وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ يَوْمَئِذٍ يَخْسَرُ الْمُبْطِلُونَ
[وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ] وه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌مووی هی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌تاك و ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتی تیادا ده‌كات [وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ يَوْمَئِذٍ يَخْسَرُ الْمُبْطِلُونَ (٢٧)] وه كاتێك كه ڕۆژی قیامه‌ت دێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر باتڵ و پووچه‌ڵ بوونه ئه‌له‌و ڕۆژه‌دا تووشی دۆڕاندن و زهرهرمهندێتی ڕاسته‌قینه ئه‌بن كه به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ به‌ڕێ ئه‌كرێن، (سوفیانی سه‌وری) هاته مه‌دینه گوێی له (موعافری) بوو قسه‌ی پێكه‌نیناوی بۆ خه‌ڵكی دهكردو خه‌ڵكی ده‌خسته پێكه‌نینه‌وه، پێی فه‌رموو: (ئه‌ی شێخ ئایا نازانی خوای گه‌وره رۆژێكی هه‌یه كه ئه‌وانه‌ی قسه‌ی پوچه‌ڵ و به‌تاڵ ده‌كه‌ن تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن؟) له پاش ئه‌وه (موعافری) تا مردن نه‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ری.
سورة الجَاثيَة ٢٧
تەفسیری هەموو سورەتەکان