بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ
ڕێکلام
|
- گەنج و خۆشەویستی
من گەنجێكم خاوەن بیروباوەڕێكی ڕاستم بەڵام كەسێكم خۆش دەوێت هەرچەند دەكەم ناتوانم لە دڵ دەری بێنم، وە لەترسی خوا سەیری ناكەم وە چەند جار چووەمەتە داوای ماڵەوەیان رازی نابێت، هەموو كات لە یادمە زۆر یادی خواش دەكەم، تكام وایە یارمەتیم بدەن بۆ ئەوەی لەم نەهامەتییە رزگارم بێت؟
- كچێكم خۆش ویست ئێستا وازى لێ بێنم خۆى دەسوتێنێ چى بكەم باشە؟
كوڕو كچێك نزیكەى ساڵێكە یەكتریان خۆشدەوێت، كوڕەكە دەیەوێت وازبهێنێت لە كچەكە، بەڵام كچەكە دەڵێت ئەگەر وازم لێبهێنیت خۆم دەسوتێنم، لە كاتێكدا كوڕەكە تواناى ژنهێنانى نییە، ئامۆژگاریمان بكەن، خواى گەورە پاداشتتان بداتەوە.
- ئايا خەیاڵ كردن بۆ كارى سێكسى حەرامە؟
ئايا خەیاڵ كردن بۆ كارى سێكسى حەرامە؟
- حوكمى ئەو كەسانە چییە كە شەوانەلەگەڵ ئافرەتى نامەحرەم قسەدەكەن بە تەلەفۆن؟
حوكمى ئەو كەسانە چییە كە شەوانەلەگەڵ ئافرەتى نامەحرەم قسەدەكەن بە تەلەفۆن؟
- ئەگەر بزانى كچێك حەز دەكات شووت پێ بكات دروستە سەیرى بكەى ؟
ئایا تا چەند گوناهبار دەبیت گەر سەیرى كچێكى نامەحرەم بكەیت كە پێشتر بۆتیان باس كردبێ كەوا ئەو كچە حەز بە زەواج بكات لەگەڵت ؟
- من تەمەنم 19ساڵە كچێكم خۆش ئەوێت تەمەنى35 ساڵە دەتوانم بیهێنم؟
من گەنجێكم تەمەنم 19 ساڵە كچێكم خۆش دەوێت تەمەنى 35 ساڵە ئایا بە پێى شەرع من و ئەم كچە ئەتوانین ژیانى هاوسەرى پێكەوە دروست بكەین؟
- من مێردم هەیەبەس قەت خۆشیم لێ نەبینیوە وكوڕێكى ترم خۆش ئەوێت
بەڕێزان تكاتان لێدەكەم كە وەڵامم بدەنەوە...من مێردم هەیەبەس قەت خۆشیم لێ نەبینیوە زۆریش هەوڵم داوە لەگەڵى باش نابێت،زۆر جار بە زۆرى خۆم دێت بۆ لام،من ئێستە خۆشم ناوێت و كوڕێكى ترم خۆش ئەوێت.ئایا گوناهى من چیە؟ من ئەمەوێ وازى لێبهێنم منداڵیشم هەیە...تكاتان لێدەكەم وەڵامم بدەنەوە...
- حوكمى چاتكردن لەگەڵ كچاندا
سڵاوى خواى گەورەتان لێ بێ بەڕێزان من گەنجێكم سوپاس بو خوا لەمناڵیەوە نوێژ ئەكەم و سونەتەكانی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بەجێ ئەهێنم وە لەماڵەوە ئینتەرنێتم هەیە دوای ئەوەی كە شتی گرنگى لێ وەردەگرم كاتەكانی ترم خەریك ئەكەم بە چاتەوە وە هاوڕێى كچیشم زۆرەكە قسە ئەكەین قەد قسەكانمان ناچێتە قاڵبى ناشەرعیەوە وائەزانم قسە لەگەڵ كوڕێكى هاوڕێم ئەكەم حوكمی ئەم كارەم چى یە؟ تێم بگەیەنن خوا پاداشتان بداتەوە.
- من كوڕێكم خۆش دەوێت بەڕاستى و لەناخى دڵەوە ئەویش وایە
من كوڕێكم خۆش دەوێت بەڕاستى و لەناخى دڵەوە ئەویش وایە مەبەستمان زەواجە زۆر ڕاستین لەگەڵ یەك ئایا گوناهبار دەبین؟
- كەی خۆشەویستی حەڵاڵە ؟
كەی خۆشەویستی حەڵاڵە ؟
- كوڕێكم خۆش دەوێت و ناشزانێت وە بۆ زەواجیش مناڵم موالیدم 1992 ە
مامۆستا گیان من كچێكى مولتەزیمم الحمد لله بەڵام كوڕێكم خۆش دەوێت و ناشزانێت وە بۆ زەواجیش مناڵم موالیدم 1992 ە بەڕاى ئێوە من چى بكەم ؟
- من چوار ساڵە كچێكم خۆش ئەوێ ئەویش بەهەمان شێوە بەڵام دایك وباوكى ڕازى نین
من چوار ساڵە كچێكم خۆش ئەوێ ئەویش بەهەمان شێوە بەڵام دایك وباوكى ڕازى نین ئێستا كچەكە چوەتە تەمەنەوە و شوو ناكات ئایا دایك و باوكى ئەو كچە تاوانبارن؟
- من کورێکم لە قۆناغی خوێندنی ئامادەییم ئەمساڵ کچێکم پڕ بە دڵ خۆشویست
من کورێکم لە قۆناغی خوێندنی ئامادەییم ئەمساڵ کچێکم پڕ بە دڵ خۆشویست ئەویش هەروەها ئەم خۆشەویستیەمان بە مەبەستێکی پاکانەیە من پەیمانم لەگەڵ خودا بەست کەوا ئەو کچە بکات بە دوارۆژم پرسیارەکەم لێرە ئەوەیە ئایە خۆشەویستی لە رووی شەرع حوکمی چیە وە تا چەند خوا ئەم پەیمانەم قبووڵ دەکات
- ئایا دروست كچ و كوڕ پێش مارە بڕین قسەلەگەڵ یەكتر بكەن؟
ئایا دروست كچ و كوڕ پێش مارە بڕین قسەلەگەڵ یەكتر بكەن؟
- من كچێكم كوڕێكم خۆش دەوێت بەس من قوتابیم ئەو ساڵ خوێندن تەواو دەكەم
سڵاو من كچێكم كوڕێكم خۆش دەوێت بەس من قوتابیم ئەو ساڵ خوێندن تەواو دەكەم ئەو كوڕە بەتەمایە بێتە خوازبێنیم كەسێكى بەدینە و منیش نوێژ دەكەم و ڕۆژوو دەگرم و لە خوا دەترسم بۆیە دەپرسم من لەگەڵ ئەو كوڕە قسە دەكەم بە تلفۆن بەس ئەحواڵ پرسین قسەى خراپ ناكا خوا ئاگادارە ئایا حەرامە؟
- من لەگەڵ كچێك یەكترمان خۆش دەوێت بەڵام پەیوەندیمان نیە.
بەناوى خوا من لەگەڵ كچێك یەكترمان خۆش دەوێت بەڵام پەیوەندیمان نیە.هەتا ئەو كاتەى گەورە ئەبین چونكە ئێستا لەتەمەنى هەرزەكاریداین.ئایا ئەو خۆشەویستیەى بۆ یەكترمان هەیە حەڵالە یان حەرامە؟
- بە چات كوڕێكم ناسى دواى زانیم كە كوڕێكى میسریە ئیتر كوڕەكە وتى دێمە داوات
من تەمەنم 18 ساڵە دەەوێ پێتان بڵێم كە بە چات كوڕێكم ناسى دواى زانیم كە كوڕێكى میسریە ئیتر كوڕەكە وتى دێمە داوات منیش زۆرم خۆش ئەوێت ئێستا هەر بە چات قسە دەكەین وە ئەڵێت دێم بۆ عێراق بۆ ئەوەى بتخوازم ئایا ئەگەر ماڵەوە ڕازى نەبوون چى بكەم باشە؟تكایە وەڵامم بدەنەوە چونكە زۆرم خۆش ئەوێت ئایا گوناحە چاتى لەگەڵ بكەم؟
- من كوڕێكم ناسى بە ئینتەرنێت زۆرم خۆش دەوێت ئەویش هەروەها بەڵام ترسم زۆرە
سەلامى خواتان لێ بێـت بەڕێزان من پرسیارێكم هەیە لە هەمان كاتدا ئامۆژگارى ئێوەم دەوێ من كوڕێكم ناسى بە ئینتەرنێت زۆرم خۆش دەوێت ئەویش هەروەها بەڵام ترسم زۆرە لە زەواج ئەترسم ئەو ناسینە بە پێچەوانە بێت نازانم چى بكەم ئایا وازى لێ بێنم یان نا؟ تا چەند شتێكى خراپە تا ئێستا چاوپێكەوتنمان نەبووە من لە ئەوروپام ئەو لە عێراقە ئایا نەجاحەتمان یە؟ سوپاس
- من خوێندكارێكى زانكۆم كچێكى موحەجەم خۆش دەوێت بەڵام
من خوێندكارێكى زانكۆم كچێكى موحەجەم خۆش دەوێت بەڵام نازانم چۆن داواى هاوسەرگیرى لێ بكەم وە بەڕاستى خۆشم ئەوێت وە بۆ ئەوەش ئەمەوێ كەزەواج بكەم كە لە تاوان و خراپە دوور بم تكایە ڕێنموونیم بكەن
- من كوڕێكم حەزم لە ژنێكە بەیەكەوەین لە دەزگایەكدا وە ژنەكە مێردى هەیە
من كوڕێكم حەزم لە ژنێكە بەیەكەوەین لە دەزگایەكدا وە ژنەكە مێردى هەیە بەڵام حەزى لێى نى یە ئێمە زۆر حەزمان لەیەكە ژنەكە دەڵێ واز لە مێردەكەم دێنم بۆ تۆ ئایا ئەگەر ژنەكە واز لە مێردەكەى بێنێ مێرد بە من بكات گوناهبار دەبین؟ وە ئەم شتەى ئێمە لە شەرعدا چۆنە ؟ سوپاس بۆ وەڵام دانەوەتان
- كوڕ و كچ بەمۆبایل یان بە ئینتەرنێت نامه chat بۆ یەكتر بنێرن حەرامە؟
كوڕ و كچ بەمۆبایل یان بە ئینتەرنێت نامه chat بۆ یەكتر بنێرن حەرامە؟ئایا ئەو كردەوەیەوە بەخەڵوەت حساب ئەكرێت؟ بە چ بەڵگەیەك
- ئەگەر نامەحرەمێكت بینى خۆشتویست حەرامە؟
ئەگەر نامەحرەمێكت بینى خۆشتویست حەرامە؟ ئەگەر حەرامە خۆ خۆشەویستى بەدەست خۆت نیە؟
- حوكمى خۆشەویستى و پەیوەندی نێوان كوڕ و كچ
كۆمەڵێ پرسیارمان بۆ هاتووە سەبارەت بە حوكمى خۆشەویستى و دڵدارى كە ئایا حەڵاڵە یان حەرامە ؟
www.ba8.org
|
بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
- قەبارەی فۆنت
- گەورەکردن:
-

- بچوک کردنەوە:
-

- جۆری فۆنت
- ههەڵبژاردن:
- ڕەنگی فۆنت
- هەڵبژاردن:
- بنەڕەتی کردنەوە
ڕێکلام
|