ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
چۆنیەتى خۆشەویستى پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم وە بەدوایدا چەند پرسیارو وەڵامێك دەربارەى ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەى یادى لە دایك بوونى پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم

بەهەشت
هیچ كەسێك نیە لە موسڵمانان كە نەزانێت كە ئاهەنگێك هەیە لە مانگى (ڕەبیع)دا كە یادى لە دایك بوونى پێغەمبەرى خودایە صلى الله عليه وسلم جا پێویستە بزانین ئەو پێغەمبەرە كێ بوو؟ وە هاتنى بۆچى بوو؟ وەچ پێویستە لە سەرمان بەرامبەرى؟ وە ئێمەو هەموو بەشەرییەت چ سودێكمان وەرگرت لە ناردنى پێغەمبەرى خودا صلى الله عليه وسلم ؟پێغەمبەرى خودا صلى الله عليه وسلم خواى پەروەردگار ناردى ئەو و هەموو پێغەمبەرانیش بۆ ئەوەى خەڵكى لە تاریكاییەكان بهێننە دەرەوە بۆ ڕووناكى بۆ ئەوەى خەڵكى لە گومڕایى ڕزگار بكەن و هیدایەت بدەن بۆ ڕێگاى ڕاست و ڕێگاى چاكەو پاكى و سەربەرزى وبەختەوەرى بەهەشتیان نیشان بدەن، هەر پێغەمبەرێك خواى گەورە ناردبێتى مەبەستى ئەوە بووە كەخەڵكى لە تاریكاییەكان بهێنێتەدەر بۆ ڕووناكى وەكو خوای پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت: [ الر كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنْ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ] (إبراهيم: ١).
واتە: ئەمە پەڕاوێكە ناردومانەتە خوارەوە بۆ تۆ ئەی محمد صلى الله عليه وسلم بۆ ئەوەی خەڵكی ڕزگار بكەیت لەتاریكاییەكانەوە بۆ ڕوناكی، كەواتە خوای گەورە بۆیە پێغەمبەرانی ناردوە (علیهم الصلاة والسلام) بۆ ئەوەی خەڵكی لەتاریكاییەكانەوە بێنێتە دەرەوە بۆ ڕوناكی، لەتاریكایی كوفرو بێ ئیمانی لەتاریكاییەكانی بەدڕەوشتی و بێ ئەخلاقی لەتاریكاییەكانی زوڵم و ستەم لەتاریكاییەكانی بێشەرعی‌و بێ‌ فەرمانی‌و دوری لە خوا، لەتاریكاییەكانی نەفامی و جاهیلی ونەزانی لەهەموو ئەو تاریكاییانە خەڵكی ڕزگار بكەن و هیدایەتیان بدەن بۆ ڕوناكی.


فایلی هاوپێچ:
کێش
٢.٢٨ مێگا بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
١٩٨٨

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام