ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
١      
  • حوكمی سەیركردنی یاریەكانی تۆپی پێ
    الحمدلله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبـي بعده، وبعد: پێشەكی لەبەرئەوەی گرنگیدان بە سەیركردنی یاریە بێسوودەكان بەتایبەتیش یاری تۆپی پێ‌ لە زیادبووندایە، و پارەی خەیاڵی تێدا بە فیڕۆ دەدرێت و شەڕی لەسەر دروست دەكرێت و خۆشەویستی و ڕق لێبوونەوەی لەسەر بونیاد دەنرێت، بۆیە پێمان خۆش بوو بۆ ڕوونكردنەوەی حوكمەكەی ئەم فەتوایەی زانای پایەبەرز (ابن عثیمین) ڕەحمەتی خوای لێبێت وەربگێڕینە سەر زمانی كوردی، خوا سبحانە بیكاتە مایەی سوود بۆ هەموو لایەك،...
  • كۆمەڵە پرسیارێكی گرنگ سەبارەت بە كڕین و فرۆشتی ئاڵتون
    بەڕێزان ئەمە كۆمەڵێك پرسیارى گرنگن كە لە لایەن شێخى پایەبەرز (محمد بن صالح العثیمین)ه وه وەڵام دراوەتەوە سەبارەت بە كڕین و فرۆشتنى ئاڵتون كە بەداخەوە زۆرێك لە خاوەن زێڕەنگەرەكان لێى بێ ئاگان و توووشى ڕیباو سوو هاتوون. [ئەمەش پرسیارەكانە:] 1- زۆرێك لە زێڕەنگەرەکان مامەڵە دەکەن بە کڕینی ئاڵتونی شکاو و پاشان دەیبەن بۆ بازرگانی ئاڵتون و دەیگۆڕنەوە بە ئاڵتونی نوێی دروستکراو بە هەمان کێش، وە حەقدەستیش لەسەر ئاڵتونە تازەکە وەر دەگرن، ئایا حوکمی چی ی...
  • ئایا هاوبەش بڕیاردان بۆ خوا چیە?
    هاوبەش بڕیاردان هەرلە ناوەكەیەوە ڕوون وئاشكرایە كە بریتیە لەوەی كە جگە لە خوا بكەیت بە هاوبەش لەگەڵ خوادا لە پەرستندا وەكو پاڕانەوە لە بتەكان و داوای فریادڕەس وفریاكەوتن لێیان و نەزر ونوێژو ڕۆژوگرتن وسەربڕین بۆیان، وەكو سەربڕین بۆ – بەدەوی، عیدروس، یان نوێژكردن بۆ فڵان وفیسار وداوای یارمەتی وهاوكاریكردن لە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) یان شێخ عبدالقادر یان عیدروس لە یەمەن وجگە لەوانیش لە مردووانی ترو ئەوانەی كە ئامادە نین. هەموو ئەمانە بە هاوبەش...
  • حوكمی خووی نهێنی
    ئەوەی ئێستا ناودەبرێت بە خووی نهێنی (العادة السرية) و لەكۆندا پێ‌ی دەوترا (الإستمنا‌ء) ئەوەیە پیاوێك یان ژنێك بەویستی خۆی ئاوی مەنی خۆی دەربكات. بۆیە ئەنجام دانی خووی نهێنی بۆ چێژ وەرگرتن حەرامە چونكە خوای گەورە فەرمانی كردووە بە پاراستنی دامێن (فرج) تەنها لەگەڵ ژنی خۆی یان بەندە (أمة) نەبێت، وەكو فەرموویەتی: [وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلاَّ عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (6...
  • حوكمی رِازاندنەوەی گۆرِ چیە ؟
    و/رِازاندنەوە جیاوازە:ئەگەر مەبەستت پێی خۆڵی بەسەرا كۆبكەیتەوە، وە شتی بەسەردا دانێی وەك (خشت یان بلۆك) ئەوە رِێگە پێدراوە،ئەگەر مردوو نێژراو قەبرەكەی بە ئەندازەی بستێك بەرزبكرێتەوە، پاشان پاشماوەی خۆڵەكە دابەش بكرێت بە سەر قەبرەكە تابزانرێ كە قەبرە، وە لە سەر دوولاكەی دوو خشت دا ئەنرێ‌ بۆ ئەوەی بناسرێ‌ و پێشێل نەكرێ‌ و بێ‌ رِێزی نەكرێ‌، بەڵام رِازاندنەوەی بە گەچ یان بە قورِ یان بە خانوو دروست كردن لە سەری ئەوە خراپە و دروست نیە، پێغەمبەر (صلی الله...
  • هۆكارەكانی لەدەستدانی تام و چێژ لە عیبادەتەكاندا چین؟
    بسم الله الرحمن الرحيم: الحمد لله وصلى الله وسلم على رسول الله وعلى آله وأصحابه ومن اهتدى بهداه أما بعــد: گومانی تێدا نییە كە عیبادەت كردنی خوای گەورە تاموو چێژێكی گەورەی هەیە لە دڵی هەموو مووسڵمانێكدا، پەیامبەری ئازیز دەفەرموێت(وجعلت قرة عيني في الصلاة) وە بەبیلالی دەفەرموو (بەنوێژ دڵمان خۆشكە.) واتە قامەت بكە بۆ نوێژ بۆ ئەوەی تێیدا پشوو بدەین. نوێژ كەگەورەترین عیبادەتە لەدوای شایەتوومان ئارامكەرەوەی دڵە و بیلبیلەی چاوی موسڵمانە و دەبێتە هۆی...
  • ئەگەر كەسێك خەبەری بویەوە بینی جلەكانی تەرِی پێوەیە ئایا واجبە لەسەری خۆی بشوات؟
    ئەگەر ئینسان خەبەری بویەوە دوای هەستی كرد پۆشاكەكەی تەرِی پێوەیە و بینی ئەوە لە سێ حاڵەت بەدەر نیە: حاڵەتی یەكەم: ئەگەر دڵنیابوو ئەوە مەنی یە ئەوكاتە واجبە لەسەری خۆی بشوات ئەگەر هەستی پێ كردبێ كە توشی لەشگرانی بووە. حاڵەتی دووەم: ئەگەر یەقینی هەبوو كە ئەوە مەنی نیە ئەوكاتە واجب نیە لەسەری خۆی بشوات بەڵام ئەو تەرِیە بەر كوێی كەوتوە واجبە لەسەری بیشوات چونكە ئەوە حوكمی میزی هەیە و پیسە. حاڵەتی سێ یەم: تەرِییەك بە پۆشاكەكەوەیەتی نازانێت مەنی یە یا...
  • فرۆشتنی ئاڵتون بە پارە نابێت تا هەموو پارەكە وەرنەگرێت
    پ: حوكمی فرۆشتنی ئاڵتون چی یە بەقەرز؟ وە ئەگەر بۆ خزم بێت لەوە دەترسم كە پەیوەندی خزمایەتیم لەگەڵ ببچرِێنێت ئەگەر بە قەرز نەیدەمێ‌، لەگەڵ ئەوەی كە دڵنیام لەوەی كە لە داهاتودا پارەكەم دەداتێ‌؟ و / پێویستە یاسای گشتی بزانیت كە فرۆشتنی ئاڵتون بە پارە دروست نی یە ئیللا دەبێت پارەكە تەواو وەربگریت، وە جیاوازی نی یە لە نێوان نزیك ودوور (خزم و بێگانە) چونكە نابێت خۆشەویستی بكرێت لەسەر حسابی دینی خوای گەورە بۆ هیچ كەسێك، وەئەگەر خزمەكەت لێت تورِە بوو ب...
  • حوكمی مەسحكردن لەسەر خوف و گۆرەویدا چیە ؟
    وەڵام: دەستهێنان بەسەریاندا لە سوننەتی پێغەمبەری خوادا صلى الله عليه وسلم هاتووە و سەلمێنراوە، بۆیە دەستهێنان بەسەریاندا باشترە لە داكەندنیان بە بەراوردكردنی لە گەڵ پێ‌ شۆردندا، وە بەڵگەی ئەوەش فەرموودەكەی (المغیرة) ەی كورِی (شعبة) ەیە رضي الله عنه كە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرِێتەوە كە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەست نوێژی گرت، (المغیرة) دەڵێت: دانەویمەوە بۆ ئەوەی خوفەكانی داكەنم پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی: وازیان...
  • حوكمی وەرگرتنی پێشینەى خانوو لە حكومەتی هەرێم
    بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه، أما بعـد: ئەم قەرزەى كە ئێستا حكومەتی هەرێم دەیدات بە هاولێتیان وە رِێنمایی وچۆنیەتى ومەرجەكانی لە بریاری وەزارەتی دارایی وئابوریدا هاتووە، دوو برِگەى تێدایە كە جێگای گومان و دوودڵین كە بریتین لە: رِێژەى سوودی دواكەوتن لە سەدا دە (10/) دەبێت لەسەر رِەسیدی قەرزەكە!!! برِی 300000 دینار پێشەكی وەردەگیرێت وەك خەرجی جۆراو جۆر بۆ مەبەستەكانی كرێی لیژنەكانی پشكنین وچاپەمە...
  • هەركەس نەزر بكات و نەتوانێ وەفاى پێوە بكات،چى لەسەر پێویستە ؟
    ج/ئەمە درێژە پێدان دەوێ: ئەگەر نەزرى وەكو تاعەت (عیبادات) ێك كردبوو ئەوە دەبێت وەفاى پێوە بكات وەكو ئەوەى نەزر بكات بە نوێژێك یان رۆژویەك یان هاوشێوەى ئەم پەرستشانە.لەسەرفەرمایشتى پێغەمبەر (صلى الله علية وسلم) (من نذر أن يطع الله فليطيعة) واتە: هەركەس نەزرى كرد كە گوێرِایەڵى خوا بكات با ئەنجامى بدات. بەڵام ئەگەر نەگونجاو (مكروه)بوو (نە شیاو) وەكو ئەوەى دەڵى رۆژى یەك ساڵ لەسەرم بۆ خوا، یان رۆژوى هەمیشەى، ئەم نەزرە مكروهە (نەشیاوە) ناكرێ، لە...
  • حوكمى خووى نهێنى(دەسپەرِ) چیە؟
    و/ ئەوەى ئێستا ناودەبرێت بە خووى نهێنى (العادة‌ السرية‌) و لەكۆندا پێی دەوترا (الإستمناء) ئەوەیە پیاوێك یان ژنێك بەویستى خۆى ئاوى مەنى خۆى دەربكات. بۆیە ئەنجام دانى خووى نهێنى بۆ چێژ وەرگرتن حەرامە چونكە خواى گەورە فەرمانى كردووە بە پاراستنى دامێن (فرج) تەنها لەگەڵ ژنى خۆى یان بەندە (أمة‌) نەبێت، وەكو فەرموویەتى: [وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (*) إِلاَّ عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ...
  • دەرخستنی دەست و قۆڵى ئافرەت لە بازارِەكاندا ؟
    پرسیار كرا لە شێخ محمد بن صالح العثيمين (رِەحمەتی خوای لێبێت) سەبارەت بە دەرخستنی دەست و قۆڵى ئافرەت لە بازارِەكاندا ؟ لە وەڵامدا فەرمووی: سوپاس بۆ خوا، پاشان گومانی تێدا نیە بە دەرخستنی دەست و قۆڵ لەلایەن ئافرەتانەوە لە بازارِو شوێنە گشتیەكان كارێكی نادروستەو دوورە لە رِەوشتی موسوڵمان، هەروەها هۆكارێكیشە لە بۆ بڵاوبوونەوەی فیتنەو بەڵا، چ جای ئەو ئافرەتانەی كە بازنگ و شتی جوانكاری لە دەست دەكەن، وە خۆشیان دەرِازێننەوە بە شێوەی زەمانی جاهیلی، بۆیە ب...
  • حوكمی فرۆشتنی ئەڵقەی ئاڵتون بۆ پیاوان
    حوكمی فرۆشتنی ئەڵقەی ئاڵتون بۆ پیاوان چی یە ئەگەر زەرەنگەرەكە دڵنیا بێت لەوەی كە كرِیارە پیاوەكە لەدەستی دەكات؟ و/فرۆشتنی ئاڵتون بۆ پیاوان حەرامە ئەگەر فرۆشیارەكە بزانێت كە كرِیارە پیاوەكە لە دەستی دەكات، یاخود گومانی زاڵ بوو بەسەر ئەوەی كە لە دەستی دەكات، چونكە ئاڵتون حەرامە بۆ پیاوانی ئەم ئوممەتە، ئەگەر بیفرۆشێت بە پیاوێك كە بزانێت لەدەستی دەكات، یاخود گومانی زاڵ بوو بەسەر ئەوەی كە خۆی لە دەستی دەكات ئەوا یارمەتی داوە لەسەر تاوان كردن كە خوای...
  • فەتواى زاناى پایە بەرز شێخ محمد بن صالح العثيمين دەربارەى جەژنى خۆشەویستى
    پرسیار:وەك دیارە لەم دوایانەدا یادى جەژنى خۆشەویستى دەگێرِرێت (بەتایبەتى لەنێوان خوێندكاراندا) ئەوەش جەژنێكە لە جەژنەكانى گاورەكان، جل و بەرگەكان بەتەواوى دەكرێن بە سوور و گوڵى سوور دەگۆرِنەوە.....ئایا ئەم بۆنەیە چ حوكمێكى هەیە؟ وە چ ئاماژەو رِوونكردنەوەیەكتان هەیە بۆ موسڵمانان لەم بۆنەیەدا؟ وەڵام:یادگێرِانى جەژنى خۆشەویستى جائیز نی یە لە بەر چەند هۆیەك: یەكەم: ئەو جەژنە بیدعەیە و هیچ بنەمایەكى نی یە لە شەرع دا. دووەم: ئەوە بانگت دەكات بۆ عەشق و...
  • حوكمى ئاوى قاوەیى بە رۆژێك یان دوو رۆژ پێش حەیز
    پ/ حوكمى ئاوى قاوەیى (الكدرە) چییە كە دادەبەزێت لە ئافرەت بە رۆژێك یان دوو رۆژ پێش حەیز؟ كە هەندێك جار لەسەر شێوەى دەزوویەكى تەنكى رەش یاخود قاوەیى یان هاوشێوەى ئەمانەیە، وە حوكمەكەى چییە ئەگەر لە دواى حەیز بێت؟ و/ ئەگەر لە پێش حەیز بێت ئەوا هەر بە حەیز دادەنرێت ئەمەیش بەوە دەناسرێتەوە كە ئازارى لەگەڵدایە، وەئەگەر لە دواى حەیزیشدا بوو ئەوا چاوەرِێى دەكرێت تا نامێنێت و بە حەیز دادەنرێت، چونكە عائیشە (خواى لێ رازى بێت) دەفەرمێت: (لا تعجلن حتى ترين...
  • فەتواى زانایان سەبارەت بە وەرگرتنى سلفەى عەقار ئەگەر رِیباى لە سەر بێت
    پێشەوا (الشافعی) ـ بە رِەحمەت بێت ـ لە ووتەیەكى بەنرخیدا سەباەت بە مامەڵەكردن بە سوو (رِیبا) فەرموویەتى: ((وليس يحل بالحاجة محرم إلا في الضرورات من خوف تلف النفس، فأما غير ذلك فلا أعلمه يحل لحاجة، والحاجة فيه وغير الحاجة سواء))(الأم: ج 3 / ص 28). واتە: هیچ قەدەغەكراوێك بە هۆى پێویستیەوە حەڵاڵ نابێت، جگە لە كاتى زەرورەت نەبێت، كە بریتیە لە ترسى مردن و لەناوچوونى كەسەكە، بەڵام لە جگە لەوەدا ئەوە من نایزانم كە لە كاتى پێویستیدا حەڵاڵ ببێت، پێویستى و ج...
  • حەج كردنى ئافرەت بە بێ مەحرەم
    پ/ ئایا ئافرەت ئەگەر حەج بكات بە بێ مەحرەم پێویستە جارێكى تر حەج بكاتەوە یان نا؟ و ئەگەر ئافرەت بە بێ مەحرەم حەج بكات ئەوا سەرپێچى خواى گەورەو پێغەمبەرى كردووە(صلى الله علیه وسلم)، چونكە پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى: [لا تُسافِرُ إمْرأةٌ إلا مَعَ ذِي مَحْرَم] . واتە: ئافرەت نابێت سەفەر بكات بە بێ مەحرەم، پیاوێك هەستاو ووتى: ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) من خێزانم دەرچووە بۆ حەج كردن، وە منیش ماومەتەوە بۆ غ...
  • دەرخستنی دەست و قۆڵی ئافرەت لە بازاڕەكاندا ؟
    گومانی تێدا نیە بە دەرخستنی دەست و قۆڵ لەلایەن ئافرەتانەوە لە بازاڕو شوێنە گشتیەكان كارێكی نادروستەو دوورە لە ڕەوشتی موسوڵمان، هەروەها هۆكارێكیشە لە بۆ بڵاوبوونەوەى فیتنە و بەڵا، چ جای ئەو ئافرەتانەی كە بازنگ و شتی جوانكاری لە دەست دەكەن، وە خۆشیان دەڕازێننەوە بە شێوەی زەمانی جاهیلی، بۆیە بە هیچ جۆرێك بۆ ئافرەتان درووست نیە جوانیەكەیان بەدەربخەن، چونكە دەبێتە هۆى تاوانباربوونی خۆى و تاوانباربوونی كەسانی تر بەوەی كە تەماشاكردنی حەرام ڕوو دەدات ...
  • سڕینەوەى چاكەكان
    پ/ چاكەكان خراپەكان دەسڕنەوە، ئایا خراپەكانیش چاكەكان دەسڕنەوە؟ و /چاكەكان خراپەكان دەسڕنەوە ونایهێڵن هەروەكو پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى: [الصَلَواتُ الخَمْسُ، والجُمُعَةُ الى الجُمُعَةِ، ورمَضانٌ الى رمضان مُكَفِّرَاتٌ لما بينهُنَّ ما اجْتُنِبَتِ الكبائِرُ] (مسلم: 233) واتە: نوێژە فەرزەكان،و هەینى بۆ هەینى، و ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان تاوانەكان لە نێوانیاندا دەسڕنەوە ئەگەر مرۆڤــ خۆى بپارێزێت لە تاوانە گەورەكان. بەڵام خ...
  • لەپێ‌ كردنی پانتۆڵ بۆ ئافرەتان
    پ/ حوكمی لەپێ‌ كردنی پانتۆڵ چی یە بۆ ئافرەتان ؟ و / پانتۆڵ قەبارەی قاچ وسك وپەراسو ومەمكی ئافرەت دەردەخات، بۆیە ئەو ئافرەتەی پانتۆڵ لەپێ‌ دەكات ئەم فەرموودە صەحیحە دەیگرێتەوە كە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرمێت: دوو كۆمەڵ هەن ئەهلی دۆزەخن وهێشتا من نەمبینیون......وە ئافرەتانی پۆشتەی رووت سەرەنجی پیاوان رادەكێشن بەلای خۆیاندا وبەلارولەنجەوە دەڕۆن بە رێدا، قژەكانیان لەبان سەریان بەستووە وەكو بان پشتی وشتر بەرزیان كردۆتەوە، ئەمانە بەهۆی ئ...
  • حوكمی لەبەركردنی ئەو جل وبەرگانە چی یە كە وێنەی تێدایە؟
    و /لەبەر كردنی ئەو جل وبەرگانەی كە وێنەی تێدایە دروست نی یە، ئیتر ئایا جل وبەرگی منداڵان بێت یان گەورە، هەروەها هێشتەوەی وێنە بۆ یادگاری یاخود جگە لە یادگاری دروست نی یە، مەگەر وا بخوازێت وەكو وێنەی مامەڵە، وەهەر كەسێك وا گومانی بردبێت كە من فەتوای ئەوەم داوە كە وێنەی حەرام تەنها خاوەن لاشەیە ئەوا درۆی بۆمان هەڵبەستووە. چونكە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: [إنَّ الملائِكَةَ لا تَدْخُلُ بَيْتاً فيهِ صُورَةٌ] .(صحيح الجامع الصغير: 7261)...
  • ماوەی خەتم كردنی قورئان
    پ/ئەو ماوەیەمان بۆ دیاری بكەن كە قورئانی تێدا خەتم بكرێت، وە ئەوەی كە پێغەمبەرو هاوەڵە بەڕێزەكانی كردوویانە؟ و / كەمترین ماوە كە قورئانی تێدا خەتم بكرێت سێ‌ ڕۆژە، هەرچەندە هەیە لە شوێن كەوتوان (التابعین) كە قورئانیان خەتم كردووە لە شەو و ڕۆژێكدا بە تایبەتی لە ڕەمەزاندا، بەڵام چاكتر وایە كە خەتم بكرێت لە سێ‌ ڕۆژدا، وە ئەگەر لە پێنج ڕۆژ یاخود شەش ڕۆژیشدا خەتمی كرد ئەوا هەر ئاسایی یە، وە ئەگەر لە مانگێكدا جارێك یاخود دووجار خەتمی كرد ئەوا...
  • ئەگەر ئافرەتێك پاش نوێژی بەیانی پاك بووەوە ئایا دەتوانێت ئەو رۆژە بەرۆژوو بێت؟
    و/ ئەگەر ئافرەتێك پاش نوێژی بەیانی پاك بووەوە بۆ گرتنی ئەو رۆژە زانایان دوو بۆچونیان هەیە: 1- باقی ئەو رۆژە بەرۆژوو دەبێت‌و بەڵام بۆی ناژمێردرێت‌و پێویستە بیگرێتەوە، ئەمە بەناوبانگە لای مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد (رەحمەتی خوای لێ‌ بێت). 2- پێویست ناكات باقی ئەو رۆژە بەرۆژوو بێت لەبەر ئەوەی دروست نییە ئەو رۆژە بەرۆژوو بێت كە سەرەتاكەی لە حەیزدا بووەو بە رۆژووگر دانانرێت. وە مادەم رۆژووەكەی دروست نەبێت ئەو كاتە رۆژوو گرتنی باقی رۆژەكە سودی نییە. وە...
  • ئایا پێویستە لەسەر زەیستان بەرۆژوو بێت‌و نوێژ بكات ئەگەر پێش چلەی پاك بێتەوە؟
    و/ بەڵێ‌ زەیستان كەی پاك بووەوە پێش چلەی پێویستە لەسەری نوێژ بكات‌و بەرۆژوو بێت ئەگەر لەرەمەزاندا بوو، وە دروستە بۆ هاوسەرەكەی كە لێی نزیك بێتەوە لەبەر ئەوەی پاك بۆتەوەو هیچ شتێك نییە رێگری بكات لەم شتانە. (محمد بن صالح العثيمين)
  • ئایاغەیبەت كردن لە ڕەمەزاندا دەبێتە هۆی بەتاڵ بونەوەی ڕۆژوو ؟
    وەڵام: غەیبەتكردن ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە، غەیبەتیش بریتیە لەوەی مرۆڤ باسی براكەی خۆی بكات بەشتێك كەوا پێی ناخۆشە، وە ئەمەش سەرپێچیە، لەبەر وتەی خوا ـ عز وجل ـ: [ ولا يَغتب بَعضُكُم بعضاً ] (الحجرات: 12)، واتە: لە پاشملە باسی یەكتری و ناوی یەكتری بەخراپە مەبەن. بەهەمان شێوە قسەهێنان و قسەبردن و جوێن دان و درۆ هەموو ئەمانە ڕۆژوو بەتاڵ ناكەنەوە، بەڵام سەرپێچین، پێویستە لێیان وریابین و لێیان دوور بكەوینەوە، ڕۆژووان و جگە لەویش، ئەم سەرپێچییانە ڕۆژو...
  • بەكارهێنانی بۆن و بڕینی پرچ و نینۆك ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە ؟
    پرسیار: ئایا بەكارهێنانی ئەو بۆنە شلاوەی لە شووشەدایە، ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە، ئەگەر ڕۆژووان بیدات لە دەستەكانی یان دەم و چاوی و جەستە و جلوبەرگەكەی ؟ وەڵام: بەكارهێنانی بۆن لەسەر ئەو شێوەی كە باسكرا، ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە.(اللجنة الدائمة: فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء: ج 10: ص 255). [برِینی پرچ و نینۆك كاریگەری لەسەر رِۆژوو نیە] پرسیار: ئایا بڕینی پرچ و نینۆك، لە كاتی بەڕۆژوو بوونی ڕۆژانی ڕەمەزاندا، ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە ؟ وەڵام...
  • ڕشانەوە ڕۆژوو بەتاڵناكاتەوە، ئەگەر بەئەنقەست نەبێت
    پرسیار: ڕۆژووانێك ڕشایەوە، پاشان بەشێك لە ڕشانەوەكەی خواردەوە و قووتدا، بەبێ هیچ مەبەستێك، ئایا حوكمی چیە ؟ وەڵام: ئەگەر بە ئەنقەست ڕشاوەتەوە، ئەوا ڕۆژووەكەی بەتاڵ بووەتەوە، وە ئەگەر ڕشانەوە زۆری پێهێناوە و بە ناچاری ڕشاوەتەوە، ئەوا ڕۆژووەكەی بەتاڵ نابێتەوە، هەروەها بۆ قووتدانەوەكەشی ڕۆژووەكەی بەتاڵ نابێتەوە، مادام بە ئەنقەشست نەبووە.(اللجنة الدائمة: فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء: ج 10: ص 254) پرسیار: ئایا قەزاكردنەوە پێویستە لەس...
  • هاتنی خوێن لە دانەكان ڕۆژوو بەتاڵناكاتەوە
    پرسیار: ئـــایـــا ئـــەو خوێنەی لــــە دانەكانەوە بـــە نـــەزانی دەردەچێت، ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە یـــان نە ؟ وە ئەگەر سەرچاوەكەی مرۆڤێكی تر بێت جگە لــــە خـــۆی ـ واتــــا: دەرچوونی خـــوێنەكە بەهــــۆی لێدانی كەسێكی ترەوە بێت ـ، كـــە بـــە نـــەزانیەوە لێی دابێت ؟ سودمەندمان بكەن خوای پەروەردگار پــــاداشتی بە خێرتــــان بداتــــەوە. وەڵام: ئەو خوێنەی كە لە نێوان دانەكانەوە دەردەچێت، ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە، جا ئەگەر لە خودی ڕۆژووانەكەوە بێت، ی...
  • تەمەنی پێویست بوونی ڕۆژوو بۆ كچان
    پرسیار: كچان لە چ تەمەنێكدا ڕۆژوویان لەسەر پێویست دەبێت ؟ وەڵام: هەر كاتێك كچان گەشتنە تەمەنی تەكلیف ڕۆژوویان لەسەر پێویست دەبێت، یان بە تەواوی پانزەساڵ كە تەمەنی بالغ بوونە، یان بەدەرچوونی مووی عەورەتی، یان بەلەشگران بوونیان بە دابەزینی تۆواو، یان بەسوڕی مانگانە، یان بەسك پری، جا هەركاتیك ئەمانەی لێ‌ ڕوویدا، ئەوا پێویستە لە سەری ڕۆژوو بگرێت، ئەگەر تەمەنی دە ساڵیش بێت، چونكە زۆرینەی كچان لە دە یان یانزە ساڵی تەمەنیان سوڕی مانگانەیان بۆ دێت، كەچی...
١      

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام