ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
١      
  • خوشكەكەم بیرت بێت
    بیرت بێت كە مردنی ڕاستەقینە ئەوەیە كە تۆ هێشتا ئەژیت، گرنگ نیە هەناسە بدەیت، چاوەكانت ببینێت، دڵت لێبدات، لاشەت جوڵە بكات..... لای خەڵكی مردن ئەوەیە كە: هەناسە نەدەیت، دڵت لە لێدان بكەوێت، و لاشەت لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی بوەستێت.... هەروەك لەو كاتەدا دەڵێن كە تۆ ژیانت بەجێ‌هێشتوە...... زۆرێك دەبینین كە دەجوڵێن قسەدەكەن ئەخۆن ئەخۆنەوە پێدەكەنن بەڵام مردوون، ژیانێك دەژین تەنها بەناو لەم دنیایەدان...... تێگەیشتنی خەڵكی بۆ مردن جیاواز...
  • ئاگاداركردنە‌وە‌یە‌كی خوشكان
    باوكی (أسید) دەڵێت، باوكم ئەم فەرموودەیەی لە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) بیستووە كاتێك پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) لە دەرەوەی مزگەوت بوو، بینی پیاوان و ئافرەتان لە ناوەڕاستی ڕێگادا تێكەڵی یەكتر ببون، ئینجا بە ئافرەتەكانی فەرموو لە ناوەڕاستی ڕێگا دوا بكەون و دوور بكەونەوە لە پیاوەكان، چونكە بۆ ئێوە نابێت لەگەڵ پیاوان لە ناوەڕاستی ڕێگا بڕۆن، بەڵكو دەبێت بە تەنیشت و لایەكی ڕێگاكە دا بڕۆن، كاتێك ئافرەتەكان ئەم ئەمرەیان بیست لە پێغەمبە...
  • كورتە بەراوردێكی ئەرك و مافەكانی ئافرەت لە نێوان دینی ئیسلام و پێش ‏ئیسلام
    [پلەو پایەو شوێنی ئافرەت لە پێش ئیسلامدا] مەبەست لە پێش ئیسلام، سەردەمی نەفامی یە، كە عەرەبەكانی تێدا دەژیان بە شێوەیەكی ‏تایبەتی، هەموو سەر زەویش بە شێوەیەكی گشتی،كەخەڵكی ماوەیەك بوو پچڕابون لە پێغەمبەران، ‏وە بەرنامەكانیان سڕابونەوە و نەمابوون، تەنها كەمێك نەبێت لە خاوەن پەرتوكە ئاسمانیەكان ‏كە لەسەری مابونەوە.‏ وە زۆربەی ئافرەتانیش، بەگشتی لەو كاتەدا ژیانێكی سەخت و ناهەمواریان بەسەر دەبرد - ‏بەتایبەت لە كۆمەڵگای عەرەبیدا - كەپێیان ناخۆش بو...
  • بۆ هەموو خوشكێكی موسوڵمان
    الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، أما بعد، ئەی ئەو خوشكەی كە ئیمان و باوەڕبوون بە خودای پەروەردگار لە دڵتدا جێگیر بووە، ئەی ئەو خوشكەی كە خوا و پێغەمبەرەكەیت –صلی الله علیە وسلم- خۆش ئەوێت، ئەی ئەو خوشكەی كە خوای گەورە نیعمەتی پاكی و تەندروستیەكی باش و بیر و هۆشی پێ بەخشیویت، ئەی ئەو خوشكەی كە سوجدە تەنها بۆ خوای پەروەردگار دەبەیت و تەنها بەندەی ئەویت...... بیرت بێت كە تۆ باوەڕداریت، تۆ موسوڵمانیت، ئیسل...
  • چەند دێڕێك بۆ خوشكان
    ئەم‌ چەند دێڕە‌ دەنێرم بۆ هەموو خوشكەكانم، بۆ ئەو خوشكانەم كە هەست بە بێزاری و بێ هیوایی دەكەن و ‏وادەزانن دەرگاكان بەرویاندا داخراون، چەند وشەیەكە بۆ ئەوانەی دڵتەنگن و دەناڵێنن بە دەست ستەمی ‏جۆرا و جۆرەوە.‏ خوشكی بەڕێزم: لە وشەكانم وردبەرەوە و هەوڵبدە بیر بكەیتەوە لە پاداشتی ئەو تاقیكردنەوانەی كە لەلایەن ‏خوای گەورە ڕووبەڕووت ئەبێتەوە تا ئارام بگریت، ئەو كات ئارامگرتنەكەت لەبەر خوای گەورە ئەبێت، ‏ئازیزەكەم تكایە بە ئازایی پێشوازی لە ناخۆشیەكان...
  • ئایا پۆشاكی شەرعی تەنها ئەو لەچكەیە كە خوشكانمان ‏ئەی پۆشن؟
    الحمد الله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد: وەك ئاشكرایە زۆرێك ‏لە خوشكانمان دڵخۆشن و وە خۆیان بە كەسێكی ‏پۆشتە ئەزانن لە كاتێكدا تەنها حیجابێكی ئاساییان ‏كردووە یاخود لەچكیان كردووەو پانتۆڵیان لەپێ ‏كردووە، یان پۆشاكەكانیان تەسكن یاخود بۆن لە ‏پۆشاكەكانیان ئەدەن یاخود حیجابێكی مۆدێرن ‏ئەكەن!!، كە ئەمانە هەمویان پێچەوانەی شەریعەتی ‏ئیسلامن،خوای گەورە بەم جۆرە جلانە رازی نیە، وە بە ‏پۆشاكی شەرعی دانانرێـت، چونكە خوای پایە بەرز ‏خۆی لە قورئانە...
  • پۆشاكی ئافرەتان لە ناو نوێژدا
    الحمد لله وحده، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده.و بعد: هەندێك لە ئافرەتان وا دەزانن نوێژكردن تەنها بریتیە لە ڕوو كردن ‏لە قیبلە و ئەنجامدانی چەند جوڵەیەك و خوێندنەوەی چەند ئایەت و ‏زیكرێك، دەبینین ئەم بیركردنەوەیە وایان لێدەكات گرنگی نادەن ‏بەوەی كە پێویستە چ جۆرە پۆشاكێك لەبەر بكەن بۆیە گوێ‌ نادەنێ‌ ‏تەسك بێت یان تەنك بێت یان بەشێك لە پرچیان یان قاچیان یان ‏قۆڵیان بەدەرەوە بێت، لەكاتێكدا ئافرەت هەموو جەستەی عەورەتە. ‏ [جا بابزانین پۆشاكی...
  • خـوشكى بەرِێزەكەم پێش ئەوەی بچیت بۆ بازارِ
    بەناوی خوای گەورەو میهرەبان ئەم نوسینە كورتە بریتیە لە كۆمەڵە ئامۆژگاریەك سەبارەت بە ئافرەتان لەكاتی چوونە بازارِدا، جا داواكارم لەخوای گەورە كە ئەوەی دەیخوێنێتەوە سوودی پێ‌ بگەیەنێت و كاریگەری هەبێت، جا ئومێدەوارم لە بەرِێزتان كە پەیرِەوی ئەم خاڵانە بكەن وجێ‌ بەجێی بكەن، چونكە لە سزای خوا دەپارێزرێیت، هەم رِەوشت وئاكارت قورس وسەنگین دەبێت ودینت سەلامەت دەبێت، هەمیش پاداشتت دەدرێتەوەو خێرت بۆ دەنووسرێت. 1- خوشكم بزانە كە بازارِەكان خراپترین شوێنی زە...
  • هەردوو ئافرەتن بەڵام !!!پلەیان لە لای پەروەردگار جیاوازە (بەشی دووەم)ئەو ئافرەتەی كە: پەروەردگار رِقی لێیە
    ئەمەش هەندێك جۆری ئافرەتە كە هەندێك سیفەت و ئاكاریان تێدایە، بەهۆیانەوە خوای گەورە خۆشی ناوێن و رِقی لێیانە، ئەوەش لە ژێر رِووناكی قورئانی پیرۆز و سوننەتەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم، داوامان وایە لە خوای پەروەردگار كە ئافرەتەكانمان دوور بخاتەوە لە هاوشێوەی ئەمانە، و ئیستیقامەیان لە هەڵسوكەوت و رِەوشتدا پێ‌ كەرەم كات، ئەوانەش: * ئافرەتی بێ‌ باوەرِ (المرأە الكافرة): خوای گەورە فەرموویەتی: [ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْكَافِرِينَ ] (آل...
  • ئەو ئافرەتەی كە پەروەردگار خۆشی دەوێت
    خوشكی موسڵمانم ئەمانەی خوارەوە چەند جۆرە ئافرەتێكن كە هەندێك سیفەت و ئاكاریان تێدایە، بەهۆیانەوە خوای بەرز و بڵند خۆشیانی دەوێت و لێیان ڕازییە، ئەوەش لە ژێر ڕووناكی قورئانی پیرۆز و سوننەتەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم، بەهیوای ئەوەی كە خوشكانمان لەخۆیاندا بەرجەستەی بكەن بۆ ئەوەی ببن بە خۆشەویستی پەروەردگاریان، ئەوانەش: * ئافرەتی خۆپارێز و لەخوا ترس (المرأة التقية) خوای بڵند و باڵادەست فەرموویەتی: [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ...
  • حوكمی هەڵگرتنی مووی برۆكان‌و دەم‌و چاوو
    ئەو دیاردەیەی كە زۆر دەبنرێ لە ناو ئافرەتاندا‌و زیاد گرنگی پێ دەدەن‌و بووەتە خوونەریتی زۆرێك لە ئافرەتان هەڵكەندن‌و لابردنی مووی دەم‌وچاوو برۆیەكانیانە، ئەمەش بۆ جوانكردن‌و رِازاندنەوەی دیمەنی دەرەوەیانە، هەر بۆیە ئافرەتانێكی زۆر خوویان بەم دیاردەوە گرتووە. جا لەبەر ئەوەی ئافرەتی موسڵمان‌و خاوەن دین متمانەی بەوەیە كە جوانی ئەو لە شوێنكەوتنی دین‌و شەرعی خودا دایە‌و، ئەوەش كە خودا حەرامی كردبێ‌و قەدەغەی كردبێ ناشرین‌و قێزەونە، هەر چەندە لە رِواڵەتی...
  • بەشی سیازدەیەم:ئەحكامەكانی خوێنی نەخۆشی
    * باسی یەكەم:حوكمی خوێنی نەخۆشی ئافرەتێك ئەگەر تووشی خوێنی نەخۆشی بوو بێ، وەكو ئافرەتی پاك وایە لە هەموو ئەحكامەكاندا، ئەوەی لەسەر ئافرەتی حەیزدارو زەیستان حەرامە لەسەر ئافرەتێ حەرام نییە. * باسی دووەم:ئەحكامەكانی پاكوخاوێنی سەبارەت بە خوێنی نەخۆشی ئافرەتێك ئەگەر خوێنی نەخۆشی هەبوو ویستی نوێژ بكات، ئەوا پێویستە لەسەری دامێنی بشوات‌و جوان پاكی بكاتەوە‌و شوێنەواری خوێنی پێوە نەهێڵێ. *باسی سێیەم:جووتبوون لەگەڵ ئافرەتێ كە خوێنی نەخۆشی هەبێ ئەگەر...
  • بەشی دوانزەیەم:ئەحكامەكانی خوێنی زەیستانی
    هەموو ئەو ئەحكامانەی كە باسكران سەبارەت بە بێ نوێژی ئافرەتی زەیستانیش دەگرێتەوە. كەوابوو ئافرەت كە لە بێ نوێژیدا بێ چ شتێكی لەسەر حەرام بێ لەسەر ئافرەتی زەیستانیش حەرامە. وە ئافرەتی حەیزدار چ شتێكی بۆ دروست بێ بۆ ئافرەتی زەیستانیش دروستە. ئیمامی«إبن حزم » لە« المحلی 2/184» دەفەرموێ:« وَدَمُ النِّفَاسِ يَمْنَعُ ما يَمْنَعُ منه دَمُ الْحَيْضِ هذا لاَ خِلاَفَ..». واتە « خوێنی زەیستانی رِێگرن لە كردن‌و ئەنجام دانی هەر شتێك كە خوێنی بێ نوێژی رِێگربێ...
  • بەشی یانزەیەم:تەمەنی لەبێ نوێژی كەوتن
    *خاڵی یەكەم: ماناكەی لە بێ نوێژی كەوتن. لە بێ نوێژی كەوتن: بریتییە لەو تەمەنەی كە ئافرەت ئیتر ناكەوێتە بێ نوێژییەوە‌و، بێ ئومێد دەبێ لەوەی ئیتر منداڵی ببێ‌.. لە زمانی عەربیدا ووشەی«الْيَأْسِ»واتە: «نائومێدی، هیوابرِان» یان «الضَّهْيَأ»واتە: «بێ نوێژنەبوون»یان بۆ بەكارهێناوە، *خاڵی دووەم: نیشانەكانی لە بێ نوێژی كەوتن لە رِووی پزیشكییەوە: ئافرەت پێش ئەوەی بە یەكجاری لە بێ نوێژی بكەوێ بە كۆمەڵێ گۆرِانكار‌و بارودۆخی جیاوازدا دەرِوات، بە زۆری لە تەمە...
  • بەشی دەیەم:حوكمی سەربرِاوی دەستی ئافرەتێ كە لە بێ نوێژی دابێ
    دروستە بۆ ئافرەت ئاژەڵ سەر ببرِی، ئیتر جیاوازی نییە ئەو ئافرەتە لە بێ نوێژی دا بێ یان لە پاكێتی دا. بەڵگەش بۆ ئەوە:جاریەكەی «كعْبِ »كورِی« مَالِكٍ » مەرِی دەلەورِاند، شەكێك كەوتەلا‌و ئەویش فریای كەوت‌و سەری برِی، سەبارەت بەوە پرسیاریان لە پێغەمبەر «صلى الله عليه وسلم»كرد: ئەویش فەرمووی: « كُلُوهَا»واتە« بیخۆن ».ئەوەی لە«حديث»ەكەوە وەردەگیرێ:پێغەمبەر «صلى الله عليه وسلم» رِیگەی دا كە سەر برِاوی دەستی ئەو ئافرەتە بخورێت، ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە دروست...
  • بەشی نۆیەم:ئەو ئەحكامانەی تایبەتمەندن بە چاوەرِوانی ئافرەت
    خاڵی یەكەم: پێناسەكەی:چاوەرِوانی كردنی ئافرەت: بریتییە لەو ماوە دیاری كراوەی كە شەرع دایناوە‌و واجبی كردووە لەسەر ئافرەت چاوەرِێ بكات‌و شوو نەكاتەوە لە دوای جیابوونەوەی لە مێردەكەی، یان لە دوای مردنی مێردەكەی لەزمانی عەرەبی دا پێی دەوترێ [العدة] واتە عیدەكێشانی ئافرەت، كە لە بنەڕەتی زماندا لە «عد»و «أحصا‌ء» وەرگیراوە بەمانای ژماردن دێ. لە شەرعیشدا مەبەست ئەو ڕۆژانەیە كە ئافرەت ئەیان ژمێرێ لە ڕۆژانی بێ نوێژی‌و پاكی دا، ئافرەت چاوەڕێ دەكات‌و شو...
  • ئەرك و مافەكانی ئافرەت لە نێوان دینی ئیسلام و پێش ئیسلام
    [پلەو پایەو شوێنی ئافرەت لە پێش ئیسلامدا] مەبەست لە پێش ئیسلام، سەردەمی نەفامی یە، كە عەرەبەكانی تێدا دەژیان بە شێوەیەكی تایبەتی، هەموو سەر زەویش بە شێوەیەكی گشتی،كەخەڵكی ماوەیەك بو پچڕابون لە ێغەمبەران، وە بەرنامەكانیان سڕابونەوە و نەمابوون، تەنها كەمێك نەبێت لە خاوەن پەرتوكە ئاسمانیەكان كە لەسەری مابونەوە. وە زۆربەی ئافرەتانیش، بەگشتی لەو كاتەدا ژیانێكی سەخت و ناهەمواریان بەسەر دەبرد - بەتایبەت لە كۆمەڵگای عەرەبیدا - كەپێیان ناخۆش بوو هەر ل...
  • بەشی هەشتەم:ئەو ئەحكامانەی تایبەتمەندن بە تەڵاق‌و جیابونەوەوە
    باسی یەكەم:جۆرەكانی تەڵاق بەپێی ئەوساتەی ئافرەتی تێدا تەڵاق دەدرێ لە بێ نوێژی دایە یان نا؟ تەڵاق بەپێی ئەوساتەی كە ئافرەتی تێدا تەڵاق دەدرێ لە بێ نوێژی دایە یاخود نا؟ دەبێتە دوو بەشەوە:یەكەم:« تەڵاقی سوننی »دووەم:« تەڵاقی بیدعی » باسی دووەم:جیاوازی نێوان ئافرەتێكی گوازراوە‌و ئافرەتی نەگوازراوە كە تەڵاق بدرێ‌و لە بێ نوێژیدا بێ باسی سێیەم:گێڕانەوەی ئافرەتێك كە لە بێ نوێژی دا تەڵاقدرا بێ باسی چوارەم:دەست هەڵگرتنی ژن لە مێردەكەی لەماوەی بێ نوێژی...
  • بەشی حەوتەم:ئەو ئەحكامانەی تایبەتمەندن بە تێكەڵی و سەرجێی ژن ومێردەوە
    * باسی یەكەم:جووتبوون لەگەڵ خێزان لە كاتی بێ نوێژی دا سەرجێی كردن لەگەڵ خێزان دا بەمەستی جووتبوون لەكاتی بێ نوێژی دا حەرامەو یەكێكە لە تاوانە هەرەگەورەگان،وكەفارەتی جوتبوون لەكاتی بێ نوێژی دا دەكەوێتە ئەستوی پیاوەكە‌و دەبێ ئەو بیدات. * باسی دووەم:جووتبوون لەگەڵ خێزان دوای پاك بوونەوەی‌و پێش خۆشۆردنی * باسی سێیەم:حوكمی سەرجێی كردنێك دوور بێ لە تێكەڵی جووتبوون ئەگەر ئافرەتێك لە بێ نوێژی دا بێ، دروستە بۆی لەگەڵ مێردەكەی كاری سەرجێی ئەنجام بدەن‌و...
  • بەشی شەشەم:ئەو ئەحكامانەی تایبەتمەندن بە حەج و عەمرە
    * باسی یەكەم: حوكمی ئیحرام بەستنی حەج و عەمرە لەكاتی بێ نوێژی دا. دروستە بۆ ئافرەت لەكاتی بێ نوێژی دا ئیحرام ببەستێ، چونكە بێ نوێژی رێگرو بەربەست نى یە لە بەستنی ئیحرام. * باسی دووەم: حوكمی سوڕانەوە بەدەوری كەعبەدا لەكاتی بێ نوێژی دا. سوڕانەوە و تەواف كردن بەدەوری كەعبەدا بەبێ پاكێتی دروست نییە و حەرامە، چونكە یەكێك لەمەرجەكانی تەواف بریتییە لە خاوێنی لە بێ دەست نوێژی گەورەو بچوك و پیسیەتی. * باسی سێیەم: حوكمی سەعی نێوان صەفاو مەروە لەكاتی...
  • بەشی پێنجەم:ئەو ئەحكامانەی تایبەتمەندن بە ڕۆژووەوە
    * باسی یەكەم: ڕۆژوگرتن لە كاتی بێ نوێژی دا. دروست نی یە بۆ ئافرەت لەكاتی بێ نوێژی دا ڕۆژو بگرێت، ئیتر جیاوازی نییە ڕۆژوی فەرز بێ یان سوننەت، * باسی دووەم: گێرانەوەی ئەو ڕۆژوانەی كە بە هۆی بێ نوێژیەوە لە دەست چوون. ڕۆژووگرتنی ئەو ڕۆژانەی كە بە هۆی بێ نوێژیەوە لە دەستی چوون لە مانگی ڕەمەزاندا، واجبە لەسەر ئافرەت بیانگێڕێتەوە‌و قەزایان بكاتەوە * باسی سێیەم: توش بوون بەبێ نوێژی لەكاتی بە ڕۆژووبوون دا. ئەگەر ئافرەت لەو كاتەی كەوتە بێ نوێژیەوە ب...
  • بەشی چوارەم:ئەو ئەحكامانەی تایبەتمەندن بە نوێژەوە
    باسی یەكەم:حوكمی نوێژكردن لەكاتی بێ نوێژی دا زانایان‌و شەرعناسان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی دروست نییە‌و حەرامە لەسەر ئافرەت لەكاتی بێ نوێژی دا نوێژ بكات، وە ئەگەر نوێژیش بكات، ئەوە سەرەڕای ئەوەی نوێژەكەی جێی هیچ ناگرێ، بەڵكو تاوان باریش دەبێ لەسەری. باسی دووەم: نەگێڕانەوەی ئەو نوێژانەی كە نەكراون لەكاتی بێ نوێژی دا ئەو نوێژانەی لەكاتی بێ نوێژدا نەكراون گێڕانەوەیان نییە، چونكە خودای زاناوكارلەجێ نوێژی لەسەر ئافرەت لابردووە لەكاتی بێ نوێژی دا، بۆیە...
  • باسی چوارەم:چـوونە مزگــەوت‌و مــانەوە تێیدا بۆ ئافرەتێ كە لە بێ نوێژی دا بێ
    دروستە بۆ ئافرەت لەكاتی بێ نوێژی بچێتە مزگەوتەوە‌و، تێیشیدا بمێنێتەوە،بەڵگەش بۆ ئەوە: یەكەم:« عَائِشَةَ » دەفەرموێ: گەیشتمە مەكە بۆ حەج كردن‌و، لە بێ نوێژی دا بووم، نە تەوافم كردبوو، نە صەفا‌و مەروەش، حاڵی خۆم گێڕایەوە بۆ پێغەمبەر«صلى الله عليه وسلم» ئەویش فەرمووی: « افْعَلِي كَمَا يَفْعَلُ الْحَاجُّ غَيْرَ أَنْ لَا تَطُوفِي بِالْبَيْتِ حَتَّى تَطْهُڕي». واتە « هەرچی حاجیەكان كردیان تۆش بیكە، تەنها ئەوەندە نەبێ تەواف نەكەی تا پاك دەبیتەوە» ئ...
  • بەشی سێیەم: كۆمەڵە ئەحكامێك كە بۆ ئافرەتان دروستە لە كاتی بێ نوێژی دا ئەنجامی بدەن
    [باسی سێیەم:ئافرەتێ كەلە بێ نوێژی دا بێ، بەرماوەی خواردن و خواردنەوەی و جەستەوعەرەقی گیانی هەمووی پاكن] زانایان و شەرعناسان یەك دەنگن لەسەر ئەوەی كە هەموو جۆرە هەلسووكەوتێك دروستە لەگەڵ ئافرەتێ كە لە بێ نوێژی دا بێ، تەنها جووتبوون نەبێ، وە بەرماوەی خواردن و خواردنەوەی ئافرەتێ لە بێ نوێژیدا بێ پاكن، وەهەروەها جەستەو عەرەقی گیانیشی هەمووی پاكن. ئەم یەك دەنگیەی زانیانیش ئیمامی«النووی»و «إبن جریر» نەقڵی دەكەن. بەڵگەش لەسەر ئەوە: یەكەم: « أنس...
  • بەشی سێیەم: كۆمەڵە ئەحكامێك كە بۆ ئافرەتان دروستە لە كاتی بێ نوێژی دا ئەنجامی بدەن
    باسی دووەم: دەستـدان لە قـورئان و خـوێندنی لەسـەر مصحف زانایان یەك دەنگن لەسەر ئەوەی دروستە بۆ ئافرەت دەست لە قورئان بدات و هەڵی بگرێ لەكاتی بێ نوێژی دا، لەحاڵەتی ناچاری دا، وەكو مەترسی ئەوە بكرێ كە قورئانەكە بكەوێتە ناو ئاوەوە، یان مەترسی سوتانی لێبكرێ، یان ئەگەری ئەوە بكرێ بكەوێتە ناو شوێنێكی پیسەوە. بەڵام ئەگەر ناچاری نەبێ و زەرورەتێكی وەها نەبوو، ئەوا خیلاف و جیاوازی هەیە لە نێوان شەرعناسان دا، بەڵام ئەوەی زیاتر جێگای متمانەبێ و بەڵگەكانیا...
  • بەشی سێیەم: كۆمەڵە ئەحكامێك كە بۆ ئافرەتان دروستە لە كاتی بێ نوێژی دا ئەنجامی بدەن
    باسی یەكەم:خوێندنی قورئان بۆ ئافرەتێ لە بێ نوێژی دا بێ ئافرەت ئەگەر لە كاتی بێ نوێژی دا بێ ئایا بۆی دروستە قورئان بخوێنێ یان نا؟ ئەم بابەتە خیلاف و جیاوازی تێدایە لە نێوان شەرعناسان دا، بەڵام ئەوەی زیاتر جێگای متمانەبێ و بەڵگەكانیان بە هێزتر بێ، ئەوەیە كە دەڵێن دروستە. قورئان خوێندن جۆرێكە لە زیكرو یادى خودا و بەشێكە لە عیبادەت كردن، بۆیە هەر حاڵەتێك لەسەردەمی پێغەمبەردا «صلى الله عليه وسلم» هەبووبێ و نەكرابێتە ڕێگرو بەربەست لەبەردەم عیبادەتێكد...
  • تەیەموم كردن بۆ ئافرەتێ بیانووی هەبێ و نەتوانێ ئاو بەكاربهێنێ
    * خاڵی یەكەم: مانای تەموم و بەڵگەی دروستێتی لە شەرع دا. تەیەموم لەزاراوەی شەرع دا بریتیە لە بەكارهێنانی ڕووی زەوی بۆ مەسح كردنی دەم وچاو و هەردوو دەست تا مەچەك. * خاڵی دووەم: ئافرەت ئەگەر لە بێ نوێژی پاك بووەوە كەی بۆی دروستە تەیەموم بكات. تەیەموم كردن لە دوو حاڵەتدا دروستە: یەكەم: لەكاتی نەبوونی ئاوو، ئیتر جیاوازی نییە لەسەفەر دا بێ یان نیشتە جێ بێ. دووەم: هەركات بیانویەكی شەرعی هەبوو، ئەو بیانووە وا بكات نەتوانرێ ئاو بەكاربهێنرێ. وەكو نەخ...
  • باسی دووەم:خۆشۆردنی ئافرەت كاتێ كه لە بێ نوێژی پاك دەبێتەوە
    * خاڵی یەكەم: حوكمی خۆشۆردنی ئافرەت كەلە بێ نوێژی پاكدەبێتەوە. * خاڵی دووەم: پایـــەكانی خۆشۆردن. 1- نیازو مەبەستی هەبێ لە دڵی دا كە بۆ چ مەبەستێك خۆی دەشوات 2- ئاو پێداكردنی سەرتاپای ئەندامە ڕواڵەتیەكانی جەستە، واتە هەموو ئەندامە ڕواڵەتەكانی جەستەی دەبێ تەڕبكرێ بە ئاو، ئیتر بە شێوەی ئاو پێدا كردن بێ یان بە خۆ نقوم كردن بێ لە ئاودا. * خاڵی سێیەم: شێوازوو چۆنیەتی خۆشۆردنی ئافرەت كە لەبێ نوێژی پاك دەبێتەوە. * خاڵی چوارەم: خۆشۆردنی ئافرەتێ كەلە...
  • بەشی دووەم:ئەحكامەكانی پاكوخاوێنی بۆ ئافرەتێ لە بێ نوێژی دا بێ
    [باسی یەكەم:حوكمی خوێنی بێ نوێژی و چۆنیەتی پاكردنەوەی] * خاڵی یەكەم: حوكمی خوێنەكە خۆی. * خاڵی دووەم: چۆنیەتی خاوێن كردنەوەی خوێنەكە. [خاڵی یەكەم:حوكمی خوێنەكە خۆی] خوێنی بێ نوێژی لە شەرع دا بەیەكیك لەو شتانە دادەنرێ كە پیسن، بۆیە زانایان و شەرعناسان لەباسی«النجاسات»دا هێناویانە. مەبەستیش بە «النجاسات» هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە كە بە بەڵگەی قورئان و سوونەت سەلمێنراوە كە پیسن و ئەگەر بەر پۆشاك و جەستە بكەون لە نوێژی دەدنء نوێژیان پێوە درو...
  • خـوێنەكانی ئافـرەت لـە ڕووی شــەرعـــەوە:باسی سێیەم:خوێنی نەخۆشی
    ئەمەش دوو خاڵ دەگرێتەوە: *خاڵی یەكەم: پێناسەكەی. *خاڵی دووەم: چۆنیەتی جیاكردنەوەی خوێنەكە. خاڵی یەكەم: پێناسەكەی: خوێنی نەخۆشی: بریتیە لەو خوێنەی كە لە شوێنی منداڵبوونی ئافرەتەوە دەردەچێت بە بەردەوامی یان بچڕبچڕ لە غەیری كات‌و حاڵەتی ئاسایی خۆی دا، بە هوێ نەخۆشیەوە. خاڵی دووەم: چۆنیەتی جیاكردنەوەی خوێنەكە: وەكو وتمان ئەم خوێنە لەكات‌و حاڵەتی ناوەختدا دەردەچێت، پێ دەچێ بە بەردەوام ئەم خوێنە لەگەڵ ئافرەتدا هەبێ، یان بەشێوە بچڕبچڕ‌و سات سات،...
١      

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام