فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنثَىٰ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنثَىٰ ۖ وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ
[فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنْثَى] كاتێك كه مناڵه‌كه‌ی بوو بینی مناڵه‌كه‌ی كچه وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه كچه، خه‌فه‌تی لێ خوارد [وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ] كه ئه‌مه‌یان فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه كه خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ چی بووه واته: بۆ به‌گه‌وره‌زانینی مه‌ریه‌مه كه مه‌ریه‌م كچێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه [وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنْثَى] دایكی مه‌ریه‌م وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار كوڕ وه‌كو كچ نیه واته: كچ ناتوانێ خزمه‌تی مزگه‌وت بكات [وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ] وه من ناوم ناوه به مه‌ریه‌م [وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ (٣٦)] وه من په‌نای خۆى و نه‌وه‌كانیشی ئه‌گرم به تۆ له شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو و ڕه‌جم كرا‌و، خوایه خۆی و نه‌وه‌كانی بپارێزه، خوای گه‌وره دوعاكه‌ی قبووڵ كرد‌و پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: هیچ منداڵێك نیه له دایك بێت ئیلا شه‌یتان ئازارى ده‌دات بۆیه به گریانه‌وه له دایك ده‌بێت ته‌نها عیسى و - صلی الله علیه وسلم - دایكى نه‌بێت.
سورة آل عِمرَان ٣٦
تەفسیری هەموو سورەتەکان