ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
      ٣
  • ب
  • قۆپى كردنى تاقیكردنەوەكان لە ڕوانگەى شەرعەوە
    وەك هەموو ئەزاین لە ڕاستى دا تاقیكردنەوەكان بۆ هەڵسەنگاندنى تواناى فێرخوازانە لەو بابەتانەى وەرى گرتوە بۆیە ئەو وەڵامەى لەسەر پارچە كاغەزى تاقیكردنەوە ئەینوسێ شاهیدە لەسەر تواناى فێرخواز لەو بابەتە، جا ئەگەر بەتواناى خۆت وەڵامت دایەوە بە گوێرەى ئەو زانیاریانەى لەمێشكتدایە ئەوا هیچ گرفتێك نیە، بەڵام ئەگەر وەڵامەكانت لە هاوڕێكانت وەرگرت یان بە قۆپیەى سەر پارچە كاغەزو كردنەوەى كتێب وەڵامەكانت نوسیەوە، ئەوا تۆ ئەنجامدەرى چەن تاوانێكیت كە شیرینەكەیان...
  • نیعمەتى ئەمن و ئاسایش
    أ- سودەكانى ب- هۆكارەكانى دابینكردنى ج-هۆكارى بەردەوام بوونى لە ژیاندا مرۆڤ پیویستى بەدوو شتى گرنگ هەیە بۆ ئەوەى بە ئاسودەیى و ئارامى ژیان بەسەر بەرێت،یەكێك لەم دووشتە بۆ لاشەكەیەتى كە بریتى یە لە خواردن، چونكە مرۆڤ به بێ خۆراك دەمرێت و ژیانى نامێنێت. وە دووەم شتیش بریتى یە لە نیعمەتى ئەمن و ئاسایش و ئارامى و ئاسودەیى، چونكە مرۆڤ هەرچەندە خۆراكى باشیشى هەبێت بەڵام كەلە ژیانێكى پڕمەترسیدا بوو ئەوە ئیسراحەت ناكات و ئاسودە نابێت و سوود لە خۆراكەك...
  • بۆچى نزا وپاڕانەوەكانمان وەڵام نادرێتەوە ؟!
    پەروەردگارمان دەفەرمێت: [ وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ] (سورة غافر: 60). خەڵكى پرسیاریان كرد لە ئیبراهیمى كوڕى ئەدهەم: بۆچى لە خواى گەورە دەپاڕێینەوە كەچى وەڵاممان نادرێتەوە ؟! ئەویش وەڵامى دایەوە: چونكە: 1 ـ ئێوە خوا دەناسن كەچى گوێڕایەڵى ناكەن. 2 ـ ئێوە قورئان دەخوێنن كەچى كارى پێ ناكەن. 3 ـ ئێوە شەیتان دەناسن كە دوژمنتانە كەچى ڕازین لەگەڵى و شوێنى هەنگاوەكانى كەوتوون. 4 ـ ئێوە وا پیشان دەدەن كە پێغەمبەرى خواتان صلى ال...
  • ڕێگام بدە زینا بكەم !!!
    ئەمە داواكارى لاوێك بوو وەك هەموو لاوەكانى ئەم سەردەمە بەڵام ئاراستەى كەسێكى ئاسایى نەكرد بەڵكو ئاراستەى پاك ترین و زاناترین كەسى سەر زەوى كرد ئەم داوایەى ئاراستەى پێغەمبەرى خواى كرد صلى الله عليه وسلم، پێغەمبەریش بەم شێوەیە وەڵامى لاوەكەى دایەوە كە ئەبو ئومامە (خوا لێى ڕازى بێت) بۆمانى ئەگێڕێتەوە: لاوێك هاتە لاى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم پێى فەرموو: ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ڕیِگام بدە زینا بكەم، هاوەڵانى پێغەمبەریش چون بەگژیا...
  • بەڵگەكانى حەرامێتى گۆڕانى و مۆسیقا
    خوشك وبراى موسڵمانم ڕەحمەتى خواتان لێ بێت بزانن كە گۆرانى و مۆسیقا حەرامە لە ئیسلامدا، چونكە مرۆڤ بێ ئاگا دەكات لە زیكرى خوا و قورئان، وە فیتنە و تێكدەرى دڵانیشە، زانایان ـ ڕەحمەتى خوایان لێ بێت ـ ئەمانەى خوارەوە دەكەنە بەڵگە لەسەر حەرامێتى گۆرانى ومۆسیقا: [یەكەم: بەڵگە لە قورئانى بیرۆز] : خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِ...
  • بۆچى دەژیت و چاوەرِێى بگەى بەكام جێگا ؟
    خوشك و برایانم لەوەیە ئەم پرسیارەتان پێسەیر بێت !! وە بڵێن ئەم پرسیارە بۆ ؟!! بەڵام تۆ پرسیارێ لەخۆت بكەى، ئایا بۆچى دەژیت ؟ ئەو جا وەڵامى خۆت بدەرەوە بزان نەفست چیت پێدەڵێت ئەوسا لەگەڵ ئەقڵ و بیركردنەوەى خۆت دا بەراوردى بكە بزان كامیان هەڵدەبژێرى لەوەیە لەنەفست پرسیار بكەى پێت بڵێت: ژیان: ئەبێ بخۆیت و بخەویت وكام جلە جوانە لەبەركەى و ئیتر گرنگ نیە چۆن بێت گرنگ نیە تورِە بونى پەروەردگارتى پێوە بێ یان نە، یان گرنگ ئەوەیە مۆبایلێك بەدەستەوە بگرى گرن...
  • نــامــەیەك بۆ عاشقانى گۆرانى و مۆسیقا
    بە بچوك رِوانین بۆ تاوانەكان وامان لێدەكات هێندەى تر هەنگاو بەرەو تاوان بنێین و تاوانە گەورەكانیش بە بچوك تەماشا بكەین. یەكێك لەتاوانە گەورەكانیش گۆرانى و مۆسیقایە، تەنانەت گەشتوەتە رِادەیەك موسڵمانان لە خۆشى و ناخۆشى و لەتەنهایى و قەرەباڵەغى وەك هۆكارێك بەكارى ئەهێنن بۆ چارەسەرى بێتاقەتى و لەدڵ دەركردنى خەم و خەفەت وەك زۆرێكیان ئەڵێن !!! ئەمــــــەش ووتەیەكى زۆرترسنــــاكـــــە و مرۆڤ بەرەو گومرِابوون ئەبات چونكـــــە خــــواى پەروەردگار ئەفەرمــــ...
  • ئامانجەكانی ئیسلام و پێداویستی مانەوەی
    ئیسلام ئەو دینە تەواو و پوخت و بێ‌ كەم وكورِیەیە كە دانەرەكەی خوای دانایە، بۆیە لەگەڵ هەموو سەردەم و شوێنێكدا هەمیشە گونجاو بووە و نەگونجێنراوە و دەشگونجێت، وە سەرجەم پەیوەندیەكانی ژیانی لەنێوان لایەنەكاندا رِێك خستووە، وەكو پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ خۆی، مرۆڤ لەگەڵ خوای خۆی،مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤ، مرۆڤ لەگەڵ دار و ئاژەڵ و... هتد... واتە: ژیان بریتیە لەچوار گۆشەیەكی پەیوەندیدار كە ئیسلام وێنەی دەكات بۆ ئەو مرۆڤانەی كە بەدوای ژیانی رِاستەقینەدا دەگەرِێن، ئەمەش جیه...
  • ماناى وەرزش لەدیدى زانایانەوە
    شیخ (ابن السعدی) لەكتێبى (الرياض الناضرة ‌) دا، لە بەشى (27) دا، دەربارەى وەرزش فەرموویەتى: وەرزش بریتیە لەرِاهێنان ورِاهاتن لەسەر ئەو كردەوانەى كە دەبێتە مایەى سوودمەندى ژیانى مرۆڤ لەئێستا و داهاتوودا وە بتوانێت لەهەمان كاتدا ئامانجە باڵادەستەكانى تیادا فەراهەم بكات. جۆرەكانى وەرزش جۆرەكانى وەرزشیش بریتیە لەم سێ جۆرە (وەرزشى جەستە، وەرزشى رِەوشت، وەرزشى بیر و هۆش). دیارە رِوون و ئاشكرایە كەدونیاى رِۆژئاوا بەدرێژاى مێژوو زۆر و كەم كاریگەرى بەهێزیان...
  • دڵتەنگ مەبە
    دڵتەنگ مەبە: خۆت مەدە دەست دڵتەنگیەوە، لە رِێگاى چۆڵى و بێ ئیشیەوە، ویرد بكە، بێگەردى بۆ خودا بكە، بخوێنەوە، كار بكە، سەردانى خزمەكانت بكە، بیر لە شتى بەسوود بكەرەوە. دڵتەنگ مەبە، چونكە دڵ تەنگى سستت دەكات لە پەرستنى خودا،دوات دەخات لە هەوڵ و تێكۆشان، بێ هیواییت بۆ دەهێڵێیتەوە، فرِێت دەداتە ناو شاڵاوى رِەشبین و بەدبینى یەوە. دڵتەنگ مەبە: چونكە ئەوە ناگونجێ لە گەڵ كەسێكدا كە هەڵگر و خاوەنى قورئان و یادى خوا و پارِانەوە و نوێژ و رِۆژو و خێركردن بێت. ...
  • كاربەدەستان و بەرێوەبەرانى خوێندنگاكان ئێوە بەرپرسن لە نوێژی خوێنكاران
    الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد: بەرِاستى لێپرسراوێتى ئەركێكى گران و گەورەیە، وە پێویستە لەسەر كاربەدەستان وا برِواننە پلەو پایەیان كە لێپرسراوێتى یە نەك زەعامەت و بەگەورە دانان و لە خۆبایى بوون. پێویستە بزانن كەئەوان لێپرسینەوەیان لەسەرە لە لایەن خواى گەورە، هەروەها لەلایەن ژێردەستەكانیشیانەوە. پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: (إنها أمانة، وإنها يوم القيامة خزيي وندامة، إلا من أخذها بحقه...
  • بۆ هەموو پیاوێكى خێزاندار
    ئەمەش چەند وەسیەت و ئارِاستەى كردنێكى پێغەمبەرە(صلى الله عليه وسلم) بۆ پیاوى موسوڵمانى خێزاندار، داوائەكەین لەخوا كەیارمەتى دەرى بێت لەسەر گوێ رِایەڵى خواو بەدەستهێنانى رِەزامەندى ئەو. 1_ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێت: ((أكمل المؤمنين أيماناً أحسنهم خلقاً،وخياركم خياركم لنسائهم)) رواه الترمذى وصححه الالبانى. واتە:ئەو كەسە لەهەموو كەس ئیمانى تەواوترە كە رِەوشتى جوانە وە باشترینتان باشترینتانە بۆ خێزانەكانتان. 2_ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم...
  • حوكمى گۆرانى و مۆسیقا
    بەرِاستى یەكێ لەوانەى كەموسوڵمانى بەغیرەت لەسەر دینەكەى دڵتەنگ ئەكات،ئەوەیە هەندێ لەموسوڵمانان بچن بەدواى كامەرانى و بەختیارى بگەرِێن لەجگە لەئیسلام،لەجگە لەئیسلام بەدواى خۆشیدا ئەگەرِێن،لەجێگاى دەرمان و چارەسەر ژەهر دادەنێن،چونكە بۆ چارەسەرو شیفا ئەگەرِێن لەئارەزووو شەهەواتیان،لەوانەش سەرقاڵ بوون وگرنگى دانى زۆرى خەڵكى ئەمرِۆیە بەئامێرەكانى مۆسیقاو گۆرانى، هەتا بووەتە بنێشتى سەرزمان و ورِینەى پێ دەكەن.هۆكار گەلێكى بێ بنەماو بنچینە دەهێننەوە كەگۆرانى ح...
  • رِێگاكانی رِزگاربوون لە وەسوەسە
    الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده، وبعد: بەرِاستی وەسوەسە لە نەخۆشیە ترسناك و بەڵا گەورەكانە كە لەم سەردەمەدا بڵاوبووەتەوە. وەسوەسە: بریتییە لە هەندێك ختورەی خراپ كە شەیتان دەیخاتە نێو دڵی نەوەكانی ئادەمەوە. ئەو وەسوەسانەی كە لە بواری بیروباوەرِەوە دێت ئەوەیە: ئایە خوا هەیە ؟ كێ خوای دروستكردوە؟ وە لە پەرستشەكانیش درووست دەبێت چی لەنوێژ یان لە دەست نوێژدا، وە لە ترسان لە نەخۆشیەكان و پێشبینی رِوودانی و بیركردنەوە تێیدا، وە لە بە...
  • باشترین ئامۆژگارى
    الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه اجمعين هەرچەندە مرۆڤ لەم دونیایە بژى و هەرچەندە تەمەنى درێژ بێت و لەزۆنگاوى ئارەزووەكانیدا تێر تێر بنۆشێ و بەدرێژایى رِۆژگار شوێنكەوتووى خۆزگەكانى بێت، چارەنووسى یەك چارەنووسەو نەگۆرِە ئەویش ((مردنە)). بێ گومان ئەم چارەنووسە چارەنووسى هەموو مرۆڤێكە كەدەرچوون و خۆحەشاردان لێى ئەستەمە وەكو خواى پەروەردگار دەفەرموێت: [ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ] (سورة العنكب...
  • نامە هاتووەكان (الرسائل الواردة)
    ئەو نامانەى پێمان دەگەن لەڕێگەى مۆبایلەوە زۆرە... بووە بەدیاردەیەك لاى هەموو كەس بەدى دەكرێت... پیاوان و ئافرەتان، گەنجان و كچان، بێ جیاوازى... وەهیچ مۆبایلێكى یەك لەو كۆمەڵانە بەتاڵ نى یە لەدەیان نامە، بەڵام...!!! وەرن با هەموومان پێكەوە سەیرى ئەو نامانە بكەین بزانین لەچى پێكهاتووە... بەشێوەیەكى جۆراوجۆرو جیاواز ئەو نامانە بەكاردەهێنرێت! بۆ نوكتەى درۆو بێ مانا بەكارى دەهێنن "هەندێ لەو نوكتانە دەگاتە ڕادەى ناسزایى (كفر) كردن خوا پەنامان بدا...
  • لەخوا ترسان
    كەسی موسڵمان لەخوا دەترسێت و هەست بەچاودێری خوا دەكات لەكاتی ئەنجامدانی هەموو كارێك وەلەهەموو شوێن و جێگەیەكدا وەك ئەوەی كەخوا دەیبینێت لەكاتی جێبەجێ كردنی كارەكانیدا، تەنها دڵەكان دەزانن چەندە پەروەردگار نزیكە لێانەوە، خوای گەورە دەفەرموێ: [ الَّذِي يَرَاكَ حِينَ تَقُومُ * وَتَقَلُّبَكَ فِي السَّاجِدِينَ] (سورة الشعراء:٢١٨_٢١٩)،، واتە: ئەو كەسەی كەدەتبینێت لەكاتی هەستان و كڕنووش بردنت. خوای گەورە دەفەرموێ:: [ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ...
  • كورتە باسێك سەبارەت بە مردن
    الحمد لله وصلى الله على خاتم انبياء وعلى اله وسلم اما بعد: بە رِاستی ناوێكی سەختە مردن كێ هەیە بتوانی نەمرێ ؟ كێ هەیە پاسەوان و پلەو پایەكەی بیپارێزێ لێی ! بەرِاستی سەختە ئەگەر بیری لێ بكەینەوە چەند دەوڵەمەندو پارە دارمان بینی مردن ! چەند ستەم كارو زۆردارمان بینی مردن ! چەند پادشاو گەدامان بینی مردن ! هەر وەك فەقیرو هەژاران و لاوازو ستەم لێكراوەكان ئەمرن ! باشە كێ لە ئێمە نەیبینیوە یان هیچ نەبێ نەیبیستووە كە چەندین كەس لە باوو باپیرەمان وە لە خۆشە...
  • نامەى دایكێك بۆ رِۆڵەكەى
    یەكەم: جێگاو شوێنى خۆت لە كاروانى ژیان و لە نێو هاورِێ و برا و دۆستانت بزانە، ئەوەشت لەیاد بێت بوون و سەركەوتنت پەیوەستە بە بوونى ئەوانەوە، و رِاستگۆییت لەگەڵ هاورِێ و دۆستانت لە زۆرێك لە رِێگرەكانى خۆشبەختى دەربازت ئەكات، و ئەتخاتە سەر رِێگاى خۆشبەختى وە بۆ ئەم كارەش هەوڵ بدە هاورِێى باش و سود بەخش و دین دار هەڵبژێرە، چونكە پێغەمەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى:: " المرء على دين خليله " (حسنه العلامة الألباني و في مشكاة المصابيح، برقم: 5019). ...
  • لێپرسینەوەى خۆتان بكەن لە دونیادا پێش ئەوەى رِووبەرِووى لێپرسینەوەى دوارِۆژ ببنەوە
    * ئایا هەموو رِۆژێك نوێژەكانى بەیانیت لە مزگەوتدا بە جەماعەت ئەنجام دەدەى ؟ * ئایا ئاگادارى نوێژە فەرزەكانتیت بەوەى بە جەماعەت لە مزگەوتدا ئەنجامیان بدەى ؟ * ئایا رِۆژانە و ئەم رِۆ شتێكت لە قورئانى پیرۆز و سوننەتى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم خوێندووەتەوە ؟ * ئایا ئەم رِۆ نوێژەكانت بە خشوعەوە ئەنجام داوە و هەوڵى ئەوەت داوە بە تێرِامانەوە ئەنجامیان بدەى ؟ * ئایا یادى مردنت كردووەتەوە كە دوا وێستگەى ژیانتە، وە بیرت لە گۆرِت كردووەتەوە كە سەرەتاى...
  • هۆكارەكانى زیاد و كەم بوونى باوەرِ
    1 ـ فێربونى زانستە شەرعیەكان خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء ] (الفاطر: 28). واتە: بەڕاستى تەنها زانایان لەخوا دەترسن. 2 ـ خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز بەتێفكران و تێڕامان و تێگەیشتنەوە: [ إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ ] (الإسراء: 9)، واتە: بەڕاستى ئەم قورئانە پیرۆزە ڕێنیشاندەرە بۆ ڕاسترین كار و كردەوە. 4 ـ بیركردنەوە لە بەسەرهات و ژیانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم. 5 ـ ب...
  • هۆكارەكانى بەختەوەرى
    1 ـ باوەڕ بوونى ڕاستەقینە، و كردەوەى چاك. 2 ـ زۆركردنى یادى خوا و خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز. 3 ـ زۆرى تەوبەكردن و داواى لێخۆشبوون. 4 ـ پاڕانەوە بۆ چاكەى دواڕۆژ و دونیا. 5 ـ چاكەكارى لە گەڵ دروست كراوەكانى خواى پەروەردگار، بە ووتە و كردەوە و هەموو چەشنە چاكەكاریەك لە خێر، و چاكە، و بەجێهێنانى پەیوەندى خزمایەتى و، زیان نەگەیاندن و سەلام كردن، و ئاشتكردنەوەى دوو كەس، و چاككردنەوەى نێوانیان. 6 ـ بەرپەرچ دانەوەى خراپە بە چاكە. 7 ـ كردنى نوێژە فە...
  • ووتووێژێكى هەڵبەستراو ‌لە نێوان پێغەمبەرى خوا و ئيبليس دا
    پێش چەند ڕۆژێك برایەكى دڵسۆز سیدیەكى پێدام و پێی ووتم: مامۆستا گوێ لەم سیدیە بگرە بۆ ئەوەى پێم بڵێت ئەو ووتووێژە دور ودرێژى كە تێیدا تۆمار كراوە، لە نێوان پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم، و شەیتانى دورخراو لە ڕەحمى خوا ـ كە خوێندنەوەكەى ماوەى (18) خولەك دەخایەنێت و كراوەتە كوردى و بە دەنگ دەخوێندرێتەوە !! ـ فەرموودەیەكى (صحيح) ە یان ووتەیەكى هەڵبەستراو ودرۆیە ونراوەتە دەم پێغەمبەرى خواوە صلى الله عليه وسلم ؟! منیش بەدەم داواكاریەكەى هاتم، ودو...
  • ئینتەرنێت دەروازەیەك بۆ تاقى كردنەوەى باوەڕ و ڕەوشت و ژیرى
    الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه اجمعين دەروازە ئینتەرنێت گەورەترین شۆڕشێكە سەرى هەڵدابێت لەجیهانى زانستدا وەبەربڵاوترین گۆڕەپانە بۆ تاقى كرنەوەى ((باوەڕ و ڕەوشت و ژیرى)). چاكەكردن دەرگاى واڵایە وەهەروەها خراپەكاریش دەرگاى واڵایە. ئەو كەسەى كەئالوودەى ئینتەرنێتەو بەكارى دەهێنێ ئازادە لەهەر ووتەیەك كەدەیڵێ و بەئارەزووى خۆى ئەڕوانێ، نەچاودێر هەیە و نەبەربەست و نەسنوور !! بەڵام ئەگەر هاتوو ئەو كەسە ئارەزوو خوازبوو بەچ...
  • قەسابخانەكەى غەززە
    {لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُواْ } سورة المائدة(82) الحمد لله رب العالمين، ناصر المستضعفين، و قاسم الجبارين، والصلاة والسلام على من هو رحمة للعالمين، الصادق الوعد الأمين، محمد وصحبه أجمعين. وبعد: وا جارێكى تر دیسانەوە، جولەكەكانى ئیسرائیل دەستیان كردەوە بە بۆردومان كردن و قەتڵ و عام كردنى خەڵكى بێ تاوانى غەززە، بەشێوەیەك لەو بۆردومانەدا گەورە و بچوك، ژن و پیاو، منداڵ و پیر، و خ...
  • فەرز بوونی شوێنكەوتنی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە دەرنەچوون لە فەرمانەكانی
    بسم الله الرحمن الرحیم خوای بەرز ئەفەرموێ: [فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] النور 63 واتە: (با بترسن ئەوانەی پێچەوانەی فەرمانەكانی پێغەمبەری خوا ئەكەن لەوەی توشی فیتنە بن _توشی گومڕایی و هاوبەش دانان بن_ وە توشی سزایەكی توند بن _لە دونیاو دواڕۆژ_). وە خوای بەرز ئەفەرموێ: [وَمَن يَعْصِ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَاراً خَالِداً فِيهَا وَلَهُ ع...
  • گوێ لە كێ بگرین ؟؟!
    زۆرێك لە خەڵكى موسڵمانى ئەمڕۆ خۆیان دووچارى گرفێك كردووە، كە گوایە سەر لەبەر هەموو جیاوازیەكانى ئەم ڕۆژگارە دەرناكەن و نازانن گوێ لە كێ بگرین وبەقسەى كێ بكەین و لەكێ وە دینەكەمان وەرگرین و تێبگەین ؟! خۆ سەرەڕاى ئەوەى ئەم پرسیارانە جیى خۆیەتى، شایانى باسیشە كە بزانین ئەنجامى ئەدا نەكردنى كەمترین ئەركى سەرشانمان كە تێگەیشتنە لە بنەماكانى دینەكەمان وادەكات واقمان وڕبمێنێ لە ئاست ئەو گرژى وئالۆزیەیى ئەمڕۆ، سەرەنجام وا دێتە پێش چاومان كە ئێستا نوێنەرا...
  • باشترین هاورێی بێدەنگ كتێبە
    هەندێك لە دانایان وتویانە: (الكِتابُ خیرُ جلیس) واتە: كتێب باشترین هاومەجلیس و هاوڕێ یە. مەبەستیش بە وشەی (كتێب) لێرەدا ئەو كتێبەیە كە زانستی بە سوود و ڕاست و ڕەسەنی لە خۆ گرتبێت، زانستێك كە سوودی دین و ژینی تێدا بەرقەرار بێت، ئاشكراشە كە (زانستی شەرعی) سەروەری هەموو زانستە بە سودەكانە و بەختەوەری ژین و دینی پێوە بەندە. پێناسەی زانست: 1 ـ ئیمامی (محمد بن عبد الوهاب) فەرموویەتی:(العلم هو: معرفة الله ومعرفة نبيه محمد صلى الله عليه وسلم ومعرفة دي...
      ٣

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام