ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
(130) بیرۆكە لە پەروەردەكردنى منداڵاندا

بەهەشت
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده... وبعد:
پێشەكى
پەروەردەكردنى منداڵ هونەر و لێزانینە، بەڵام بەداخەوە كەمێكى كەم لەخەڵكى بەجوانى دەیزانن، و لەم بوارەدا دەیان كتێب دانراون، كەهەندێكیان بەدرێژى باسیانكردووە، هەندێكیشیان بەكورتى، بۆیە پێمان باش بوو كورتەى هەندێك لەو كتێبانە وەربگرین، و لە كۆمەڵە بیرۆكەیەكى بەسوددا ڕێكى بخەین، لە خواى گەورە داواكارین لێمان قبوڵ بكات.آمین.
[بیروباوەرِ]
1- منداڵەكەت فێرى وشەى یەكتاپەرستى بكە، لەگەڵ ئەوشتانەى كە ئەم وشەیە داخوازى دەكات، كە ئەویش بریتیە لەعیبادەت نەكردن بۆ جگە لە(الله) وە بەتەنها پەرستنى(الله).
2- فێرى ئەوەى بكە كە خواى گەورە لەم دونیایەدا ئێمەى بۆ عیبادەت (یەكتاپەرستى) درووست كردووە، وەكو دەفەرموێت:(وما خلقت الجن والإنس إلا لیعبدون)، لەگەڵ ئەوەشدا (وشەى عیبادەت)ى بۆ ڕوون بكەرەوە (بەمانا فراوانەكەى).
3- زۆر مەیترسێنە بە ئاگر و سزا و توڕەیى خواى گەورە تاوەكو یادكردن و ناوهێنانى خوا لەزەینى منداڵەكەدا پەیوەست نەبێت بەو شێوە ترسناكانەوە.
4- واى لێبكە كەزیاتر خواى خۆش بوێت چونكە تەنها ئەو درووستى كردووین و ڕزقى داوین و خواردن و خوارنەوە و پۆشاكى پێداوین و كردووینى بە موسڵمان.
5- وریاى بكەرەوە لەئەنجامدانى هەڵەو تاوان لەكاتى تەنیاییدا چونكە لەهەموو حاڵەتێكدا خوا دەیبینێت.


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
١٧٧.٤٥ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٦٣٨

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام