سەركەوتن نزیكە
بەروار: 2012/11/20سەردارن: 3062نوسەر: بلال جلال

الحمد لله و حده ، والصلاة و السلام على من لا نبي بعده:
بەڕێزان دیارە بە بێ‌ پێشەكی دەست بە نوسین دەكەین تەنها لەبەر كەمی دەرفەت و ماوەیە..‏
خودا بە حیكمەت و دانایی خۆی بەرەی بەندەكانی بە دوو ڕێگادا جیاكردۆتەوە ، گرۆیەك بۆ خوا خۆی ، ‏گرۆیەكیش بۆ شەیتانە مرۆڤی و جنۆكەكان..‏
ئەوانەی كە پشت لە خودا دەكەن و هانا و باوەشیان بۆ شەیتانەكان كردۆتەوە دیارە زۆر بێ‌ ئاگا و بێ‌ ‏باكن...! چۆن وانەبێت كاتێ‌ كە شەیتان لە هەموو ڕوویەكەوە قەتیسی كردوون و فەوتاندونی ، هەتا ‏گەشتۆتە ئەوەی جاری وا هەیە مرۆڤێكی لاڕێی بێ‌ دین یان خراپەكار قسە و گەزاف لێ‌ دەدات ، بەڵام هیچ لە ‏وتەكانی هی خۆی نین و وتەی شەیتانە و ئەم تەنها دەیكاتە وتە و گۆ بۆ ئەوەی ئێمە بیبیستین...!‏
خودا دەفەرموێت: [ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا شَيَاطِينَ الْإِنْسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ ] ( الانعام:112)
ئەی پەیامبەر (‏صلى الله عليه وسلم‏) هەر چۆن دوژمنانی خراپ لە مرۆڤ و جنۆكەمان بۆ تۆ دروست كردووە ، ئابەم ‏شێوەیەش بۆ پێغەمبەرانی ترمان دروست كردووە ، هەندێك لەم شەیتانە مرۆڤی و جنۆكەییانە نیگا و ‏چپەی گومڕاكەر دەكەن بۆ یەكتری ، وتەكانیانی پێ‌ دەڕازێننەوە بە درۆ و دەلەسە ، خۆ ئەو كات ئەگەر خودا ‏ویستبای نەیاندەتوانی كاری وەها بكەن جا لەوەگەڕێ‌ كە هەڵیدەبەستن و درۆ و دەلەسەی دەكەن _ ئەمە ‏بەڵگەیە بۆ وتەی ئەهلی سوننە كە خودا دروست كەری چاكە و خراپەكانە و مرۆڤ و جن توانای هەڵبژاردنی ‏چاك و خراپیان هەیە ، ئەوەش بە قەدەری خودا_ .‏
ابن جُرَيْج فەرمووی: مجاهد لە ڕاڤەی ئەم ئایەتەدا فەرمووی: جنی كافر شەیتانە ، نیگای خراپ وچپەی بێ‌ ‏كەلك دەكەن بۆ مرۆڤەكان ، وە مرۆڤە كافربووەكانیش وتەكانیانی پێ‌ دەرازێننەوە ، بە پێی بەڵگەی ئایەتی ‏كۆتایی سورەتی ( الناس ). ( تفسير ابن كثير )‏
‏ جا با بزانین بەم لاف و گەزافانەی لەم ڕۆژگارەدا دەیبیسین لە لاڕێیانەوە بۆ چی یە؟! ‏
‏ خودا دەفەرموێت : [ وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُمْ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِهِمْ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ فَاعْفُوا وَاصْفَحُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (109) وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَمَا تُقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ مِنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِنْدَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (110) ] ( البقرة )
خودای گەورە هۆشداری دەدات لە بارەی جولەكە و گاورانی خاچ پەرستەوە و جگە لەوانیش لە خراپەكاران ‏، چونكە میللەتی كوفر یەكن بۆ دژایەتی ئیسلام و موسڵمانان ، جا دەیانەوێ‌ بەڵكو وەرتان بگێرن لە دوای ‏ئەوەی ئیمانتان هێناوە بەرەو كافربوون ، لە ئیرەیی و حەسودیان لە دوای ئەوەی كە بۆیان روون بووەتەوە ‏بە جوانی كە ئەمە ئاینی وەرگیراو و هەقە و بۆ ئەوەش كە پێغەمبەری كۆتایی لە ئەوان نەبوو ، جا ئێوە دڵ ‏فراوان و لێبوردەبن – مەژڵەژێن بە ژاوەژاوی ئەو كوێرەوەرانە – هەتاوەكو بڕیاری خودا دیت – بە جیهاد و ‏قیتال كردنیان لە كاتی گونجاودا – بەڕاستی خودا بەسەر هەموو شتێكدا دەسەڵاتی هەیە. جا ئێوە ئێستا ‏نوێژەكانتان ئەنجام بدەن و زەكات دەربهێنن و بیدەن ، ئەوەی دەیكەن و دەیبەخشن بۆ خۆتان لەو كارە ‏خێرانە لەلای خودا دەیبیننەوە و بەڕاستی خودا بە كارەكانتان بینایە.( تفسير ابن عجيبة بتصرف بسيط)
جا بەهۆی جۆرەكانی جیهاد و تێكۆشانەوە ، بەڵێنەكانی خودا دێنەدی..‏
خودا دەفەرمووێت: [إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا والذين ءامَنُواْ ] واتە ، بێ‌ گومان ئێمە نێردراوان و باوەڕداران ‏سەردەخەین. یان [إِنَّهُمْ لَهُمُ المنصورون ] واتە: بەدڵنیاییەوە ئەوانن سەرخراوان و سەركەوتووان. یان [وأخرى تُحِبُّونَهَا نَصْرٌ مّن الله وَفَتْحٌ قَرِيبٌ وَبَشِّرِ الْمُؤمِنِينَ] واتە: دوای هەندێ‌ مژدە ، ئەو مژدەیەی تر كە حەزتان ‏لێیەتی وئاواتی بۆ دەخوازن پێشكەشتان دەكەین ، ئەویش سەرخستنە لەلایەن خوای گەورەوە بۆ تان ، وە ‏رزگاری خوازی و رزگاركردنی مەككە لەكاتی خۆیدا ، وە هەر وڵات و ناوچەیەك بۆ هەركاتێكی گونجاو ، جا ‏مژدە بدە بە ئیمانداران..‏
بەڵام بەڕاستی ئیمانداران بەهرەمەند دەبن لەو مژدەیە نەك موسوڵمانانێكی وەكو ئێمە كە نە هیممەت و نە ‏پەیوەست و نە پەرستشێكی باش و نە كردار و زانستێكی باشمان هەیە..! خودا چاكمان بكات..‏
هەروەها خودا دەفەرموێت: [ إِنَّا لَنَنْصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ الْأَشْهَادُ ] واتە: خودای ‏گەورە بەڵێن دەفەرموێت: ئێمە نێردراوانی خۆمان و ئەوانەی ئیماندارن لەگەڵیاندا سەردەخەین ، لە دونیادا ‏سەریان دەخەین ، وە لە رۆژی دوای بە بەڵگە و شایەتییەكانیان سەریان دەخەین.. جا بەڕێزان زۆرێك لە ‏زانایان دەفەرموون: خودا بەڵـگەی پێغەمبەران و ئیماندارانی بە شێوەیەك سەرخستوە كە لە دونیادا كافر و ‏بێ‌ بڕواكان ناتوانن بەسەریاندا زاڵبن ، هەروەها لە دوارۆژیشدا وایە، وە زۆر جار بە دەسەڵات و هەیمەنەش ‏سەریان دەخات لە دونیادا و گەورەیان دەكات بەسەر ستەمكارانی رۆژگاریان دا..‏
‏ وە هەرگیز هیچ میللەتێك زۆڵم و ستەمی دەسەڵاتی بەسەر پێغەمبەر و یارانی دا نەسەپاندوە ئیللا خودا ‏زەلیل و سەر شۆڕی بۆ هێناون لە پاش ستەمەكانیان. چونكە خودا ئیماندارانی خۆش دەوێت و ستەمكار و ‏كافر و مرتەد و مولحید و موشركی خۆش ناوێت (الكشاف بتصرف).‏
ئەی نەصر و سەركەوتن چۆن دەبیت؟!‏
خودا دەفەرموێت: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ ]( محمد : 7 )
واتە: ئەی ئیمانداران ئەگەر ئێوە خودا سەر بخەن خودا سەرتان دەخات و پێتان چەسپاو دەكات ، سەر ‏خستنی خودا بەوەیە كە ئاینەكەی پیادە بكەین و فەرمانەكانی جێ‌ بە جێ‌ بكەین ، چونكە بەڕاستی خودا ‏سەركەوتووە و هەرگیز پێویستی بە بەندەكانی نیە بۆ سەرخستنی ، هەر خۆی خاوەنی ئەرز و ئاسمانەكان ‏و ژیان و مردنە ، بەڵام بۆ سەركەوتنیش خودا ڕێوشوێنی تایبەتی داناوە ، هەر كات زانست و كرداری ‏سەرخستنی خۆیان و ئاینەكەیان ئەنجامدا ، ئەوكاتە خودا سەرخستنیان نزیك دەكاتەوە..‏
‏ نەك بە شێوە و جل و بەرگمان لەوان بچین و لە لاف و گەزافیشدا ئیمامێكی ئەعزەم بین ، وە لە ڕۆژانە و ‏شەوانماندا خودامان بیرنەكەوێتەوە و پێغەمبەر ‏صلى الله عليه وسلم‏ بە پێشەوا نەزانین ، بەڵام لە هەمان كاتیشدا بمانەوێ‌ ‏سەریبخەین..!!‏
وە سەرخستنیش بە دڵ و زمان و چەك و گیان و ماڵ سامان دەكرێت ، نەوەكو قیر لكابێتین بەم زەوییەدا و ‏لەوەخت و ناوەختدا هەر بسڵێینەوە و بترسین و كۆششی نەبڕاوە وازلێبهێنین..!!‏
هەر كاتێك موسڵمانان ئیسلامی نەزەرییان كرد بە كردار و لە واقیعدا سەلماندیان كە ئەخلاق و ئیمان و ‏پەرستش و ئادابەكانیان شەرعیە ، ئەوكاتە چاوەڕێی سەركەوتنی خۆیان و ئاینەكەیان بكەن ، ئەگەر نا ، نا.‏
داواكارم خودا بمانگێڕێتەوە سەر ئاینەكەی... ئامین.‏