌ بینێرێت بۆ كەسێكی زیندوو كە چێژ وەردەگرێت لە ژیان؟ دەست پێدەكات ودەنووسێت:
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته:
[ئەی مرۆڤی زیندوو:] ئایا بانگی من دەبیسی لە ناخی زەویەوە؟ئایا دەنگی بێنازی كڵۆڵی من بەر دیواری گوێكانت دەكەوێت؟
هەست دەكەم زیندووەكان دەنگت نابیسن بەهۆی ژاوەژاوە و هەرای حاڵی بێزاركەری خۆیانەوە، بەڵام هەوڵ بدە گوێ‌ ڕادێرە بۆ ووتەكانی منی دفنكراو كەبەتەنها كەوتووم وهەردەم خۆڵ وتاریكی دۆست وهاوڕێمن، لەڕاستیدا كەس وەكو من قسەی ڕاست ودروست وچیرۆكی كاریگەرت بۆ ناگێڕێتەوە، وە هیچ كەسێكت دەست ناكەوێ‌ وەكو من ڕێنمونی و ئامۆژگاری بەسوودت بۆ بڵێت، چونكە من لەحاڵێكدام كە خۆزگە بەحاڵی تۆی زیندوو دەخوازم بۆ ئەوەی كاروكردەوەی چاك ئەنجام بدەم.
ئەی مرۆڤی زیندوو: من چەند حەسوودم بەرانبەر بە تۆ، دڵـم چەند ئاهوناڵە دەكێشێ‌، دەروونم خەریك شەق دەبات، بۆ ئەوەی كە تۆ هەتە، من حەسوودی بەتۆ نابەم بۆ ئەو ماڵە زۆرەی كە هەتە، یان ئەو پلەوپایەی كە تۆی تێدای، وە یان بۆ ئەو كۆشك وتەلارەی كە بەرزت كردۆتەوە، بەڵكو ئیرەیی دەبەم بەتەنها شتێكی بەنرخ كە هەتەو پێیشی نازانی تەنانەت بیریشی لێ‌ ناكەیتەوە، ئەوەش بریتیە لە تەنها یەك خولەك لەكاتت، لەكۆی ئەو خولەك وسەعات وڕۆژو مانگ وساڵەی كە دەیبەیتەسەر، من هەمان شێوە لەپێش تۆدا ژیام، بەڵێ‌ تەنها یەك دەقیقەتم دەوێـت، بەداخەوە ئێمەی گرۆی مردووان ناتوانین هەمان بێت وبەڵكو بیریشی لێ‌ بكەینەوە، لەو كاتەی كە فریشتەی ڕۆح كێشان هاتەسەرم بۆ مراندنم هەستم بەگرنگی وبەهای ئەو دەقیقەیە كرد، هەتا ئێستا تاڵی وناسۆری ئەوە دەچێژم كەلە دەستم داوە.....
من لە پێش تۆوە بە ملێۆنەها دەقیقە وهەزاران سەعات وسەدان مانگم بەڕێكردووە، خەیاڵم نەدەكردو بەبیرمدا نەدەهات كە ڕۆژێك پێویستیم بە دەقیقەیەك دەكەوێت ومردن دەكەوێتە نێوانمانەوە، لەژیانمدا دەقیقە بێ نرخترین سامانم بوو بەشێوەیەك كە بەهەموو لایەكدا دەمبەخشی بەبێ‌ ئەوەی گوێی پێ بدەم، بەڵكو دەم فەوتان لەسەر كۆمەڵە كارێك كە ئێستا لەسەری لێپرسینەوە دەكرێم، بەئاگری داخی لەدەستدانیەوە دەسووتێم وپەشیمانی دەكێشم، بەڵام تازە
ئای بۆ ئەو داخ وئێشەی كە ڕەگی دڵ لەبن دێنێ‌ كاتێك بیر لەو فەرموودە زێڕینەی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەكەمەوە كەدەفەرموێت: [نِعْمَتَانِ مَغْبُونٌ فِيهِمَا كَثِيرٌ مِنْ النَّاسِ: الصِّحَّةُ وَالْفَرَاغُ] (رواه البخاري) واتە: دوو نیعمەت هەیە كە زۆربەی خەڵكی پشتگوێیان خستووە وتێیدا زەرەرمەندن ئەوانیش: لەش ساغی وكاتی بەتاڵە. بەڕاستی من ئێستا هەست بەو تاڵی و زەرەرە دەكەم كەوەكو ژەهر وایە، لەكاتێكدا من ئێستا زانیم مانا ونرخی یەك دەقیقە لە ژیانی كەسی باوەڕدار، خۆزگە من ئێستا لەجێگەی تۆ بوومایەو بۆخۆم زیكر و یادی خوام دەكرد وسوپاس وشوكری خوام بكردایە، خۆزگە شەوان دەخەوتم وپاشان هەڵدەسام بەدرێژایی شەو نوێژم دەكرد لەتاریكی شەودا، خۆزگە لەو ماڵ وداراییەی كە كۆمكردبوویەوە دەمبەخشی وبەسەر هەژار ونەداراندا دابەشم دەكرد و دەمخستە پێناوی خوا.....
[ئەی مرۆڤ: ] فریای تەمەنت بكەوە پێش ئەوەی لەدەستت بچێت... فریای گوڵی گەنجـیت بكەوە پێش ئەوەی سیس و وشك بێتەوە.... وە فریای بەهاری تەمەنت بكەوە پێش هاتنی پاییزی تەمەنت.... وە بیری ئەوەت بێت كە كاتەكانی ژیانت بەنرخترین داراییە كەهەتە.... جا تۆش بەكردار وگوفتاری چاك پڕی بكەرەوە.... شەو و ڕۆژت بكەرە كێڵگەی چاندنی چاكەو كرداری باش.... وە لەدوای هەموو تاوانێكی گەورەو بچووكەوە تۆبە بكەو پەشیمان بەرەوە چونكە گەورەترین دەرگایەك لەسەرمان داخرابێ دەرگای تۆبەیە.... لەو كاتەوەی كە ڕۆح لەجەستەمان دەرچوو.... جا ژیر ئەو كەسەیە پەند لە جگە لەخۆی وەردەگرێت.... وە تۆ بەردەوام لە خێردای مادام دڵت هۆشیار و بێداربێ‌.
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالمَيِن

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام