ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ئافرەتان و فێر بوونـی زانستـی شەرعـی

بەهەشت
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) زۆر بایەخ و گرنگی داوە بە فێركردنی ئافرەتان لە زانستی شەرعیدا، بۆیە دەبینین زۆر بە گەرم و گوڕییەوە ڕووی لە ئافرەتە موسڵمانەكان كردووە و وەڵامی پرسیارەكانیانی داوەتەوە و گەڕاوە بەدوای زانینی هەواڵیان و زۆر بە جوانی گوێی بۆیان گرتوە و سەردانی هەندێكیشیانی كردووە و بۆیان پاڕاوەتەوە لە خوای گەورە و ئامۆژگاری و رێنمایی كردوون، وە لە هەموو هەفتەیەكدا ڕۆژێكی بۆیان دیاری و تایبەت كردبوو بۆ ئەوەی فێری زانستی شەرعیان بكات تاوەكو بتوانن بەختەوەری دونیا و دوا ڕۆژیان بەدەست بێنن.
بۆیە ئەم هەڵوێستانەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) لەگەڵ ئافرەتاندا چەند هەنگاوێكی پێویست و بە سوود بوون و كاریگەرییان هەبوو لە چاندنی باوەڕێكی بتەو لە نێو دڵیاندا، وە ئەو هەڵوێستانە پاڵنەرێكی زۆر بەهێز بوون بۆ بەدەست خستنی زانستی شەرعی لە لایەن پێغەمبەری خواوە (صلى الله عليه وسلم) دوای ئەوەی كە ڕێگای یەكخواپەرستی و شوێنكەوتنی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە دڵیاندا جێگیربوو.


فایلی هاوپێچ:
کێش
٨٤٧.٠٢ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٦٢٨

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام