وَلَمَّا وَقَعَ عَلَيْهِمُ الرِّجْزُ قَالُوا يَا مُوسَى ادْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ ۖ لَئِن كَشَفْتَ عَنَّا الرِّجْزَ لَنُؤْمِنَنَّ لَكَ وَلَنُرْسِلَنَّ مَعَكَ بَنِي إِسْرَائِيلَ
[١٣٤] جا كاتێك كە سزا دابەزیە سەر فیرعەون و گەلەكەی بە تاو هانایان بۆ موسا دەبرد و پێیان وت : ئەی موسا لە پەروەردگارت بپاڕێرەوە و داوای لێبكە بەوەی كە سروشی بۆ كردوویت لە هەڵگرتنی سزا بە تەوبەكردن و پەشیمان بوونەوە، ئەگەر ئەم سزایەمان لەسەر لابەری كە ئێمە تیایداین ئەوا سوێند بێباوەڕ بەوە دەهێنین كە تۆ هێناوتە و بەڕاستی دادەنێین، و شوێنی ئەوە دەكەوین كە بانگەشەی بۆ دەكەیت، و نەوەكانی ئیسرائیلت لەگەڵدا ئەنێرین، و رێگریان لـێ ناكەین بۆ هەركوێیەك بڕۆن كە دەیانەوێت .
سورة الأعرَاف ١٣٤
تەفسیری هەموو سورەتەکان