ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
غەیبەت و شوێنەوارە خراپەكانى لەسەر تاك و كۆمەڵ

بەهەشت
برایان و خوشكانی زۆر بەڕێز........ لەڕاستیدا بەپێویستم زانی لە خزمەتی بەڕێزتاندا بابەتێكی وا پێشكەش بكەم كە گومانی تێدانییە بەشێكی زۆرو بەر بڵاوی كۆمەڵگەی داگیركردوەو هۆكارێكی گرنگیشە بۆ لەناوبردنی چاكەكان، بۆیە ئەو تاوانەش (غەیبەتە) كە بەڕاستی پەڕەی ناسكی دڵ دەژاكێنێ و دەشبێتە هۆی پەیدابوونی ڕق و كینەو بوغز لە نێو موسوڵماناندا، هەروەها ئەنجام نەدانی غەیبەت و خۆگرتنەوە لێی ڕاستە بەدەم كارێكی ئاسانە بە ڵام بەكردەوە زۆری دەوێت و گرانیشە، بۆیە ئەی ئەوانەی بە نهێنی ئازاری خوشكان و برایانی موسوڵمان دەدەن لە خوابترسن و پەشیمان ببنەوە، چونكە بەڕاستی لە ڕۆژی دوایدا دەبنە هەڵگری كۆڵێ تاوانی ئەوان و هیچی تر، خۆشەویستانم گومانی تێدانییە كە غەیبەت بە زمان دەكرێت هەندێ جاریش بە ئیشارەت و شتی تر بەڵام ئەوەی مەبەستە لێرەدا تەنها زمانەكەی، زمان: ئەو ئامێرە گۆشتینەیە كە خوای میهرەبان بە خشیویەتی بە مرۆڤەكان، هەرچەندە كە ئامێرێكی قەبارە بچووكە بەڕاستی بەشێكی گەورەی باوەڕیشی لەسەر بەندە، بەڕاستی بەڕێزانم كاتێك خەڵكی لە ڕۆژی دواییدا لەسەر دەم و چاویان ڕاپێچی دۆزەخ دەكرێن تەنها بەهۆی زمانەوەیە كەواتە بیپارێزە، وەبشزانە كە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ترسێن ترین ترس كە لێی ترسابێت زمان بووە، بۆیە براو خوشكی بەڕێزم.... زۆر پێویستە كە موسوڵمان ئەوە بزانێت كە زمان گەورەترین ئالەتە بەدەست شەیتانەوە بەوەی كە چۆنی بووێت ئاوا دەیگێڕێت، ئەویش بەوەی ڕۆچوون لەهەر تاوانێكدا كردنەوەی دەرگایەكە بە ڕووی شەیتاندا،

فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٦٠١.٨٣ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٣٠٨٥

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام