ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بیروباوەڕی ڕاستەقینەو دژەكانی

بەهەشت
سوپاس و ستایش بۆ خوا، دروود و سڵاو بۆ سەر گیانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و كەس و كار و هاوەڵانی بە گشتی.
پاش ئەوە: لە بەر ئەوەی بیروباوەڕی ڕاستەقینە بریتیە لە بنچینە و بنەمای ئاین و شەریعەتی ئیسلام، بە چاكم زانی بابەتی ووتارەكەم ئەوە بێ‌ و دەربارەی ئەو ڕاستییە بدوێم، وە لای هەموو كەس ئاشكرایە بە بەڵگەی شەرعی لە قورئان و سوننەت كە گوفتار و كردار كاتێ‌ وەردەگیرێ‌ ئەگەر لە بیروباوەڕێكی ڕاستەقینەوە دەرچووبێ‌، ئەگەر نا ئەوا هەموو ئەو لقانەی لێ‌ی دەبنەوە لە وتە و كردەوە بەتاڵ دەبنەوە و وەرناگیرێن، وەكو خوای گەورە دەفەرموێ‌: [ وَمَن يَكْفُرْ بِالإِيمَانِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] [الـمائدة: 5] .
واتە: هەر كەس لە باتی باوەڕهێنان، ئینكار و كوفر بكات، كار و كردەوەكەی باتڵ و بێ‌شوێنە و لەو دواڕۆژیشدا لە خەسارەتمەندانە.
وە دەفەرموێ‌: [ وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] [الزمر:65] .
واتە: بە حەقیقەت بۆ تۆ و بۆ پێغەمبەرانی بەر لە تۆش وەحی نێردراوە، ئەگەر هاوبەش بۆ خوا دابنێی كردەوەت بەتاڵ دەبێ‌ و لە خەسارەتمەندان دەبی.
وە چەندین ئایەتی تر لەم ڕووەوە هاتوون.
قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەڵگەن كە بیروباوەڕی ڕستەقینە بە كورتی: بریتییە لە باوەڕبوون بە خوا و فریشتەكانی و كتێبەكانی و پێغەمبەرانی و ڕۆژی دوایی و باوەڕ بوون بە قەدەری چاك و خراپ.
ئەم شەش بنچینەیە بنچینەی ئەو بیروباوەڕە ڕاستەقینەیەن كە قورئانی پیرۆز پێ‌ی دابەزیوە و خوا پێغەمبەری پێ‌ ناردووە صلى الله عليه وسلم.


فایلی هاوپێچ:
کێش
٣٥٧.٠٢ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٠٠٨

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام