پۆشاكی ئافرەتان لە ناو نوێژدا
بەروار: 2012/09/26سەردارن: 3121نوسەر: ڕەوەند عبدالله

الحمد لله وحده ، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده .و بعد :
هەندێك لە ئافرەتان وا دەزانن نوێژكردن تەنها بریتیە لە ڕوو كردن ‏لە قیبلە و ئەنجامدانی چەند جوڵەیەك و خوێندنەوەی چەند ئایەت و ‏زیكرێك ، دەبینین ئەم بیركردنەوەیە وایان لێدەكات گرنگی نادەن ‏بەوەی كە پێویستە چ جۆرە پۆشاكێك لەبەر بكەن بۆیە گوێ‌ نادەنێ‌ ‏تەسك بێت یان تەنك بێت یان بەشێك لە پرچیان یان قاچیان یان ‏قۆڵیان بەدەرەوە بێت ، لەكاتێكدا ئافرەت هەموو جەستەی عەورەتە. ‏
[جا بابزانین پۆشاكی ئافرەتان دەبێت چۆن بێت لە ناو نوێژدا]‏
‏1 ـ پێویستە ئافرەت لە نوێژدا پۆشاكێك لەبەر بكات هەموو ‏جەستەی داپۆشێ‌ جگە لە ڕومەت و هەردوو دەستی لەسەر ڕای ‏دروست و پەسەندی زانایان .‏
ئەمەش بەبەڵگەی فەرمودەی پەیامبەری خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏ كە ‏فەرموویەتی : (( يا أسماء إن المرأة إذا بلغت المحيض لم يصلح أن يرى منها شيء إلا هذا وهذا - وأشار إلى وجهه وكفيه )) حسنه الألباني في صحيح الجامع ، برقم : (7874).‏ واتە : ئەی ئەسما‌ء ئەگەر ئافرەتی موسڵمان گەشتە تەمەنی ‏باڵغ بوون نابێت جگە لە دەستەكان و ڕوومەتی زیاتر دەركەوێت ‏
الخطابي له معالم السنن (ج2 ص343) ئەفەرموێت : خەڵكی ‏ڕاجیاوازن لەوەی كە ئافرەتی ئازادی باڵغ بوو چەن لە جەستەی ‏داپۆشێ‌ كە نوێژی كرد ، شافعی و أوزاعی فەرمویانە : هەموو ‏جەستەی داپۆشێ‌ جگە لە ڕومەت و هەردوو لەپی دەستی ‏
وه البغوی ئەفەرموێت : (أما المرأة الحرة، فعليها أن تُغطيَ جميعَ بدنها في الصلاة إلا الوجهَ واليدين إلى الكُوعين). اهـ شرح السنة (ج2 ص436). واتە : بەڵام ئافرەتی ئازادی باڵغ بوو پێویستە لەسەری هەموو ‏جەستەی داپۆشێ‌ لە كاتی نوێژكردن جگە لە ڕومەتی و هەردوو ‏دەستی تا مەچەكی.‏
‏2 ـ پێویستە سەرپۆشێكی باش بدات بەسەریا كە تەنك نەبێت وە ‏هێندە گەورە بێت هەموو سەری داپۆشێ‌ بە شێوەیەك هیچ لە پرچی ‏
بە دەرەوە نەبێت ، بەڵگەی ئەمەش ئەو فەرمودەیەی دایكە ‏عائیشە گێڕاویەتەوە كە پەیامبەری خوا ‏‏صلى الله عليه وسلم‏ فەرمویەتی : (( لا يقبلُ الله صلاةَ حائض إلا بخمار)) صحيح أبي داود - (3 / 206) واتە: خوا نوێژی ئافرەتی باڵغ بوو وەرناگرێت ئیللا بە سەرپۆشەوە ‏نەبێت . ‏
ابن المنذر له الإجماع (ص45): ئەفەرموێت : زانایان كۆڕان لەسەر ‏ئەوەی كەوا ئافرەتی باڵغ بوو پێویستە لەسەری بە سەرپۆشەوە نوێژ ‏بكات . ‏
‏ 3 ـ نابێت بە پۆشاكی تەنكەوە نوێژ بكەن ئەگەر چی فراوانیش بوو ‏چونكە وەكو ڕووت وایە بەڵگەشمان وتەی پەیامبەری خوایە ‏‏صلى الله عليه وسلم‏ كە ‏فەرمویەتی :(سيكون في آخر أمتي نساء كاسيات عاريات …) رواه الطبراني في المعجم الصغير بسند صحيح.‏‎واتە : لە ئاخری ئوممەتەكەم هەندێك ‏ئافرەت هەن بەناو داپۆشراون بەڵام لە ڕاستیدا ڕووتن . ‏
ابن عبد البر ئەفەرموێت : مەبەستی پەیامبەری خوا ‏‏صلى الله عليه وسلم‏‏ ئەو ‏ئافرەتانەیە كە پۆشاكی تەنك و ناسك دەكەنە بەر ئەو جۆرە پۆشاكە ‏لە ڕاستیدا لەش دەردەخات ، نەك ئەوەی كە دای بپۆشێت ، ئەو ‏جۆرە ئافرەتانە بە ناو داپۆشراون ، ‏
السفارینی له ((غذاء الألباب)) ئەفەرموێت : ئەگەر پۆشاك و تەنك بوو ‏، بەهۆی تەنكیەوە عەورەتی لەبەركەرەكەی نەپۆشی پیاو بێت یان ‏ئافرەت ئەوە قەدەغەیە و حەرامە لەسەر ئەو كەسەی لەبەری دەكات ‏لەبەر ئەوەی ئەو عەورەتەی دانەپۆشیوە كە شەرع فەرمانی كردوە بە ‏داپۆشینی ، ئەم وتەیەش خیلافی تیا نیە .‏
‏ وە پێشەوا شوكانی له ( نيل الأوطار ) (2/115) ئەفەرموێت : ‏پێویستە لەسەر ئافرەت جەستەی بە پۆشاكێك داپۆشێت لەشی ‏دەرنەخات وە ئەمەش مەرجی داپۆشەری عەورەتە . ‏
‏4 ـ نابێت بە پۆشاكی تەسكەوە نوێژ بكەن وەك ( فانیلە و پانتۆڵ و ‏تراكسۆت و هاوشێوەكانیان ) چونكە قەبارەی جەستەیان دەردەخات ‏، هەروەك لە هشام بن عروە ئەفەرموێت : كاتێك كە (منذر) ی كوڕی ‏‏(زبیر) لە عێراق گەڕایەوە پۆشاك و بەرگێكی لە جۆری ( مرويَّة و  ، و قوهية ) ی نارد بۆ (أسما‌ء) ی كچی (أبو بكر) ئەوەش لە كاتێكدا ‏بوو كە (أسما‌ء) چاوەكانی لە دەست دابوو ، واتە : نابینا بوو: ڕاوی ‏دەڵێت: كە (أسما‌ء) دەستی دا لە پۆشاكەكە، فەرمووی : ئۆف بۆ ‏ئەم پۆشاكە، پۆشاكەكەی بۆ بگەڕێننەوە، (منذر) یش ئەوەی زۆر ‏لەلا گەورە‌و گران بوو، بۆیە فەرمووی: ئەی دایكی بەڕێزم ئەوە تەنك ‏نییە بۆ ئەوەی لەش دەربخات ، ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی: ئەگەر ‏لەشی تێدا دەرنەكەوێت، خۆ قەبارەی لەش دەردەخات . ‏
وە زۆرێك لە زانایان كۆڕان لەسەر ئەوەی ئەو پۆشاكەی كە واجبە ‏ئافرەتان لە نوێژدا لەبەری بكەن بریتیە لە (درع وخمار)‏
واتە : ئەو پۆشاكەی مەرجی حیجابی شەرعی تێدا بێت لەوانەش : ‏فراوان بێت و تەسك و تەنك نەبێ‌ و هاوشێوەی جلی بێ‌ باوەڕان و ‏پیاوان نەبێ‌ .‏
‏ لەگەڵ سەرپۆشدا .دەبینیت یەكێكیان دەچێتە نوێژەوە و پرچی ‏یان بەشێك لە پرچی یان لە قۆڵی یان قاچی بەدەرەوەیە لەم كاتەدا ‏لەسەریەتی ـ لای زۆربەی زانایان ـ نوێژەكەی دوبارە بكاتەوە
‏5 ـ سەبارەت بە پێكانی ئافرەت بەهەمان شێوە بە عەورەت ‏دەژمێردرێن ، و پێویستە دابپۆشرێن ، داپۆشینیشیان بە گۆرەوەی ‏بەس نیە ، با گۆرەویەكانیش ئەستور بن ، چونكە قەبارەی پێكان ‏دەردەخەن ، بەڵگەش خوای پەروەردگار ئەفەرموێت : [ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ ‏ ] .
ڕوی هەڵێنجاندنی ئایەتەكە ئەوەیە : كە ئافرەتان پێویستە لەسەریان ‏پێكانیان داپۆشن . وە لەم بارەیەوە ابن حزم ئەفەرموێت : ئەمە ‏دەقێكە سەبارەت بە قاچ و لاقەكان كە پێویستە دابپۆشرێ‌ و ‏دەرخستنیان حەڵاڵ نیە
وە بەڵگە لە سوننەت بۆ ئەمە فەرمودەكەی (ابن عمر)ە كە ئەفەرموێت ‏‏: پەیامبەری خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏ فەرمویەتی : (( مَنْ جرّ ثوْبه خيلاء ، لم ينظر الله إليه يوم القيامة )) . فقالت أم سلمة : فكيف يصنع النّساءُ بذيولهنّ ؟ قال : يرخين شبراً . فقالت : إذن تنكشف أقدامهن ! قال : فيرخينه ذراعاً ، لا يزدن عليه))واتە : هەركەس بۆ فیز و تەكەبور پۆشاكەكەی شۆڕ بكاتەوە خوای ‏پەروەردگار لە قیامەتدا تەماشای ناكات . ( أم سلمة ) فەرموی : ئەی ‏پەیامبەری خوا ‏‏صلى الله عليه وسلم‏‏ ئافرەتان چی بكەن بە دامێنەی كراسەكانیان ؟ ‏فەرمووی : با بستێك شۆڕی بكەنەوە ، (أم سلمة ) ـ ڕەزای خوای لێ‌ ‏بێت ـ فەرمووی : كەواتە پێكانیان دەر دەكەوێت ؟! ئەویش ‏فەرمووی : با باڵێك شۆڕی بكەنەوە ، و لەوەش زیاتر شۆڕی ‏نەكەنەوە. سلسلة الأحاديث الصحيحة : 1864
البیهقی ئەفەرموێت : بەڵگەی ئەوەی تیایە كە داپۆشینی قاچەكان ‏بۆ ئافرەت واجبە .‏
وە پرسیار كرا لە ئیمامی أحمد : ئافرەت لە چەند پۆشاكدا نوێژ ‏بكات ؟ فەرموی : بەلای كەمەوە : كراسێك و سەرپۆشێك ، وە ‏قاچەكانی داپۆشێت وە كراسەكە ئەوەندە درێژ بێ‌ پێكانی داپۆشی ‏
وە ئیمامی شافعی ئەفەرموێت : پێویستە لەسەر ئافرەت كە هەموو ‏جەستەی لە نوێژدا داپۆشێت جگە لە هەردوو لەپ و ڕومەتی . ‏هەروەها ئەفەرموێت : وە هەموو شتێك لە جەستەی ئافرەت عەورەتە ‏جگە لە هەردوو لەپ و ڕومەتی . وە پشتی پێكانی عەورەتن ، بۆیە ‏ئەگەر شتێك لە نێوان ناوك بۆ ئەژنۆی پیاو لە نوێژدا دەركەوت یان ‏شتێك لە پرچی ئافرەت لە نوێژدا دەركەوت زۆربێ‌ یان كەم وە لە ‏جەستەی جگە لە ڕومەت و هەردوو لەپی و مەچەكی لەوە زیاتر ‏دەرناخات بزانن یان نەزانن ـ هەردوكیان نوێژەكەیان دوبارە ‏دەكەنەوە ، مەگەر بەهۆی هەڵكردنی با ئەو شوێنانە بەدەر بكەون ‏یان بەهۆی كەوتنە خوارەوەی پۆشاكەكە .‏
هەروەها لەم بارەیەوە زانای پایە بەرز شێخ ابن باز ئەفەرموێت : ‏دەرخستنی قاچەكان لە نوێژدا بۆ ئافرەتان لای زۆربەی زانایان جائز ‏نیە و نوێژەكەی پوچەڵ دەكاتەوە . بۆیە ئەگەر ئافرەت نوێژی كرد و ‏قاچەكانی بە دەرەوە بوون واجبە لە سەری نوێژەكەی دوبارە ‏بكاتەوە لای زۆربەی زانایان ‏
كەواتە پێویستە لەسەر ئافرەتان لە نوێژدا پۆشاكێكی فراوانی ‏ئەستور لەبەر بكەن هێندە شۆڕ بێت قاچەكانیشیان داپۆشێت ، وە ‏سەرپۆشێكی باش بدەن بە سەریاندا . ئەمە پۆشاكی شەرعی ‏ئافرەتانە لە ناو نوێژدا . ‏
ماوەتەوە بڵێم : خوشكی ئیماندار ئەوەت بیر نەچێت لە نوێژكردنت ‏دا تۆ گفتوگۆ لەگەڵ پەروەردگارت دەكەیت ، پۆشاكێك لەبەر مەكە ‏ببێتە هۆی توڕەبونی پەروەردگار لێت ،بەڵكو پۆشاكێك لەبەر بكە ‏شایستە بێت بەو كاتەی تۆ تیایدای كە نوێژكردنە ، مەرجەكانی ‏پۆشاكی شەرعیشمان بە كورەتی لەم نوسراوەدا باس كرد تۆیش ‏تەنها ئەوەت لەسەرە جێبەجێی بكەی . ‏

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ