فَأَصْبَحَ فِي الْمَدِينَةِ خَائِفًا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا الَّذِي اسْتَنصَرَهُ بِالْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُ ۚ قَالَ لَهُ مُوسَىٰ إِنَّكَ لَغَوِيٌّ مُّبِينٌ
[١٨] جا ئەوەبوو موسا بەترسەوە لە شارەكەی فیرعەوندا چاوەڕوانی هەواڵ و قسە و باسی خەڵكی دەكرد دەربارەی ئەو كارەی كە كردی وە دەربارەی كوژراوەكەی، لەناكاو بینی ئەو پیاوەی كە دوێنێ یارمەتیداوە لەگەڵ قیبتیەكی تردا شەڕ دەكات، و داوای یارمەتی لەم دەكات، موسا پێی وت : بەڕاستی تۆ كابرایەكی زۆر ئاژاوەگێڕی و لە گومڕاییەكی زۆر و ئاشكرادایت .
سورة القَصَص ١٨
تەفسیری هەموو سورەتەکان