[هەڵوێستی یەزید لە كوشتنی حوسەین :]
یەزید دەستی لە كوشتنی حوسەیندا نەبووە، ئەمەش دیفاعكردن نییە لە یەزید بەڵكو دیفاعكردنە لە هەق( )، لەوەو پێشیش ڕونمان كردەوە كێ حوسەینی كوشتووە.
یەزید كە عوبەیدوڵڵای كوڕی زیادی نارد بۆ ئەوەبوو نەهێلێت بێتە كوفەوە، فەرمانی كوشتنی پێنەكرد، بەڵكو خودی حوسەین رضي الله عنه گومانی خێری بە یەزید هەبوو كاتێك وتی: (یان ئەوەتا ڕیگەم بدەن بڕۆم بۆلای یەزید و بەیعەتی بدەمێ).
شیخ الاسلام ئیبن تەیمیە ئەڵێ: (بە ئیتفاقی ئەوانەی مێژوو دەگوازنەوە یەزید فەرمانی بە كوشتنی حوسەین نەكردووە، بەڵام بۆ ئیبن زیادی نووسی كە نەهێڵێت حوسەین ببێتە والی عێڕاق و كاتێكیش هەواڵی كوشتنی حوسەین گەیشتە یەزید ناڕەحەتی خۆی دەرخست و گریانیش لە مالەكەیەوە بیسترا وە یەكێكیانی بە دیل نەگرت و بەڵكو ڕێزی لە ئەهل و بەیتەكەی گرت و ڕێگەشی دان تا گەڕانەوە شوێنی خۆیان.
[بۆ خوێندنهوهى درێژهى بابهت كلیك لهسهر داگرتن بكه]