ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بیروباوەڕى ئەهلى سوننە و جەماعه

بەهەشت
خواى گەورە پێغەمبەرەكەى محمد(صلى الله عليه وسلم)ى ناردووە بەڕێنمایىو دینى ڕاست وەكو سۆزو ڕەحمەت بۆ هەموو جیهان، وەپێشەواو سەرمەشق بۆ زانایان، وەبەڵگەو بورهان بۆ هەموو خەڵكان، بەهۆى ئەو وئەوەى بۆ سەر ئەو دابەزیوە لە قورئان و سوننەت خواى گەورە هەموو شتێكى ڕوون كردۆتەوە كە بەرژەوەندى بەندەكان و دامەزراوى و چاكسازى حاڵیانى تێدابێت لە دین و دنیایاندا لە بیرو باوەڕى ڕاست و كردەوەى چاك و ڕەوشتى جوان و ئادابى بەرز، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) نەتەوەكەى بەجآ هێشتوە لەسەر ڕێگایەكى سپى پاك شەوى وەكو ڕۆژ ڕووناكە، هیچ كەسێك لێ ى لانادات تەنها كەسێكى لەناو چوو نەبێت، وە ئەو نەتەوەیەى كە وەڵامى خواو پێغەمبەرەكەیان(صلى الله عليه وسلم)دایەوەو لەسەر ئەم شتە ڕۆیشتن كە ئەمانیش باشترین دروست كراوبوون لە هاوەڵان وشوێن كەوتووان و ئەوانەى بە چاكە شوێنیان كەوتوون، هەستان بەجآبەجآ كردنى شەریعەت ویاساكەى، وەدەستیان گرت بە سوننەتەكەیەوە، قەپیان لێ گرت بە كەڵبەكانیان بەبیروباوەڕو پەرستنء ڕەوشت وئەدەبەوە، ئەمان بوون بەو كۆمەڵەى كەوا بەردەوام لەسەر حەق ئاشكران، زیانیان پآ ناگەیەنێت ئەوەى بیەوێت سەر شۆڕیان بكات یا خود پێچەوانەیان بكات هەتا ئەو ڕۆژەى كە قیامەت دێت ئەمان بەم شێوازەن.


فایلی هاوپێچ:
کێش
٤١٠.٦٣ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٤٦٤

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام