ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
  • وەڵام دانەوەی پرسیاری خوشكان وەڵامی هەموو گومان‌و بیانوی ئەو خوشكانەیە كە باڵاپۆش نین
    [یەكەم:] لەوانەیە بڵێیت ئەگەر حیجاب بپۆشم گەرمام دەبێت بەتایبەتی لەهاویندا ؟؟!! [دوەەم:] لەوانەیە بڵێیت زۆر گرانە لەسەرم كە حیجاب بپۆشم ؟! [سێیەم:] لەوانەیە بڵێیت من گەنجم‌و تەمەنم زۆری ماوە پاش چەند ساڵێكی تر حیجاب دەپۆشم؟! [چوارەم:] لەوانەیە بڵێیت ئەگەر حیجاب بپۆشم جوانی خۆم لەدەست دەدەم و خەڵكی بەناشرینم دەزانێت ؟! [پێنجەم:] لەوانەیە بڵێیت لەپاش هاوسەرگیری حیجاب دەپۆشم؟! [شەشەم:] لەوانەیە بڵێیت ئەگەر حیجاب بپۆشم مەگەر واز لە خۆش...
  • فرەژنی چارەسەرە نەك تاوان
    هاوسەرگیری ڕێگەیەكە ئیسلام پەسەندی كردووە و خوای گەورە بە شەرعی داناوە بۆ ئەوەی مرۆڤ ‏نەفسی خۆی پاك ڕاگرێت، وە بۆ ئەوەی پارێزگاری بكات لەسەر مانەوەی وەچەو ڕەچەڵەكی، وە ‏بۆ ئەوەی بێتە ڕێگەیەك بۆ پەیوەندی كۆمەڵایەتی و چاككردن و ڕەحمەت و سۆز لەنێوان یەكدا، ‏ئیسلام پلە وپایە و گرنگی هاوسەرگیری شەرعی بەرز نرخاندووە، وە بەبەهێزترین هۆكاری داناوە ‏بۆخۆشەویستی و نزیكبونەوە لەنێوان كەسە نامۆ و دورەكان لەیەكتر وەكو خوای گەورە فەرمویەتی: ‏ [وَمِنْ آيَاتِهِ...
  • وەڵامی رِاست و دروست بۆ ژن و مێردی خواپەرست ‏
    خوشك و برایانى بەرِێز: ئەم كتێبەى بەردەستت بریتى لە كۆكردنەوەى (50) پرسیار و وەڵامى ماڵپەرِى بەهەشت كه لە لایەن بەرِێزان ‏ [دكتۆر عبداللطیف أحمد، مامۆستا خلیل أحمد، مامۆستا عبدالكریم،مامۆستا عدنان بارام،‏ مامۆستا محمد عبدالرحمن] ‏ وەڵام دراوەتەوە كه تایبەتن بە ژیانى ژن و مێردایەتى كە بە داخەوە زۆرێك لە پیاوان و ئافرەتان زانیارێكى ئەوتۆیان نیە لەو شتانەى كە پەیوەستن بە ژیانى ژن و مێردایەتى، جا لەم كتێبەدا كۆمەڵە پرسیارێكى گرنگ وەڵام دراوەتەوە هەر...
  • بۆ مروارى یە خۆپارێزەكان
    بۆ هەموو گەوهەرەیەكی بەنرخ، بۆ مرواریە خۆپارێزەكان، بۆ ئەو‎ ‎ئافرەتانەی كە بڕیاریان ‏داوە پۆشاكی شەرم ‌و حەیا ‏لە بەر بكەن، چونكە‎ ‎فەرمانی پەروەردگاریانە، ئەوەش تەنها لە ‏بەر ڕەزامەندی ئەو، بۆ ئەوەی بە‏‎ ‎بەهەشتی بەرین شاد ‏بن... بۆ تۆ خوشكی موسڵمانم: كە ‏پێشەوات خێزانە‎ ‎بەڕێزەكانی پێغەمبەری خوایە صلی الله علیە وسلم، بۆ تۆ كە ‏پاپەندی ‏ئایەتە‎ ‎پیرۆزەكانی قورئانی‌و فەرموودەكانی پێغەمبەری خوایت صلی الله علیە وسلم،‎ ‎نەك ‏پابەندی مۆدە ‌و ‏سەرگەرد...
  • هەڵسوكەوتى ئافرەتانى موسڵمان لە ماڵەكانیاندا
    صەڵات و سەلام لەسەر سەروەرمان مُحَمَّد بێت بەندە و پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم، ئەوەی كە خوای پەورەردگاری ناردوویەتی بە هیدایەت، و ئایینی ڕەوا، بۆ ئەوەی بەرز ڕایبگرێت و سەریبخات بەسەر هەموو ئایینەكاندا، با بێ‌ باوەڕانیش پێیان خۆش نەبێت. وە پاشان: گومان لەوەدا نیە كە چاكسازی موسڵمانان نابێت، و نایەتە دی جگە بە گەڕانەوە نەبێت بۆ ئیسلامی ڕاستیان، بە هەموو بەها، و پەیڕەو، و بیروباوەڕێكی دروستیەوە، بۆ ئەوەی هەموو بوارەكانی ژیانیانی لە سەر بنیات...
  • ئافرەتان و فێر بوونـی زانستـی شەرعـی
    پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) زۆر بایەخ و گرنگی داوە بە فێركردنی ئافرەتان لە زانستی شەرعیدا، بۆیە دەبینین زۆر بە گەرم و گوڕییەوە ڕووی لە ئافرەتە موسڵمانەكان كردووە و وەڵامی پرسیارەكانیانی داوەتەوە و گەڕاوە بەدوای زانینی هەواڵیان و زۆر بە جوانی گوێی بۆیان گرتوە و سەردانی هەندێكیشیانی كردووە و بۆیان پاڕاوەتەوە لە خوای گەورە و ئامۆژگاری و رێنمایی كردوون، وە لە هەموو هەفتەیەكدا ڕۆژێكی بۆیان دیاری و تایبەت كردبوو بۆ ئەوەی فێری زانستی شەرعیان بكات...
  • چەپكە گوڵێك لە باخچەكانى ئامۆژگارى بۆ خوشكان
    بۆ هەموو مرواریە خۆپارێزەكان، بۆ هەموو گەوهەرەیەكی بەنرخ، بۆ ئەو ئافرەتانەی كە بڕیاریان داوە پۆشاكی شەرم ‌و حەیا لەبەر بكەن، چونكە فەرمانی پەروەردگاریانە، ئەوەش تەنها لە بەر ڕەزامەندی ئەو، بۆ ئەوەی بە بەهەشتی بەرین شاد بن. بۆ تۆ خوشكی موسڵمانم: كە پێشەوات خێزانە بەڕێزەكانی پێغەمبەری خوایە صلى الله عليه وسلم، بۆ تۆ كە پاپەندی ئایەتە پیرۆزەكانی قورئانی‌و فەرموودەكانی پێغەمبەری خوایت صلى الله عليه وسلم، نەك پابەندی مۆدەو سەرگەردانبووی شوێنی ئەم و ئ...
  • ڕۆڵى ئافرەت لە چاك سازى كۆمەڵگادا
    بەڕاستی پێم خۆشە كەوا ئامادە ببم بۆ دەبڕینی ئەوەی كە لە ناخمدایە سەبارەت بەم بابەتە ترسناكە كە بریتى یە لە: (ڕۆڵی ئافرەت لە چاكسازی كۆمەڵگادا). بە پشتیوانی خوای گەورە دەڵێم ـ وە داوای لێدەكەم هاوكاریم بكات بۆ حەق و ڕاستی ـ: بەڕاستی (ڕۆڵی ئافرەت لە چاكسازی كۆمەڵگادا) ڕۆڵێكە بایەخێكی گەورەی هەیە. چونكە چاكسازی كۆمەڵگا دوو جۆرە: جۆری یەكەم: چاكسازی دەرەكی: ئەویش ئەوەیە كە لە بازاڕەكان و مزگەوتەكان و جگە لەمانەش لە بوارە دەرەكیەكاندا دەكرێت، ئە...
  • خوشكى بەڕێزم چى ڕێگریت دەكات لە باڵاپۆشى؟
    بێگومان شەریعەتی ئیسلام شەریعەتی هەمە لایەنەیەو هەموو بوارەكانی ژیان دەگرێتەوە‌و هیچ لایەنێكی فەرامۆش نەكردووە و هەر لە بچوكترین شت تاوەك گەورەترین شت كە بگونجێت بۆ هەموو كات و شوێن ‌وچینەكانی كۆمەڵگە بە نێرو مێ یەوە، یەكێك لەو باسانەی كە خوای گەورە زۆر گرنگی پێ داوە بریتی یە لە مافەكانی ئافرەت هەر لە ژیان ‌ومیراتی‌و شوكردن ‌وخووڕەوشت ‌وپۆشینی جل‌و بەرگ ‌ودایكایەتی‌و.......هتد جا لێرەوە ئەوەی مەبەستمانە لەم پەیامەوە بیگەیەنین بەهەموو موسڵمانێكی...
  • حوكمى عاباى ئافرەتان و مەرجەكانى
    بۆ هەموو گەوهەرەیەكی بەنرخ، بۆ مرواریە پارێزراوەكان، بۆ ئەو ئافرەتانەی كە بڕیاریان داوە پۆشاكی شەرم و حەیا لە بەر بكەن، چونكە فەرمانی پەروەردگاریانە، ئەوەش تەنها لە بەر ڕەزامەندی ئەو، بۆ ئەوەی بە بەهەشتی بەرین شاد بن. بۆ تۆ خوشكی موسڵمانم: كە پێشەوات خێزانە بەڕێزەكانی پێغەمبەری خوایە صلى الله عليه وسلم، بۆ تۆ كە پاپەندی ئایەتە پیرۆزەكانی قورئانی و فەرموودەكانی پێغەمبەری خوایت صلى الله عليه وسلم، نەك پابەندی مۆدە و سەرگەردانبووی شوێنی ئەم و ئەو....
  • ئامۆژگارى بۆ كچانى موسڵمان پێش هاوسەرگیرى
    -هەندێك لەكچان زۆر دوو دڵن لەبڕیاردان بۆ شووكردن و یەكلاكردنەوەی كارەكەیان، داوا لەداخوازیكار دەكەن كەڕێگەیان بدەن بۆ ماوەیەكی زۆر بیربكەنەوە تاكو بزانن چاكە یان خراپەو زیان و قازانجی لێك بداتەوە، ئەمە كارێكی چاكە بەمەرجێك كاتەكە زۆر نەخایەنێت و لەڕادەی شیاو دەرنەچێت، كاتێك داوای وەڵامی لێ‌ كرا ئەڵێت ئارام بگرەو بیردەكەمەوە، ئەمە كارێكی شیاو نییە، بەڵكو كاتێك دیاری بكە بۆ بیركردنەوەو نوێژی (إستخارە) بكەو دوعا بكە هەروەكو چۆن پێغەمبەر (صلى الله عل...
  • ئاگاداركردنەوەى كچانى خوێندكار لە هەندێ تاوان و سەرپێچى
    چاكێتی كچی موسڵمان گەورەترین بنەمایە بۆ پێك هێنانی كۆمەڵگایەكی چاك، وە كچی چاكەكار هەموو لێدانێكی دڵی سۆز و بەزەیییە و لاولاوی پەیداكردنی درەوشانەوەی گەلەكەیەتی، ئەگەر دڵی تووشی نەخۆشی تاوان بێت ئەوا لێدانی سست دەبێت و لە ئیش دەكەوێ‌ و كۆمەڵگا لەناو دەچێت و سەرناكەوێت.. وە كچی چاكەكار دەست كەوتێكی گەورەیە چونكە لە داهاتوودا دەبێتە هاوسەرێكی نموونەیی و چاك خواز، دایك و بەخێوكەرێكی دڵسۆز بۆ نەوەكانی گەل.. وە هەموو خوڕەوشتێكی باش فێری منداڵ و خوێندك...
  • بۆ هەموو ئافرەتێك كە بڕواى بە خوا و ڕۆژى دوایى هەبێت
    خوێنەری بەڕێز ئەم نامیلكەیەی بەر دەستت نامیلكەیەكی بچوكە لە شێواز وقەبارەیدا، بەڵام گەورە وگرانە لە ناوەڕۆك وواتایدا، بۆ گوێ ڕایەڵان موژدە وهۆكاری جێگیر بوون و بەردەوامیە، وە بۆ جگە لەوانیش یاد خستنەوە، و ڕاچەڵكێنەر و سەرزنشتكارە، نووسەر تێیدا بانگەشە بۆ ئەوە دەكات كە ئافرەتان پابەند بن بە باڵا پۆشی شەرعیەوە، لە موسڵمانێكی ئامۆژگاری كار وخەم خۆر و بە غەیرە لە سەر شكاندنی سنور و قەدەغە كراوەكانی خوای پەروەردگار، دەست پێكردن وسەرەتای نووسینەكەی لە...
  • مەرجەكانی باڵاپۆشى لە ئیسلامدا
    خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا] (سورة الأحزاب: 59). واتە: ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم بە خێزان و كچەكانت و ئافرەتى بڕواداران بڵێ با جلبابەكانیان (جلبابیش: واتە: عابا) بدەن بە خۆیاندا، ئەوەش نزیك ترە بۆ ئەوەى كە بە ڕەوشت بەرز و بە حەیا...
  • خوشكم بەرەو كوێ دەچیت؟
    سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە صڵاوات و سەلام لە سەر نێراوی خوای گەورە (محمد صلى الله عليه وسلم).......دوای ئەوە. خوشكی بەڕێزم:- فرمێسكەكان هاتوونە گوفتار، ئەی گوێ‌ بیستەكان لە كوێن؟ ڕاستییەكان دەركەوتن، شوێن هەڵهاتنیان لە كوێ‌یە؟ ڕێگای ڕۆشن بووە وە، ڕێبوارەكەی لە كوێ‌یە؟ ئەی تۆ بەرەو كوێ‌ دەچیت؟ مل بۆ كوێ‌ دەنێیت؟ بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ؟ ئەی بێ‌ ئاگایت لەوەی هەموو چركەكانی ژیانت دەنوسرێت و گوفتارەكانت كۆ دەكرێنەوە و چی بەدڵتا دێت دەزانرێت و هەڵسو...
  • ئاگاداركردنەوەى ئافرەتان لە تاوان وسەرپێچى یەكان
    خوای گەورە دانەری یاساكان و سنورەكانە كە بەختەوەری مرۆڤی تێدایە لە دونیا و قیامەتدا، وەلە پەیوەست بوون بەسنوری خوای گەورە و نەبەزاندنی سەربەرزی و خاوێنی و پاكژی و نەفس بەرزی مرۆڤایەتی تێدایە، هەروەها بەرزی وپاراستنە لەڕەوشت نزمی و خراپی و ئاشوبی و تاوان، خوای گەورە دەفەرمێت: [ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرا] (الأحزاب: 33) واتە: خوای گەورە بۆیە بەم شێوازە ئامۆژگاریتان دەكات...
  • ڕێگرەكانى خۆشبەختى گوڵى كۆمەڵگا
    خوشكى باوەڕدار: ڕێگاى خۆشبەختى وسەرفرازى هەتاهەتایى ئەم بەرو ئەوبەری بەخۆشى یە كاتى یەكانى دونیا ڕازاوەتەوە. ڕێگایەكى ڕاستەو چەندین تولە ڕێی لێبوەتەوە، جاخۆشبەخت ئەو كەسەیە كە لانەكاتەوەو نەڕوانێتە ڕاست و چەپی خۆی، بەڵكو چاوى لەهەنگاوەكانى بێ، وڕاست ملى ڕێگا ڕاستەكە بگرێ تاوەكو خۆشبەختى بەدەست ئەهێنێ. ئەم رێگا ڕاستەش كە گرتوتە دەتباتە دوایەمین وێستگا كەبەهەشتى بەرینە، وەك چۆن چوار دەوری بەهەشت بەتاوان وحەرام وشتى لاوەكى وڕەنگاو ڕەنگ ڕازێنراوەتەو...
  • چەند چرپەیەك بە گوێى گوڵى كۆمەڵگادا
    خوشكی بەحیشمەت و ئیماندار: ئەم نامیلكەیەی بەر دەستت بریتییە لە چەند ئامۆژگاری و چرپەیەك ئاراستەی تۆی ئیمانداری دەكەم بە ئومێدی ئەوەی بۆ ساتە وەختێك گوێكانت لە دەنگەكانی دەوروبەر پاك ڕاگری و چاوەكانیشت لەو شوێنانە بێنیتەوە كە بۆی ڕۆیشتووە، وە بۆ ماوەیەك گوێ و چاو و بیروهۆشت بكەیتە میوانی ئەم نوسراوە. خوشكی بە شەرم و حەیام: ئەم نوسراوەت پێشكەش دەكەم بۆ ئەوەی ببێتە پشتیوانێك بۆت كە لە رێگەیەوە زیاتر لە پەروەردگار نزیك بیتەوە و لە بێ‌ئاگایی بێدار بی...
  • گوڵى كۆمەڵگا ئاگادارى ئەو دەستانە بە كە ئەیانەوێ هەڵتوەرێنن
    كچى موسڵمانى لە خواترس: پایز هەرچەندە ڕۆڵى هەبێت لەوەى كە پەڕەى ناسكى گوڵەكان هەڵوەرێنێ، سەد هێندە بێباكى و بەسادەیى بیركردنەوەى گوڵەكان ڕۆڵى هەیە لە هەڵوەرینیان. چەندە جوانن ئەو گوڵانەى دارەكان دەڕازێننەوە، بەڕاستى جوانى قوتابخانە و ماڵ و سەرشەقام و باخچە گشتیەكان بە گوڵەوە هێندەى تر جوان دەبنەوە. بەڵام ئەوەى سەرسامى كردووم سادەیى بیركردنەوەى گوڵەكانە، هیچ كۆمەڵێكیان پەند لەوانەى پێش خۆیان وەرناگرن !! بە بەردەوامى دەستى چەپەڵ و خوێناوى شەهوەت...
  • زاناترین ئافرەتی دونیا
    لە زنجیرەی یەكەمدا (ئافرەتان و فێربوونی زانستی شەرعی) باسی ئەوەمان كرد كە چەندێك پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) گرنگی دابوو بە فێركردنی ئافرەتان لە (زانستی شەرعی)دا، وە ئەوەیشمان باس كرد كە ئافرەتانی صەحابە چەند ڕێگەیەكی شەرعییان گرتبووە بەر بۆ ئەم مەبەستە زۆر گرنگ و پیرۆزە، بۆیە چەندین ئافرەت لەناو صەحابەدا هەڵكەوتبوون و جێگا و شوێنی خۆیان دیاری كردبوو لە بواری فێربوون و فێركردن و گەیاندنی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بە تایبەت خێزانەكانی پێغەمبەر...
  • لە دایك بوونی كچان و سەرهەڵدانەوەی خەصڵەتێكی سەردەمی نەفامی و جاهلی
    ناوەڕۆكى ئەم كتێبەیە بریتى یە لە: پێشەكى بێ باوەڕەكان و حەزنەكردنیان لەكچان بێ باوەڕەكان و كوشتنی كچان و زیندەبەچاڵ كردنیان سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایی دەربڕین بەلەدایك بوونی كچان ئایا دایك هیچ ڕۆڵێكی هەیه ‌لەوەدا كەوا منداڵەكەی كوڕ بێت یان كچ ؟ فەزڵ و گەورەیی پاداشتی بەخێوكردنی كچان فەزڵ و گەورەیی چاكەكاری لەگەل كچاندا سەرهەڵدانەوەی كوشتنی كچان بەشێوازێكی ڕاستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆ +بەشوو دانی زۆرەملـێ + بەند كردنی كچان و مراندنی...

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام