فَأَصْبَحَ فِي الْمَدِينَةِ خَائِفًا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا الَّذِي اسْتَنصَرَهُ بِالْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُ ۚ قَالَ لَهُ مُوسَىٰ إِنَّكَ لَغَوِيٌّ مُّبِينٌ
[فَأَصْبَحَ فِي الْمَدِينَةِ خَائِفًا يَتَرَقَّبُ] له كاتی به‌یانیدا هاته ناو شاره‌وه به‌ڵام ئه‌ترسا وه چاوى ئه‌گێڕاو چاودێری ئه‌كردو ئاوڕى ده‌دایه‌وه (ئه‌مه ترسێكی سروشتیه‌و ئاساییه‌و تاوان نیه، له دوژمن ئه‌ترسا نه‌وه‌كو تۆڵه‌ی لێ بسه‌ننه‌وه) [فَإِذَا الَّذِي اسْتَنْصَرَهُ بِالْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُ] هه‌ر ئه‌و پیاوه به‌نی ئیسرائیلییه‌ی كه دوێنێ داوای سه‌رخستنی له مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كرد دیسانه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تری (قيبطي)دا شه‌ڕێتی كه ئه‌و (قيبطي)يه دیسان ئه‌یه‌وێ بێگارى پێ بكات و به زۆر ئیشی پێ بكات و پاره‌ی پێ نه‌دات و زوڵمی لێ بكات، دیسان هاواری كرد‌و داوای فریاكه‌وتنی له مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كرد‌و وتی: ئه‌ی موسى فریام بكه‌وه‌و سه‌رمبخه به‌سه‌ر ئه‌م (قيبطي)يهدا [قَالَ لَهُ مُوسَى إِنَّكَ لَغَوِيٌّ مُبِينٌ (١٨)] موسى - صلی الله علیه وسلم - كه بینی هه‌مان پیاوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه دوێنێ كه‌سێكی كوشت، وتی: به‌ڕاستی تۆ كه‌سێكی زۆر گومڕایت و خراپه‌ت ئاشكرایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوویته هۆی ئه‌وه‌ی كه من دوێنێ كه‌سێك بكوژم، ئێستاش ئه‌ته‌وێ بێم كه‌سێكی تر بكوژم.
سورة القَصَص ١٨
تەفسیری هەموو سورەتەکان